ئه‌ردۆگان :
ئیتر به‌سه زمانی
شه‌ڕ و پشتگوێخستن
و نکۆڵیکردن. تورکیا هی هه‌مووانه.

مه‌هدی کاوانی
١٠/٨/٢٠٠٩ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆکی حکومه‌تی تورکیا‌و سه‌رۆکی
پارتی ئه‌که‌په له به‌رده‌م هۆلی په‌ڕله‌مان له سه‌ر کیشه‌ی کورد
ئاخاوتنێکی تا بلێیت سه‌رنج ڕاکیش وحه‌ماساوی و گرنگ و چاره‌نووس سازی
، نه‌ک له ئاستی تورکیا‌و کورد‌و تورکه‌وه ، دابوو ، به‌لکو له ئاستی
هه‌موو جیهان و ڕاگه‌یاندنی جیهانیش به دوایه‌وه زۆر به فراوانی
ئاخاوتنی له سه‌ر ده‌کرد . ده‌توانم بڵێم ئاخاوتنه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه
به یه‌که‌م ئاخاوتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ده‌ژمێردرێ ، واته ماوه‌ی
٨٥ ساڵه تورکه‌کان ئاخاوتنی وا چاره‌نووسازیان نه‌داوه . له هه‌موویان
گرنگتر ئاخاوتنه‌که وه‌ها سه‌رنجی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره تورکه‌کانی
ڕاکێشابوو که هه‌ندێکیان فرمێسکیان به چاوانیانه‌وه دیار بوو و له
ناویاندا نائبه‌که‌ی بلند ئه‌رێنج بوو . هه‌ر دوابه‌دوای ئاخاوتنه‌که‌ی
وه‌زیری ناوخۆی به‌شیر ئه‌تالالی ده‌ست نیشان کرد که وه‌ک مونه‌سقێک
به‌دوای مه‌له‌فی کورد دا بڕوا‌و پێداچوونه‌وه بکات .
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌م ، ده‌مه‌وی هه‌ندێ په‌ره‌گرافی
ئاخاوتنه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان بێنمه‌وه :
- چی ده‌بوو
که کێشه‌ی کوردمان به‌ر له ٣٠ سال چاره‌سه‌ر کردبایه و ته‌حه‌مولی
ئه‌و هه‌موو تێچوه گیانی و مادیه‌مان نه‌کردبایه .
-
چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر به گوێی عه‌سابه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنمان نه‌کردبایه
تاوه‌کو نه‌هێڵرێ ئه‌و تاوانانه‌ی که تیایدا بکه‌ر دیار نیه ،ڕوو
بدات .
-
ئه‌گه‌ر وامان کردبایه تورکیای ئێستامان ده‌گه‌یشته کوێ
.
-
ئه‌گه‌ر ئێمه له خۆمان بپرسین و هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ
بدۆزینه‌وه ، چی زه‌ره‌ر ده‌که‌ین.
-
که‌س ناتوانی قاسم مو‌شته‌ره‌کی کوردان و تورکان له یه‌ک بپچڕێنێ .
خۆشیه‌کان ، ناخۆشیه‌کان هی هه‌مووانه ، ئه‌وه‌ی له هه‌کاری ڕوو ده‌دات
له کوشتن و کوشتاری هی تورک و کوردانه واته له تورکیا ده‌کوژرێ .
-
پێویسته له سه‌رمان گفتوگۆ له گه‌ل هێزه یاساییه‌کان که مه‌به‌ستی
ده‌ته‌په‌یه بکه‌ین.
-
با له جیاتی خوێن ڕشتن ، زیاتر هه‌ولی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه ،
دایکانمان و ئازار کێشانیان چیتر ته‌حه‌مولی هیچ خوێن ڕشتنی تر ناکه‌ن
و ئه‌وان چیتر هیچ پاساوێکی ئایده‌لۆژی و سیاسی قبوڵ ناکه‌ن .
ئه‌ردۆگان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌یگۆت:
-
که‌سی تورک هه‌یه گوێی له مه‌لحه‌مه‌ی مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانێ و
گۆرانیه‌کانی شوان په‌روه‌ر ڕانه‌گرێ ، که‌سی تورک هه‌یه شانازی به
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی نه‌کات . که‌سی تورک هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێ که
مه‌حره‌که‌ی چالدێرانی ساڵی ١٥١٤ نه‌بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌زنایه‌تی
تورکیای به دواوه بێت و سه‌رکه‌وتنه‌که‌ش له ڕێگای کورد‌و تورکه‌کانه‌وه
بوو.
- ئه‌و هه‌موو مێژووه‌ی تورکیا پێکی هێناوه له ڕێگای کورد‌و تورکه‌کانه‌وه
بووه‌و ئیتر به‌سه سیاسه‌تی شه‌ڕو پشت گوێخستن و نکولی کردن . تورکیا
هی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه .
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین هاوشانی ئاخاوتنه‌کانی ئێستای ئه‌ردۆگان ، ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌و پیش عه‌بدولا ئۆجه‌لان له ڕێگای پارێزه‌ره‌که‌ی له گرتووخانه‌ی
میڕالی پێشکه‌شی به‌رپرسانی تورکیای کرد .
من له بابه‌تێکم له ژێرناونیشانی کێشه‌ی که‌رکوک له ئه‌سته‌نبۆڵ و
دیاربه‌کر چاره‌سه‌ر ده‌کرێ نه‌ک له به‌غداو هه‌ولێر که له هه‌فته‌نامه‌ی
هاوڵاتی بڵاو کرایه‌وه . دیسان له چه‌نده‌ها بابه‌تی ترم له سه‌ر
تورکیا‌و کێشه‌ی کورد باسم له‌وه‌وه کردووه که کێشه‌ی کورد له هه‌ر
پارچه‌یه‌ک له پارچه‌کانی کوردستان ، چاره‌سه‌رناکری تا وه‌کی به‌فره
به‌سته‌لۆکی دانپیانه‌نانی تورکه‌کان به هه‌بوونی کوردان نه‌توێته‌وه
. به مه‌زنده‌ی من لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردۆگان سه‌ره‌تایه‌که بۆ توانه‌وه‌ی
به‌فره به‌سته‌لۆکه‌که‌ی نێوانی تورکان و کوردان و به دوایه‌وه ئه‌و
زه‌مه‌نانه هێدی هێدی به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات به‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترا
کوردان له پشت گوی خستن و هه‌لپه‌ساردنێک و نکۆلی کردن له مافه ڕه‌واکانیان
بۆ پشت گوێ خستنێکی تر، به‌سه‌ر ببرێ .
له به‌ر سیاسه‌تی چه‌وتی تورکان نه‌بوایه لۆزان سیڤه‌ری له‌بار نه‌ده‌برد
، ولایه‌تی موسل و ته‌واوی کوردستانی باشوور به‌شێک ده‌بوو له تورکیا
. خۆ ئه‌گه‌ر باشوور به‌شێک بوایه له تورکیا‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه نه‌وته‌که‌ی
له قازانجیان ، له ڕێگایه‌وه تورکیای خاوه‌ن کۆمه‌ڵه کێشه‌یه‌ک و
دوا که‌وتوو له باری ئابووری ، ده‌یگه‌یانده ڕێزی ولاته ئه‌وروپیه
پێشکه‌وتوه‌کان . بۆ ئێستاش چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد زۆر
به خێراییه‌وه تورکیا ده‌گه‌یه‌نێته په‌ره‌سه‌ندووترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و پێگه‌شی له ناوچه‌که ده‌بێته وڵاته هه‌ره به‌هێزه‌کانی
ناوچه‌که . به‌ڵێ به چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد تورکیا
زۆر به ئاسانی ده‌توانێ قه‌له‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که له بنده‌ستی
ئێرانیه‌کان ده‌ربێنێ .
کورد له به‌ر گلۆپی سوری تورکیا نه‌بوایه ، هه‌لی ڕووخانی سه‌دام و
پشێوی ناوچه‌که‌ی به‌ره‌و ئاقاری به ئه‌نجام گه‌یاندنی ماده‌ی ١٤٠، به‌ڕێده‌کرد
و کێش ناڵێ ئیعلانی ده‌وله‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆشی له باشوور بۆ نه‌ده‌چووه
سه‌ر. ئه‌و کاتی تورکان ده‌بوون به هۆکاری خێر و به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو
لاشمان کۆتایی ده‌هات . شۆڕشی مه‌هاباد ، ئه‌یلول ، هه‌روه‌رچه‌رخانێکی
کوردی به کاری ژێراو ژیر‌و ئاشکه‌رای ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک سه‌ره‌ژێر
ده‌که‌وته‌وه . هه‌ندێ له به‌رپرسانی تورک به ڕاله‌خۆبوونێکی زۆره‌وه
ده‌یان گۆت له ئه‌رجه‌نتینیش کێشه‌یه‌ک هه‌بێ به ناوی کورد ئێمه
خۆمانی له دژیا تێهه‌ڵده‌قورتێنین .
به مه‌زنده‌ی من تا دوا کاته‌کانی شه‌ڕی سارد چاره‌سه‌رنه‌کراوی کێشه‌ی
کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کا زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته خاوه‌ن
بڕیاره‌کان بوو تا وه‌کو ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه‌که بۆیان ئاسان بێت
، پاش شه‌ڕی ساردیش هه‌م دیسان به‌رژه‌وه‌ندی کورد لایان له زۆر بواره‌وه
ده‌کرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ناوچه‌که . به‌ڵام خۆ ده‌بوایه
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی یان چێنی ڕۆشه‌نبیریان ، ئه‌وه‌یان بدیتبایه .
٨٥ ساڵه تورکیای نوێ نکۆلی له مافی کوردان و نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌کات
و به دیوه‌که‌ی تریش ئه‌و سیسته‌مگه‌لیه دیموکراتیه‌ی که له ناویان
هه‌یه به دریژایی هه‌مان ماوه به دیموکراتیترین سیسته‌م ده‌ژمێردری
له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره
خۆی قیت ده‌کاته‌وه چۆنچۆنی ئه‌و دوو دیارده ناکۆکه تێک هه‌لده‌کێشرێ
.
سیسته‌می دیموکراتی به‌بی مافی گه‌لان له باشترین حاله‌تدا سیسته‌مێکی
ناته‌واوه . هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بووه زه‌مینه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه
چوونی تورکیای مراندووه . ئه‌وه‌ی به‌درێژایی میژوو تورکیا بۆ که‌مه
نه‌ته‌وه تورکه‌کانی له بولقان و قبرس و کوردستانی باشوور و....
کردوه‌و له زیان به‌و لاوه هیچی تری لێ شین نه‌بۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر
نیوه‌ی بۆ کوردان کردبایه ، ئێستا خاوه‌ن نه‌وتی وڵایه‌تی موێلی پێشوو
بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ کوردان به‌لای که‌مه‌وه عاملی شه‌ڕ نه‌بونایه
، ئێستا باریان زۆر زۆر باشتر ده‌بوو .
خوازیاری ئه‌وه‌م ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان سه‌ره‌تایه‌کی باشی
لێ بکه‌وێته‌وه که چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کورد‌و تورک بکه‌وێته ناو
ماڵی هه‌موو که‌سیکی تورکیاوه‌و له ڕێگایه‌وه له ده‌ستوری نوێ دان
به بوونی کوردان و نه‌ته‌وه‌کانی تر بنێن و به دوایه‌وه کار له سه‌ر
ئه‌وه بکه‌ن که سیسته‌می ئاینده‌ی تورکیا له سه‌ر بناغه‌ی فیدڕالی
یان کۆنفیدڕالی بۆ کوردان ببێته ڕێگای چاره‌سه‌ر کردن .
دیسان چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا ئه‌زموونی کوردی
باشوور له هه‌موو ڕووێکه‌وه به‌ره‌و به‌هێزتر ده‌باو برایه‌تی نێوان
کورد‌و تورکمانیش له که‌رکوک پته‌و ده‌کاو ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌سازێ که
تورکمانان زیاتر خۆیان له گه‌ل دۆزی کوردان ڕێک خه‌ن له مه‌سه‌له‌ی
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ١٤٠ و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و شوێنه جێناکۆکه‌کانی
تر بۆ ناو هه‌ریمی کوردستان و وه‌به‌رهه‌مهێنانی تورکیش له کوردستان
گوڕووتینێکی زۆرتر به‌خۆوه ده‌گرێ .
به دیوی کوردیش بزاڤه‌که‌یان به تایبه‌تی له دیوی ئێران گوڕوتینێکی
به‌هێزتر به‌خۆوه ده‌گرێ .
به‌ریتانیا
mahdikawani@yahoo.co.uk
|