١\٦\٢٠٢٣
ئەردۆگان سەركەوت،
پێموایە بە تامی خراپتر لە باشتر دەبێ.

مەهدی حەمید
ئەردۆگان دەكەوێتە نێوان كێشمەكیشمی
ڕاكێشانی ئەمەریكاو ڕووسیاو ھەر یەكەیان بۆ لای خۆی.
كورد بە تایبەتی كوردی ڕۆژئاوا ھەنەو ئەردۆگان بە چ لایەكدا بكەوێ ،
كوردەكان دەكەونە لاكەیتر.
ئەردۆگانیش دەیەوێ وەك جاری جاران ، پایەكی دەناو ئەمەریكاوە بێت و
پایەكیشی دەناو ڕووسیادا بێت.
پرسیاڕەكە لێرەوە خۆی قیت دەكاتەوە ئایا ئەوەی بۆ مەیسەر دەبێت وەك لە
حوكم ڕانی ٢٠ ساڵی پێشتری بۆی چووبوە سەر.
وەك بیركردنەوەی خۆم زۆر زۆر بەزەحمەتی دەزانم نە ئەمەریكیەكان وە نە
ڕووسەكان ئەوەی لێ قبوڵ بكەن و ھەر یەكەو بە دیوی خۆی لە بەر كۆمەڵە
ھۆكارێك وھەردوكیشیان بە گوومانەوە دە ئەردۆگان ڕادەمینێن بەوەی ئەو
پیاوە نە دۆستی ھەمیشەیی ھەیەو نە دوژمنی ھەمیشەیش و ھەر كاتەو چ بۆ
بەرژەوەندی مانەوەی خۆی لە دەسەڵات بمێنێ ، ئەوھا دەكا.
ئەمە بۆ تێكڕای مامەلە كردنەكانی لە گەڵ ئەو ھاتنە ناوەوانەی بۆ ئەو
وڵاتانەی كە كێشەی لە گەڵیان ھەیە ھەر لە عیراق وسوریاو لیبیاو
ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و یۆنان و قوبرس و تا دەگاتە میسرو
سعودیەو ئیماراتو ئەم و ئەوی تری وڵاتان ھەروەھا لە ناوخۆی توركیاش
دەربارەی مامەلە كردن لە گەڵ كوردو ھەرەوەھا ھەتا لە گەڵ ئیسلاماویەتی
ناوخودی حزبكەشی و ئیخوانەكانی دەرەوەی حیزبەكەیو ئۆپۆزسیۆنی نزیك لە
خۆی لە سوریاو ولاتانی تریش.
لە خولی یەكەمی پەڕلەمانی دوو لە سەر سێی دەنگەكانی بە دەست ھێنابوو و
توانیبووی بەبێ ھیچ حیزبی تر حكومەت تەشكیل كات . لە خولی دووەمی
پەڕلەمان و گۆڕانی سیستەمی پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی دەنگەكانی كەم
كردەوەو ئەو جارە لە گەڵ مەھەپە بە كۆمەڵە داواكاریەكیان بە دیوی
ڕەگەزپەرستی ئینجا توانی سەرۆكایەتی زۆرینەی پەڕلەمان و گۆڕینی سیستەمی
پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی بۆ خۆی مسۆگەر بكات . جەھەپەی دژیشیان، ھێدی
ھێدی لە ھەڵبژاردنەكان دەنگەكەی بەرەو سەرەوە دەڕوات.
لەو خولەی سێیەمی ، زۆرینەی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی كردنی دەنگەكانی
ئاكپارتی لە دوو لە سەر سێی ھەڵبژاردنی یەكەمی بۆ یەك لە سەر سێ بۆ
مایەوە . سەركەوتنەكەشی بۆ بردنەوەی خولی سەرۆكایەتی و ھەتا زۆرینەی
پەڕلەمان لە ڕێگای پارتە ڕەگەز پەرستەكانەوە بوو لە بابەت مەھەپە
كەدەنگەكانی زۆر بەرز بۆوە لە گەڵ دەنگەكانی سینان و ئەمو ئەوی حیزبە
رەگەز پەرستەكانی ترو ھەر یەكەیان وبە كۆمەڵە داواكاریەكەوە.
لە سەروی ھەموو ئەمانەشەوە ئینجا بە زۆرینەیەكی ھەرە كەمەوە بۆ خولەكە
بەسەر كەوت.
پرسیارەكە لێرەوە خۆی بە دەر دەخا ئایا ئەردۆگان دەتوانێ درێژە
بەئیخوانیەتی خۆی یان پارێزگاری كردنی لە ڕێكخراوە ئیخوانیەكان لە
دەرەوەو ناوەوەی توركیا بكات كە ئەوانەی لە گەڵیان چووەتە ناو
ھاوپەیمانێتی ، ڕێكاو ڕێك لەدژی دەبن.
ئایا شتی وەھا دەكات كە دەنگەكانی مەھەپەو ئەوانی تر بە دەنگەكانی كورد
بگۆڕێتەوەو لە ناو خاكی توركیاو بگرە عیڕاق و سوریاش ، حەل و فەسلێك
بەئاقاری نزیك بوونەوە لە گەڵ كوردان بكات . ئەگەرئەوە بكات بە حیسابی
ربحو خەسارە ،ڕووسیاو ئەمەریكاو عیراق و ئێران و ئەمو ئەوی تریشو ھەر
یەكەیان بە ئەجندای خۆیان دێنە ناو مەسەلەكەو ، پێشبینی كردن بۆی وەھا
ئاسان ناكەوێ.
دە شەڕی ڕووسیاو ئۆكڕانیاش و ئێستاكە گەیشتۆتە لوتكەو خەریكە پێیەوە
جیھان بۆ دوو قوتبی جاران یان بە زیاتریشەوەو ئەو جارەیان لە لایەكەوە
خەریكە چین پێشبڕكێی ئابووری لە بن دەستی ئەمەریكا دەردێنێ وڕووسیاش و
تا وەكو ئێستا لە شەڕی ئۆكرانیا سەركەوتووە.
دەكرێ چ ئەمەریكا وە چ ڕووسیا ئەم كارو كردەوە مام ناوەندیانە لە
توركیا قبوڵ بكەن چونكە پێگەی توركیا وەھا كەوتۆتەوە كە بە ھەر لایەكدا
و بە تەواوەتی دابكشێتەوە و پێیەوە تای تەرازووی یەكی لەدووقوتبیەكە
وای لە چینیش دەكەونە ناوحیسابی ربح و خەسارە ، پێیەوەو بە ھەمان
پێوانە كاردانەوەیان لەدژیدا دەبێ.
ئا لێرەوە نفوزو ھێزی كوردی وەك دیوە پێچەوانەكەی ، بە تایبەتی بۆ ڕووس
و ئەمەریكیەكان ، خۆی بەدەر دەخات.
قسەكانم بە پلەی یەكەم دەناو كوردی ڕۆژئاوا دایە.كارتێكردنی
ئەزموونەكانی تری كوردیش لە باكورو ڕۆژھەڵات و بگرە باشووریش ،
كارتێكرنی خۆی ھەیە.
توركیا بە ھەر لایەك لە ئەمەریكاو ڕووسیاداو بە تەواوەتی دابكەوێت ،
لاكەی تر بەئاقاری دۆزی كوردا دەڕۆن و بۆ ھەردوكیشیان كەرستەی خۆی
ھەیە.
بۆ نمونە ئەگەر توركان بەدیوی ڕووسەكاندا بكەونەوە ، ئەمەریكا ئەزموونی
كوردی ڕۆژئاواو بگرەكوردەكانی تریش لە سەری كێڵدەكەنەوە . بۆ
ڕووسەكانیش ھەمانشت.
ھەڵاوسان و بە بەردەوامی ھاتنە خوارەوەی لیرەی توركی ،كارەساتە ھەرە
فراوانەكەی بومەلەرزەكانی كەمتر لە ساڵێك پێش ئێستاو زۆرانێك لە تەنگشە
ئابووریەكانی تریش ، ئەوانە ھەر ھەموویان ڕووبەڕووی خولی ئەو جارەی
حوكمی توركی دەبنەوەو با چاوەڕوان بین.
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|