٢٣\٤\٢٠٢٥
ئەردۆگان
سیاسەتمەدارێکی دووڕووە
چونکە خۆی بە
موسڵمان دەزانێ و
فرمێسکی تیمساحیی
بۆ فەلەستینیەکان دەڕێژێ و
لە ژێرەوەش لەگەڵ
ئیسرائیلدایە!

شوان عەزیز
من نە یەکەم کەسم کە ئەو قسەیە بە سەرۆک
ئەردۆگان دەڵێم و نە بوختانیشی بۆ هەڵدەبەستم، بەڵک و زۆرلە پێش مندا
سیاسەتمەدارانی تورک لە نێوخۆی تورکیادا لە پارتە بەرهەڵستکارەکانی ناو
تورکیا و بە تایبەتیش بەرپرسە باڵاکانی سەر بە پارتی جەهەپە چەندین جار
لە بەکارهێنانی وشەی دووڕوو ''مونافیق'' واوەتر ڕۆییشتوون! هەندێک لەو
سیاسەتمەدارانە بە بەڵگە سەلماندوویانە کە ئەردۆگان درۆ لەگەڵ تەواوی
موسڵمانانی جیهان بە گشتی و بە تایبەتیش لەگەڵ فەلەستینیەکان دەکا! جا
لە نێو فەلەستینیەکانیشدا خۆڵ دەکاتە چاوی خەڵکی فەلەستین بە گشتی و
حەمساویەکان بە تایبەتی.
ئەردۆگان
لە لایەکەوە بە ڕواڵەت و لەبەر دڵی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و ناوخۆی
تورکیا بە تایبەتی فرمێسک بۆ منداڵانی غەزە و بۆ خەڵکی فەلەستین دەڕێژێ
و هەمیشە لەبەردەم مایکڕۆفونەکانی دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا بە حەماسیانە
دەکەوێتە هات و هاوارو لە دژی ئیسرائیل وتاری ئاگرینیی دەدا، بەڵام لە
ژێرەوەش هیچ سەرۆک و سیاسەتمەدارێکی موسڵمان بەقەد ئەڕدۆغان لە
ئیسرائیل نزیک نییە!
ئەمە ئەگەر دووڕروویی سیاسیی نەبێ دەبێ چی
ناولێبنرێت؟
ئەو بەڵگانەی کە دەیسەلمێنن ئەڕدۆغان درۆ لە گەڵ موسڵمانانی جیهاندا
دەکات، بۆ نموونە:
تورکیا یەکەم وڵاتی موسڵمانە کە ئەندامی
ناتۆیە؛ لە تورکیادا بیست و شەش بنکەی سەربازی ئەمەریکا و ناتۆ هەیە؛
تورکیا یەکەم وڵاتی موسڵمان بوو کە دانی نا بە دەوڵەتی تازە درووست
بووی ئیسرائیلدا لە ساڵی ١٩٤٨؛ لە تورکیادا دوو بنکەی سەربازیی
ئیسرائیل هەیە یەکێکیان دەکەوێتە شاری کۆنیا و ئەوی تریان دەکەوێتە
شاری ئەزمیرەوە؛ بە پێی ڕێکەوتنی ناتۆ ئیسرائیل دەتوانێ سوود لە بنکەی
سەربازیی ئینجەرلیک کە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکایە وەربگرێت؛ ساڵانە
پێنج سەد هەزار گەیشتیاری ئیسرائیلی گەشت دەکەن بۆ تورکیا؛ تورکیا
یەکەم وڵاتی موسڵمانانە کە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازیی بە یاسایی بکات؛
تورکیا تاکە وڵاتی موسڵمانە کە سەیرانگای بۆ لەشڕووتەکان هەیە؛ لە
تورکیادا نزیکەی ٢٦٥ مەیخانە هەیە.
هەروەها ئەوەتە زۆر بە ڕوونی و بە دەنگێکی بوێرانە سیاسەتمەداری
ناسراوی بەریتانیی ''جۆرج گالەوەی'' لە بەردەم میدیاکانی بەریتانیادا
بە گاڵتەجارییەکی تاڵەوە دەڵێ: "ڕەنگە ئەردۆگان لە دەربەدەریدا کاتێک
کە دەری دەپەڕێنن ڕێک پەیوەندی بە بەشار ئەسەدەوە بکات لە مۆسکۆ! بەڵام
واقیعی ئێستا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەرپەڕاندن و دەربەدەریی سرووشتیی
ئەردۆگان بەرەو تەلئەبیب یان بەرەو دۆحە نزیکترە! چونکە ئەوان هەمیشە
دەرگاکانیان بەڕووی هاوپەیمانە ڕاستەقینیەکانیاندا کراوەن. ئەردۆگان
سەرکردەیەکی موسڵمان نییە، بەڵکو درێژترین تۆماری پەیوەندیەکانی لەگەڵ
قەوارەی زایۆنیدا هەیە".
ئێوە دیقەت بدەن و بە وردی لە کارەکان و سیاسەتەکانی ئەردۆگان بڕوانن
کە چ دەکا. بۆ نموونە:
ئەردۆگان تاکە سەرۆک کۆماری موسڵمانە کە مەدالیای"ئازایەتیی
جولەکەکان"ی لە لۆبی زایۆنیستی وەرگرت.
ئەردۆگان تاکە کەسە کە پێنج جار سەردانی ئیسرائیلی کردووەو لە سەر گۆڕی
هەرترل، دامەزرێنەری زایۆنیزم، وەستاوە بۆ ئەوەی بیر لە دەستکەوت
بکاتەوە!
کۆماری تورکیا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەردۆگان دا شەست ڕێکەوتنی لە
لەگەڵ ئیسرائیل واژو کردووەو قەبارەی بازرگانیی لە لەگەڵ ئیسرائیل
گەیاندۆتە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا!
کەسێکی ئیسرائیلیی بە بێ ڤیزا دەچێتە ناو تورکیا، لە کاتێکدا
فەلەستینیەکان لە بەردەم دەرگای کونسوڵخانەکاندا زەلیل و زەبوون دەکرێن
و لە چاوەڕوانیدا ڕادەگیرێن!
دووەم گەورەترین کارگەی چەکی ئیسرائیل لە جیهاندا لە تورکیادایە و
سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتیەکانی ئەردۆگان بە ڕواڵەت سەبارەت بە غەزە کە
هێشتا بۆ یەک چرکەش ئەو کارگە چەکە دانەخراوە!
لە کاتێکدا وڵاتانی عەڕەبی بەندەرەکانیان بەڕووی کەشتیەکانی ئیسرائیلدا
دادەخەن، بەڵام تورکیا لە ڕێگەی دەریاوە پێداویستیەکانی ئیسرائیل دابین
دەکا و دەیاننێرێت و تا نێو ئیسرائیل بەندیان ناکات!
ئەدی ناوخۆی تورکیا بۆ باس ناکەن؟ ئەدی بیست
هەزار سۆزانیخانە یاسایی لەشفرۆشیی، لەو سۆزانیخانانەدا پتر لە سێسەد
هەزار ژنی تورک کاریان تێدا دەکات. داهاتی ساڵانەی ئەو لەشفرۆشیە
نزیکەی چوار ملیار دۆلارە بۆ دەبێ باس نەکرێت؟
هەموو ئەو شتانە لە ژێر یاسا و لە بەردەمی خەلافەتی ئیسلامیدایە! ئەمە
تورکیایە و لە ژێر دەسەڵاتی گەورەترین کەسی دووڕوودایە!
بۆیە هەرکەسێک بە بیانووی دین و ئیسلامەتییەوە چەپڵە بۆ ئەردۆگان
لێبدات، دیارە چاوەکانی لەدەستداون و نابینێت!
______________________________________
تێبینی: بۆ
نووسینی ئەو زانیاریانە سوودم لە: فەیسبووکی ''ئێناز کیانپوور'' و
وتارەکانی ''جۆرج گالەوەی'' وەرگرتووە.
ماڵپهڕی
شوان
عەزیز
|