١٥\٢\٢٠١١
ئه‌رێ ئه‌م له‌شفرۆشانه،
نه‌وه‌کانیان کێ
بوون؟

ئوسامە ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه
وه‌رگێڕانی: عه‌باس رۆسته‌م
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه ،
نووسه‌رێکی میسری ناسراوه، له 27/7/1941
له قاهیره‌ی پایته‌خت له دایک بوه و له 28/5/2010 کۆچی دوایی کردووه،
نووسه‌ری رۆمان و سیناریۆیه ، له به‌ناوبانگترین
به‌رهه‌مه‌کانی [ لیالی الحلمیە ] یه . وتارێکی هه‌فتانه‌ی هه‌بوه له
رۆژنامه‌ی - الڕهرام - نووسه‌ری زوربه‌ی
زنجیره دراما میسریه‌کانه وه‌ک ، لیالی الحلمیە والشهد والدموع ، دوا
به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م نووسه‌ره
- المصراویە - یه ، دژی توندره‌وان و
توندره‌ویی بووه،
کاتێک داوایان لێکردوه زنجیره دراماێیه‌ک له‌سه‌ر عومه‌ری کوری عاس
بنوسێت ، نه‌یویستوه به‌و کاره هه‌ڵسێت به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و
پیاوه ئه‌وه نا‌هێنێت و بایی ئه‌وه نیه له دراماێیه‌کی ئه‌ودا
نرخی بدرێتی .
له‌شفرۆشی لای هۆزه عه‌ره‌به‌کان له جاهلێه‌ت و له ئیسلامدا باوبوه
، به‌و راده‌یه‌ی که کاتێک یه‌کێک له‌و هۆزانه که پیشه‌یان له‌شفرۆشی
بوه‌و ویستویانه ببنه موسڵمان ، هاتونه‌ته لای پێغه‌مبه‌ر داوایان
لێکردوه که له‌شفرۆشییان بۆ حه‌ڵاڵ بکات چونکه له‌سه‌ر داهاته‌که‌ی
ئه‌ژین . بۆیه کارێکی رێکه‌وت نه‌بوه که له جاهلیه‌تدا ململانێ له
نێوان هۆزه خاوه‌ن ره‌وشته‌کانی وه‌ک به‌نی هاشم و مه‌خزوم و زهره‌و
چه‌ند هۆزێکی دیکه له گه‌ڵ ئه‌و هۆزانه‌ی که به له‌شفرۆشی و
داوێنپیسی ناوبانگیان هه‌بوه وه‌ک به‌نی عه‌بد شه‌مس و سه‌لول و هه‌ژیل
به‌رپابێت و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامیش درێژه‌ی هه‌بێت .
کارێکی رێکه‌وتیش نه‌بوه که زوربه‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان کردوه
به ئه‌مه‌ویه‌کانه‌وه { دژی ئیمامی عه‌لی - وه‌رگێر ] له‌وانه بون
که به رابوردوێیه‌کی له‌شفرۆشی و داوێنپیسی ناسراوبون . چونکه مرۆڤی
ره‌وشتخراپ ئه‌وه‌ی به میرات بۆماوه‌ته‌وه که دوژمنایه‌تی که‌سانی
خاوه‌ن ره‌وشت و داوێن‌پاک بکات ، جگه له‌وه‌ی که پیاوی ره‌وشت نزم ،
شه‌رم و پیاوه‌تی لێدائه‌ماڵرێت و رێگای تاوان و ناپاکی و په‌یمان
شکاندنی له به‌رده‌مدا کراوه ده‌بێت .
با سه‌یر بکه‌ین کێن ئه‌وانه‌ی که نه‌وه‌ی ئه‌و
له‌شفرۆشانه‌بون:
1- حه‌مامه‌ی دایکی ئه‌بی سوفیان ، که ژنی حه‌ربی کوری ئومه‌یه‌ی کوری
عه‌بد شه‌مسه‌و نه‌نکی موعاویه [ یه‌که‌م خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان ]
بوه ،که له‌شفرۆشێکی خاوه‌ن ئاڵا بوه * .
2- زه‌رقای کچی وه‌هه‌ب ، له‌شفرۆشێکی خاوه‌ن ئاڵا بوه له جاهلیه‌تداو
له‌به‌ر ره‌شی پێستی به زه‌رقاء ناوبانگی ده‌رکردوه و هه‌رزانترین له‌شفرۆش
بوه ، ژنی ئه‌بو ئه‌لعاسی کوری ئومه‌یه بوه‌و کوره‌کانی به کورانی
ئه‌لزه‌رقاء ناسراون ، ئه‌م زه‌رقایه دایکی حه‌که‌می کوری ئه‌بو
العاسه [ که پێغه‌مبه‌ر له شاری مه‌دینه شاربه‌ده‌ری کردوه ] و نه‌نکی
مه‌روانی کوری حه‌که‌مه ، کاتێکیش نوێنه‌رێکی ئه‌م مه‌روانی کوری حه‌که‌مه
ئه‌چێته لای حوسه‌ینی کوری ئیمامی عه‌لی پێی ئه‌ڵێت - هه‌ی نوێنه‌ری
کوری ئه‌و زه‌رقایه‌ی که له بازاری عه‌کازدا جاڕی له‌شفرۆشی بۆ خۆی
ئه‌کرد- .
3- ئامینه‌ی کچی عه‌لقه‌مه‌ی کوری سه‌فوان ، دایکی مه‌روان کوری حه‌که‌مه
، و نه‌نکی عه‌بدولمه‌لیک کوری مه‌روانه ، ئه‌م ژنه ژێر به ژێر ده‌ستی
له‌گه‌ڵ ئه‌بی سوفیانی کوری حارس تێکه‌ڵئه‌کرد و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م
ئامینه‌یه مه‌روانی بو، هێنایان بۆ لای پێغه‌مبه‌ر [ ێ ] ، پێغه‌مبه‌ر
فه‌رموی { دوری بخه‌نه‌وه لێم ئه‌م خوێری کوری خوێریه نه‌فره‌ت
لێکراوه‌ی کوری نه‌فره‌ت لێکراوه } ، سه‌یر له‌وه‌شدایه که ئه‌م نه‌فره‌ت
لێکراوه له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ره‌وه ، دواجار ببێته خه‌لیفه‌ی
موسڵمانان له حوکمی ئه‌مه‌ویه‌کاندا. 4- نابغە سه‌لمای کچی حه‌رمه‌له
که ناوبانگی به له‌شفرۆشێکی خاوه‌ن ئاڵا ده‌رکردبو ، ئه‌م نابغه له‌شفرۆشه
دایکی { عومه‌ری کوری ئه‌لعاس ] ه‌و که‌نیزه‌کێکی عه‌بدوڵای کوری جه‌دعان
بوه‌و ئازادیکردوه‌و له یه‌ک رۆژدا هه‌ر یه‌که له ئه‌بو له‌هه‌ب و
عه‌بدولموته‌لب وئومه‌یه‌ی کوری خه‌له‌ف و هوشامی کوری مه‌غیره له گه‌ڵیدا
جووت ده‌بن و له‌م جووتبونه سکی پڕده‌بێت و عومه‌ری بوه ، به ڵام
نابغه ئه‌م کوره‌ی به‌سته‌وه به ئه‌لعاسی کوری وائل ئه‌لسه‌همی که
له هه‌مویان زۆرتر مه‌سره‌فی بۆ ئه‌کرد .
5- سومه‌یه‌ی کچی ئه‌لموعه‌ته‌لی نوبی ، له‌شفرۆشێکی خاوه‌ن ئاڵا بوه‌و
که‌نیزه‌کێکی حارسی کوری کلده بوه ، منداڵه‌کانی و له‌وانه زیادی
کوری ، جارێک به نه‌وه‌ی عوبه‌یدی کوری ئه‌بی سه‌رح ئه‌لسه‌قه‌فی
مێردی ناو ئه‌بات و جارێکی دیکه به‌ناوه‌ی که‌سێکی نه ناسراو ، بۆیه
ئه‌م زیاده جارێک به زیادی کوری سومه‌یه و جارێک به زیادی کوری
باوکی [زیاد إبن ڕبیه ] ناو ئه‌برێت ، تا ئه‌و کاته‌ی که موعاویه‌ی
کوری ئه‌بو سوفیان به نیازی ڕاکێشانی به‌لای خۆیدا دژی ئیمامی عه‌لی ،
چه‌ند شایه‌تێکی هێناو دانیان به‌وه‌دا نا که ئه‌بو سوفیانی باوکی
موعاویه له‌گه‌ڵ سومه‌یه‌ی دایکی زیاد جووت بوه‌و دوای 9 مانگ ئه‌م
زیاده‌ی بوه ، به‌مه‌ش کردیه برای خۆی و له ریزی لایه‌نگرانی ئیمامی
عه‌لیه‌وه کردیه پیاوێکی خۆی ، له کاتێکدا ئه‌م زیاده والی بو له
وڵاتی فارس و ئه‌هواز .
6- مه‌رجانه‌ی کچی نۆف ، که‌نیزه‌کێکی عه‌بدولره‌حمان کوری حه‌سانی
کوری سابت بوه ، ئه‌م مه‌رجانه‌یه یه‌ک له دوای یه‌ک ژماره‌ێیه‌کی
زۆر له گه‌ڵیدا جووتبون ، له‌وانه زیادی کوری باوکی [زیاد إبن ڕبیه
] ، عه‌بدوالرحمان ئه‌م که‌نیزه‌که‌ی به سک پڕی فرۆشت ، دوو کوری بو ،
یه‌کێکی ناونا عبادو ئه‌وی دیکه‌یان عوبه‌یدوالله بێئه‌وه‌ی بزانرێت
کێ باوکیانه ، بۆیه زیادی کوری باوکی[زیاد إبن ڕبیه] هه‌ردوکیانی
گرته خۆی ، سه‌یر له وه‌دایه که عباد بو به والی له [سوجستان] له
کاتی حوکمڕانی خلافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان و عوبه‌یدالله ش بوه والی له
به‌سره ، به‌مه‌ش وا ده‌ر ئه‌که‌وێت که نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پیاوی
داوێن‌پاک و ڕه‌وشت به‌رزی تێدا نه‌مابو که بکرێنه والی له‌و شوێنانه
جگه له‌م حه‌رامزادانه ، به‌ڵام مه‌ل له‌گه‌ڵ مه‌لی هاوشێوه‌ی ده‌بێته
ئاوه‌ڵ ، که‌سێکی وه‌ک موعاویه هه‌ر ده‌بێت له‌و جۆره که‌سانه به‌کار
بهێنێت . هه‌ر ئه‌و عوبه‌یدوالله ی کوری زیاده له حوکمڕانی موعاویه‌دا
کرایه والی کوفه‌و له حوکمی یه‌زیدی کوری موعاویه‌دا ئه‌م عوبه‌یدوالله‌یه
شه‌ریکرد له گه‌ڵ حوسه‌ینی کچه‌زای پێغه‌مبه‌رو [ دوای کوشتنی حوسه‌ینیش
سه‌ری له ته‌شتێکدا له که‌ربه‌لاوه به‌دیاری هێنرا بۆ عوبه‌یدوالله
له کوفه‌و ئه‌ویش ئه‌و سه‌ره‌ی کرد به‌سه‌ری رمێکه‌وه‌و به دیاری
ناردی بۆ یه‌زیدی کوری موعاویه له دمشق ].
7- قه‌تامی کچی شه‌حنه ، له‌شفرۆشێکی به ناوبونگ بوه له شاری کوفه
، ژنێک گه‌وادی بۆکردوه ناوی [له‌بابه] بوه . باوکی ئه‌م قه‌تامه‌یه
و براێیه‌کی له خه‌وارجه‌کان بون و له شه‌ری نه‌هره‌وان به‌ده‌ستی له‌شکری
ئیمامی عه‌لی ده‌کوژرێن ، بۆیه ئه م قه‌تامه‌یه دڵ‌پڕ له‌قین داوا له
عه‌بدوالره‌حمانی کوری مه‌لجه‌م ئه‌کات که له پیلانێکدا ئیمامی عه‌لی
بۆ بکوژێت [ کاتێک دێت بۆ خوازبێنی ] ، کاتێکیش که ئه‌م عه‌بدوالره‌حمانه
ئیمامی عه‌لی ئه‌کوژێت دوای ده‌ستگیرکردنی به ده‌ستی حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی
کورانی ئیمامی عه‌لی [ به‌شێوه‌ێیه‌کی دڕندانه ] له‌تۆڵه‌ی کوشتنی
باوکیان ده‌یکوژنه‌وه ، [به‌وه‌ی دوای ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌ردووده‌ستو
قاچی ئه‌بڕن و له ناو سه‌به‌ته‌ێیه‌کدا به‌زیندویی ئه‌یسوتێنن].
له‌شفرۆشان به‌رده‌وام ئه‌بن له وه‌به‌رهێنانی پیاوانی سووک و نزم و
بێ ئابروو که
دواجار ده‌بنه ده‌سته‌ڵاتدار و سه‌ردارانی
موسڵمانان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه ناوی چه‌ند نمونه‌ێیه‌کی
دیکه‌ی هێناوه له‌م وتاره‌یدا ، که من به پێویستم نه‌زانی ناویان به‌رم
بۆ درێژه نه‌دان به‌م نووسینه.
(و ك)
_________________________________________________
*
خاوه‌ن ئاڵا به‌و ژنانه وتراوه که ئاڵاێیه‌کیان به ماڵه‌کانیاندا
هه‌ڵواسیوه وه‌ک هێماێیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوێنپیسان بێ‌ترس خۆیان بکه‌ن
به ماڵیاندا.
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|