١٦\١٠\٢٠١٢ ئێرە کوردستانە نەک ئەفغانستان.
ئەکرەم عەبدوڵا
ماوەیەکە لە پەرلەمانی کوردستان خەریکی رێکخستن و داڕشتنی یاسایەکن بە ناوی پاراستنی پیرۆزییەکانی موسڵمانان لەو کۆمەڵگایەدا. ئەمە سەرەتاییەکی ترسانکە کە ئیسلامییەکان لە کوردستاندا دەستیان داوەتێ، دیارە ئەم کارەشیان بە پشتیوانی پارتی و دەستپێشخەری بارزانی بوو دوای روداوەکانی بادینان لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێک کە ھی دوو ساڵ لەمەو پێشە، بەڵام پارتی و ئیسلامییەکان ھەر وەک و ھەنگوینیان لە داردا دۆزیبێتەوە دەستیان کرد بە داڕشتنی بەرنامەیەک تا لەو رێگەوە کۆمەڵگای کوردستان نوقمی کۆنەپەرستیی و ستەمگەریی بکەن.
خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ إِلَى الْمُصَلَّى فَمَرَّ عَلَى النِّسَاءِ فَقَالَ يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ تَصَدَّقْنَ فَإِنِّي أُرِيتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ فَقُلْنَ وَبِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ لِلُبِّ الرَّجُلِ الْحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ قُلْنَ وَمَا نُقْصَانُ دِينِنَا وَعَقْلِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ أَلَيْسَ شَهَادَةُ الْمَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ قُلْنَ بَلَى قَالَ فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ قُلْنَ بَلَى قَالَ فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِها. صحيح البخاري, كتاب الحيض, باب, ترك الحائض الصوم, حديث298. صحيح مسلم, كتاب الايمان , باب, بيان نقصان الإيمان بنقص الطاعات وبيان إطلاق, حديث79 وتەنانەت پێغەمبەرەکەیان ئافرەتی لە ریزی حوشترو ئەسپ ومەر داناوە هەر وەك ولە ال عمران 14 نوسراوە زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ
کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەو جۆرە یاسایە نییە، بەڵکو یاسایەکی ئەوێت کە کۆمەڵگا بەرامبەر ئەو ھێرشەی ئیسلامییەکان و دەسەلاتی حیزبە ناسیونالیستەکان بپارێزێت. یاسایەکمان پیوێستە ملھوریی دەسەڵاتدان کەم بکاتەوە، یاسایەکمان ئەوێت کە دەسەڵاتی حیزب لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ھەڵگرێت، یاسایەکمان ئەوێت کە ھەموو تاکێکی دانیشتوی کوردستان بەھرەمەند بێت لەو توانساتانەی کە لە کوردستاندا ھەیە. یاساکەتان بپێچنەوە بۆ دیوەخانەکانی خۆتان چونکە ئەوە ھەر پیرۆزبە خۆتان بێت. ئەبێت ئەوەش بزانن کوردستان ئەفغانستان نییە ھەر چی بتانەوێت تیا بیکەن ئێوەی ئیسلامی لەوە ئەچێت لێتان تێک چوبێت ئێرە کوردستانە نەک ئەفغنستان.
١٢\١٠\٢٠٢
|