٢١\٨\٢٠١١
ئێره‌ی
من!

دارا ئه‌حمه‌د
له‌وێنده‌رێش بم
بێ ره‌نگی توو پڕ نابمه‌وه
بێ ده‌نگی توو کڕ نابمه‌وه،
له‌وێنده‌رێش
له نێو ده‌نکه هه‌ناره‌ک بی
یان..
له‌سه‌ر په‌ڕی نیلۆفه‌ره‌کی سۆرباو
هه‌ر په‌یدۆزت ده‌که‌م.
له‌وێنده‌رێش بم
ئێره له‌کنه من ئێره‌یه و ئه‌وێش ئێره
ئه‌ز
ئێره‌یی به چش نه‌به‌م..
بێره‌ی ده‌به‌م،
لێره، هه‌موو بنبه‌سته‌کان:
ناوبڕ.. تخووب، سنووره‌کان/ حه‌وشه.. حه‌سار، دیواره‌کان/
مایۆ.. مه‌مدان، سه‌رپۆشه‌کان/
کۆسپ.. بازگه، له‌مپه‌ره‌کان / کولله.. په‌رده، خیوه‌ته‌کان/
چه‌په‌ر.. گۆلاو، به‌ربه‌سته‌کان...
ره‌نگیان نییه، بۆنیان نییه، ده‌نگیان نییه...
هه‌ر له بنه‌وه بوونیان نییه.
ئێره..
نه مه‌ته‌ڵه نه په‌رجووه/ نه راز و نه نهێنییه/ نه ئه‌ندێشه
و ئه‌فسانه‌یه...
ده‌زانی ئێره کێنده‌ره؟
ئێره دوڕ دڵی دولبه‌ره دلاوه‌ره دڵخوازه دڵ ناسکه‌که‌مه!
٥\٨\٢٠١١
-
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|