ئه‌ڕگه‌نه‌کۆنه‌کان چیان له یه‌کێتی ده‌وێت؟
ساڵی 1993 من له خولێکی په‌روه‌رده‌یی له هه‌ندێ ناوچه‌ی جیاجیای سنوره‌کانی نێوان کوردستانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات و باکور که‌سانێکم له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته ئه‌ناسی که سه‌رباری ئه‌وه‌ی قسه‌وباسکردن له‌سه‌ر که‌سانی ناو پارتی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بوایه یاسا‌غ بوو به‌ڵام زۆرجار له‌گه‌ڵ شه‌هید دکتۆر سیروان باسمان له‌گومانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان که‌سانی به‌رپرسی ئه‌و باره‌گایانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشستی تورک له‌ڕێگه‌ی پارتی و یه‌کێتی ئه‌کرد، له‌وانه ماهیر وڵات و ئارام عه‌لی و بایز(هاوکار) و سه‌لیم له کۆتایشدا به‌ئاسانی ده‌رکه‌وت هه‌ریه‌کێک له‌مانه چی ئه‌رکێکی له‌لایه‌ن ئه‌ڕگه‌نه‌کۆنه‌وه پێسپێردرابوو ده‌ره‌نجامیش دیاره ئێستا ئه‌و که‌سایه‌تیانه له‌کوێن؟
زۆر جار باسمان له‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان سامی عه‌بدوڕه‌حمان و فڕانسۆ هه‌ریری و هه‌ندێک له‌و که‌سانه ده‌کرد که کار بۆ ده‌وڵه‌تی فاشستی تورک ده‌که‌ن که هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ بۆ چه‌ند ساڵێک له کوردستان، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاتانه ده‌رفه‌تێکی زۆری ئه‌وێت ، ئه‌وه‌ی که‌زۆر گرنگه لێره‌دا باسی بکه‌ین چه‌که‌ره‌وگه‌شه‌کردنی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستیه‌یه له کوردستانی باشور به‌تایبه‌ت له ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وپارتی، به‌تایبه‌تیش له ناو یه‌کێتی ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی که‌هیچ که‌سێک شه‌رم وسڵی لێناکاته‌وه ناشیرین کردنی مێژوی ڕاپه‌ڕین و قوربانی دانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌به‌رچاوی هه‌موو دنیا‌و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌ک هه‌ڵوێستی کورد له‌به‌رانبه‌ر حوکمه‌تی ناوه‌ند وهێرش وپه‌لاماره یه‌ک له‌دوای یه کی ییه‌که سه‌ربارزیه تورکه‌کان بۆ سه‌رباشوری کوردستان وبونی خوێندنگاوبنکه‌ی مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌ڕگه‌نه‌کۆن له باشوری کوردستان و ده‌یان ئاماژه‌ی تر ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌ڕگه‌نه‌کۆن به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی، هه‌وڵی ئه‌و ڕێخراوه تیرۆریستیه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له ڕێگه‌ی خه‌ڵکه سه‌ربازیه‌کانه چونکه ئه‌م جۆره‌که‌سانه له‌ڕوی ئاستی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی وگرنگی دان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی هیچ بایه‌خێک ناده‌ن، ئه‌وه‌ی له‌م دوایه‌دا به‌رپرسێکی سه‌ربازی نه‌خوێنده‌وار له‌ڕێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ده‌رکردن و تیرۆر کردنی ئه‌ندامان و تێکۆشه‌ره‌کانی یه‌کێتی ئه‌یکات ئه‌چێته خانه‌ی ئه‌ڕگه‌نه‌کۆنه‌وه بێ زیادوکه‌م هاوکات پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره به‌که‌سێکی سه‌ربازی و بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ئاشکرا ئاماژه به فشاری ئه‌ڕگه‌نه‌کۆن و پابه‌ندی ناوه‌ندی بڕیاری ده‌سه‌ڵه‌تی باشور ئه‌ده‌ن به‌م هێزه‌وه.
29.9.2009 فه‌ڕه‌نسا
|