٣١\١٢\٢٠٠٩
ئه‌رگه‌نه‌کۆن و
خۆکوشتنی جه‌نراڵه‌کان.
ئاماده‌کردنی: هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
پێده‌چێ
به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن سه‌ری یه‌که‌یه‌که‌ی جه‌نراڵ وئه‌فسه‌ره‌پله‌داره‌کانی
سوپای تورک بخوات.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن چیه ؟
گڵادیۆ چیه ؟
له‌گه‌ڵ ناوهێنانی ووشه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا هه‌میشه ووشه‌ی {گلادیۆ} ش
خۆی ده‌سه‌پێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌ردوکیان دوو دامه‌زراوه‌ی
چوون یه‌کن گلادیۆ له ئیتاڵیا‌و ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌تورکیا.
گلادیۆ له بنه‌ڕه‌تدا له‌سالانی 1950 له لایه‌ن به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریکاوه
له ڕێگه‌ی ناتۆ هاتۆته دامه‌زراندن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی
بڵاوبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیزم و ده‌سه‌ڵاتی پاکتی وارشۆ.
ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تادا وه‌کو باندی ده‌ست وه‌شێن پێکه‌وه‌نران له هه‌موو
وڵاته‌ئه‌وروپیه‌کاندا بوونیان هه‌بوو به شێوه‌یه‌کی نهێنی وپاشان
وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینیشی گرته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه که ئه‌وبانده له ئیتاڵیا به‌گلادیۆ
هاته ناساندن وله ئه‌ڵمانیا به{شمشێر-Schwert} وله‌یۆنان به{ مه‌ڕه‌سه‌رسوره‌کان}
و له‌تورکیاش به‌م ناوانه خۆی نواند فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی شه‌ر{özel
harp dairesi}{ کۆنتراگریلا} و{گورگه‌بۆره‌کان} و پاشان{ ئه‌رگه‌نه‌کۆن
} له‌گه‌ڵ داروخانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی سوڤیه‌تدا ئه‌رکه‌کانی ئه‌م
باندانه هاته‌کزی وناتۆش لای خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه که‌له
پشتیانه‌وه بێت.
گلادیۆش بۆیه‌که‌م جار له ساڵی 1990سه‌روک وه‌زیرانی ئیتاڵیا په‌رده‌ی
له‌سه‌ر هه‌ڵماڵی ده‌سته‌خوشکه‌کانی گلادیۆ بڵاوه‌یان لێکرد له ئه‌وروپادا
، به‌ڵام ئه‌رگه‌نه‌کۆن تا ئه‌م رۆژگاره‌ش کاریگه‌ری ماوه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی
تورکیاوه وبه‌ڵکو سیمای ده‌وڵه‌تی قولیشی پێداوه. هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن
له تورکیادا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵکه‌وتنی
جوگرافی تورکیا به‌رانبه‌ر به ئه‌نجومه‌نه‌کانی سۆڤیه‌تی قه‌ڵای
کۆمۆنیزم . له‌تورکیادا ئه‌رگه‌نه‌کۆن { ژووری چالاکیه سه‌ربازیه‌کانی
سوپای خرایه به‌رده‌ست} به پێچه‌وانه‌ی ده‌سته‌خوشکه‌کانیه‌وه که‌له
ئه‌وروپادا به نهێنی کاریان ده‌کرد.
پاڵه‌وانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش له تورکیادا عبدالله‌چاتڵی بوو، که
جێبه‌جێکه‌ری سه‌رجه‌م چالاکی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ساڵانی 1976 تا 1980 یه
که دژ به‌کوردو چه‌په‌کانی تورکیا ئه‌نجام دراون. یه‌که‌م که‌سیش بوو
ڕێخۆشکه‌ری کرد بۆ کۆده‌تاکه‌ی 1980.
عبدالله چاتڵی وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی گلادیۆی به‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ
محمد علی ئاخچه پێکه‌وه ته‌قه‌یان له پاپای ڤاتیکان کرد‌و برینداریان
کرد و هه‌ر پێکه‌وه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی میللیه‌ت { عه‌بدی ئیپه‌کچی}
یان کوشت. هه‌روه‌ها عبدالله چاتڵی بکوژی سه‌رجه‌م رۆشنبیران و
روناکبیرانی تورکیایه که‌به گه‌وره‌ترین ڕه‌شه‌کوژی ناسراوه له
مێژووی کۆماری تورکیادا پێش کۆده‌تا ڕه‌شه‌که‌ی که‌نعان ئیڤه‌رن.
ئایاجه‌نراڵه‌کانی سوپای تورک بۆ خۆیان ده‌کوژن ؟
ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌ڵگه نه‌ویسته که ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌تورکیادا
خۆی له‌سه‌رووی یاسا‌و ده‌ستوری وڵات و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بینێته‌وه.
خۆکوشتنی جه‌نراڵ و ئه‌فسه‌ره‌پله‌داره‌کانی سوپاش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
تێوه‌گلانیان له‌و کرده‌وه کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه
گوایه بۆ پاراستنی کۆماره‌که،ئه‌و جه‌نراڵانه‌ی که بانگ ده‌کرێن بۆ
دادگای لێپرسینه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن جگه له خۆکوشتن هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی
تریان بۆ نامێنیته‌وه، چونکه ناکرێ بڵێت من ئه‌م کاره‌م له‌سه‌ر
راسپارده‌ی فڵان که‌س کردووه ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه
که گومانی ئه‌وه‌ت لێ‌کرا که ئه‌ندامی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی ئیتر ته‌نها
خۆکوشتن رزگارت ده‌کات.
دوێنی یاربای عه‌لی ته‌ته‌ر پاش ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یه‌نرا که‌دادگای
لێپرسینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بڕیاری ده‌سگیرکردنی بۆ ده‌رکردووه
له ماڵه‌که‌ی خۆیدا فیشه‌کێکی ناوه به‌سه‌ری خۆیه‌وه و خۆی کوشت.
جه‌نراڵێکی تر به‌ناوی له‌ڤه‌نت ئه‌رسۆز که‌یه‌کێ له‌و شه‌وانه سه‌عات
22 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کردبوو،چه‌کدارێکیان به‌پله‌ی عه‌ریف ناردبوو
بۆ کوشتنی.
هه‌ندێ له ئه‌فسه‌رو جه‌نراڵه‌کانی هێزه ده‌ریاییه‌کان به‌نیازی کۆده‌تا
بوونه وهه‌ڕه‌شه‌ده‌که‌ن دژی ئه‌و کاره‌ی که حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان
ده‌ستی پێکردووه به‌ناوی ئۆپه‌راتسیۆنی دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن وجه‌نراڵه‌کانی
سوپا په‌لکێشی دادگا ده‌کات.
له لایه‌کی تره‌وه له دیاربه‌کر کۆمه‌ڵێ جه‌نراڵ وئه‌فسه‌ری پله‌دار
رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه ده‌بن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی{ کوژراوه قاتیل
نادیاره‌کان وبیره‌کانی مه‌رگ}
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری ئه‌ندام بوون له دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا
ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی به خانه‌نشینکراویش هه‌ر ده‌بێ چالاکیان
هه‌بێ تا مردنیش ده‌بێ له شوێنی تایبه‌تی به‌جه‌نراڵ وپله‌داره‌کانی
سوپادا بژین{ ده‌ستبه‌سه‌رن وئازاد نین} چونکه ئه‌مانه له ماوه‌ی ئه‌م
50 ساڵه‌دا سێ کۆده‌تایان ئه‌نجام داوه‌و جگه له‌ده‌ستێوه‌ردانه هه‌میشه‌ییه‌کانیان
له سیاسه‌تی تورکیادا و.ماوه‌ی په‌نجاساڵیشه تورکیا داوای ئه‌ندامه‌تی
ئه‌وروپای یه‌کگرتوو ده‌کات به‌ڵام به‌هۆی کاریگه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانی
سوپاوه نه‌یتوانیوه یه‌ک هه‌نگاوهه‌ڵنی به ئاراسته‌ی دێمۆکراتیزه‌کردنی
ووڵات. 60 ساڵه تورکیا سیسته‌می فره‌حیزبی په‌یڕه‌وده‌کات به‌ڵام ته‌نها
سوپا حکومه‌ته.
له ده‌وڵه‌تێکی ستاندارتا سوپا تێکه‌ڵی حکومه‌ت نابێ، به‌ڵام له
تورکیادا سوپا جگه له ئه‌رکه‌که‌ی خۆی به هه‌موو شتێکه‌وه سه‌رقاڵه.
تورکیا له‌م دۆخه‌یدا له ئێران ده‌چێت، به‌وه‌ی ئێران به‌کوشتنی {دکتۆر
مێدق } و هێنانه‌وه‌ی ره‌زاشا دیمۆکراتیه‌تی بۆ هه‌تاهه‌تایی خنکاند و
تورکیاش به‌کوشتنی {عدنان مه‌نده‌ره‌س} وسه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی یۆن
تورکه‌که‌مالیسته‌ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان دیمۆکراتیه‌تیان بۆ داهاتوویه‌کی
دوور تاساند. چونکه ناکرێت ئه‌رگه‌نه‌کۆن له سیسته‌می که‌مالیستی
جیابکرێته‌وه. به‌جیاکردنه‌وه‌یان کۆماره مۆدێڕنه‌که‌ی ئێستای تورکیا
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
گلادیۆ وه‌کو له پێشه‌وه باسمان لێکرد به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی و نهێنی
له‌ناو ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌کاندا بڵاوبووه، به‌ڵام له تورکیادا به‌ته‌واوی
تێکه‌ڵی سیسته‌می کۆماره‌که بوو، بوو به‌شێکی جیانه‌کراوه لێی.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن وه‌ک پارێزه‌ری سه‌ره‌کی کۆماره‌که هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات
وله‌مه‌ترسیه‌کانی ئیسلام وکوردا ده‌ژیت.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن چیه؟ ئه‌رگه‌نه‌کۆن یه‌کێکه له9 داستانه مێتۆلۆژیه‌کانی
ڕچه‌ڵه‌کی تورک، ئه‌رگه‌نه‌کۆن ناوی ئه‌و دۆڵه‌یه که تورکه ئۆغۆزه‌کان
ماوه‌ی 400 ساڵ خۆیان تێدا په‌ناداوه له‌به‌ر مه‌ترسی په‌لاماری
دوژمنه‌کانیان. پاشان له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یان پتر بووه ناچاربوونه
ئه‌و شوێنه‌ته‌نگه‌به‌ره به‌جێبهێڵن و، گورگێکی بۆز چاوساغی کردوون به‌ره‌و
جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن. لێره‌دا پیرۆزی گورگ لای میلله‌تی
تورک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داستانه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن وداستانی بۆزقورت
که‌له‌وێدا گورگ ڕۆڵی دایکی ڕه‌سه‌نی تورکی بینیوه‌به‌م شیوه‌یه:
بۆزقورت-گورگه‌بۆر: گه‌لی تورک له نیشتمانی دێرینی خۆیان{ئه‌لمه‌ئاتای}
ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی سوپای چین و چادروڕه‌شماڵیان به‌پێوه نامێنێ هه‌موویان
ده‌کوژرێن ته‌نها یه‌ک مناڵێکی نێرینه‌یان نه‌بێ ده‌که‌ویته چاڵێکه‌وه
که‌هه‌ر چوارپه‌لی بڕاوه‌ته‌وه و سه‌ربازه‌کان واده‌زانن مردووه به‌جێده‌هێڵن،
پاشان ده‌ڵه‌گورگێک دێته‌سه‌ری وهه‌ڵیده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بێ
مناڵێکی زۆریان ده‌بێت وتۆڕه‌مه‌ی تورک له‌مناڵه به‌سه‌رگورگانه‌و به‌جه‌سته‌ئاده‌میزادانه‌وه
ده‌ست پێده‌کاته‌وه.گورگ ودۆڵی ئه‌رگه‌نه‌کۆن تێکه‌ڵی شانازی نه‌ته‌وه‌یی
تورک بوونه،دیاره دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م داستانانه به‌دوورودرێژی
لێره‌دا پێویست ناکات، بڕوانه ئارشیفی‌ماڵپه‌ڕه‌کانی {ئیمڕۆ} { رابوون
}دا ڕه‌نگه مابن.
یۆنتورک: به‌ڕێکخراوی لاوه‌تورکه‌کانی ناوده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌گوترێت
که‌پاشان بوونه هه‌وێنی دامه‌زراندنی { اتحاد والترقی}
|