ئه‌رکی حیزبی شۆڕشگێڕ و به‌رپرس له‌م کاته ناسکه‌ی ئێستادا چیه؟
ئه‌یوب ره‌حمانی
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر وڵامی پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته که وڵامی پرسیارێکی تر که په‌یوه‌ندییان پێکه‌وه هه‌یه بدرێته‌وه، که ""ئایا ئوسوله‌ن حیزب بۆچی پێک دێت؟"" له وڵامدا ده‌توانم بڵێم که له هه‌ر کۆمه‌ڵگاێکدا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر جۆره حکومه‌تێکدا کۆمه‌ڵێک داواکاری بوونیان هه‌یه و پێویسته که ئه‌م داخوازیانه‌ی کۆمه‌ڵگا یا خۆ خه‌ڵک یا گه‌ل جێ به جێ بکرێن. جا به پێی سونه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگاکه و چۆنیه‌تیی حکومه‌ته‌که‌ش شێوه‌ی جێ به جێ بوون یا جێ به جێ نه‌بوونی داخوایه‌کانی خه‌ڵک جیاوازییان هه‌یه. له کۆمه‌ڵگاێکی ئازاد و دێمۆکڕات و یاسامه‌ند و خه‌ڵکیدا که حکومه‌ته‌کان به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرابن و نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له پاڕله‌مانی ئه‌و حکومه‌ته‌دا قسه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن و یاساش به قایمی پشتی خه‌ڵکیش و نوێنه‌ره‌کانی خه‌ڵکیشی گرتووه، له وه‌ها کۆمه‌ڵگاێکدا هه‌مه جۆر حیزبی قانونیش بۆ به سه‌مه‌ر گه‌یاندنی داخوازیی و داواکاریه‌کانی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگادا دروست ده‌بن، که داخوازیی و پیداویستیه‌کان و شکایه‌ته‌کانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا ده‌به‌نه پاڕله‌مان و له‌وێ به گوێی حکومه‌ت و قانونی ده‌گه‌ێنن و له پاڕله‌مان له داخوایه‌کان ده‌کۆڵدرێته‌وه و دواتر به پێی گرنگیی و زوروره‌تی بابه‌ته‌که، داخوازیه‌کان په‌سه‌ند یا خۆ ڕه‌ت ده‌کرێنه‌وه. با ئه‌مه‌ش له قه‌ڵه‌م نه‌که‌وێت که حیزب هه‌میشه ناچار نیه که وه‌دوا خه‌ڵک یا کۆمه‌ڵگا بکه‌وێت، هه‌ندێک جار کۆمه‌ڵگا داخوازیێکی هه‌یه که زۆر نزمه یا خۆ دواکه‌وتوانه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌دا حیزب پێویسته که ڕۆڵی پێشڕه‌و و به ئاگا کردنه‌وه بخاته ئه‌ستۆی خۆی و هه‌وڵ بدات که کۆمه‌ڵگا له زیانه‌کانی هه‌ندێک داخوای ئاگا بکاته‌وه و له‌مباره‌وه زانیاری به‌خش بێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێک جاریش ئه‌وه حیزبه که داخوازیێک دێنێته گۆڕ و ئه‌وجار هه‌وڵ ده‌دات بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و داواکاریه، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌دوا خۆی بخات. ئه‌م نمونه له وڵاتانی پێشکه‌وتو زۆر زه‌ق و به‌رچاوه و زۆر جار ده‌بینرێت که له ساڵێکدا له یه‌ک وڵاتی ئوروپایی چه‌ندین که‌ڕه‌ت خه‌ڵک ده‌چنه پای سندوقه‌کان و ده‌نگ ده‌ده‌ن به داواکاریێک که ئیبتیکار یا خۆ ئینیتیاتیڤێ حیزبێکه و به قازانجی کۆمه‌ڵگا هاتۆته پێشه‌وه وه‌ک نمونه که‌م کردنه‌وه‌ی ماڵیات یا خۆ هێنانه ئارای بیمه‌ی دایکانی حامیله بۆ زیاتر کردنی کاتی پشوی ده‌ورانی حامیله‌گیی و زۆر شتی دیکه‌ش. هه‌ندێک جاریش خه‌ڵک داواکاریه‌که به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه!
تا ئێره قسه له کۆمه‌ڵگاێکی دێمۆکڕات و یاسامه‌ند و حیزبه قانونیه‌کان بوو. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاێکدا که حکومه‌ت دێمۆکڕات و خه‌ڵکی نیه، حکومه‌ت به پێی ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵ نه‌بژێردراوه، دیکتاتۆڕی و خه‌فه‌قان حکومه‌ت ده‌کات، نمونه‌ی زۆر زه‌ق و به‌رچاو ئێران، دروست بوونی حیزبی قانونی که داواکاری خه‌ڵک به‌رێته لای یاسا یا حکومه‌ت بۆ په‌سه‌ند کردنی، توشی کێشه ده‌بێته‌وه. له حکومه‌تێکی دیکتاتۆڕیدا، حیزبی قانونی یا بوونیی نیه یا خۆ ئه‌گه‌ر هه‌یه تاقه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره، وه‌ک نمونه‌ی حیزبولله و حیزبی ڕه‌ستاخیز له ئێران و حیزبی کومونیست له شۆڕه‌وی کۆن و چینی سوسیالیست و کۆبا و کۆره‌ی باکور. له‌م کۆمه‌ڵگا تاک حیزبی و تاک ده‌سه‌ڵاتیانه‌دا خه‌ڵک ده‌بێت ئه‌ندام و سه‌ر به‌و حیزبه تاقانه‌یه بن و یا بێ لایه‌ن! که‌واته جیاوزیه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا جێگایان نیه و ڕێگایان پێ نادرێت. هه‌ر کات گروپێکی جیا بیریش له ده‌سه‌ڵات، جیا ئایین یا جیا نه‌ته‌وه داخوازیێکی هه‌بێت ده‌بێت یا له ڕێگای حیزبه تاقانه‌که‌وه که ئیتیفاقه‌ن ده‌شی چه‌وسێنێته‌وه، داخوازیه‌کانی باس بکات یا خۆ بێده‌نگ بێت. به‌ڵام هه‌ر گروپێک له ئه‌م کۆمه‌ڵگا داخراوه‌دا بیهه‌وێت حیزب دروست بکات، ئه‌وجار خێرا و له یه‌که‌مین هه‌نگاودا مه‌حکوم ده‌کرێت به‌وه‌ی که له دژی قانونی وڵات وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر خێراش به ناوی دژایه‌تی یاسا و ژێرپێ نانی یاسا ئه‌ندامه‌کان و چالاکه‌کانی ده‌خرێنه ژێر زه‌ڕه‌بین و به ناوی دژایه‌تی وڵات و دژایه‌تی ئه‌منیه‌تی میللی یا ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی توشی حوکمی زۆر قورس و بگره تا حه‌کمی سێداره‌ش ده‌بنه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم که له کۆمه‌ڵگاێکی داخراو و دیکتاتۆڕدا حیزب یا دروست نابێت یا که بوو، به شێوه‌ی ژێرزه‌وینی و شاراوه چالاکی ده‌کات یا باشتره بڵێم که ناچاره به شێوه‌ی غه‌یره قانونی یا ژێر زه‌وینی چالاک بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبه کوردستانیه‌کان له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان و له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان دروست بوون و تا به ئه‌مڕۆکه‌ش چالاکیی جۆربه‌جۆریان هه‌بووه، له چالاکی سیاسییه‌وه بگره تا شه‌ڕی چه‌کدارانه و شه‌ڕی به‌رگری له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان.
له ڕابردودا له کوردستان چالاکیه‌کانی حیزبه‌کان هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بو و ئه‌وان زۆرتر ڕۆڵی پێشڕه‌ویان هه‌بووه تا ئه‌وه‌ی که وه‌دوا خه‌ڵک که‌وتبن و به تێکڕا خه‌ڵکیان له پشت بوو، که ئه‌م ڕۆڵه ئه‌بینین ئه‌مڕۆکه وا به‌ره‌و ئاڵ و گۆڕ و گۆڕان ده‌ڕوات و به چه‌ندین هۆکار و یه‌ک له‌وانه دور بون و نه‌بوونی حیزبه‌کان له ناو خه‌ڵکدا، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات که ئه‌مڕۆکه ده‌بینین حیزبه‌کان وه‌دوا خه‌ڵک که‌وتون و خه‌ڵک چالاکی ده‌که‌ن و حیزبه‌کان پشتیان ده‌گرن و زۆر جار بینراوه که حیزبه‌کان بڕیارێکیان داوه یا خۆ داواکاریێکیان له خه‌ڵکی کوردستان کردووه، وه‌ک نمونه نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و داخستنی دووکان و بازاڕ یا له‌م ئاخرانه‌شدا داوا کردن له خه‌ڵکی کوردستان که به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی تاران و شاره گه‌وره‌کان په‌یوه‌ست ببن، که له کوردستان که‌م تا زۆر وڵامی پێدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به تێکڕای ده‌نگ وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. یا نمونه‌ی دیکه داوا کردن له خه‌ڵک بۆ چونه پای شانۆگه‌ری ده‌نگدان له 22ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بوو، که خه‌ڵکی کورد به ساردی به‌شدارییان له شانۆگه‌ریه‌کاندا کرد و که‌مترین خه‌ڵک ده‌نگیان دا و وڵامی داخوازی ئه‌و حیزبانه‌یان نه‌داوه که داوایان له خه‌ڵک کردبو به ته‌واوی مانا پشتی ڕێفۆرمخوازانی حکومه‌تی بگرن و بچن ده‌نگیان پێ به‌ن! ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین که جه‌وی ئێستای ناو ئێران که کوردستانیش، بمان هه‌وێت و نه‌مان هه‌وێت، ته‌ئسیری لێ وه‌رده‌گرێت به هیچ جۆرێک ئاسایی نیه و خه‌ڵکی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی به ته‌واو مانا تینوی دڵۆپێک ئازادین و زۆر ئاسایشه که له وه‌ها کات و ساتێکدا که هه‌لێکی هه‌ر چه‌ند بچکۆله‌ش بۆ خه‌ڵک هه‌ڵکه‌وتووه که ""نا"" به کۆماری ئیسلامی بڵێن کۆمه‌ڵێکی هه‌ر چه‌ند که‌م ده‌نگ به ڕێفۆرمخوازه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، ئه‌مه ته‌نیا به مانای هه‌ڵبژاردنی خراپه له خراپتر و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی تاقه دڵۆپێک ئازادی زیاتره، که له‌سه‌ر ئه‌مه زۆر قسه کراوه.
که‌واته پرسیاره‌که کۆنکرێت تر ده‌که‌مه‌وه که ئایا ئه‌رکی حیزبی مه‌سئول له کۆمه‌ڵگاێکی داخراودا و به تایبه‌ت کۆمه‌ڵگای کوردستان چیه؟
له کوردستان به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم لێ کردن، حیزب پێویسته له هه‌ر دوک بواره‌کاندا چالاک بێت، هه‌م پێشڕه‌وی خه‌ڵک بێت و داخوازی و داواکاری مه‌تره‌ح بکات و بیکاته دروشمی سه‌ر زاری خه‌ڵک له ناو کۆمه‌ڵگادا و هه‌میش ئه‌گه‌ر خه‌ڵک جوڵانه‌وه‌ێکیان ده‌ست پێ کرد، حیزبه‌کان پشتی جوڵانه‌وه‌که و داواکاریه‌کانی خه‌ڵک بگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ناو جوڵانه‌وه‌که‌دا دروشمی کۆن و دواکه‌وتوانه‌ش به‌ر چاو ده‌که‌ون، حیزبه‌کان ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ئاگادار بکه‌نه‌وه که فڵانه دروشم به زه‌ره‌ری کۆمه‌ڵگایه و پێویسته دروشمی نوێتر بێته ئاراوه.
حیزبه‌کان هه‌روه‌ها ئه‌رکیان ڕێکخستنی خه‌ڵکه له ڕێگای شانه حیزبیه‌کانی خۆیانه‌وه که له ناو کۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌یه. ڕێکخستن به‌و مانایه که مادام جوڵانه‌وه‌ێک هاتۆته ئاراوه، با جوڵانه‌وه‌که به‌ره‌و ئینفیعال نه‌ڕوات و به‌ره‌و ئینفیعال نه‌کێشرێت، با جوڵانه‌وه‌که سه‌مت و سو‌و و ڕێگا و شوێن و جه‌هه‌ت په‌یدا بکات، با وه‌ک شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی په‌نجا و حه‌وتی هه‌تاوی نه‌که‌وێته ده‌ست دواکه‌وتوترین چینی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی ئه‌خیر له ئێران که جوڵانه‌وه‌ێکی به‌ر حه‌قه، ئه‌گه‌ر چی به دروشمی ڕێفۆرم و ئیسڵاحاتی حکومه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام ناوه‌رۆکێکی دێمۆکڕاسیخوازانه‌ی هه‌یه و له دوا سیی ساڵ خه‌فه‌قان و سه‌رکوت که به ناوی ئایین کراوه، ئه‌مڕۆکه سه‌ری هه‌ڵداوه، که‌واته به دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره سه‌مت و سووێکی دێمۆکڕاتیک و سێکۆلاریی و لیبڕاڵی به خۆیه‌وه ده‌گرێت. شوێن موسه‌وی و که‌ڕوبی که‌وتن ته‌نیا به‌هانه‌ن و خه‌ڵک نا‌وێرن له ترسی به‌ر چه‌سپی زیدی ئینقیلاب یا دژه شۆڕش خواردن، بگیرێن و بخرێنه سیاچاڵه‌کانه‌وه و بکوژرێن، بۆیه ناچارن به ناوی ئیسڵاحاتی حکومه‌تی دروشم بده‌ن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌گینا له ئه‌ساسدا خه‌ڵک مه‌وجودیه‌تی ئه‌م نیزامه و دڵی حکومه‌تییان نیشانه گرتووه و ئه‌م هه‌مو خۆپیشاندانانه بۆ ڕوخاندنی ئه‌م نیزامه فاسیده‌یه، ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا زیاتر خۆی نیشان ده‌دات!
که‌واته مادام جوڵانه‌وه‌که له قوڵایی خه‌فه‌قان و نه‌بوونی ئازادیه گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌روه‌ها نه‌بونی ئازادی تاک سه‌ری هه‌ڵداوه، وڵامی ئه‌م شۆڕشه له داهاتودا ته‌نیا ده‌توانێت کۆمه‌ڵگاێکی سێکولار و دێمۆکڕات و لیبڕال بیداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له سیسته‌مێکی لیبڕاڵیدا ده‌توانرێت وڵامی هه‌مو داخوازیێکی ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌ڵگا بدرێته‌وه و ته‌نیا له سیسته‌مێکی لیبڕاڵیدا هه‌مو ئازادیه‌کان ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌ر بکرێت!
جا بۆیه ئه‌رکی حیزبه‌کانی ئێستای ئێمه ئه‌وه‌یه که مادام خۆیان دروشمی ئازادی و دێمۆکڕاسی و سێکولاریزم و عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌رز کردۆته‌وه، ئه‌وانیش هه‌وڵ به‌ن که جوڵانه‌وه‌که‌ی ئیستای ناو ئێران و له کوردستانیش به‌ره‌و لیبڕالیته بڕوات و ڕێگا له دواکه‌وتو ترین چینی کۆمه‌ڵگا بگیردرێت که دیسانه‌وه داهاتو به‌ره‌و ئیسلامیزه کردنی حکومه‌ت به‌رن. له نیزامی داهاتوی ئێران‌دا به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی پێویسته که دین و ئایین له حکومه‌ت جیا بکرێته‌وه و مه‌لاکان که ئه‌مڕۆکه به جێگای مینبه‌ری مزگه‌وت، له مینبه‌ری حکومه‌تدا دانیشتون، پیویسته جارێکی‌تر ڕێگایان پێ نه‌درێت که ئا به‌م شێوه‌ی سیی ساڵی ڕابردو به سه‌ر خه‌ڵکدا حکومه‌ت بکه‌ن. که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کان ده‌توانن له داهاتودا هه‌ر وه‌ک هه‌مو که‌مایه‌تیه‌کانی دیکه ته‌نیا نوێنه‌ریان له پاڕله‌مان و حکومه‌تدا هه‌بێت و ئه‌وانیش وه‌ک باقی چین و توێژه‌کانی دیکه له به‌رانبه‌ر یاسادا به‌رپرس ده‌بن و پێویسته هه‌ر کات له یاسا لایاندا، لێپرسینه‌وه‌ی ته‌واویان لێ بکرێت.
ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێت له داهاتودا کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و پێشکه‌وتن، به‌ره‌و پیشه‌سازی و ته‌کنیک، به‌ره‌و ئاسایش، به‌ره‌و ئه‌منیه‌ت و به‌ره‌و خۆش گوزه‌رانی وه‌ک هه‌مو وڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهان بڕوات، پێویسته و ئه‌رکی سه‌ر شانی حیزبه‌کانه که ئه‌مڕۆکه دروشمه‌کانی خۆیان به‌ره‌و لیبڕالیته، ڕادیکالیزه بکه‌ن و خه‌ڵکیش هان بده‌ن که به شوێن ئه‌م دروشمه نوێیانه بکه‌ون و واز له "الله و اکبر" بێنن، چونکو ئه‌وه دروشمی سیی ساڵ له‌مه پێش بوو و ئاکامی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و دروشمه‌مان له‌م سیی ساڵه‌دا ته‌جروبه کرد. الله و اکبر نیازی تایبه‌تی هه‌ر مرۆڤێکه که باوه‌ڕی به ئایینی ئیسلام، چ شیعه و چ سوننی، هه‌یه و پێویسته وه‌ک نیازی تاکه‌کان ڕێزی لێ بگیردرێت، به‌ڵام جێگای ئه‌م دروشمه مه‌نبه‌ری حکومه‌ت نیه، به‌ڵکو ناو مزگه‌وته‌کانه!
ئه‌رکی حیزبه به‌رپرس و مه‌سئووله‌کان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ته‌شویق بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شۆڕشه‌دا به‌شدار بن، دوکان و بازار دابخه‌ن، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌ڕێ بخه‌ن، مان بگرن و به کورتی بۆ ته‌داومی شۆڕشه‌که تێ‌بکۆشن و وه‌ک باسم کرد، شۆڕشه‌که سه‌مت و سو‌و و جه‌هه‌تی دیمۆکڕاسی خوازی و سێکولاریزمی پێ بدرێت!!
9 ی پووشپه‌ڕی 2709
|