١١\۴\٢٠١٠
ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ
هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن.

دارا ئه‌حمه‌د
رژێمی سه‌رمایه‌داریی به هۆی پێکهاته
سروشتییه‌که‌ی له هه‌موو مێژووی ژیانیدا - به گوێره‌ی بۆسووڕانی خۆی
- هه‌ندێک ده‌م ناچار بووه له تێکڕای رووه‌کانی ژیان هوورده هوورده
ملکه‌چ بێ به‌رانبه‌ر به‌ره‌پێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵ.. له هه‌ندێک ده‌میتریش
به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه هێرش بکاته‌سه‌ر کۆمه‌ڵ، زۆر جاریش هه‌ردووکیان
پێکه‌وه ئه‌نجام بدا و توندیی و شلیی پێ بکا، وه‌لی له‌باری هه‌نووکه‌یدا
به‌هۆی کۆتاییهاتنی ئه‌رکه‌کانی و پیربوون و ته‌واو بۆگه‌نبوونی و ده‌رکه‌وتنی
بۆ تێکڕای گه‌ل ناتوانێ وه‌ک جاران ئه‌و هاوسه‌نگییه رابگرێ .. بۆیه
ئێستا ملکه‌چییه‌که‌ی زۆر کاڵ کردۆته‌وه و هێرشبردنه‌که‌شی زۆر خه‌ست
کرۆته‌وه.. به‌جۆرێک به‌رانبه‌ر باره‌کانی ژیان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه
و قه‌یرانه‌کانی نێوخۆی هه‌ڵسوکه‌وتێکی ئاشکرا و رۆتینییانه و ره‌وتێکی
زۆر رووکه‌شییانه‌ی گرتۆته‌به‌ر که ئه‌گه‌ر هه‌رده‌م کاره‌ساتی گه‌وره
و به‌ره‌ودواوه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به دواوه نه‌بێ ئه‌وا به به‌راوردکردنی
ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی زانست و توانسته هزریی و مادییانه‌ی له‌نێو
کۆمه‌ڵدا هه‌ن به‌رانبه‌ر چۆنیێتیی ژیان و گوزه‌ران.. ده‌بینین ئاستی
گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌گشتیی و چینه کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان به‌تایبه‌تیی
زۆر له دوایه و زۆر به سستییش به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێ یان هه‌ندێک ده‌م
هه‌ر وه‌ستاوه .. ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی وه‌ک شه‌ڕ و
تیرۆر و تیکچوونی ژینگه و بازرگانییکردن به ژنان و به‌کارهێنانی
منداڵان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی سڕکه‌ر و چه‌ندین نه‌خۆشیی و
دروستبوونی بێهووده‌یی و خۆکوشتن و کۆچی به‌کۆمه‌ڵ و ... هتد که به
ته‌واویی ئاسایش و ئازادیی و ئاسووده‌یی و به کورتییه‌که‌ی ژیان و
مانی کۆمه‌ڵی له بنوبۆتکه‌وه هه‌ڵته‌کاندووه.
هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه کۆمۆنیسته‌کانی له‌مه‌وبه‌ر تا راده‌یه‌کی زۆر
که‌م راستی بۆچووبن له پێداگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویسته به‌رنامه‌یه‌ک
یان رێگه‌یه‌ک له‌نێو خه‌باتی کۆمۆنیستیی هه‌بێ بۆ زووتر به‌ڕێکردنی ئه‌رکه
بوۆرژوازییه‌کان که تێیدا هه‌موو باره‌کانی ژیان گه‌شه‌ده‌ستێنێ و
ژیان و گوزه‌رانی تێکڕای خه‌ڵک باشتر و گه‌شاوه‌تر ده‌کا .. هاوکاتیش
بنه‌مایه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵێکی پێشڤه‌ڕۆ له‌نێو چینه‌کانی کۆمه‌ڵ
به‌تایبه‌تییش کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان پتر فه‌راهه‌م ده‌کا و هه‌نگاونانیش
به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی سۆشیالیستیی ئاسانتر و خێراتر ده‌کا. وه‌لی
هه‌ره‌وه‌ک ده‌رکه‌وت ئه‌و تێڕوانینه له زیان پتر بترازێ هیچ سوودێکی
ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وته‌وه شایانی لێدوان بێ.. چونکه له لایه‌ک بووه
هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بۆرژوازه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاسانتر رژێمه سه‌رمایه‌دارییه‌که‌یان
پتر بچه‌سپێنن و جۆری چه‌وسانه‌وه‌که‌ش دڕندانه‌تر ئه‌نجام بده‌ن و له
لایه‌کیدیش ببێته هۆیه‌ک بۆ له‌ڕێلادانی بزاڤی کۆمۆنیستیی و نانه‌وه‌ی
گرفتی گه‌وره گه‌وره بۆی و سه‌رقاڵکردنی پێانه‌وه، بۆ سه‌رده‌می
ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌رکه بۆرژاوازییه‌کان ته‌واو بوونه که‌چی
هێشتا رژێمی سه‌رمایه‌داریی هه‌ر رۆژه‌و به جۆرێک ده‌یانهێنێته‌وه
ئارا و به شێوازێکی‌تر ئارایشتیان ده‌کاته‌وه .. دیاره جۆری جودا
جودای جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکانه‌یان له ووڵات قه‌واره‌ی جودا جودا
راستیی ئه‌و تێڕوانینه‌ی سه‌رێ به‌ره‌واژ ناکاته‌وه چونکه سروشتی
رژێمی چه‌وسێنه‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی کێشه‌کان و خه‌ریککردنی کۆمه‌ڵ و سه‌رلێشێواندنی
چینه‌کان و خه‌باتی چینایه‌تیی له‌پێناو گه‌یشتنی به ئامانجه ناڕه‌واکانی
پێویستیی به‌و جوایه‌زییانه هه‌یه و هه‌ر به ئه‌نقه‌ست دروستیان ده‌کا.
هه‌ر له چوارچوه‌ی ئه‌و رۆنکردنه‌وانه‌ی سه‌رێ هزری تازه‌ی کۆمۆنیستیی
پێویستیی به به‌رنامه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته نییه که به هاوکاریی و
هه‌ره‌وه‌زیی چین و توێژه چه‌وسێنه‌ره‌کان جێبه‌جێ بکرێ و له به‌شدارییکردنیشی
له هه‌ر نه‌خشه و پلانێکی بۆرژوازیی و هه‌نگاونان له‌و رووانه به
قازانجی ره‌وته سه‌رمایه‌دارییه‌که ده‌شکێته‌وه، بۆیه هزری نوێی
کۆمۆنیستیی جگه له خستنه‌ڕوو و په‌خشکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
کۆمۆنیستیی هیچ ئه‌رکێکیدی نییه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌رک و تاکتیکه له‌خشته‌به‌ره‌کانی
بۆرژوازییه‌کانیش به ئه‌رکی خۆی نازانێ که له‌ژێر ناوی '' ئاواکردنی
کۆمه‌ڵی یاسا و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی، دابینکردنی ئابوورییه‌کی سه‌ربه‌خۆی
نیشتیمانیی یان ناوچه‌یی، بنه‌بڕکردنی تیرۆر و پاراستنی ئاشتیی و
ئاسایشی جیهان، دروستکردنی کۆمه‌ڵێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست، قووڵکردنه‌وه‌ی
دیموکراسیی و مافی مرۆڤ و ئازادییه دیموکراسییه‌کان، ته‌واوکردنی
قۆناغی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی '' و چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی
پلاستیکیی و رووکه‌شیدی به ده‌سیسه‌ی چینه چه‌وه‌سێنه‌رکان هاتوونه‌ته
ئارا و رێڕه‌وی ژیانی کۆمه‌ڵیان پێ به‌ره‌و هه‌ڵدێر برووه و بزاڤی
کۆمۆنیستیی رابردووشیان پێ گومڕا کردووه، دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ
پێویسته بزاڤی هزری نوێی کۆمۆنیستیی خۆی له ژیان و بزووتنی کۆمه‌ڵ
داببڕێ و هیچ جۆره هه‌ڵوێست و ده‌ستبه‌کارییه‌ک نه‌نوێنێ له
به‌رانبه‌ر دیارده و رووداوه هه‌نووکه‌ییه‌کانی نێو ره‌هه‌ندی گه‌شه‌سه‌ندن
و په‌ره‌سه‌ندنه بابه‌تییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵ .. به‌ڵکه
به پێچه‌وانه‌وه پێویسته وه‌ک ئه‌رکێکی هه‌ره گرنگی سه‌رشانی خۆی
به‌رخوردێکی کۆمۆنیستییانه‌ی ره‌سه‌ن له‌ته‌ک تێکڕای باره‌کانی ژیان و
کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کێشه و گرفته‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ بکا و
سوود له هه‌موو شێوازێکی خه‌بات وه‌رگرێ بۆ ده‌رخستنی رووی راستیی هزر
و گفتار و ره‌فتار و ئامانجه‌کانی رژێمی سه‌رمایه‌داریی و دوورخستنه‌وه‌ی
ته‌واوی چه‌وساوان لێی و په‌یوه‌ستکردنیان به‌خۆی و ئاماده‌کردنیان بۆ
هه‌رچی زووتری هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی سۆشیالیستیی که گشت کێشه‌کان ده‌خاته
سه‌ر سه‌ره‌تای راسته‌ڕێی چاره‌سه‌رییه‌کی ریشه‌یی.. به مه‌رجێک ئه‌و
کۆششانه نه‌بنه هۆی فه‌رامۆشکردنی کاره بنچینه‌ییه‌که‌ی خۆی که
رێکخراوبوونی کۆمۆنه‌ییه بۆ تێکۆشانی چینایه‌تیی به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه
ببنه هۆی بایه‌خپێدانێکی پتر به کاره ره‌سه‌نه‌که‌ی.
له سه‌رێکیدی به‌وپێیه‌ی هزری نوێی کۆمۆنیستیی خۆی به ساغکه‌ره‌وه
یاخود پوخته‌ی هزری کۆمۆنیستیی ده‌زانێ و له‌نێو کۆمه‌ڵێک ره‌وتی خۆبه‌کۆمۆنیستزان
و بزاڤی کۆمۆنیستی به‌لارێداچوو و شکست‌خواردووی رابردوو په‌لوپۆ ده‌هاوێ
یان به شێوه‌یه‌کیدی بێژین کۆمه‌ڵایه‌تییبوونه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری
جیهانبینیی مارکسه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌مک و رێکخراوبوونه کۆمۆنه‌ییه
ره‌سه‌نه‌که به شێوازێکی نوێ و هاوچه‌رخ.. ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی
تێکڕای جیهان ده‌ستبه‌کار بێ .. وه‌لی له‌به‌رئه‌وه‌ی رژێمه کۆنه‌په‌رست
و چه‌وسینه‌ره‌کان به پیلانی سیاسه‌تی (په‌رتکه و زاڵ به) و به
ناوی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی و ناوچه‌یی و
کیشوه‌ریی و ته‌نانه‌ت سرووشتییش جیهانیان به‌سه‌ر چه‌ندین قه‌واره‌ی
گه‌وره و بچووکی جودا جودا دابه‌ش کردووه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ماوه
کۆمۆنیسته‌کان بتوانن له‌نێو یه‌ک یه‌کێتیی بۆ سه‌راسه‌ری جیهان
کاروباره رامیاریی و رێکخراوه‌ییه‌کانی خۆیان رێکبخه‌ن.. بۆیه
پێویسته به‌ناچاریی بۆ هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک - که له رووه ئابووریی و
رامیاریی و کارگێڕیی و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کان سنوورێکی داخراو یان نیمچه
داخراوی بۆ کێشراوه - یه‌کگرتنێک بۆ رێکخراوبوونه کۆمۆنه‌ییه‌کانیان
پێک بهێنن و به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک رێگه‌ی
خه‌بات بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕش بگیردرێته‌به‌ر و هاوکات چه‌نده‌ی له
تواناشدا بێ کۆشش بکرێ بۆ له‌یه‌کترنزیکبوونه‌وه‌ی قه‌واره‌کان و له‌نێوبردنی
سه‌رجه‌می ئه‌و جوداییانه‌ی که رژێمه چه‌وسێنه‌ره فه‌رمانڕه‌وایه‌کانی
پێشان و هه‌نووکه‌ی قه‌واره‌کان دروستیان کردوون.
له‌سه‌رێکیدیش به‌و پێیه‌ی که کیشه‌ی چینایه‌تیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
له سه‌راسه‌ری جیهان یه‌ک کێشه‌یه و له ئه‌نجامی ناکۆکیی و ململانێی
نێوان کار و سه‌رمایه سه‌ریهه‌ڵداوه.. ئه‌گه‌ر نه‌شتواندرێ یه‌ک یه‌کگرتنی
تۆکمه‌ی رێکخراوه‌یی و رامیاریی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌ک به‌رنامه‌یی
دروست بکرێ ئه‌وا پێویسته جۆرێک له هه‌ماهه‌نگیی وه‌ک په‌یماننامه‌یه‌کی
کۆمۆنیستیی
رێکبخرێ بۆ یه‌ک هه‌ڵوێستیی و رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره
گشتییه‌کان و دروستکردنی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان .. هه‌ر ده‌مێکیش
باره خودیی و بابه‌تییه‌کانی هه‌ڵگیرسانی شوڕشی سۆشیالیستیی له هه‌ر
قه‌واره‌یه‌ک یا چه‌ند قه‌واره‌یه‌ک پێگه‌یشتن و سه‌رکه‌وتن تێیدا یان
تێیاندا به مسۆگه‌ریی پێشبینیی بکرێ پێویسته چه‌قی قورسایی خه‌باتی
تێکڕای کۆمۆنیسته‌کان بخرێته ئه‌و قه‌واره‌یه یا چه‌ند قه‌واره‌یه
به مه‌رجێک هه‌ر‌گیز کۆششکردن بۆ شۆڕشێکی جیهانیی خاو نه‌کرێته‌وه و
پتر په‌ره‌ی بدرێ.
١٠\۴\٢٠١٠
dara@emrro.com
|