١٢\٨\٢٠١٠
ئه‌رسه‌لان
مه‌حمود:
سنوورداکردنی ئازادی، رێ
له به‌ئه‌زموونکردنی ژیان ده‌گرێ.
نه‌ک هه‌ر ئۆپۆزسیۆن، دیموکراسیه‌تێکی ئاوا مه‌زه‌نده‌کراویش
دروشمێکی بێمانایه.
گفتوگۆی: سیروان واحد
سیروان واحد: پێمان خۆش‌بوو به‌قسه‌کردن
له‌سه‌ر به‌هاکانی ئازادی بڕۆینه ناو باس، ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌توانن
رۆڵ له‌چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه‌دا بگێڕن ده‌بێ کێبن؟
ئه‌رسه‌لان
مه‌حمود: وه‌ک ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی شه‌رقی و، به‌تایبه‌تیش
له‌ده‌وڵه‌تانی ده‌رو دراوسێ باوه، ئازادی کاڵایه‌ک نیه نرخ و
به‌هایه‌کی دیاریکراوی بخرێته سه‌ر، مرۆ ده‌بێ جیاکاری بکا له‌نێوان
نرخ و به‌هادا، نرخ ده‌خرێته سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتوومه‌ک و کاڵایانه‌ی
رۆژانه به‌پێی خواستی به‌کاربه‌رو به‌کارهێن ئاڵوگۆر به‌نرخه‌کانیان
ده‌کرێ، لێ ئازادی کاڵایه‌ک نیه به‌پێی خواستی ئه‌م و ئه‌وێک یان
هیچ ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێک به‌هاکه‌ی بخرێته مه‌زادخانه‌ی هه‌رزان و
گرانفرۆشییه‌وه، به‌های ئازادی مافه، مافێکی سروشتی و بنچینه‌یی هه‌ر
تاک و کۆمه‌ڵێکه، سایه‌و سێبه‌ری به‌هاکانی ئازادی له‌ناو هه‌ر کۆڕ‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سنوردار کرابێ، خۆری ژیانکردنێکی به‌مانا له‌و شوێنه
به‌ره‌و فه‌نابوون سه‌ریناوه‌ته‌وه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌یشه که دواجار
خه‌ڵکی هێناوه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێست، ئه‌وه‌تا ئێستا له‌ئێراندا بۆ
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایه خه‌ڵکی جگه له‌گرتنه‌به‌ری
رێوشوێنه جیاکان، پاره‌کانیشیان له‌سه‌رخستنی ئه‌وپه‌یامه‌دا به‌کار
ده‌به‌ن و، ده‌یه‌ها دروشمگه‌لی جیای له‌سه‌ر ده‌نوسن، ئاخر خۆ
له‌وه‌ها دۆخێک‌دا مرۆ جگه له‌به‌رینکردنه‌وه‌ی تاکیێتی خۆی به‌ره‌و
بزواندنی کۆمه‌ڵگه، جگه له‌خاوه‌ندارێتی به‌رینکردنه‌وه‌ی
توانسته‌کانی خۆی به‌ره‌و کرانه‌وه به‌روی ژیاندا، چییه‌کی مانادار تر
ناخاته سه‌ر بوونه‌که‌ی، هه‌میشه‌ش ئه‌وه‌ی به‌های ئه‌و مانا‌و
بێماناییه‌یشی نرخاندووه بێگومان په‌یوه‌یسته به‌بوون و نه‌بوونی
به‌هاکانی ئازادی به‌مانای وشه، بۆیه سنوردارکردنی ئازادی رێک چواندن
یا نرخدارکردنیه‌تی به‌کاڵا، نرخدارکردنی ئازادیش ئاریشه یا
هه‌ڵاوسانێکی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و رۆحی مرۆیی لێده‌که‌وێته‌وه‌و رێ
له‌به‌ئه‌زمونکردنی ژیان لای هه‌ر تاکێک ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌م
راستینه‌یه‌ش ده‌مانباته‌وه لای ئه‌رستۆ"ژیانێکی ئه‌زمووننه‌کراو،
شایه‌نی ژیانکردن نیه." که‌واته ئه‌وه‌ی بیه‌وێ راستینه‌یی ئه‌زموون
و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێ و بچه‌سپێنێ، نابێ ئازادی ژیانکردنی
ئه‌وانی دی سنوردار بکات، نابی به‌هاکانی ئازادی له‌بۆته‌ی هیچ میزاج و
مه‌رامێکدا قانگ بدات، لای هه‌مووان ئاشکرایه حه‌قیقه‌ت جگه
له‌ساغکردنه‌وه‌ی چه‌وتی مانایه‌کی تری نیه، به‌ڵام ئازادیش
له‌ئارایه نه‌بی وه‌ها ساغکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هیچ که‌س و ده‌سه‌ڵاتێک
له‌بازاری سات و سه‌ودای میزاج و میراتیدا جگه له‌پووچی خۆ هیچ
مانایه‌کی تری نابێ، به‌نمونه ئه‌گه‌ر ئازادی به‌ته‌نها هه‌ر
بریتیبێت له‌هه‌ڵبژاردن، هه‌بوونی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و هه‌نێ شتی تر،
به‌تێگه‌یشتنی ئه‌ز چبه‌هایه‌کی گرینگی نابێت، ئه‌وه‌تا له‌وڵاتانێکی
ته‌واو تۆتالیتاری وه‌ک ئێران، تورکیا، سوریا و ...تاد..ده‌یه‌ها جۆره
هه‌ڵبژاردن، رۆژنامه‌و میدیاش هه‌یه، که‌چی رۆژانه‌یش سته‌مکاری و
نرخدارکردنی ئازادی له‌هه‌ڵکشاندایه!، ئازادی ئه‌وکاته ده‌بێته
هۆکارێکی کاریگه‌رو به‌های خۆی ده‌بێ له‌پێشخستنی کۆمه‌ڵگه‌دا، وڵات
خاوه‌ن دامه‌زراوه‌گه‌لی گرنگی تایبه‌ت به‌زامنکردنی مافه‌کانی تاک و
کۆ بێت، ئه‌وکاته به‌هاکانی ئازادی له‌خه‌م ده‌ره‌خسێن، ده‌ستورێکی
دور له‌عه‌قڵیه‌تی بۆماوه‌یخواز چه‌سپاو بێت و دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیش
وجودی هه‌بێت، یانی ژیان به‌سیسته‌م رێکخرابێ، جان لۆک ده‌ڵێ"له‌هه‌ر
شوێنێک یاسا نه‌بوو، ئازادیش نیه" لێره‌وه‌یه له‌وجودی وه‌ها سیسته‌م
و یاسایه‌که‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن، میدیا‌و ناوه‌نده رۆشنبیری و
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌مانا ده‌بن و، نه‌ک هه‌ر ته‌نها
ئه‌وسا ده‌توانن رۆڵ له‌چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه‌دا ببینن و چاودێری
دامه‌زراوه حکومی و ئه‌هلیه‌کانیش بکه‌ن، به‌ڵکو له‌جێی هه‌ژموونی
حزبۆکراتی له‌قاڵبدراو ئه‌وان ده‌بنه پردی په‌یوه‌ندی راستینه‌یی
نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتیش، له‌سه‌روی ئه‌مانه‌یشه‌وه ئه‌وه‌ی که
رۆڵی هه‌ره گرینگ له‌چه‌سپاندنی به‌هاکانی ئازادی‌دا ده‌گێڕێ ئازاد
بوونی تاکه له‌ناو خۆیدا، تاک لای ئێمه به‌ر له‌وه‌ی له‌و پێناوه‌دا
په‌لوپۆ باوێ بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ژینگه‌که‌ی، ده‌بێ خۆی له‌نه‌رێت و
کاریگه‌رییه بۆماوه‌ییه‌کان پاکبکاته‌وه، چونکێ مرۆڤ به‌سروشت
ئازاده‌و ده‌بێ بگه‌رێته‌وه ئه‌ێڵی مرۆڤبوونی خۆی، هیچ ئازادیخوازێکی
به‌مانا ناتوانێ بڕوا به‌و وه‌هم و خورافیات بهێنن.
سیروان واحد: ئێمه پێمان وایه نوسه‌ر
ده‌بێ دور له‌فه‌رزیاتی دینی و ئایدیۆلۆژی تایبه‌تی خۆی بنوسێ، ئه‌وسا
ده‌بێته گه‌یه‌نه‌رێکی سه‌ر ڕاست، به‌رێزتان تا چه‌ند له‌گه‌ل ئه‌م
بۆچوونه‌ن ؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: بۆ نوسه‌ر یا بۆ هه‌ر
که‌سێکی کارتێنه‌کراو، موژده به‌خشترین رێگه بۆ دروستکردنی کاریگه‌ری
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌و هێنانه‌دی وه‌دینه‌هاتووه‌کان بێگومان
هه‌ڵێنجانی دیدگه فراوانه‌کان و، خستنه روی ئه‌مانه، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی بۆ هیچ که‌سێک یاساغ نیه هه‌ڵگری هه‌ر چه‌شنه بیروباوه‌رێکی
ئاسمانی و رێسمانیبێ، لێ ئیشی نوسه‌ری راسته‌قینه وێرای سامانی مه‌عریفی،
به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنی به‌ربڵاویشه له‌ریزبه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
که سیسته‌مێکی پلانرێژکراو په‌یمانی هێنانه‌دی ده‌دات، چونکه کاتێک
نوسین، ره‌خنه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی هزری و روانه‌گه‌یی بایه‌خێکی نامێنێ
که تواناکانی بیرکردنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌ناو پێگه نوێیه‌کاندا بۆ ئه‌زموونکردنی
دیدگه جیاکان له‌ده‌ست بدات، به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وکاته بایه‌خیان نامێنێ
که له‌ده‌روازه‌یه‌که‌وه بۆ ژیان، بۆ شرۆڤه‌کردنی دیارده‌و ده‌رکه‌وته‌کان
بڕوانێ، چونکێ ناتوانێ ئه‌و کاریگه‌رییه بخاته‌وه‌و خه‌ڵکی بهێنێته
ماڵی حه‌قیقه‌ت، جێی داخه زۆرینه‌ی نوسه‌رو رۆشنبیرانی له‌مه‌ڕ ئێمه
نه‌مانتوانیووه له‌و دۆخه بپه‌ڕینه‌وه، هۆکاره‌که‌یش مه‌علومه له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌موومان به‌رهه‌می ئه‌و ژینگه که‌لتوری و
سیاسیه‌ن که هه‌یه، یانی چه‌ن هیزو حزب و هێڵی سیاسی هه‌ن، ئه‌وه‌نده‌یش
نه‌وعیه‌تی نوسه‌رو رۆشنبیر هه‌ن، به‌و مانایه‌ی هیزی نوسین و رۆشنبیری
ئێمه ده‌رهاویشته‌یه‌کی سنورداری ئایدیۆلۆژین و، دنیا بینییه‌کی
چۆنایه‌تی له‌زهنیه‌تی ئێمه‌دا هێشتا غایبه‌و نه‌بووه به به‌ردی
بناغه‌ی وه‌رگرتن و ده‌رهاویشته‌ی گوتارمان، نه‌مانتوانییوه له‌نێوان
هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژی و باودا روانگه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵێنجین و کۆمه‌ڵگه
له‌و دۆخه وه‌ستاوه‌دا بجوڵێنین، نوسه‌رو رۆشنبیرمان هه‌یه هیچ شتێک
نیه بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه لێگرتنی، یانی ئامانجێکی نیه جگه
له‌روخاندن، له‌ئازاری زاماربوونی جه‌سته یا هزرو رۆحیه‌تی خۆی بێپه‌روا
کاری ئه‌و بووه‌ته په‌لامارو سێره گرتن، هه‌یشمانه نه‌ک هه‌ر ده‌رباره‌و
سازش له‌سه‌ر هه‌موو به‌هایه‌کی ئاکاری و حه‌قیقه‌ت وێژی ده‌کات، کاتێک
ده‌نوسێ یا قسه ده‌هێنێته سه‌ر بابه‌تێک وه‌ک ئه‌وه وایه باپیره
گه‌وره‌یبێ و بیه‌وێ قسه بکات، یانی ئه‌وه‌نده ته‌شریفاتی ده‌رداوێ
و ره‌فتار ده‌کات. به‌ڵێ جیهانبینییه‌کی وه‌ها لای نوسه‌ر بێگومان
ژینگه‌یه‌ک ده‌خوڵقێنێ به‌ر له‌هه‌ر که‌سێک خودی خۆی نه‌توانێ وه‌ک
خۆی بیر بکاته‌وه‌و بنوسێ و هه‌ناسه بدات، بۆیه به‌تێگه‌یشتنی من
چیتر پرسیاری گرنگ با ئه‌وه نه‌بێ نوسه‌رو رۆشنبیره‌کانمان کێن و ده‌بێ
چی و چۆنبن، چونکه هێشتا نوسه‌رو رۆشنبیرانێکی به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ ده‌ستناکه‌ون
که‌وتبێتینه ده‌ره‌وه‌ی ئینتاجی حزب و ئایدیۆبۆژیای رووت، ئه‌م ده‌ربرینه
ره‌نگه به‌زۆرێکمان قوتنه‌چێ و، بۆ ئێمه‌یش گرانبکه‌وێته‌وه، لێ ئه‌وه
حه‌قیقه‌تێکی نکۆڵی هه‌ڵنه‌گره‌و، نامه‌وێ ناسنامه‌ی چکه‌سیش ته‌موومژاوی
بکه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانیه پێمبڵی تا پێتبڵێم، له‌وڵاتی ئێمه‌دا
حزبه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆمان و ئایدیۆلۆژیا رۆڵێکی باشیان له‌گه‌وره‌کردن و
پێگه‌یاندنی نوسه‌رو رۆشنبیر‌و نوخبه‌دا بینی، لێ ئه‌وه‌ی که خراپه
ئه‌وه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی روت و حزبی ده‌ستیان به‌سه‌ر توانسته‌کانماندا
گرتووه، ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ژینگه‌یی و ناوچه‌ییه، به‌لام
ئێستا له‌ته‌واوی وڵاتانی سته‌مکارو به‌سیسته‌مکراوی ده‌وروبه‌ریشدا بۆ
داماڵینی بۆگه‌نی له‌ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه، بازاڕ بازاری ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵکییه، به‌نمونه له‌وڵاتێکی وه‌ک ئێران و تورکیادا ئه‌م هه‌ژموونه
ئێستا پتر له‌هه‌ر کات خه‌ڵکی هێناوه‌ته سه‌رجاده‌و، به‌ئاشکرایش
گوزارشت له بیروڕای خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌یش له‌م سه‌رده‌مه‌دا
باشترین و موژده به‌خشترین ئه‌و گه‌یه‌نه‌ره‌یه که ئێوه پرسیاری ده‌رباره
ده‌که‌ن.
سیروان واحد: زۆر جار میدیای ئه‌لیکترۆنی
به‌شێواندنی راستیه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کرێت، به‌رێزتان قسه‌یه‌کتان سه‌باره‌ت
به‌و باسه هه‌یه؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌مه شێوه پرسیارکردنێکی زۆر شمولییه،
به‌ڵێ ئێمه میدیاکارین، لی خۆتان ئه‌زانن دنیایی میدیاش هه‌میشه ئه‌و
دنیا بێغه‌وش و دور له‌که‌م و کورتییه نیه چه‌پ و راست پێمان وابێ
دروست ته‌خشان و په‌خشانی خۆی ده‌کات، هێنده هه‌یه میدیایی ئه‌لکترۆنی
لای ئێمه هێشتا دیارده‌یه‌کی نوێیه‌و، سنوردارکردنیشی له‌ئێستادا مه‌حاڵه،
ئه‌مه‌یش به‌عه‌قلیه‌تی سنورداردا قوتناچێ، به‌و مانایه‌ی ئه‌وێ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی دنیایه‌کی کراوه تره‌و هه‌یشه ده‌قی به‌شێوه ژیانێکردنێکه‌وه
گرتووه ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دنیابینی ته‌شریفاتی، به‌شێوێنه‌ری
ئاکاری ئه‌ژماری ده‌کات. ئه‌گینا له‌راستیدا ئه‌وه‌ی بوغز‌و دزیوییه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌به‌خشێته‌وه له‌نێت، له‌کۆمه‌ڵگه‌و هه‌ر
بن‌میچ و دیوارێک، دورن له ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و میدیاکار، به‌ڵکو جانه‌وه‌رگه‌لێکی
ترن بۆیانبکرێ رێگه نادان نه‌ک مرۆڤه‌کان به‌ڵکو هیچ شتێکمان بکه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی دنیابینی خۆیان، چونکێ یه‌قینیان وایه جه‌مسه‌ری ئازادی،
دیموکراسی و، ژیانکردنێکی به‌مانا هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌په‌یام و ته‌بلیغاتی
ئه‌واندا ره‌نگرێژو شتڵکراوه، ئه‌گه‌ر نا باوه‌ڕناکه‌م نوسه‌رو
رۆژنامه‌نوسێکی پیشه‌گه‌ر هه‌بێ حه‌ز بکا یا رێگه به‌خۆی بدات
ناشرینی ببه‌شێته‌وه.
براینه خۆتان ئه‌زانن له‌وه‌ته‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌یه زۆرینه هه‌میشه
ژێرده‌سته‌ی که‌مینه بووه، که‌چی به‌رده‌وامیش بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رکوتکردنی
به‌هه‌زاره‌ها له‌هاوه‌ڵه‌کانی خۆیان، ماڵپه‌ر یا میدیا‌و بابایه‌کی
رۆژنامه‌گه‌ر که دێ ئه‌م دۆخه شرۆڤه‌و ره‌خنه ده‌کاو ده‌یگوازێته‌وه
پێشچاوان خۆ له‌هیچ سات و سه‌رده‌مێکا نه‌هاتووه بۆ ئه‌مه بنوسێ و
بڵاوبکاته‌وه خۆی ببێته کار به‌ده‌ست، به‌ڵام کاتێک وه‌ها راستوێژییه‌ک
نه‌توانرێ به‌ورده‌کارییه‌وه بخاته سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌یه‌ک و له‌ناچارییا
بێیت له‌میدیایی ئه‌لکترۆنییا ئه‌وه بوروژێنیت و، نه‌یشپرسی پیاوانی
خاوه‌ن پێگه‌ی باڵا بۆچی ملکه‌چی ئه‌م جۆره له‌سوکایه‌تکردنه‌ن، ئایا
ره‌وایه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه تۆمه‌ته‌و شتێکی زانراو نییه کاربه‌ده‌ستان
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی راسته خاوه‌ن مقاماتن لێ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ
مرۆڤه ئاساییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه خۆ پایه نزمترن له‌روی توانا‌و چاکه‌وه،
ئه‌ی باشه ئه‌م هه‌موو خۆ به‌زۆر زانینه؟، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو
پاوانخوازییه؟، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێنه‌زمییه، ....تاد..
سوکایه‌تیکردن نیه به‌که‌سێتی هاوه‌ڵو
هاونیشتیمانیه‌کانی خۆیان، سوکایه‌تیکردن نیه به‌هزرو به‌وتنی هه‌مووان؟!
بۆیه ئه‌مه سه‌رو تر له‌وه‌ی ئێوه له‌پرسیاره‌که‌تانه ناودێرتان
کردوه، ململانێیه‌کی قوڵه‌و ره‌گی له‌مناڵدانی نه‌رێتایه، میدیایه‌کیش
پیاوانی نه‌رێتی، ده‌سه‌ڵاتێکی سووننه‌تی توڕه نه‌کا، که‌ی میدیایه،
چاره‌سه‌ریش خۆ دواجار هه‌ر ده‌بێ بگاته مه‌نزڵی یه‌کلابوونه‌وه له‌ماڵی
یه‌کتر قبوڵکردن و لێکتێگه‌یشتن، ئاشکرایه جیاوازییه‌کان خه‌ریگه ده‌گه‌نه
سه‌روی له‌به‌رچاونه‌گرتنی پیرۆزه‌ییه‌کان، شۆرش و حکومرانێتیه‌ک به‌نه‌وه‌ی
ئه‌م سه‌رده‌مه چی ئینتاجه‌که‌ی له‌که‌شکلانی فه‌له‌ک دانه‌به‌زێ؟!،
خۆ ئه‌گه‌ر نا و، راستیتان ده‌وێ، وێبساتی وه‌ها هه‌یه وه‌ک ته‌والێت
بووه‌ته شوێنی خۆ خاڵیکردنه‌وه له‌پیسایی!.. کێیان بووێ بێپه‌روا
ببورن گه‌ر بڵێم حیزو دزیشی ده‌که‌ن! ئا ئه‌مه‌یه ئه‌وپه‌ری داروخانی
ئاکاری، وا چاکه زیاتر درێژه به‌م باسه نه‌ده‌م و، زیاتر ده‌رئه‌نجامێکی
ئاشکرا بچه‌سپێنم، بۆیه به‌کوردی و به‌کورتی میدیایه‌کی ته‌ندروست جا
هه‌ر چه‌شنێ بێت، سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌بێ له‌کانیله‌ی پیاده‌کردنی عه‌قڵیه‌ت
و سیاسه‌تێکی کراوه‌ی ته‌ندروسته‌وه بڕژێته ناو جومگه‌کانی بون، هه‌ر
ئه‌و کاته‌یش مرۆڤایه‌تییه‌کی دانا تر‌و پڕ چاکه‌ترمان وه‌چنگ ده‌که‌وێ.
سیروان واحد: تۆ وه‌ک نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسێک
چه‌ندین ساڵه له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری کار ده‌که‌یت، چۆن له‌و ڕه‌وشه
ده‌ڕوانی، پێت وا نیه ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئیستا رێگره له‌به‌رده‌م
ئازادی خه‌ونه‌کانی مرۆڤی کورد؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی
به‌بڕگه‌ی یه‌که‌می پرسیاره‌که‌تانه‌وه هه‌یه له‌وڵامی پرسیاری
پێشوودا پێموایه ئه‌گه‌ر که‌میشبێ شتێکمان سه‌باره‌ت به‌و باسه
ئاماژه کرد، ئێمه‌ی کورد راسته وه‌ک مێژوو 100 و قسوور ساڵه شتێکمان
هه‌یه ناومان ناوه میژووی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی، به‌ڵام له‌راستیدا وه‌ک
ئه‌زموون نه‌ک هه‌ر خاوه‌ن ئه‌و ئه‌زموونه نین بگره زۆریش سه‌ره‌تاین
و، هێشتا دنیابینی ئێمه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه سه‌باره‌ت به‌و
باسه له‌خه‌م نه‌ڕخسیووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی شیاوی
کاری رۆژنامه‌وانیه نه‌که‌وتوینه‌ته سه‌ر پێ و پێگه‌ی متمانه‌پێکراوی
خۆی، هه‌روه‌ک چۆن نه‌کۆمه‌ڵگه‌یش به‌گشت پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و
جیاکانی ترییه‌وه تێگه‌یشتنی بابه‌تی بۆ جموجۆڵی میدیا هه‌یه، ئه‌ز
ئه‌م جیهانه‌م خۆش ده‌وێ، به‌خاتری هیچ شتێک نامه‌وێ ته‌مومژاویبکه‌م
به‌ڵام ئه‌وه حه‌قیقه‌ته، با رونیبکه‌مه‌وه، به‌درێژایی سه‌د ساڵی
رابردو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌م ناوچه‌یه‌دا کاری ئه‌و به‌ته‌نها هه‌ر
جوڵه نه‌بووه له‌کایه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵکو هه‌ر جاره‌و به‌چه‌شنێ،
هاتووه ره‌نگڕێژی ژیانکردنی خه‌ڵکی کردوه‌و خستوویه‌ته ژێر هه‌ژموونی
خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر وایکردوه ده‌خاله‌ت بکات بگره ده‌ستی بۆ
ده‌رونی تاکه‌کانیش بردووه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین تاک و هاوڵاتی له‌مه‌ڕ
ئێمه چه‌ند خه‌سڵه‌تێکی سایکۆلۆژیی‌و عه‌قڵیی هاوبه‌ش رایگرتووین، به‌نموونه
گوێڕایه‌ڵی‌و ملکه‌چیی‌و په‌سه‌ندکردنی رۆتینی ژیان، نه‌بوونی هه‌ڵوێست‌و
پشتبه‌ستن به‌ده‌سه‌ڵات، خۆپارێزی، دژایه‌تییکردنی هه‌موو جۆره هه‌وڵێکی
نوێبوونه‌وه‌و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، یانی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه تا
هاتووه توانسته‌کانی به‌فیرۆ داوین، نه‌توانراوه هیچ شتێک وه‌ک ئه‌وه‌ی
شیاوه ئه‌زموونبکرێ، ئه‌مه بۆ بواری رۆژنامه‌گه‌ریش زۆرتر له‌بواره‌کانی
ترا راستی تیادایه، تۆ ببینه له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا چه‌نجار
ململانێ سیاسیه‌کان گۆرانیان به‌سه‌را هاتبێت ئه‌وه‌نه‌یش بواری
رۆژنامه‌گه‌ری گۆرانی به‌سه‌را هاتووه، چه‌ن داهاتی حزب به‌ره‌و سه‌ر
رۆیشتبێت ئه‌وانه‌یش رۆژنامه‌گه‌ری ئاڵوو واڵای پۆشیووه، به‌مانایه‌کی
تر دوای ئه‌وه‌ی ململانێ سیاسیه‌کان له‌ماملانێی خۆێناوییه‌وه به‌ره‌و
کاڵبوونه‌وه چوون و سیمایه‌کی تریان وه‌رگرت، حزب بۆ درێژکردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی به‌لاداخستنی ململانێ کۆنینه‌کان ته‌نها شوێنی جه‌نگینه‌کانی
گۆری، ملی میدیای راکێشایه ئه‌و بواره‌وه، به‌ناوی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی
بازارێکی تری ساغکردنه‌وه‌ی ته‌بلیغاته‌کانی خوڵقاند، پێبه‌پێش ئه‌مانی
له‌رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه زیاد کردن، له‌مانگانه‌وه کردنی به‌دوو هه‌فته
جارێک له‌ویشه‌وه کردنی به‌هه‌فتانه‌و له‌ره‌ش و سپیشه‌وه کردنی به‌ره‌نگدار،
هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاوه له‌ویشه‌وه چه‌نجار قۆناغی
ململانێکان گۆرانیان به‌سه‌را هاتبێت ئه‌وه‌نه‌یش ستافی رۆژنامه‌و
گۆڤار‌و میدیاکاران له‌و ناوه‌دا گۆردراون، له‌ئێستایشدا من پێم وایه
چه‌نجۆر ململانێی سیاسی هه‌ن ئه‌وه‌نه‌یش رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ئه‌و شتانه‌مان
هه‌یه که ناومان ناوه پرۆسه‌و پرسی رۆژنامه‌گه‌ری..
سیروان واحد: ئایا ئێمه بووینه‌ته خاوه‌ن
ئۆپۆزسیۆنێک؟، پێت وانیه ئه‌م بابه‌ته هێشتا له‌ژێر پرسیاردا مابێ؟،
هۆکار چییه 20 ساڵی رابردومان له‌بۆشاییه‌کی ئاوادا به‌رێکرد؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئۆپۆزسیۆن به‌ر له‌وه‌ی
دروشمگه‌ل و به‌ڵێنی قه‌به بێت، پرۆسه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی ته‌واوکارییه
له‌ته‌واوی بواره‌کانی چاکسازیی سیاسیی، هه‌موارکردنی یاسایی،
بوژانه‌وه‌ی ئابوریی و، به‌دامه‌زراوه‌یی بوونی کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام خۆ
ئێمه‌یه‌ک له‌هه‌رێمی کوردستاندا هێشتان خاوه‌نی ده‌ستورێکی په‌سه‌ندکراو
نین، یانی شتێک له‌ئارایا نیه تا ده‌سه‌ڵاته جیاکانی یاسایی، دادوه‌ریی،
جێبه‌جێکردن و پاراستنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ریه‌ک له‌مانه بپارێزێت، به‌م
عیباره‌ته نه‌ک هه‌ر ئۆپۆزسیۆنێکی به‌مانا له ئارادا نییه، بۆ خودی
ده‌سه‌ڵات باسی دیموکراسیه‌تێکی ئاوا مه‌زه‌نده‌کراویش دروشمێکی
بێمانایه، به‌و مانایه‌ی نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و ئۆپۆوسیۆنه مه‌ده‌نی
و مۆدێرنەنین هێشتا ده‌سه‌ڵاتیش نه‌یتوانیووه خۆی له‌ژێر پرسیار
باوێته ده‌ره‌وه، هه‌ڵبه‌ته ماده‌م به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه
شتێکی ئاساییه‌و، ئێمه نابێ به‌ره‌شبینییه‌وه له‌و بۆشاییه فراوانه‌ی
ده‌سه‌ڵات و بوون و نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن بروانین، چونکێ له‌هیچ سات و
زه‌مه‌نێکدا هه‌رگیز ره‌نگه ئه‌وه رونه‌دات ده‌سه‌ڵات یان
ئۆپۆزسیۆنێکی بێکه‌موکورت به مانا بێ، ئه‌وه‌یش به‌و مانایه نیه چ
لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و چ ئۆپۆزسیۆن دور له‌پرۆگرام و، رێنامه‌ی لۆژیکی
هێڵه بنچینه‌یی و هه‌نوکه‌ییه‌کانی کار کردنیان بۆ هه‌تا سه‌ر دیار نه‌بێت،
ده‌سه‌ڵات چه‌ن له‌سه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزارو شه‌فاف بێ، ئاوایش
ئۆپۆوسیۆن له‌سه‌ریه‌تی رێزگرتن له‌یاسا‌و سه‌روه‌ریی گه‌ل‌و وڵات له‌ئه‌رکه
بنه‌ره‌تیه‌کانی بێ و مه‌ده‌نییانه‌یش ره‌فتار بکاو، راشکاوانه‌یش
واته دور له‌مه‌هامی تایبه‌ت راستییه‌کان بگه‌یه‌نێته دامه‌زراوه‌کان
و خه‌ڵک، من پێم وایه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی خۆ به‌دیموکراس ناودێرکردو له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌دا ده‌بێت قبوڵی بێت ئۆپۆزسیۆنی هه‌بێت، لێ وجودی ئاوا ده‌سه‌ڵات
و بوونی ئۆپۆزسیۆنێک ته‌نها ده‌بی به‌یاسا رێکبخرابێ و، ده‌سه‌ڵاته‌کان
له‌ده‌ستوردا چه‌سپا بن و جیاکرابێتنه‌وه.
سیروان واحد: تورکیا زیاد له‌هه‌ر کاتێک
ئێستا سه‌رگه‌رمی چڕکردنه‌وه‌ی توانسته‌کانیه‌تی بۆ لێدانی کورده‌کانی
باکور، پیتان وا نیه گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێووشوێنانه نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ر
به‌ڵکو حکومه‌تی کوردستانیش بخاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌ڵێ بارودۆخه‌که
تا دێ رو له‌گرژییه، به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌ئێستادا زۆرینه‌ی
تورکه‌کان به‌گومانه‌وه له‌به‌رده‌وامی به‌یه‌که‌وه ژیانی ئه‌و
ملیۆنان کورده‌ی باکور ده‌ڕوانن، ده‌گوترێ ئه‌م باس و خواسانه رۆژ له‌دوای
رۆژ به‌تایبه‌ت له نێت روو له‌هه‌ڵکشانن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌یشن
هێشتا بانگه‌شه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ دیالۆگ و چاره‌ی ئاشتیانه ده‌که‌ن،
ده‌یشگوترێ ده‌زگه هه‌واڵگریه‌کانی ئه‌و وڵاته گقتوگۆی ژێر به‌ژێریان
له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌سپێکردووه، قه‌رایلانیش له‌دواین لێدوانیا
پێشنیاری ئاگربه‌ستی دولایه‌نی راگه‌یاند، لێ به‌عه‌قڵی که‌سدا ناچێ
حکومه‌تی ئێستای تورکیا له‌وه‌ها دۆخێک‌دا که‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
په‌رله‌مان ده‌چێ، هیچ کام له‌و رێگه چارانه له‌گه‌ڵ لایه‌نێک
بگرێته به‌ر که ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی به‌تیرۆریستیان ده‌زانێ، به‌ڵام
بێگومان ئه‌ردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی له‌به‌لاوه‌نانی ریفۆرم بۆ شه‌ڕ، ته‌نیا
ده‌ستی شه‌ڕخوازانێک بۆ هه‌یمه‌نه‌کردن به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه به‌هێز ده‌که‌ن
که له‌ناو سوپادان، ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌قه‌یرانه‌وه
به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانێکی تر ده‌بات، ئاسایشی ده‌رودراوسێ و
ناوچه‌که‌یش به‌گشتی ده‌خاته ژێر پرسیار‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه،
حکومه‌تی کوردستان، ئه‌م هه‌رێمه چۆن و به‌چ شێوازێکی سیاسی و
دیبلۆماسی له‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیانه ده‌پارێزێ، له‌حه‌قیقه‌تا هه‌روا
ساده‌و ئاسان نییه، چۆنکێ چۆن ئه‌ردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی که‌وتوونه‌ته
به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی دو رێگه چاره به‌نمونه ریفۆرم و شه‌ڕ، ئاواش
ئه‌وکاته حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌وێته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی یه‌ک له‌دو
رێگه چاره، ئه‌وانیش پشتکردنه تورکیا‌و، پشتیوانیکردنی پارتی
کرێکارانی کوردستان یا ئه‌وه‌تا به پێچه‌وانه‌وه، دیاره‌و ئاشکرایه
نه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌ڕی تورکیا بکا که پێشیناکرێ و، نه که‌سیشمان
خوازیاری ئه‌وه‌ین جارێکی دی کورد به‌ده‌ستی کورد بکوژێ و ببینه به‌شێک
له‌ته‌واوکاری پیلانی داگیرکاران. ره‌نگه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌نجامدانی
هه‌رچی زووی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ی بریاره له‌هه‌ولێر ببه‌سترێ،
بۆ زیاتر به‌نێونه‌ته‌وه‌ییکردنی کێشه سه‌رانسه‌رییه‌که‌ی کورد‌و،
دروستکردنی رایگشتی له‌هه‌ر رێگه چاره‌یه‌کی دی بۆ به‌رپێگرتنی مه‌ترسییه‌کانی
سه‌ر دۆزه‌که‌ی باشتر‌و به‌نه‌خشتر بێت.
سیروان واحد: له‌مه‌ودای کاری نووسین و رۆژنامه‌وانیتدا وا
رێککه‌وتووه له‌دادگا سکالاتان له‌سه‌ر تۆمار بکرێت؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ههههه..به‌ڵێ!
زۆرجاران ئه‌وه رویداوه، لێ راشکاوانه‌یش ده‌ڵێم دواجار ئه‌ستۆپاکی
ئێمه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، سکاڵاکان بێبنه‌ما ده‌رچوون، ده‌توانم بڵێم
دوجار غه‌درێکی زۆر له‌خۆم و له‌هاورێکانیشم کراوه، جارێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
هه‌فته‌نامه‌ی"ده‌روازه‌یه‌کی تر" جارێکیش له‌لایه‌ن به‌رێزێک که برای
مه‌لا کرێکار بوو، له‌سه‌ر ئه‌م دوو داوایانه زۆرمان پێکرا، وه‌ختێکی
زۆریان بردین، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م بێنه‌وبه‌رده‌یه‌ش له‌ناله‌باری
یاسای سزاکانی عیراقییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌داخه‌وه تا ده‌گه‌یته
ئه‌نجام، رۆتین ده‌تکوژێ!..
سیروان واحد: چرا تی ڤی لای به‌رێزتان چ
ده‌گه‌یه‌نێت؟ که ئازادانه بیروراکانتان تیا ده‌نوسن بگره له‌مالپه‌ره‌کان
و رۆژنامه‌کانی تریش کاره‌کانی به‌رێزتان ده‌بینرێن ئه‌م شوێنانه بۆ
تۆ چی ئه‌گه‌ینن؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: تاریکی هه‌موو دنیا،
روناکی چراتێڤێ ناشارێته‌وه!، چراتێڤێ پێگه‌ی هونه‌رمه‌ندان و،
داهێنه‌رانی بواره جیاکانی تره، ئومێده‌وارم به‌هاوکاری هاورێکانی
ستاف، له‌سه‌روشیانه‌وه کاک ئازاد‌و ته‌واوی ئه‌و ئازیزانه‌ی خۆبه‌خشانه
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک، ئه‌وه‌ی له‌هه‌گبه‌دایه بۆ پێشخستنی چراتێڤی بیخه‌ینه
واری جێبه‌جێبوونه‌وه، رێگه‌م پێبده‌ن به‌ناوی چراتێڤێ سڵاو‌و ماندونه‌بوونی
له‌ستاف و هاوکارانمان بکه‌م. بێگومان نه‌چراو نه‌ماڵپه‌ره ئازیزه‌کانی
تر خاڵینین له‌سه‌رنج و که‌مووکورتی، ئه‌ز رۆژ نیه جارێک سه‌ر به‌و
ماڵانه‌دا نه‌که‌م، پێم وایه دواجار ئه‌مانیش به‌شێکی هه‌ره گرینگن
له پرۆسه‌ی ته‌واوکاری، که کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و ژیانه.
سیروان واحد: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس نه‌بوویتایه،
حه‌زت به چ بوارێک ده‌کرد؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ره‌نگه ئه‌وه‌ی به‌پیشه
نووسه‌ر یا رۆژنامه‌نووس نه‌بێ، راست ده‌رنه‌چێ به‌وه ناودێر بکرێ،
زه‌مه‌نێکی درێژه له‌و بواره‌دا کار ده‌که‌م، به‌وه‌یش شادومان و
شانازی ده‌که‌م، لێ له‌راستیدا ژیانکردن یا نازانم ناوی بنێمچی لێنه‌گه‌را
وه‌ک پیشه‌گه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه به‌ده‌ستبهێنم، ئه‌ز مناڵیم هه‌روه‌ک
چۆن تا ئێستایش ژیانکردنێکی زۆر تراژیدییه، به‌ڵام له‌دڵه‌وه ده‌ڵێم
ئه‌وسایش و ئێستایش به‌ئاواته‌وه بووم هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبیژی سه‌رکه‌وتوو
بووام و چییه‌کی ترم نه‌باو نه‌زانیبووایه.
سیروان واحد: چۆن له‌زۆری بۆری رۆژنامه‌و
پێگه ئه‌لیکترۆنیه‌کان ده‌ڕوانی؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: چه‌ندایه‌تیش له‌بواری
راگه‌یاندندا ئه‌وه‌نده‌ی چۆنایه‌تی بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، لێ
ده‌بێ ئامانج رونبێ، پیشه‌گه‌ر بن، دواجار ببنه دامه‌زراوه‌ی به‌نه‌خش،
له‌کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کاندا هه‌موو شه‌قامێ رۆژنامه‌و پێگه‌ی ئه‌لکتۆنی
خۆی هه‌یه. ئه‌مانه‌ی لای ئێمه له‌ژماره‌دا راسته زۆرن، به‌ڵام هه‌ن
له‌و باوه‌ڕه‌دان هێشتان له‌دوان هه‌وراز تر هه‌ڵنه‌کشاون، ده‌ڵێن ئه‌م
دوانه‌یش له‌بنه‌ره‌تا ده‌رهاویشته‌ی ره‌گه‌زێکن و مه‌یڵکی تر ده‌یانداتێ
و پێیشیان ده‌رداوێ!..ئه‌مانه هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ دیارده‌و ده‌رکه‌وتێکی
جیا خاڵێکی هاوبه‌ش کۆینه‌کردونه‌وه که راگه‌یاندنه، ئه‌گه‌ر به‌شێک
شتێکی درکاندبێ ئه‌وا حازر به‌ده‌ست به‌شه‌که‌ی تر له‌ئه‌وپه‌ری بێپه‌روایی
به‌رپه‌رچییان داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش شوێنه‌واری زۆر خراپی به‌سه‌ر ره‌وشی
ژیان و کۆمه‌لگه‌وه جێهێشتووه‌و خه‌ریکه تاکی کوردی ده‌گه‌یه‌نه‌ته
قه‌ناعه‌تێک که‌س متمانه‌ی به که‌س نه‌مێنی، مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م لا
رێبوونه‌یش چییه‌کی که‌متر نیه له‌تاڵاوی بێنه‌زمی کارگێری، سیاسی،...تاد،
من پێم وایه بواره‌کانی میدیاش به‌گشتی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا وه‌ک
کاره‌کته‌ره سیاسییه‌کان ده‌ستیان هه‌یه له‌شکانی په‌نجه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا.
سیروان واحد: دور له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری
ده‌خوازی چیتر بکه‌یت؟، ئه‌گه‌ر که‌مێک له‌باره‌یه‌وه بۆمان بدوێیت..
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌زموونی ده‌یانساڵه‌م
له‌بواره‌کانی راگه‌یاندن و، کارکردن له‌ناو رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نییا پێم ئه‌ڵێ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی رۆناکبیری به‌مانای وشه
مۆدێرن بۆ کارکردن له‌سه‌ر پرسه‌کانی که‌لتور، تاک، جێنده‌رو، ...تاد
بکه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی دواهه‌مین کار له‌قه‌ڵادزێ، ئه‌گه‌رچی وه‌ها
ناوه‌ندێکی لخوپۆداری فه‌ره ره‌هه‌ند بۆ ئه‌و شاره له‌ئێستادا سه‌روتره
له ئاوی حه‌یات!، لێ ئه‌مه چۆن له‌خه‌م ده‌ره‌خسێ بابه‌تێکی تره.
سیروان واحد: رات به‌رامبه‌ر به‌مالپه‌ری
کوردژین ؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ماڵپه‌رێکی ره‌نگین،
ماڵێکی گه‌نجانه‌و، چالاک..لێ له سه‌رنج خاڵی نیه. ئه‌گه‌ر
پێویستیکرد ده‌توانم رونکردنه‌وه‌ی زیاترتان بده‌مێ.
سیروان واحد: دوور له‌بواره‌که‌ی خۆت
پێناسه‌ت بۆ ئه‌مانه چییه؟
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود:
_ دایک: تامی ئه‌به‌دییه‌ت!..
_ نیشتیمان: له‌یه‌ک ده‌چین!، هه‌ردوکمان بێشووناسین!..
_ خۆشه‌ویستی: ژیان..
_ تاراوگه: تامی مردن!..
سیروان واحد: له‌کۆتایدا زۆر سوپاسی به‌رێتان
ده‌که‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیمانه‌یه، ئه‌گه‌ر شتێکت مابێت و نه‌ت
وتبێت دوا په‌یڤت چیه بۆ ئێمه‌و خوێنه‌ری ئازیز..
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: هیزه سیاسیه‌کانی
کوردستان، له‌دوای به‌هاری ئازادی1991 له‌جێی کارکردن له‌سه‌ر
راستکردنه‌وه‌ی که‌سێتی تاکی کورد له‌م هه‌رێمه‌دا هاتن په‌رله‌مان و
حکومه‌تیان دامه‌زراند، ئه‌مه‌یش بازدانێکی خێرا‌و به‌سه‌روشت هه‌ڵه
بوو، دواجار نه‌مانتوانی له‌ژێر هه‌ژموونی ماملانێ بۆماوه‌ییه‌کان
خۆمان رابگرین و جه‌نگی ناوخۆ هه‌ڵگیرسا، زیانێکی مرۆیی زۆرمان به‌رکه‌وت،
سامانێکی زۆر به‌فیرۆ چوو، کۆمه‌ڵگه له‌دۆخێکدا وه‌ستا، لێ ئه‌وه‌ی
له‌هه‌رکات زیاتر فه‌رامۆشی دوتوێی ئه‌و خه‌مساردیانه ده‌کرێ پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌یه، به‌قسه‌ی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ ((کانت)) "مرۆڤ ته‌نها
به‌هۆی په‌روه‌رده‌وه ببێته مرۆڤێکی ڕاسته‌قینه"، بێ‌شک په‌روه‌رده‌ی
ئێمه هێشتا نه‌یتوانیووه ئه‌و ڕۆڵەی هه‌بێت له‌دروستکردنی مرۆڤی
ڕاسته‌قینه‌دا، ئه‌مه‌یش خراپترین ئه‌و حاله‌ته‌یه مانه‌وه‌ی وه‌ها
ژینگه‌یه‌ک درێژ ده‌کاته‌وه‌و، ئاینده‌ی نه‌وه‌کانی ئه‌مرۆش به‌قه‌ده‌ر
ده‌سپێری. زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌یش، سه‌رکه‌وتووبن.
_________________________
پرۆفایل:
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود، له‌دایکبووی ساڵی"1974"ـی
گوندی "نوره‌دین"ی سه‌ر به‌قه‌زای پشده‌ر"قه‌ڵادزی"یه و، دوای"1991"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، وه‌ک شاره‌زاو هه‌ڵسوڕاوێکی دیاری ناو رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌رکه‌وتووه، له‌ساڵی"1996"وه، یه‌کێکه له‌نوسه‌رو
رۆژنامه‌نوسه دیاره‌کانه، ئه‌و له‌و بواره‌دا ماوه‌یه‌ک سه‌رنوسه‌ری
گۆڤاری"هه‌ژی" و پاشان به‌رێوه‌به‌ری نوسین له‌رۆژنامه‌ی"پرووشه"و
ماوه‌یه‌کیش سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی"روماڵ" و رۆژانێکیش یه‌ک له
هاوکاره چالاکه‌کانی رۆژنامه‌ی"هه‌ولێر"و چه‌ن گۆڤارێکی تر بووه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|