٣١\١٢\٢٠١١
ته‌وه‌ری ''ئایه په‌رله‌مانی
کور‌دستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و له‌باره؟''.
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مانی کور‌دستان
په‌رله‌مانێکی رووکه‌ش و کارتۆنیی و تا سه‌ر ئێسقان
حیزبییه.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
به
بۆچوونی من په‌رله‌مانی کور‌دستان په‌رله‌مانێکی رووکه‌ش و کارتۆنییه،
ئه‌گه‌ر به مێژووی دروستبوونی په‌رله‌مانی کور‌دستان دابچینه‌وه، به
روونیی ئه‌وه بۆ خه‌لکی کور‌دستان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م په‌رله‌مانه
په‌رله‌مانێکی تا سه‌ر ئێسقان حیزبییه، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و گشت
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی گوێرایه‌ڵ و له خه‌می
حیزبه‌کانیانه‌وه‌ن تۆسقالێک له به‌رژه‌وندیی گشتیی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه نین.
جێی داخه که په‌رله‌مان بۆته شوێنی سیاسه‌تبازیی ئه‌و حیزبانه و
هه‌ر ده‌نگێک و ره‌نگێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه بێ زۆر
ئه‌سته‌مه بگاته په‌رله‌مان یاخود به هه‌ند وه‌ریبگرن.
هه‌ر ئه‌و هۆیه‌شه که په‌رله‌مان گوێی له ده‌نگی ئه‌و به‌ڕێزانه
نه‌گرتیه و هیچ نرخێکیشی بۆ واژۆکانیان دانه‌ناوه.
پێشم وانییه په‌رله‌مان بتوانێ گوێیان لێ رابگرێ ئه‌گه‌ر له
سه‌رووی خۆیان و له ناو حیزبه‌کانیانه‌وه فرمانیان بۆ
ده‌رنه‌چێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر یاسایه‌کیشی لێ ده‌رچووبێ ئه‌وه بێگومان
پێشوه‌خته حیزب له سه‌رووی په‌رله‌مان تاک لایه‌نانه بڕیاری له‌سه‌ر
داوه، ئه‌م شێوه په‌رله‌مانه زۆرن له ناوچه‌که و جیهاندا که هیچ
نرخێک بۆ ده‌نگی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و بگره ده‌نگی به‌کۆمه‌ڵیش دانانێن.
بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و شوێنانه که په‌رله‌مانی له‌و جۆره هه‌ن تۆزێک
هه‌ناسه‌ی ئازادیی لێیه‌وه بێ ئه‌وه خه‌ڵک به‌رده‌وام ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی خۆی به خۆپیشاندان و کار و چالاکی مه‌ده‌نییانه ئه‌نجام
ده‌دا تا گوێیان لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه خه‌ڵک دره‌نگ یا زوو
چاوه‌ڕێی گۆڕینی ته‌واوی ئه‌و سیسته‌مه‌یه که خزمه‌ت به تاک و
کۆمه‌ڵگا ناکا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خه‌ڵکی کور‌دستان چ هه‌ڵوێستێکی به‌رامبه‌ر ئه‌وه
هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌م داواکانیانه‌وه بێ، بێگومان
خۆڕێکستن له ده‌وری یه‌کتر بۆ ئه‌وه‌ی فشارێکی گه‌وره دروست بکرێ له
ناو کور‌دستان و له ده‌ره‌وه له هه‌مان کاتدا به پاڵپشتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو کۆمه‌ڵ و رێکخراوه ئازادیخواز و
مرۆڤدۆسته‌کان که له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کور‌دستان هه‌ن. له هه‌مان
کاتدا چالاکی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدر‌ێ، خۆپیشاندان سازبکرێ،
گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌یه که له هه‌موو شوێنه گشتییه‌کان.. کۆلیژ و
په‌یمانگایه‌کان، قوتابخانه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان ،کارگه‌کان ئه‌م
بابه‌ته باس بکرێ و بورژێندرێ و ببێته باسێکی جدی کۆمه‌لگا.
باشترین رێگای سیاسیانه له‌به‌رده‌م خاڵکی کوردستاندا ئه‌وه‌یه که
ریفراندۆمیکی ئازاد له کوردستاندا بکرێ به چاودێریی
نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان که ئایا ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێراقدا بمێننه‌وه
یاخود سه‌ربه‌خۆبن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
|