په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٢\٢٠١٥

ئەرشیفكردنی داعش.

شوان سديق       


دوو ساڵە شەڕەی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ كورد درێژەی هەیە ئاشكرایە داعش وەك گروپێكی تیرۆریستی ئیسلامی هەم وەك پرۆژەیەكی وڵاتانی داگیركەر و ئیسلامگەرا دەیەوێت كۆمڵگای كوردی و ئەو كۆمەڵگایانەی هاوتەریب بەخۆیان نین. ژێرخانی كلتووری و كۆمەڵایەتی و ئابووریان لەناو بەرن و دووبارە لەسەر بنەمای یاساو حوكمی شەریعەت بەقەولی خۆیان. دونیایەكی تر بەناوی ئیسلامگەرا بوونیاد بنینن.


خۆشبەختانە كورد ئەم پرۆژەیە بەزۆرینە رەتدەكاتەوە. ئامادەشە لە دژی ئەو فیكرە خورافی و دواكەوتوویە بجەنگێت هەر وەك لەو دوو ساڵە شەری كردوەو نەچووەتە ژێر باری ئەو پرۆژەی داعش و هاو فیكرەكانی بانگەشەی بۆ دەكەن.


ئەوەی مایەی قسەكردنە پرسی ئەرشیفە, بەداخەوە لەم ڕووە هێندە زەهنیەتمان ناخەینە كار و بیر لە رووداوەخراپەكان بكەینەوە. وەك بەشێك لە مێژوو ئەرشیفیان بكەین.ئۆباڵی ئەمەش زیاتر لە ئەستۆی دەسەڵاتە دەبوو تۆزیك بە وشیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ رووداوەكان بكردبایە.


تازە مخموور لە دەست داعش سەنرابوو پێشمەرگەكان. كەلوپەلی داعشیان پێبوو یەكێك لەوانە تەزبیحێكی سێ مەتریی بوو كچ و كوڕیكی ئەمریكی میدیاكار لەگەڵ وەرگێڕەكەیان قسەیان دەكرد چاویان بڕیبووە تەزبیحەكە..


لەو دوو ساڵەی شەڕی داعش هەزاران بەڵگەنامەو كەرەستەی داعش كەوتنە دەست پیشمەرگە هەموویان لەناوبرد.


جگەلەوەش هەزاران كوژراویان هەبوو خۆم دەیان تەرمم بینیوە فڕێ دراون یان كراونەتە ژێر خۆڵ زۆر بەخراپی دوای ماوەیەك نایان دۆزیتەوە. دەبوو وەك بەشیك لە بۆ مێژوو گۆڕستانی داعش و مۆزەخانەیەك هەبوایە. بۆنموونە پەنجاساڵی تر چۆن تاوان و هێرشی داعش بۆ سەر كوردستان دەخرێتەڕوو؟

 

تائێستەش جەند گۆڕێك لەهەولێر پارێزراون مێژوویان بۆ زیاتر لە سەد ساڵ دەگەڕێتەوە ناویان بە كەسایەتی ئایینی هاتووە. دیار نیە لە شەری دژ بەكورد كوژراون یان پشتیوان بوونە بەهەرحاڵ هەنووكە بوونەتە بەشیك لە مێژوی ناوچەكە .. بۆیە دەكرا داعش ئەرشیف كرابایە تەنانەت شوێنی ئەرشیفخانەش گونجاوبا قازانجی ئابووریشی دەبوو.

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک