٢٠\٧\٢٠١٨
ئەرتەشی ئازاد یان
ئەرتەشی تیرۆریست؟

ئهحمهد رهجهب
بۆ ئەو سایتە بەناو کوردییە کە شەو و رۆژ
باسی " ئەرتەشی ئازاد" ئەکات.
ھەر لە پاش راپەرینی گەلانی سوریا دژ بە رژێمی سەرکوتکەری بەشار
ئەلئەسەدو حزبی بەعسی عەرەبی ئیسلامە توندرەوەکان بە یارمەتی و پاڵپشتی
وڵاتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بەتایبەت تورکیا کەوتنەکار بۆ گۆرینی
ئاراستەی راپەرینەکە بۆ جێبەجێکردنی خواست و مەرامە گڵاوەکانیان و بۆ
ئەو مەبەستەش وتیان ئەم راپەرینە دژ بەو گاورانەیە کە جەنگیان دژ بە
خواو موسڵمانان راگەیاندووە.
بە ھەوڵ و کۆشش و پارەی ھەندی لە وڵاتانی کەنداوو یارمەتی و پشتگیری
راستەوخۆی تورکیا ژمارەیەک لە خەڵکی ھەڵاتووی سوریا ئەنجومەنێکیان لە
ژێر ناوی "" ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا "" دروستکرد، بۆ ئەوەی ببێت بە
نوێنەری راستەقینەی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو، ھەر لەوێدا دەسبەجێ و، لە ژێر
چاودێری و فیتی تورکیادا ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی و گرنگی
ئەوان لە ئێستادا لەناوبردنی حکومەتی بەشار ئەلئەسەدو کۆتایی ھێنانە بە
دەسەڵاتی حزبی بەعسی عەرەبی و، سەبارەت بە کێشەی کورد ھیچیان باس
نەکردو، وتیان ئەبێ سەرەتا کاری سەرەکی شۆڕش تەواو ببێ و دواتر لەسەر
ھەموو کێشەکانی سوریا بڕیاری کۆتایی ئەدەێن.
وڵاتە کۆنەپەرستەکانی ناوچکە توانیان "" ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا""
دامەزرێنن و، ھیوایان ئەوە بوو وەک نوێنەری خەڵکی سوریا لە رووی
سیاسییەوە کارو چالاکی ئەنجامبدات و، بۆ ئەو مەبەستەش لە رووی ئابووری
و راگەیاندنەوە پشتگیری لێ ئەکەن و، بە پێی توانا بە چەک و تەقەمەنی
وتفاقی شەرکردن یارمەتی ئەدەن بۆ رووبەرووبوونەوە لە گەڵ حزبی بەعسی
عەرەبی.
ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا لە ژێر چاودێری ھەوڕڵگیری < میت > ی تورکیادا
سوپایەکی بەناوی ""سوپای ئازاد"" دامەزراندو، ئەو سوپایە لە ئەفسەرو
سەربازو خەڵکی ھەڵاتوو لە چنگی بەشارو حزبی بەعس پێکھاتبوو، ھەر زوو بە
ھوێ دەستێوەردانی تاقمە روورەشەکەی رەجەب تەیب ئەۆدۆگانی تیرۆریست
بارودۆخی "سوپاکە" تێکچوو، بووە گۆرەپانێکی گووماناوی و، تاقمی ئیخوان
ئەلموسلمین وچەتەکانی قاعیدەو رێکخراوە ئیسلامییە توندرەوەکان بە
ئارەزووی خۆیان لەو گۆرەپانەدا تەراتێنیان ئەکرد.
لە پاش ماوەیەکی کورتدا لە دامەزراندنی ئەنجومەن و سوپاکەو، بە ھوێ
کێشەو گیروگرفتی نێوانیان لە سەر بەرێوەبەرایەتی و سەرکردایەتی و
دەسەڵات، سەرانی رژێمی تورکیا بێ ھیوا بوون لە کارو ھەڵسوکەوتیان چونکە
ئەنجومەنەکە نەیتوانی کەنترۆڵی چەتەکانی "سوپای ئازاد" بکات و، ھەروا
دروست بوونی کێشەو ناکۆکی لە نێوان رێکخراوی ئێخوان ئەلموسلمین-
ھاوکاری یەکەمی تورکیا و لایەنەکانی ترو، ئەم ناکۆکییان رۆژ لە دوای
رۆژ لە پەرەسەندندا بوون و، سەرەرای ئەوەش دەستێوەردانی ھەمیشەیی
وڵاتانی تر وەک فەرانساو عەرەبستانی سعودی و قەتەر.
لە گەڵ سەرھەڵدانی تاقمی خوێنرێژی داعش "سوپای ئازاد" گوروتینێکی
بەخۆیەوە دی و، لە زۆر شوێندا یەگتریان گرتەوەو، شان بەشان دژ بە
نەیارەکانیان شەریانکردو، بە پێی نەخشەکانی تورکیا ئەجوڵانەوەو. لێرەدا
ئەبێ ئاماژە بەوە بدەێن کە تورکیا بە ھاوکاری بەرپرسانی پارتی
دیموکراتی کوردستان و، حزبە کوردستانییەکانی سوریا توانی ژمارەیەک کەس
کۆبکاتەوەو، بە ""پێشمەرگەی رۆژئاوا"" ناویان ببات و، ھەروا توانی
لەگەڵ تاقمی "سوپای ئازاد" رێکیان بخات.
بە وتەی بەرپرسانی تورکیا زیاتر لە بیست ھەزار چەکداری "سوپای ئازاد"
لە گەڵ سوپای تورکیای رەگەزپەرست لە شەری ئیفرین بەشدار بوون و، ناویان
وەک دزو بکوژ دەرکرد، لە بەر دزینی مریشک و قەل و قازی دیھاتە
ویرانکراوەکانی کوردستان و، کوشتنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، بەو کارە
قیزوەنە شوناسنامەی روورەشی خۆیان خستەروو.
لەم دووایەدا رێککەوتنێک کراوە لە نێوان دەزگای ھەواڵگری تورکیا < میت
> و سەرکردەکانی "سوپای ئازاد" و، بەرپرسارانی حزبکانی ناو نەنجومەنی
نیشتمانی کوردی سوریا ( ئەنەکەسە ) و، یاوەرەکانیان لە باشووری
کوردستان بۆ ھێرشکردنە سەر شاخی قەندیل و، ھەر لە ئێستادا ئەبێ ھەموو
کوردانی خاوەن شەرەف و ھەڵوێست بێنەدەنگ و، ئەو جۆرە کارانە رێسواو
شەرمەزار بکەن. نەفرەت لە ئەرتەشی ئازاد، ئەرتەشی تیرۆریست.
١٨\٧\٢٠١٨
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|