په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٥\٢٠٢٢

ئەسکەندنافیا وەک خانەخوێیە بۆ رێکخراوە تیروریستییەکان.*
- دوای نێوەرۆ دوشیکی سارد هات لە لایەن تورکیاوە، بەڵام ئەمە تەنیا وڵاتی ناتۆ نییە کە رەخنە لە ئەندامبوونی سوێد و فینلاند دەگرێ
-

 

 

      ئەیرین هوورم

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە: هاوڕێ نەهرۆ 

دوای نێوەرۆ دوشیکی سارد هات لە لایەن تورکیاوە، بەڵام ئەمە تەنیا وڵاتی ناتۆ نییە کە رەخنە لە ئەندامبوونی سوێد و فینلاند دەگرێ.


سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان پێ وایە کە ناکرێ بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ سەیری سوێد و فینلاند بکرێ سەبارەت بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ، پاساوی بۆ ئەم دوو وڵاتە گوایا بەپێ تیروانینی ئەو ماڵی گروپەکانی تیرورن.


سیگناڵەکان لەلایەن تورکیاوە دەتوانی ئەوە بگەیەنێ کە ئەندامبوونی ئەم دوو وڵاتەی باکوور سەخت و دژوارە وەک گریمانی یەکەم.


دەربڕین و داڕشتنی ئەردوغان لە خراپترین کات دایە.


لە رۆژانی شەممەو یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ناتۆ لە بەرلین لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەشداری دەکا لەکاتیکدا یەنس ستولتینبیرغ کە تووشی کرونە بوو، سەفەر ناکا بۆ ئەڵمانیا.


پێ دەچی رۆژی شەممە نەتوانی ئامادە بێ لەو شوێنەی کە وەزیری دەرەوەی فینلاند وسوێد ( Pekka Haavist) و (Ann lide) داوەت کراون بۆ خوانێکی نافەرمی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (Anthony Blinken) لەگەڵ وەزیرانی وڵاتانی دیکە.


بریاریکی میژوویی.


پینج شەممە سوێد و فینلاند بریاریکی میژوویان وەرگرت :


- فینلاند دەبێ بێ دواکەوتن داوای ئەندامبوون بکا لە ناتو، ئەمە ڕاگەیاندنی هاوبەش بوو لەلایەن سەروک (Sauli Niinisto) وسەرەک وەزیران ( Sanna Marin)ی فینلاند لە رۆژی پینج شەممە دا.


هەروا ئەوان پێیان وایە کە فینلاند دەیەوی هاوپەیمانیەتی بەرگری بەهێزو پتەو بکا، ئەمە تیروانینی زۆربەی بەشداربووانە، هەروا پەیوەندیی لەگەڵ سوێد وەک ئەندامێکی باڵی باکوور بەهێزترو پتەوتر ئەبێ.


سوێد و فینلاند هەردووکیان لە ساڵی ١٩٩٥ لە حاڵەتی بێ لایەنی دەرچوون بەرەو هاوپەیمانیەتی سەربازی ئازاد کاتی کە هەردوو وڵات بوونە ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا.


- وێرای ئەوەش شەریکە وڵاتن لە ناتو، هەردووکیان بەشداریان کرد لە ڕاهینانەکانی ناتوو بەشداری زیرەکانە.


- فینلاند پێشتر ئامانجەکانی ناتو پڕکردۆتەوە سەبارەت بە تەرخان کردنی لە ٢٪ لە BNP بۆ بەرگریی، بەڵام سوێد کەمی کەمتر لە ئامانجەکانەوە نزیکە، لەوانەیە دەیانەوێ لە نێو ئەو وڵاتانەی ناتو بن کە زۆرترین پارە تەرخان ئەکەن بۆ بەرگری.


- لەروانگەی سەربازییەوە ئەندامبوونی سوێد و فینلاند ئاسایشیان پتەو دەکا هەروا سەقامگیری دەهێنێتە کایەوە لە بەلتیق و بەرفراوان بوونی سنووری ناتو لەگەڵ رووسیا بە ئەندازەی دوو جار وەک ئەمرۆ.


- سەرچاوەیەکی دیبلوماسی دەڵێ، بەچوونی سوێد و فینلاند، ناتو دوو وڵاتی بەهێزی ئەندام لە باکوور دەبا، کەمی گومان دەکرێ سەبارەت بە ناوەندی کێش ( مرکز الجاذبیة ) لە وەرچەرخانی ناتو بەرەو باڵی باکوور.

دەنگەکانی رەخنە لە باڵی باشور.


سەرۆکی ناتو یەنس ستولتینبیرغ دەڵی، رازی بوونیکی بەرفراوان هەیە سەبارەت بەخێر هاتنی فینلاند و سوێد.


بەڵام لە خانەوادەی ناتو دەنگی رەخنەو نارەزایی دەبیسترێ.


لەرۆژی هەینی بەڵگەکە دەرکەوت کاتێ بەهێزترین پیاوی تورکیا گوتی، ئێستا رەخنە لە ئەندامبوونی فینلاند و سوێد دەگرم، بەو پاساوەی کە سوێد پاڵپشتی PKK دەکا کە لە تورکیا وەک رێکخراوێکی تیروریستی ناسراوە.


"خانەخوێ بۆ تیروریستەکان".


سەرۆک وەزیرانی نەرویج یوناس گار ستورە بۆ دەزگای راگەیاندنی NTP گوتی، ئەمە یەکەم جارە ئەمە دەبیستم سەبارەت بەدەربڕینی ئەردوغان کە ( ئەسکەندنافیا خانەخوێیە بۆ رێکخراوە تیروریستەکان).


- هیچ کومینتارێکم نییە بۆ ئەم قسەیە، وادێتە بەرگوێ کە ئیدێعایەکی تەواو بێ مانایە، لەبەرانبەر دەزگای NTP نەیویست پێشبینی زیاتر بکا سەبارەت بەم کایەی ئەردوغان کە چی دەگەیەنێ لە پرووسەکەدا.


میدیاکانی فینلاند ئەوەیان ڕاگەیاند کە تورکیا و یونان و هەنگاریا رەخنەیان هەیە دەربارەی ئەندامبوونی سوێد و فینلاند لە ناتو، ئەمەش خراپترین ڕاگەیاندن ئەبێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی یونانەوە.

- من دەمەوێ رازی ئەوانە بکەم کە دەنگ بۆ ئەمە ئەدەن.


یەکێکی تر لەوانەی کە رەخنەی دەربڕی سەرۆکی کرواتیا Zoran Milanovic بوو، لەهەفتەی ڕابوردوو دا ئەو گوتی، لەمانگی شەش لە مەدرید لە کۆبوونەوەی باڵای ناتو ناهێڵین ئەم داوایە بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.


- Milanovic بۆ دەزگای Euroactiv گوتی، من وەک سەرۆک کە نوێنەری کرواتیام لە کۆبوونەوەی باڵا دەمەوێ ڤیتۆ بەکار بێنم سەبارەت بە دانپیانان دەربارەی ئەوەی دەیەوێ روو بدا لەهەمان ئاست.


- هەروا گوتی، من دڵنیام کە دەتوانم قیناعەت بە بالیوزی خۆمان لەناتو بکەم کە ئامۆژگاریەکانم جێبەجێ بکا، هەروا گوتی، دەمەوێ قیناعەت بە ئەندامانی پەرلەمانی شەڕ ئەنگیز بکەم کە دەنگ نەدەن بۆ نەرمی نواندن بەرانبەر شەیتان.

کۆ دەنگی.


بەڵام ئەم فورمەڵەی دانپینان روو نادا لە کۆبوونەوەی باڵای ناتۆ کە لە مەدرید بەرێوە دەچی مانکی شەش، ئەوەی یەکەم کە روو ئەدا دوای پرووسەی پەسەند کردنی گشتگیرە.


داواکە دەبێ دانیپیابنرێ لە لایەن تێکرای ئەندامانی کومەڵەی نیشتمانی یەوە بەڵام ئەم کارە پێویستی بە زیاتر لە دەوڵەتێک نییە بڵێ، نا، سوێد و فینلاند بۆیان نییە ببنە ئەندام.


هەموو بڕیارەکان لە ناتۆ بە کۆ دەنگی بەرێوە دەچێ، دەبێ ئەندامانی ٣٠ وڵات بڵێن بەڵێ.

ناکرێ بەدوور بێ (بەربەستەکان).


سەرچاوەی دیبلوماسی لە بارەگای سەرەکی ناتو لە بروکسل دەڵێ، پێمان وایە سوێد و فینلاند دەبن بە ئەندام بەڵام بە دووری نازانین کە قورس و دژوار بێ وەک گریمانی یەکەم.

- سەرچاوەیەکی ناتو لە ئافتن پوستن دەڵێ بەدووری نازانین ( بەربەستەکان ) لەلایەن هەندێ لە ئەندامانی وڵاتان کاتێ کە ٣٠ نەتەوە کۆ دەبێتەوە.


پیویستە ناتو پشکنین لە چەندین وڵات بکا بە ئاراستەی بیرکردنەوەی خۆ لادان لەوەی کە ببێ، بەڵام کاتێ کە فورمەڵەی بڕیارەکان دەکرێ توێژەران پێیان وایە رەخنەگرانی وڵاتانی ناتو دەبێ دوو جار، سێ جار بیربکەنەوەو سەرلەنوێ بێنە ریزەوە.


- کەس ناتوانێ ئەندامبوونی سوێد و فینلاند ڕابگرێ، باجی ئەم سیاسەتە، کەس نییە لە جیهانی ئەمرۆ شانی بداتە بەر، ئەمە قسەی تویژەری پەیمانگای سیاسەتی دەرەوەی نەرویج Karsten Friis ە بۆ دەزگای ڕاگەیاندنی NTP.


رووسیا وزەی کارەبا لە فینلاند دەبڕێ.


شەوی شەممە رووسیا هەناردەی وزەی کارەبای بۆ فینلاند ڕاگرت، ئەم هەنگاوەش لەلایەن کومپانیای وزەی کارەبای دەوڵەتیی رووسی یەوە RAO تیشکی خرایە سەر.


کومپانیای دەوڵەتیی خستنەگەری تۆڕی کارەبا لەم پەنجە بادانە هاوردەی وزەی کارەبا لە وڵاتی رووسیا کەم کردەوە وەک کاردانەوەیەک دەرباری شەڕ لە ئۆکراین.


نزیکەی ١٠٪ لە وزەی کارەبا کە بەکاردەبرێ لە فینلاند لە رووسیاوە دێت بەڵام ڕاگرتنی لەلایەن رووسیاوە نابێتە هوێ قەیران، ئەم پەنجە بادانە لە رۆژی هەینی بە زەقی دەرکەوت.
_________________________________________________

* ئەیرین هوورم: پەیامنیری ئەوروپا لە رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی.
سەرچاوە: رۆژنامەی کاغەزی ئافتن پوستنی نەرویجی، شەممە ١٤\٥\٢٠٢٢.

 

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک