١٦\٥\٢٠١٠
عه‌شق.

حه‌مید عه‌زیز
عه‌شق هیوایه تۆ نا‌توانێت بێ هیوا بژیت که‌واته چۆن بێ عه‌شق ده‌ژیت
عه‌شق هه‌ناسه‌یه چۆن بێ ئه‌و ده‌ژیت عه‌شق نانه چۆن بێ نان ده‌ژیت
عه‌شق ئازادیه ژیان بێ ئازادی واتای چی یه .؟. عه‌شق په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی
دورو نزیکی دوواین هه‌نگاوی خۆشه‌ویستی یه که‌هه‌ست و سۆزی له‌بن نه‌هاتووی
که‌سانی به‌رزو جوان و به‌نرخن . ئه‌وی ئه‌م عه‌شقه درو‌ست ده‌کات
مرۆڤی ژیر‌و خاوه‌ن سۆزی جوانیی و میهره‌بانیین ئه‌و که‌سه‌ی تێکی ده‌دات
بێجگه له‌وه‌ی دڕنده‌و بێ هه‌ست و ناحاڵی یه له‌هه‌مان کاتیش‌دا خودی
خۆی بێ نرخه . عه‌شق کۆنترین ئاین و قوتابخانه‌ی درو‌ست بوونی په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی و ژیانی مرۆڤایه‌تی یه که‌وانه‌ی به‌رده‌وامبوونیی تێدا
درو‌ست بووه بۆیه عه‌شق ئه‌و په‌یوه‌ندی یه پیرۆزه‌یه که‌هه‌رکه‌سێک
تێکی بدات خودی ئه‌و که‌سه خۆی تاوانێکی ئه‌نجامداوه . عه‌شق ده‌رکه‌وته‌یه‌کی
مرۆیی گه‌وره‌و ته‌واوه هه‌تا لێی دووربیت پتر ده‌بێت و دوورتر بکه‌ویته‌وه
پترتر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستت به‌پێکه‌وه ژیان و نزیک بوونه‌وه
تێرتری بکه‌یت ئه‌وا کاڵ ده‌بێته‌وه‌و هێدی هێدی به‌ڕه‌فتاری تاڵ ده‌مرێت
چونکه دنیای عه‌شق هه‌رچه‌نده به‌رزو جوانه به‌ڵام ناسکیشه بۆیه
په‌نجا ساڵ عه‌شق به‌وشه‌یه‌ک ده‌مرێت . خۆشترین ساته‌کانی عه‌شق ئه‌وه‌یه
که‌که‌سێک هه‌یه بیر له‌تۆ ده‌کاته‌وه . که‌واته تۆش به‌هه‌مان شێوه
بۆشاییه‌کی گه‌وره له‌ژیانتدا پڕده‌که‌یته‌وه به‌ماڵی عه‌شق که‌ده‌بێته
مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و هێمنی و هیوا له‌گیانی تۆداو هه‌موو ساته‌کانی
ژیانیشت پڕده‌بن له‌به‌خته‌وه‌ری و گه‌شبینی . عه‌شق جوانی یه جوانییش
عه‌شقه بۆیه عه‌شق نوێ بوونه‌وه‌و به‌رده‌ووام بوون و ناوکاری به‌هێزی
بناغه‌ی بینای ژیانه . پارێزگاری و به‌رده‌وامبوونیی له‌په‌یوه‌ندیدا
ده‌کاته ماڵێکی جوان له‌ژیان و بووندا بۆیه مرۆڤ بێ په‌یوه‌ندی کاتیی
که‌ماڵه به‌ڵام دابڕان و ته‌نهایی عه‌شقێکی به‌ئازاره که‌چی له‌هه‌مان
کاتیش‌دا ته‌نهایی خۆی په‌یوه‌ندی یه‌کی جوان و هێمن و به‌واتایه چونکه
خودی ته‌نهایی ئه‌نجامه که‌ڕۆژگارو مه‌ینه‌تی یه‌کانی هۆی سه‌ره‌کین
بۆ ئه‌و ئه‌نجامه له‌هه‌مان کاتیش‌دا ته‌نهایی خۆی په‌یوه‌ندی یه .
عه‌شق دڵ درو‌ست کردنه که‌چی له‌هه‌مان کاتدا ڕێگه سه‌خته‌کانی دڵ
شکانیشه چونکه ئه‌م په‌یوه‌ندی یه‌کۆمه‌ڵایه‌تی یه به‌رفراوانه‌ی عه‌شق
دنیای پێکه‌نینه له‌هه‌مان کاتیش‌دا گریانه به‌ڵام نه‌مامی عه‌شق دانه‌وێڵه‌یه‌کی
تایبه‌ته له‌هه‌موو خاکێکدا ناڕوێت ڕۆحێکی ناسک و جوانه له‌هه‌موو
گیانێکدا چه‌که‌ره ناکات . عه‌شق بڕوابوونه دوره له‌دنیای بێ هیوایی
و بێ نه‌شئه‌ی خۆشه‌ویستی چونکه په‌یوه‌ندی به‌ڕۆحی ئاده‌میزاده‌وه
هه‌یه ئه‌وانه‌ی که‌مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ن نه‌ک هه‌ر ته‌نها ده‌ست و قاچ و
سه‌رو لاشه‌یان هه‌یه به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌گیانیان پڕه له‌سۆزو
میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر ژیان . عه‌شق بڕوابوونه به‌دروست
که‌ر به‌خالق به‌وه‌ی که‌ئه‌و عه‌شقه‌ی خوڵقاندووه له‌ناو ڕۆحی مرۆڤدا
بۆیه بێجگه له‌عه‌شقی مرۆڤ بۆ خۆی عه‌شقی نیشتمان و حه‌زه‌کانی تری
شاراوه‌ی ناو گیان و جه‌سته‌یه بۆیه خۆشه‌ویستی ده‌ست و کرداری
خودایی یه مرۆڤ خۆی به‌کارهێنه‌ری ئه‌و خودا‌و خۆشه‌ویستی یه‌یه .
دووری و جیابوونه‌وه عه‌شق نامرێنێت به‌زۆر مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه
خراپ و ترسناکتره له‌جیابوونه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه چونکه له‌و
کاته‌دا ئازادی بوونی نامێنێت له‌به‌ر مانه‌وه‌ی هۆیه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی
یه‌که بۆیه عه‌شق ئازادی یه دوور له‌ده‌ستێوه‌ردان جوانتره . په‌یوه‌ندیه‌ک
دور یان نزیک ئاره‌زومه‌ندانه‌بێت ئاسایی یه‌و جوانی خۆی له‌ده‌ست
نادات و سروشتی یه عه‌شق خۆی جوان و گه‌وهه‌ره به‌ڵام ده‌ستی ده‌ره‌وه‌و
گفتووگۆ له‌سه‌ری لاواز ده‌بێت چونکه عه‌شق پێشتر ئه‌و ده‌سته‌ی ره‌د
کردۆته‌وه که‌نامۆیه پێی و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی یه
کاڵه‌کانن له‌عه‌شق ناگه‌ن و دوورن لێی و که‌واته دووریشن له‌ژین . که‌واته
په‌یوه‌ندی و قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌ستێک که‌ناحاڵی یه له‌عه‌شق چۆن ئه‌توانێت
کارتێکه‌رێکی باش بێت بۆی خودی عه‌شق خۆی زۆر گه‌وره‌تره له‌په‌یوه‌ندیه
کاڵه‌کان بۆیه عه‌شق ئامۆژگاری کلتوری سه‌قه‌ت ده‌کات و پێشتر ته‌جاوه‌زی
سنوره ده‌ست کرد‌و دانراوه‌کانی کردوه‌و له‌لوتکه‌ی سه‌ربه‌ستیدا خۆی
دۆزیوه‌ته‌وه‌و ماڵێکه پڕ ئازادی .
عه‌شق چاوه‌ڕوانی یه‌کی شیرینه گریانێکی خۆشه مرۆڤ پێویستی به‌چاوه‌ڕوانی
و به‌گریانیش هه‌یه که‌واته هێمنی و ئارامی یه بۆیه عه‌شق ژیانه
چونکه هێمنی و ئارامی هه‌وێنی خۆشه‌ویستی ژیانه عه‌شق بیرکردنه‌وه‌یه
تامه هه‌ست پێکردنه هه‌ست به‌خۆبوونه هه‌ست به‌به‌رامبه‌ریشه بۆیه
عه‌شق پێویسته چونکه دژی جه‌نگه دژی بێزاری و ڕه‌شبینی یه دۆستی
بوونه‌وه‌ران و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ژیانه هه‌رکه‌س بێ ئاگا له‌عه‌شق
ژیا ئه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه نه‌ژیاوه زۆر به‌هه‌ژاریش ده‌مرێت . عه‌شق
گۆڕانه ته‌نسیقه ڕێکخستنه جوانی و تابلۆی حه‌زه ده‌روونی یه‌کانی
ئاده‌میزاده له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌یه‌و تێگه‌یشتنێکی نوێ و سه‌رده‌میانه‌یه
ته‌نها گۆڕانیکه که‌مرۆڤ به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌و ژیانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
جێگیریی و به‌خته‌وه‌ری ده‌بات . عه‌شق ڕازه جوانی و نیازه ده‌نگی په‌پوله‌یه
ماڵی گوڵانه بێستانی به‌خته‌وه‌ری یه دنیای به‌رائه‌ته ژیانه هه‌سته
سۆزه کامه‌رانی و گریانه واتای بوونه دۆزینه‌وه‌ی خوده بینینی نه‌فسه
ژیانه‌وه‌و له‌دایک بوونه مانای جوانی بێ مانایی نێوان له‌دایک بوون و
مردنه چونکه ئه‌وه‌ی ژیان فێری کردین هیچ بوو نه‌مانزانی چۆن هاتین و
نایشزانین چۆن ئه‌ڕۆین به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌پێمان ده‌ڵێت ئه‌و نێوه‌نده
ژیانه ئه‌وه عه‌شقه که‌مانای بێ مانایی ده‌گۆڕێت و ده‌یکاته لوتکه‌ی
دۆزینه‌وه‌و هه‌ست به‌خۆبوون چونکه پێش عه‌شق که‌س بوونی نی یه هه‌موو
گوومین له‌م زه‌لکاوی جه‌نگ و تاریکی یه‌دا .
عه‌شق به‌خشینه متمانه‌یه ناگومانی یه ڕۆح پاکی یه پێناسه‌ی مرۆڤی
ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ژیان . عه‌شق به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ژیانه که‌چی به‌سامان
و ماڵی دنیاش نی یه چونکه هه‌ستێکی ڕۆحیی خودایی یه له‌مرۆڤدا درو‌ست
ده‌بێت و زۆرجاریش له‌زینده‌وه‌رانی تردا درو‌ست ده‌بێت و هه‌یه . به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک عه‌شق مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتن هه‌ڵناگرێت که‌چی به‌نرخترین
هه‌ستێکه که‌به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێت و ته‌عویزی ژیانی تاڵیی و مردنه
بۆیه عه‌شق به‌رده‌وامبوون و ژیانه ئه‌وه‌ی نه‌یبوو هه‌ژاره‌و ئه‌و
که‌سه‌ی عه‌شق گیانی ته‌نیوه مرۆڤی دڵخۆش و زانایه ئه‌وه‌ی عه‌شق
نازانێت ناته‌واوه به‌هه‌ژاریش ده‌مرێت . عه‌شق ماڵیی کردنی دڵی تۆیه
بۆ ئه‌و ، گیان و ڕۆحی ئه‌ویشه بۆ تۆ به‌مانای توانه‌وه‌ی دوو که‌سی
خۆشه‌ویست له‌ڕۆحی یه‌کتردا بۆیه ئه‌مه جوانترین و گه‌وره‌ترین هه‌ستی
مرۆڤه که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی مادی یه‌وه دووره بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا
کۆتایی پڕۆسه‌و کارێکی سودمه‌ندوو خۆشی به‌خشه دوور که‌وتنه‌وه‌یش لێی
ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌رمترو به‌جۆش تری ده‌کات نه‌گه‌یشتنیش به‌عه‌شقی به‌رامبه‌ر
تاڵی یه‌کی هێمن ئاسات پێ ده‌به‌خشێت که‌ده‌بیته قوتابی یه‌کی خاوه‌ن
مۆڕاڵی ئارام و له‌سه‌رخۆی ژیان له‌م قوتابخانه‌یه‌دا بۆیه کاری ناجۆر
ناکه‌یت و ژیانی سپی به‌ڕێ ده‌که‌یت . عه‌شق به‌خشینه ئارامگای دڵانه
ده‌بێت من گیانم لێوان لێو خۆشه‌ویستی بێت ده‌بێت ڕۆحم پڕ عه‌شق بێت
ئینجا عه‌شق بکه‌مه ماڵی دڵنیای و ببه‌خشم و تامی ئه‌و خۆشی یه له‌به‌خشیندا
ببینم چونکه ئه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌گریت ماڵی خۆت نی یه ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشیت
هی خۆته چونکه هه‌ستی خۆشی تێدایه‌و به‌و عه‌شق و ڕێزه‌ی به‌رامبه‌ر
وه‌ریده‌گریته‌وه که‌ئه‌وه خۆشترین هه‌ستێکه‌و له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه‌یه
که‌که‌سێک هه‌یه خۆشی ده‌وێیت له‌خۆشه‌ویستیدا خوداوه‌ند ده‌بینیت
چونکه گه‌وره‌یی مرۆڤ ده‌بینیت جوانی ده‌ستی خوداوه‌ند ده‌بینیت بۆیه
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی سروشتی خودا نه‌کرد بێت ئه‌ی ڕۆح به‌و هه‌موو
هه‌سته هه‌ستیاره‌وه به‌و هه‌موو جوانی و گه‌رمیی یه‌وه چۆن بێ
خودایه . عه‌شق کامڵ بوونه له‌ژیندا بۆیه ته‌واوکه‌ری ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی
مرۆڤه چونکه هه‌ر ته‌مه‌نێک عه‌شقێکه‌و هه‌ر عه‌شقێکیش ته‌مه‌نێکه‌و
عه‌شقی ڕۆحییش دووا ته‌مه‌نه .
ته‌مه‌نه‌کان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کاندا بۆیه عه‌شق دوا
ته‌مه‌ن و دوا هه‌نگاوه له‌ڕۆحه جوانه‌کانداو فرمێسکیش تینوێتی گه‌روی
ڕۆح ده‌شکێنێت و زۆر به‌ئازاره که‌چی واتای جێگیربوون و خۆشبه‌ختی یه
بۆ مرۆڤ هه‌ستی ترۆپکی خۆشبه‌ختی بوونه . عه‌شق زۆر ناسک و هه‌ستیاره
گیان و دڵ له‌رزینی خۆشی یه دنیای گریان و پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌ی
جوانی مرۆیی یه بۆیه په‌نجا ساڵ عه‌شق به‌وشه‌یه‌ک ده‌مرێت بۆیه
دورکه‌وتنه‌وه ئومێد به‌خشه به‌ڵام به‌زۆر مانه‌وه مرۆڤ و عه‌شق به‌یه‌که‌وه
ده‌مرێنێت . له‌عه‌شقدا دڵ پاکی و باوه‌ڕ بناغه‌ی درو‌ست بوونی ئه‌و هه‌سته‌یه
چونکه له‌عه‌شقدا گومان نی یه بۆیه گومان له‌شوێنه جوان و به‌نرخه‌کاندا
بوونی نی یه . عه‌شق مه‌نتیق و ناخی مرۆڤی خاوه‌ن که‌ماڵه دور له‌کاره
خورافی و هه‌سته نه‌بینراوه‌کان بۆیه گومان دژی عه‌شق و مه‌نتیق و
هاوڕای کۆنه‌په‌رستی و هه‌سته خورافیه‌کانه‌و شتێکی پیس و تاڵه له‌گیانی
مرۆڤی بێ نرخدا چه‌که‌ره ده‌کات . گومان مه‌عده‌نێکی ژه‌نگاوی یه له‌که‌سه
باشه‌کاندا نی یه بۆیه گومان له‌مه‌زهه‌ب و به‌رژه‌وه‌ندی و هاوبه‌شی
مادیدا هه‌یه . له‌عه‌شقدا ژیان و ئازادی هه‌یه خاوه‌ندارێتی نی یه
بۆیه له‌دنیای عه‌شقدا کۆیله‌بوون بوونی نی یه هی یه‌ک بوون نی یه
خاک و به‌رژه‌وه‌ندی و داگیرکردن نی یه به‌ڵکو خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و یه‌کتر
ویستن هه‌یه له‌نه‌فسدا . عه‌شق هاوڕێی سه‌رسه‌خت و هاوه‌ڵی یه‌که‌می
ته‌نیایی یه که‌چی عه‌شق خۆی و ڕۆحی خودی عه‌شق هه‌رگیز ته‌نها نین .
له‌ده‌وڵه‌وڵه‌مه‌ندی و خاوه‌ندارێتی ماڵ و ساماندا عه‌شق نی یه چونکه
له‌میاندا کۆیله‌بوون و مردن هه‌یه‌و له‌عه‌شقدا ژیان و به‌خته‌وه‌ری .
عه‌شق وه‌کو ئامراز‌و ناکامی له‌ژیاندا بوونی نی یه به‌ڵکو هه‌ناسه‌ی
سنگێکی نیمچه خنکاوه مژده‌ی ژیان و نوێبوونه‌وه‌یه ئاوازێکی بێ ده‌نگی
ئه‌هوه‌ن و هێورو خۆشی هێنه‌ره په‌ویوه‌ندی ڕۆحی و مرڤدۆستی و چاره‌سه‌ره
ژیان و بوون و هیواو به‌رده‌وامی یه . هه‌رگیز عه‌شق له‌نێوان ئاغا‌و
کۆیله‌دا درو‌ست نابێت چونکه خودی عه‌شق ئازاده له‌نێوان دوو مرۆڤ یان
دوو گیانله‌به‌ری ئازاد‌دا درو‌ست ده‌بێت . به‌ئامانج کردنی ته‌مه‌نی عه‌شق
کورته واته عه‌شق ده‌مرێت بۆیه عه‌شق ته‌نها دنیای گه‌یشتنی دوو جه‌مسه‌ری
پر سۆز‌و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی یه بۆ توانه‌وه له‌ڕۆحی یه‌کترداو
بۆ درو‌ست بوونی تابلۆیه‌کی واتاداری سپی بۆئاده‌میزادو ژیان . عه‌شق
داگیرکردن و خاوه‌نداری و کڕین و فرۆشتن و بابه‌تێکی مادداوی یان شتاوی
نی یه به‌ڵکو هاوسۆزی و نزیک بوونه‌وه له‌نه‌فس و ده‌روندا هه‌یه
بۆیه عه‌شق هه‌ستێکی خوایی و ژیانیی و خۆشبه‌ختی یه له‌به‌رده‌وام
بووندا له‌گه‌شه کردندا .
عه‌شق پێناسی زۆره یه‌کێ نیشتمان و یه‌کێ پاره‌و یه‌کێ دۆزینه‌وه‌ی
ژیان و خوده بۆیه عه‌شق بینینی ڕۆح و هه‌ست کردنی به‌سوێی یه‌کبوونی
یه‌که‌کانه یان جوتبوونی ته‌نهایی یه‌کانه بۆیه ئه‌م په‌یوه‌ندیه
هه‌ستیاره درو‌ست بوونه له‌شکاویدا دۆزینه‌وه‌یه له‌بزربووندا ژیانه‌وه‌یه
له‌متبوونێکی درێژخایه‌نی نیمچه مردووه‌وه بۆ کات و ڕۆژی نوێ چونکه
عه‌شق گۆڕانه له‌بێنازیه‌وه بۆ خه‌مخۆریی و که‌سداریی که‌له‌ڕاستیدا
هه‌ستێکی خۆش و مرۆڤ دۆستی یه . پیرۆزیی عه‌شق له‌وه‌دایه مرۆڤ له‌خۆشبه‌ختی
خۆیدا دۆزیبێتیه‌وه نه‌ک له‌کاتی نه‌هامه‌تی و ئارێشه‌و ته‌نهایی یه‌عنی
عه‌شق وه‌کو ئاوێک وایه که‌تینوت نه‌بێت و به‌ده‌ستی بهێنیت و
بیدۆزیته‌وه بۆیه له‌کاتی تینوێتیدا عه‌شق بۆ ئاو نی یه به‌ڵکو ده‌بێته
پێویستی چونکه عه‌شق فه‌رمانێکه له‌کاتی پێویست و ناپێویستدا نی یه
به‌ڵکو کات و شوێنی بۆ نی یه‌و هه‌مان ئه‌و خۆشه‌ویستی و سۆزه‌یه که‌به‌ڕێکه‌وت
ده‌بیندرێت بێ ئه‌وه‌ی به‌دووایدا گه‌رابیت . پێش عه‌شق دنیای به‌تاڵ و
بۆشایی یه بێ هیوایی یه‌کی مه‌زنه چونکه عه‌شق مۆڕاڵێکی جوان و
ئازادیه‌کی به‌نرخه خودی عه‌شق خۆی دۆستایه‌تی یه که‌چی دووژمنه له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌راییدا . ئه‌وه خۆشه‌ویستی یه واتای پێکه‌وه
ژیان ده‌به‌خشێت له‌ژیان و نزیک بوونه‌وه‌دا ئه‌وه عه‌شق نی یه به‌ڵکو
هاوڕێیه‌تی و ڕێز‌و خۆشه‌ویستی هه‌یه چونکه عه‌شق له‌پێکه‌وه ژیاندا
بوونی نامێنێت به‌ڵکو خۆشه‌ویستی یه که‌هه‌یه . عه‌شق ئامڕازێکی پاکه
هه‌رگیز په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی و چاوه‌ڕوانی نازانێت به‌ڵکو به‌ره‌و
ڕووی ده‌چێت .
له‌خۆشه‌ویستیدا بیرکردنه‌وه هه‌یه له‌ناوه‌ڕاست و کۆتاییدا چونکه
هه‌موو خۆشه‌ویستی یه‌ک کێشه‌و پرسیار‌و وه‌ڵامی بۆ درو‌ست ده‌بێت به‌ڵام
له‌عه‌شقدا بیرکردنه‌وه نی یه به‌ڵکو شه‌یدابوون هه‌یه که‌چی به‌زیاتر
نزیک بوونه‌وه‌و زیاتر دوورکه‌وتنه‌وه کۆتایی دێت . ئه‌م په‌یوه‌ندیانه
ئێجگار مرۆیی و پیرۆزن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوانن که‌چی به‌خۆشی ته‌واو
نابن و له‌ناوه‌ڕاست و کۆتایی په‌یوه‌ندیه‌که‌دا ئاریشه‌و هێنان و
بردنی زۆر لێده‌که‌وێته‌وه . ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی به‌ئاسانی درو‌ست ده‌بێت
و به‌ئاسانی لێی نزیک ده‌بێته‌وه به‌ئاسانیش ته‌واو ده‌بێت و
تاموتێژێکی خۆشه‌ویستی نادات بۆیه عه‌شق هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی یه‌وه
زه‌حمه‌تی و شه‌یدابوون و گریان و لێکدابڕانی تێدایه . پێویسته مرۆڤ
له‌عه‌شقدا بژی و هه‌موو ساته‌کانی ژیانی که‌تێیدا ده‌ژی به‌کۆتایی
ژیانی بزانێت بۆیه ده‌بێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ عه‌شقدا بژی چونکه ته‌نها
شتێک که‌ته‌عویزی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ده‌دات عه‌شقه بۆیه ده‌بێت به‌عه‌شقه‌وه
له‌دایک بین و به‌عه‌شقه‌وه بمرین بۆئه‌وه‌ی ژینمان واتایه‌کی هه‌بێت
.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ویستی نه‌مرێت ده‌بێت عه‌شق گیانی ته‌نیبێت و تێکه‌ڵ
به‌ڕۆحی بووبێت بۆیه ته‌نها شتێکه که‌دژ به‌مردنه چونکه له‌عه‌شقدا
هه‌میشه بیر له‌ژیان ده‌که‌یته‌وه‌و سبه‌ینێی تێدا ده‌بینیت که‌چی
له‌ناو عه‌شق خۆیدا سبه‌ینێ که‌مینێکه بۆ کێشه‌و دبڕانه‌کان که‌چی
ئامڕازێکی زۆرجوانه بۆ به‌رده‌وام بوون و لابردنی کێشه ده‌رونی
یه‌کان و به‌چالاک بوونی هه‌موو هزرو گیانی ئاده‌میزاد . عه‌شق کارێکی
پێشوه‌خته‌و ئاماده‌کراو نی یه به‌ڵکو گۆڕه‌پانێکی فراوانی خۆشه‌ویستی
یه که‌له‌بوونه‌وه‌راندا هه‌یه گرنگی عه‌شق له‌وه‌دا نی یه که‌تۆ
که‌سێکت ده‌ستنیشان کردووه‌و عه‌شقی ده‌بیت یان پتر له‌خۆشه‌ویستی خۆشت
ده‌وێت به‌پێچه‌وانه‌وه عه‌شق له‌خودی مرۆڤ خۆیدا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر بدۆزێته‌وه زۆرجاریش که‌سی به‌رامبه‌ر عه‌شق ده‌مرێنێت .
عه‌شق ده‌ریایه‌که له‌سۆزو میهره‌بانی و جوانی بۆیه گریانێکی پاک و
بێگه‌ردی عاشقانه ناخمان ئاسووده ده‌کات و مرۆڤ به‌عه‌شقه‌وه جوان و
به‌خته‌وه‌ره ته‌نانه‌ت گریان و فرمێسکیشی . عه‌شق هیوایه تۆ
نا‌توانێت بێ هیوا بژیت که‌واته چۆن بێ عه‌شق ده‌ژیت .؟. عه‌شق
هه‌ناسه‌یه چۆن بێ ئه‌و ده‌ژیت عه‌شق نانه چۆن بێ نان ده‌ژیت ، عه‌شق
ئازادیه ژیان بێ ئازادی چی یه .؟. له‌عه‌شقدا خۆشه‌ویستی و هۆگریی و
منداڵ بوونه‌وه‌و جوانی و به‌رائه‌ت و کۆمه‌ڵێ خه‌سڵه‌تی جوان هه‌ن
که‌چی نزیک بوونه‌وه لێی و تێکه‌ڵ بوونی یه‌کجاره‌کی له‌گه‌ڵیدا
دورکه‌وتنه‌وه درو‌ست ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌گرنگه‌و لێره‌دا
ده‌مه‌وێت بیڵێم عه‌شق ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندی و ئامرازه مرۆیی
یه‌کان بێت به‌ڵام په‌یوه‌ندی سێکسی تێدا نی یه شتێک نی یه له‌جنسدا
پێی بوترێت عه‌شق و شتێک نی یه له‌عه‌شقدا جنس بێت .
عه‌شق دنیای منه‌ت کردن نی یه وه‌کو له‌بواره‌کانی تری ژیانییدا
هه‌یه چونکه له‌ئاساییدا ئه‌به‌خشیت یان وه‌رده‌گریت جۆره منه‌ت و
نرخێکی هه‌یه که‌ئه‌سه‌پێت به‌سه‌رتدا به‌ڵام له‌عه‌شقدا سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی وه‌رناگریت و ته‌نهاش ده‌به‌خشیت که‌چی نه‌ک منه‌ت به‌ڵکو زۆر
به‌شه‌یدایی و خۆشحاڵی یه‌وه ده‌به‌خشیت و چاوه‌ڕێی پاداشت ناکه‌یت
. به‌عه‌شق و خۆشه‌ویستی شاخی بێستون هه‌ڵکۆڵرا به‌عه‌شق له‌به‌ردی بێ
گیان ڕۆح و جه‌سته‌ی شیرین درو‌ست کرا که‌چی عه‌شق دڵی منداڵێک ئازار
نادات ته‌نها خۆی ئه‌سوتێت وه‌لێ عه‌شق سه‌ربڵندانه هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ
ده‌بێت . کێشه‌ی عه‌شق له‌وه‌دایه تۆ وه‌کو مرۆڤ نابێت لێی نزیک
بیته‌وه چونکه به‌نزیک بوونه‌وه عه‌شق ده‌مرێت له‌هه‌مان کاتدا
ناشبێت دوربیت ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌هه‌میشه‌یی دوربێت به‌هه‌مان شێوه
عه‌شق ده‌مرێت که‌واته عه‌شق پێناسێکی تایبه‌تی نی یه بۆ
په‌یوه‌ندیه‌کان به‌ڵام لای من به‌کورتی عه‌شق خۆشه‌ویستی و به‌رائه‌ت
و هۆگریی و سه‌رتۆپکی جوانی بوونه دوور له‌هه‌ڵبژاردن و دوور
له‌به‌رژه‌وه‌ندی . ئه‌وه‌ی له‌عه‌شقدا ژیا‌و واتای عه‌شقی زانی عه‌شقی
پێشکه‌ش به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی کرد ( ڤانکوخ 1853/1890 ) بوو که‌گوێچکه‌ی
خۆی بۆ دڵداره‌که‌ی بڕی و له‌زه‌رفێکدا پێشکه‌شی کرد . من ئێستا
له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا که ڤانکوخم بیر دێنێته‌وه ده‌گریم و
ده‌پاڕێمه‌وه بۆیه ئه‌و گریانه‌ش عه‌شقه دوای ئه‌م وتاره بچوکه
ده‌ڵێم خودایه دڵێکی وه‌کو ئه‌وم بده‌یتێ که‌پڕه له‌خۆبه‌ختی و
به‌خته‌وه‌ری چونکه ئه‌و ژیانی دۆزیه‌وه به‌و گوێچکه بڕینه‌ی خۆی
ئامانه‌تی عه‌شقی گه‌یاند بۆیه ڤانکوخ نه‌مردووه هه‌ر له‌عه‌شقدا
ده‌ژی به‌ڵام مرۆڤه ئاسایی یه‌کان ده‌مرن .
عه‌شق خه‌سڵه‌تێکی سه‌یرو جوانه جه‌مسه‌ری خۆشه‌ویستی ناخه
له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا‌و له‌ڕۆح و گیاندا درو‌ست ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
په‌یوه‌ندی به‌هه‌یکه‌ل و سیمای ده‌ره‌وه‌و ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاده‌میزاده‌وه نی یه‌و په‌یوه‌ندی نی یه به‌چین و تۆێژێکی
تایبه‌ته‌وه بۆیه ده‌شتوانین بڵێین وشه‌ی پیرۆزی عه‌شق سۆزی مرۆیی و
یه‌کسانی و دادپه‌ره‌ری ده‌گه‌یه‌نێت . بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م بینای
لێوان لێو سۆزه که‌زۆر هه‌ستیارو جوان و مرۆیی یه له‌هه‌مان کاتدا
له‌ناو بوونه‌وه‌رانی تریشدا هه‌یه وه‌کو ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ران و
له‌وانه‌شه له‌ناو دارودره‌خت و ڕووه‌که‌کانیشدا هه‌بن چونکه
سه‌رچاوه‌ی عه‌شق خۆشه‌ویستی یه و ئه‌م گۆی زه‌مینه‌ش
به‌هه‌موومانه‌وه عه‌شق ڕایگرتووین و خۆشه‌ویستی ده‌یبات به‌ڕێوه
ده‌نا ژیان نه‌ده‌بوو بێ خۆشه‌ویستی ژیان واتایه‌کی نه‌ده‌بوو . عه‌شق
وریاکه‌ره‌وه‌یه له‌حاڵه‌تیکی کۆن و خه‌مناک بۆ حاڵه‌تێکی نوێی
گه‌شبینی بۆ دنیای هێنه‌ره‌وه‌ی هۆش و بیر‌و ژیان چونکه ژیانی
ڕاسته‌قینه‌ی ئاده‌میزاد عه‌شقه نه‌ک سامان و شته مادی یه‌کان یان
به‌رژه‌وه‌ندی و فڕوفێڵ و گاڵته به‌یه‌کتری کردن . عه‌شق دۆزینه‌وه‌ی
ژیانه له‌عه‌شقدا دانیشتن و کۆبوونه‌وه هه‌یه گرنگ نی یه تۆ له‌و
په‌یوه‌ندیه‌دا چی ئه‌خۆیت و چی ئه‌خۆیته‌وه یان چیت
له‌به‌رده‌ستدایه گرنگ ئه‌وه‌یه پلانی سبه‌ینێت چی یه‌و ناخ و ڕۆحت
چی تێدایه هه‌روه‌کو چۆن مادی و میسالیه‌کان گاڵته به‌عشق ده‌که‌ن
که‌چی په‌یوه‌ندی و کۆبوونه‌وه‌کانیان پلانی کووشتنی مرۆڤه‌کانه
به‌ڵام له‌عه‌شقدا کووشتن نی یه به‌ڵکو له‌دایک بوون هه‌یه . که‌چی
له‌عه‌شقدا گریان ده‌بێته به‌رنامه‌یه‌کی سۆز‌و وه‌فاداری به‌رامبه‌ر
مرۆڤه‌کان و پلانی ژیان داده‌ڕێژرێت نه‌وه‌کو ژیان کووشتن . عه‌شق
لابردنی ئه‌و دیواره ئه‌ستوره بێ مانه‌یه‌یه که‌له‌نێوان نێر‌و مێدا
دانراوه که‌جیاوازی گه‌وره درو‌ست ده‌کات له‌نێوان مرۆڤه‌کان و ئیشی
زۆر سه‌قه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و کارێکی ترسناکه به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگا
ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌م جۆره سیستمه عه‌قڵی یه
کۆنه‌وه . جیاوازی عه‌شق و به‌شه‌کانی تری ژیان ئه‌وه‌یه که‌تۆ ڕقت
له‌خه‌ڵکه‌و حه‌زیان پێ ناکه‌یت و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆت ده‌بینیت
به‌ڵام من خه‌ڵکم خۆش ده‌وێت تۆ له‌سه‌ر خوێنی ئه‌وان ده‌ژیت و من
خوێنی خۆمیان ده‌ده‌مێ تۆ بێ باک له‌وه‌ی که‌کێ چی لێدێت و کێ ئاو
ده‌یبات چونکه ته‌نها بیر له‌پاره ده‌که‌یته‌وه منیش شه‌ونخونییان
بۆ ده‌که‌م که‌وشه‌یه‌کی جوانیان بۆ درو‌ست بکه‌م تۆ فێری شه‌ڕو
تۆڵه‌یان ده‌که‌یت منیش فێری خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و عه‌شق تۆ خۆت و
سامان و هێزو ڕه‌عیه‌ت کۆبنه‌وه‌و بزانن ئێوه‌ی شه‌ڕ باشن یان منی
عه‌شق که‌ژیان مانادار ده‌که‌م له‌عه‌شقدا تۆڵه سه‌ندنه‌وه نی یه
به‌ڵکو لێبورده‌یی و به‌خشین هه‌یه بۆیه له‌تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا
هه‌موو ژیانت پلانی ناخۆش و دڵه ڕاوکێ یه که‌چی لێبورده‌یی دڵنیایی و
ئارامی و ژیان به‌خشینه .؟.
عه‌شق ماڵی کردن و خۆشبه‌ختی دڵی تۆیه بێ به‌رامبه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی
که‌سی به‌رامبه‌رت خۆش ده‌وێت که‌ئه‌مه سه‌رمایه‌ی ژینه بۆ تۆ‌و بۆ
مرۆڤایه‌تی و تێگه‌یشتن و بردنه‌وه‌ی ژیانه له‌پڕۆسه‌یه‌کی هێمنانه‌ی
جیاواز له‌هه‌موو کارێکیتر . له‌عه‌شقدا درۆ نی یه به‌ڵکو ڕاستی یه‌کی
ڕه‌های بێ سنور هه‌یه چونکه عه‌شق مۆڕاڵی مرۆڤه‌و ته‌نها
په‌یوه‌ندیه‌که که‌درۆی ناوێت چونکه له‌خۆشه‌ویستیدا ئازادی هه‌یه
خودی ئه‌و ئازادیه خۆشه‌ویستی یه‌و ئه‌و خۆشه‌ویستی ئازادیه‌ش ویستی
عه‌شقه بۆ ژیان . عه‌شق گه‌مه‌یه‌کی جدیه وه‌کو ڕۆحی منداڵێک وایه
له‌جه‌سته‌ی گه‌وره‌یه‌کدا وه‌کو تابلۆی ساوایه‌که بۆ شیری دایک و
گه‌وره‌یه‌که بۆ نیشتمان و سه‌رمایه‌دارێکه بۆ پاره‌و مرۆڤ بۆ مرۆڤ
به‌ڵام کامه وێنه‌ی عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌یه .؟. له‌وانه‌یه که‌سێک بڵێ
ئه‌وانه که‌ی عه‌شقن عه‌شق مۆسیقایه‌کی جوانه که‌ڕۆح و ناخ بهه‌ژێنێت
، ئه‌وه ڕاسته به‌ڵام باس کردنی دنیای عه‌شق له‌تۆوه ده‌ست پێناکات
چونکه له‌تۆ عاشقتر هه‌یه له‌منیشه‌وه ده‌ست پێناکات چونکه عه‌شق
ماڵی هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه به‌گشتی بۆیه ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک که‌سدا
بنرخێنریت بچوک ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و که‌سه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی
ته‌مه‌نی عه‌شقه‌که‌ی هه‌موو شتێک کۆتایی پێدێت بۆیه عه‌شق کۆتایی نی
یه‌و نوێ بوونه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونه من له‌عه‌شق دام بۆیه بیری
مردنم نی یه عه‌شق بۆ ژیانه دژ به‌مردنه .
عه‌شق گه‌ڕانه به‌دووای وشه‌ی جوان‌دا وێڵه به‌دووای هێمنیدا
که‌جوانی و هێمنی به‌ده‌ست هێنا به‌خته‌وه‌ری دۆزیه‌وه واتای ژیانی
برده‌وه‌و نامرێت چونکه مردن پرۆسه‌ی به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی
ئاده‌میزاده له‌و خه‌وه قووڵه‌ی که‌هیبووه له‌م ژیانه‌یدا بۆیه
که‌عه‌شق نامرێ و ناخه‌وێ و به‌رده‌وام بوون و نوێبوونه‌وه‌و ژیانێکی
ئه‌به‌دی یه . عه‌شق گۆرانی یه ئاوازی پڕسۆزو وشه‌ی میهره‌بانی یه
له‌هه‌مان کاتیش‌دا عه‌شق گریانه هه‌ستێکی قوڵی جوانه فرمێسکی پاک
بوونه‌وه‌یه‌و ته‌نهایی یه‌کی قه‌ره‌باڵغی خۆشه‌و هاوڕێیه‌تیه‌کی
گه‌رمی ته‌نهایی یه‌و عه‌شق هه‌رگیز ته‌نها نی یه له‌ته‌نهاییدا
به‌ڵکو ته‌نهایه له‌قه‌ره‌باڵغی یه‌کی نامۆ به‌خۆشه‌ویستی و سۆز‌و
هه‌ستی مرۆیی . عه‌شق له‌زۆرداریدا بوونی نیه به‌زۆر پێکه‌وه ژیان
گیان کێشانی عه‌شقه چونکه عه‌شق سه‌ربه‌ستی یه . خۆشترین هه‌ست و
سۆزێک له‌ژیانداو له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان خۆشتربێت خۆشه‌ویستی یه
به‌تایبه‌ت که‌سێک تۆی خۆشبوێت یان له‌وه گرنگتر عه‌شقت بووبێت .
سه‌رگه‌رمیی له‌گه‌ڵ ژیاندا ته‌نها عه‌شقه له‌وه بترازێت ته‌مه‌ن
به‌خۆڕایی ده‌ڕوات که‌چی هه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌م عه‌شق هه‌ندێکیان
به‌رژه‌وه‌ندییان تێدایه ئه‌گه‌ر له‌نێوان دووکه‌سدا بێت به‌لایه‌نی
که‌مه‌وه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ته‌نهایی هه‌ر لایه‌کیانه به‌ڵام جوانترین
په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان هاوڕێ یه‌تی و ناسیاوی یه که‌به‌مه‌رجێک
به‌رژه‌وه‌ندی تێدا نه‌بیت . گه‌وره‌یی و جوانی ئاده‌میزاد له‌وه‌دایه
له‌بازنه‌ی عه‌شق نه‌چێته ده‌ره‌وه چونکه مرۆڤ چه‌ند بوونه‌وه‌رێکی
مه‌زنه ئاواش عه‌شق پیرۆز‌و جوانه بۆیه که‌مرۆڤ خۆی ناسی پێویسته
له‌عه‌شقدا بتوێته‌وه‌و بژی و بڕوات .
مه‌رچ نی یه عه‌شق له‌نێوان دوو که‌سدا هه‌بێت چونکه عه‌شق خۆی
خۆشه‌ویستی یه‌کی ئه‌به‌دی یه‌و خۆی بارستاییه‌کی قورس و گرانی هه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌چه‌ند زه‌حمه‌تی و ده‌ردی سه‌ری به‌دواوه‌یه
که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشترین خۆشی ڕۆحی مرۆڤه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی
زه‌ویه‌دا . بۆیه له‌عه‌شقدا ته‌نهایی هه‌یه له‌ته‌نهاییشدا عه‌شق
هه‌یه ئه‌مه‌ش جوانترین لایه‌نی سیمای ناوه‌وه‌ی عه‌شق ده‌رده‌خات
چونکه ته‌نهاییش بۆخۆی دنیای عه‌شقه‌و مرۆڤ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیی و
ته‌نهاییدا عه‌شق بکات چونکه ته‌نهاییش جه‌مسه‌رێکی گرنگی درو‌ست بوونی
عه‌شقه بۆ ئازادی ڕه‌های مرۆڤه‌کان له‌به‌ندایه‌تی مرۆڤ خۆی چونکه
له‌عه‌شقدا کۆیلایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی و سێکس نی یه ته‌نها ئازادی
هه‌یه بۆیه له‌عه‌شق و ئازادی‌دا که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆو مرۆڤی مه‌زن و
کاری داهێنان و ڕۆژی نوێ و ته‌مه‌نی نوێ هه‌یه بۆیه ڕه‌فتارو مۆڕاڵی
به‌رزو جوانی مرۆڤ هه‌یه له‌عه‌شقدا . له‌عه‌شقدا هه‌موو وه‌کو
یه‌کین کێشه‌ی چینایه‌تیشمان نی یه بۆیه خودی عه‌شق خۆی سه‌رمایه‌ی
ژیانه خۆی سه‌رقاڵ ناکات به‌کاره مادیه بێ نرخه‌کانه‌وه بۆیه
عه‌شق هه‌میشه به‌رزو جوانه‌و هه‌وێنی ژیان و مرۆڤایه‌تی یه .
له‌عه‌شقدا خۆ ناسین و خۆ دۆزینه‌وه هه‌یه بۆیه که‌س نا‌توانێت
به‌هه‌موو سامانی دنیا عه‌شقێک بکڕێت به‌ڵام به‌عه‌شق و خۆشه‌ویستی
دنیا ده‌کڕیت . عه‌شق و ته‌نهایی دوو که‌ناڵی زۆر موجب و شیاو‌و جوانن
به‌ڵام ته‌نهایی ناکاته ئه‌وه‌ی که‌مرۆڤ به‌ته‌نیا له‌شوێنێکدا بژی
به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤی به‌رزو جوان و ژیری هه‌ڵگری عه‌شق
له‌ناو سه‌دان مرۆڤدا بژی هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌کات چونکه ئه‌و ده‌بێت
جیاوازبێت له‌خه‌ڵکانێک که‌هه‌موو ته‌مه‌نیان هه‌ر به‌دووای شته
مادیه بێ نرخه‌کانه‌وه‌ن که‌هیچ هه‌ستێک به‌مرۆڤ نابه‌خشێت و نازانن
که‌هه‌موو ساتێک دوا ساته‌کانی ژیانه . مرۆڤی پڕ له‌ئه‌شق و سۆز‌و
خۆشه‌ویستی به‌ته‌نهایش بێت ته‌نها نی یه ئه‌و له‌گه‌ڵ لێوان لێو
گیانی پڕخۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهری سه‌رگه‌رمی دنیای عه‌شقه که‌دوره
له‌ژیانی خه‌ڵکێکی ساده که‌هه‌تا ده‌مرن نازانن واتای مرۆڤ و عه‌شق چی
یه .؟. که‌سی هاوڕای عه‌شق و ته‌نهایی خه‌ڵکی جاده‌یشی پێ نامۆیه
که‌واته تۆ چی ئه‌که‌یت له‌قه‌ره‌باڵغی یه‌ک که‌له‌زمان و هه‌ستت
نه‌گه‌ن .؟. ئه‌ی بۆ ئه‌و ڕۆحه ته‌نهایی یه‌ی عه‌شق له‌خۆتا نه‌ڕوێنیت
و سه‌رقاڵی سۆز‌و گریانێکی بێ ئازار نه‌بیت که‌خۆشترین هه‌سته‌کانت بێت
بۆ به‌ڵگه‌ی جوانی و مرۆڤبوونیت . ئه‌ی تۆ چی ئه‌که‌یت له‌و
قه‌ره‌باڵغی یه‌ی که‌پڕه له‌هیچ و دوره له‌دنیای وه‌فاو هۆگریی تۆ .
من له‌گه‌رمه‌ی بازاڕ‌و ده‌نگه ده‌نگی به‌ربه‌له‌دیه‌که زۆرجار هه‌ستم
به‌ته‌نهایی کردوه ته‌نهایی مرۆڤ ته‌نیا ناکات قه‌راباڵغی یه‌کی هیچ و
دور له‌هه‌ستی تۆ ته‌نهاییت پێ ده‌به‌خشێت زۆرجار تۆ له‌ژورێکدای
به‌ته‌نها به‌ڵام به‌مۆسیقایه‌ک یان خه‌یاڵێک هه‌موو گیانت پڕه
له‌قه‌ره‌باڵغی . له‌دنیای عه‌شقدا مردن نی یه هه‌تا دنیا دنیایه
عه‌شق زیندووه ئه‌وه‌ی دێته ناو کێڵگه‌ی عه‌شقه‌وه به‌زیندوویی
ده‌مێنێته‌وه چونکه ئه‌م کێڵگه‌یه وه‌رزی نوێبوونه‌وه‌و خۆشبه‌ختی
ده‌به‌خشێت به‌ئاده‌میزاده خاوه‌ن هه‌سته‌کانی خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه
ژیان و ئارامی یان ته‌نهایی ژیان له‌به‌ر ناڕێکی و نه‌گونجان نه‌مردنه
به‌ڵکو ژیانه . عه‌شق له‌ناخ و ڕۆحی ئاده‌میزاددا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی
که‌سی به‌رامبه‌ر له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆدا په‌یداببێت بۆیه عه‌شق
له‌ته‌نهاییدا نه‌شونما ده‌کات و چه‌ندیش دووربێت هه‌راشترو هارتر
ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی دۆزیه‌وه که‌دڵ ویستی وه‌کو عه‌شق
دوای خۆشه‌ویستی و ڕه‌فتاری سپی و بێ ژه‌نگ و خۆڕکه ئه‌و خۆشه‌ویستی
یه ده‌بێته عه‌شقێکی ئه‌به‌دی و به‌ناسکی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵی و
ئازادی ته‌واو له‌خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌بێته عه‌شق و له‌عه‌شقیشه‌وه
ده‌بێته په‌ره‌ستن به‌ڵام ئه‌و په‌رستنه به‌ڕه‌فتارێک ده‌تکاته بێ
دین له‌عه‌شقدا هه‌روه‌کو چۆن ناڕێکی و نایه‌کسانی ژیان خه‌ڵکی کردووه
به‌کافر . مرۆڤ دور له‌عه‌شق بژی وه‌لانان و بێ نرخی کردنه به‌خۆی و
ده‌وروبه‌ری بۆیه ده‌بێت له‌ماوه‌ی بووندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه
به‌تینه‌ی عه‌شق هه‌بێت چونکه ئه‌وه‌یه ژیان که‌ڕۆحی تێدایه ڕۆحی
بوونیش عه‌شقه و گریانیش عه‌شقێکی جوانه ناخ پاک ده‌کاته‌وه . عه‌شق
خۆ گونجان و ڕازی کردنه عه‌شق دڵنه‌وایی یه عه‌شق فیداکاری و
به‌خشینه بۆیه عه‌شق هه‌میشه به‌رزو جوانه ، ده‌بێت مرۆڤ چه‌ند
مه‌زن بێت ئه‌گه‌ر نرخی خۆی بزانێت و به‌عه‌شقه‌وه بژی و
به‌عه‌شقه‌وه ماڵ ئاوایی بکات . ئه‌گه‌ر عه‌شق نه‌بووایه
به‌رده‌ووامی نه‌ده‌بوو ئه‌وکاته‌ش له‌سه‌ره‌تای درو‌ست بوونی ژیانه‌وه
هه‌موو شتیک کۆتایی ده‌هات بۆیه بێجگه له‌وه‌ی واتای مه‌عنه‌وی و
فه‌رمانی گیانیی و ناخیی زۆر پاک و هه‌ستیاره له‌بوونه‌وه‌راندا که‌چی
عه‌شق سۆزێکی به‌هێزی ڕاگری ژیان و بوونه .
عه‌شق به‌ده‌ر نی یه له‌خۆشه‌ویستی به‌ڵام خۆشه‌ویستی که‌ده‌گاته
سه‌رتۆپک و بینای خۆی ئیتر گفتووگۆ هه‌ڵناگرێت و دورکه‌وتنه‌وه‌و
وازلێهینانی مه‌حاڵه‌و نزیک بوونه‌وه‌ش ده‌یمرێنێت بۆیه ته‌نها یاخی
بوون و گۆشه‌گیری و ته‌نهایی هه‌وێنی ئه‌و خۆشه‌ویستی یه درو‌ست ده‌کات
که‌ده‌بێته عه‌شق و وه‌فاو دنیای هێمنی ئێمه‌ی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی
پێویستمان به‌و هێمنی یه هه‌یه . عه‌شق ئاینێکی مرۆیی و ڕۆحی ناسک و
پاکه نابێت که‌سی عاشق به‌ته‌بیعه‌تی خۆی قسه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و
عه‌شق بکات ده‌بێت بچێته دنیای هێمنی و ڕازی کردن و ڕێزی ته‌واوی
که‌سی به‌رامبه‌ر چونکه تۆ یان به‌رامبه‌ره‌که‌ت مرۆڤه‌و هه‌ستی مرۆیی
هه‌یه بۆیه ئه‌وه عه‌شقه به‌تۆ ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر که‌سی ئازاد‌و
که‌ماڵی ته‌واوی هه‌یه بۆیه خشتی ڕێز‌و دڵنه‌وایی دیواری عه‌شق ته‌واو
ده‌کات مرۆڤ ده‌کاته بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاری عه‌قڵانی که‌بزانێت چۆن
به‌خته‌وه‌ری خۆی ده‌دۆزیته‌وه له‌ژیاندا . ئه‌گه‌ر مرۆڤ ویستی عه‌شق
بکات ده‌بێت خۆی لێوان لێوبێت له‌خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی
له‌دنیای عه‌شقدا ده‌نا نا‌توانێت عه‌شق بکات و وه‌رگرێت و ببه‌خشێت .
عه‌شق بابه‌تگه‌لێکی هه‌ستیاری مرۆیی زۆر ناسک و هه‌سته‌وه‌ری و گرنگه
بۆیه ئاوێنه‌ی ناخی مرۆڤبوونیی و جوانی مرۆڤ خۆیه‌تی بۆیه به‌ڕای من
ده‌بێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی عاشق بین چونکه جوانترین بێستانی ژیان بۆ
ئێمه‌ی ئاده‌میزاد سه‌رتۆپکی خۆشه‌ویستی یه‌کانه که‌عه‌شقه . مرۆڤ
ده‌توانێت به‌عه‌شقه‌وه بیربکاته‌وه‌و بدوێت و بژی ئه‌وه ئارامترین
ساته‌کانی ژیانێتی که‌به‌هۆگریی و خۆشه‌ویستی یه‌وه په‌یوه‌ندیه
مرۆییه‌کانی خۆی ده‌بات به‌ڕێوه . ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش له‌گه‌ڵ خود‌و
ئه‌وانی تریشدا ده‌بێته عه‌شق بۆ ژیان که‌لێره‌دا ژیان واتایه‌ک
ده‌به‌خشێت و ته‌مه‌نی خۆی له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه گرێ ده‌دات
به‌خۆشه‌ویستی یه‌وه که‌له‌ڕاستیشدا ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی هه‌رچه‌نده
نزیک نه‌بێت و پێکه‌وه ژیانیش درو‌ست نه‌بن به‌ڵام زۆر ماوه‌و ته‌مه‌نی
خۆشه‌ویستی له‌عه‌شقدا درێژتره له‌هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی تری
ژیانییدا . عه‌شق کارێکی ڕۆحانی یه ته‌نها مه‌به‌ست لێی ئاین و
خواوه‌ند نی یه به‌ڵکو جه‌مسه‌ری ڕۆحانی یه‌ت له‌عه‌شقدا تێکه‌ڵ
بوونه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو په‌یوه‌ندی یه له‌گه‌ڵ نزیکه‌کان
به‌په‌یوه‌ندی یه‌کی جوان و عاشقانه یان په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای
خۆشه‌ویستی . خه‌ڵک خۆشویستن و نیشتمان عه‌شقه ڕێزلێگرتنی
بوونه‌وه‌ران و تێکه‌ڵ بوون به‌ڕۆحیان عه‌شقه له‌هه‌مان کاتدا
خۆشه‌ویستی تۆش له‌دڵی ئه‌وان درو‌ست ده‌بێت و به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ش
عه‌شقه بۆ تۆ‌و بۆ ژیان . ئه‌وه خۆشه‌ویستی نی یه که‌تۆ که‌سێکت خۆش
ده‌وێت ئه‌وه‌ش خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و هه‌ستێکی خۆشه که‌که‌سێکیش تۆی خۆش
ده‌وێت یان عه‌شقی تۆ ده‌بێت و ئاماده‌یه هه‌موو شتێک بکات له‌پێناوی
تۆدا . ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌عه‌شق نزیک بێته‌وه یان عه‌شق بکات شتێک
نی یه تۆ بته‌وێت و ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بکه‌یت عه‌شق ده‌ست پێکردن و
کۆتایی نی یه به‌ڵکو له‌کاتی دیاری نه‌کراودا له‌ڕۆحی مرۆڤه‌کاندا
درو‌ست ده‌بێت و هه‌تا مردن بوونی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی گرنگیشه له‌عه‌شقدا
ته‌مه‌ن نی یه به‌ڵکو ڕۆحی پاک و گیانی پاک و دڵی پاکه . له‌عه‌شقدا
سوپاس و پێ‌زانین هه‌یه چونکه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئامێریک نی یه
به‌ڵکو خاوه‌ن هه‌ست و سۆزێکی قوڵه ئه‌گه‌ر وانی یه چۆن عه‌شقت
له‌گه‌ڵ ده‌کات خۆ ئاسن و دار‌و به‌رد عه‌شق نازانن ماده‌ی ڕۆبۆته
یه‌عنی مرۆڤێکی بێ گیان . عه‌شق ته‌نها له‌نێوان دوواندا نی یه مرۆڤ
ده‌بێت خۆی فێربکات خۆی خودی عه‌شق بێت نه‌ک چاوه‌ڕێی به‌رامبه‌ر بێت .
ده‌بێت به‌جۆرێکی زۆر باش ڕێز له‌کاته‌کانمان بگرین چونکه له‌وانه‌یه
ئه‌مه دوواهه‌مین چرکه‌ی ژیانی من بێت بۆیه پێویسته به‌کارو
ڕه‌فتاری ناخۆش و خراپ به‌فیڕۆی نه‌ده‌م هه‌تا بتوانم له‌گه‌ڵ عه‌شق و
خۆشه‌ویستی و کاری عاشقانه‌دا بژیم که‌مه . ئازادیش جۆرێکه
له‌جۆره‌کانی عه‌شق بۆیه دنیای عه‌شق خودی ئازادی یه واتای مرۆڤ و
بوون و ژیانیش لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی عه‌شق تێک
ده‌دات یان ده‌یمرێنیت خۆی که‌سێکی بێ نرخه . ئه‌گه‌ر عه‌شق من و تۆ
بین ده‌بێت تۆ ئاگات له‌من بێت و منیش به‌حه‌زو ئاره‌زوی خۆم هه‌ر شتێک
نه‌ڵێم چونکه ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌کی ناسکه به‌په‌له‌پیتکه‌یه‌کی ناشرین
ده‌شکێت بۆیه ئارامی یه‌کتر ڕاگرتن و گرنگیدان به‌یه‌کتری ئه‌و
عه‌شقه به‌هێزترو به‌تینتر ده‌کات .
قسه‌ی به‌رزو نزم هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئازادی عه‌شقه‌وه نی یه چونکه
خودی ئازادی خۆی سنور‌و جوانی و ئارامیی هه‌یه . ئێمه وتمان عه‌شق کات
و سات و شوێنی نوێ درو‌ست ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا مرۆڤی نوێش درو‌ست
ده‌کات بۆیه هه‌ر شوێنێک عه‌شقی تێدا بوو جوانه‌و جه‌نگی تێدابوو
ناشرینه بۆیه عه‌سق ژیانه . عه‌شق یه‌ک جۆر مرۆڤ و یه‌ک جۆر ژیان نی
یه چونکه یه‌ک جۆریه‌کان له‌ژیاندا بێزاری درو‌ست ده‌کات بۆیه
له‌عه‌شقدا ئازادی گۆڕه‌پان و ماڵێکی گه‌وره‌ی درو‌ست بوونێتی بۆیه
هه‌موو پێمان خۆشه هه‌روه‌کو چۆن ماڵ درو‌ست بکه‌ین پێشمان خۆشه تێکی
بده‌ینه‌وه چۆن پێمان خۆشه سه‌فه‌ر بکه‌ین ئاواش پێمان خۆشه
بگه‌ڕێینه‌وه چۆن پێمان خۆشه مرۆڤ بکه‌ینه هاوه‌ڵ و دۆست و ئاشنا
ئاواش پێمان خۆشه دوورکه‌وینه‌وه لێیان . ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌توانین
به‌عه‌شق هه‌ست و نه‌ستی ئاژه‌ڵانیش به‌رین بۆ خۆمان و دنیای
به‌رائه‌تی ئه‌و جیهانه سه‌یره‌ش له‌خۆماندا تاقی بکه‌ینه‌وه .
هاوڕێیه‌تی و عه‌شقی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ران زۆر ساناتره له‌مرۆڤ و
خۆشتره‌و ته‌مه‌ن درێژتره چونکه ئاژه‌ڵ به‌و که‌م هه‌ستی یه‌ی
خۆیه‌وه ئازاری مرۆڤ نادات و بێ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی عه‌شقی
مرۆڤه . ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا ئاده‌میزاده ژیره‌کان به‌عه‌شقی ده‌که‌ن
گێله‌کان نایکه‌ن چونکه شه‌ڕو ناخۆشی و بێزاربوون لای ژیره‌کان
زیاتره وه‌کو له‌گێله‌کان بۆیه ئه‌وه‌ی عاشقه ژیره ، گێل و
نه‌فامه‌کان شتێکیان نی یه ناوی عه‌شق بێت چونکه هه‌روه‌کو چۆن
په‌یوه‌ندی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و کاردانه‌وه‌ی دڵ په‌یوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه هه‌رئاواش په‌یوه‌ندیان به‌عه‌قڵه‌وه
هه‌یه بۆیه مرۆڤی ناساغ ( شێت ) یان گێل یان که‌مته‌رخه‌م دورو نزیک
په‌یوه‌ندی به‌م کاره هه‌ستیاره‌وه نی یه که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆربه‌ی عه‌شقه‌کان ته‌نها سۆزن و عه‌قڵیان تیانی یه . ژیان ته‌نها
له‌ڕۆبۆتدا هه‌میشه‌یی و جێگیر‌و وه‌ستاوه له‌مرۆڤ و عه‌شقدا
جیاوازه‌و له‌گۆڕاندایه بۆیه عه‌شق به‌رده‌وامی یه به‌ژیان و
به‌خته‌وه‌ری و نوێ بوونه‌وه . ژیان دوور له‌عه‌شق وه‌ستاوه وه‌کو
خواردنێکی بێ تامه بۆیه ڕۆبۆتیش گێله چونکه خۆی بڕیار نادات به‌ڵکو
به‌عه‌قڵ و جوڵه‌ی یه‌کێکی تر کارده‌کات و گێلیش به‌هه‌مان شێوه
که‌سێکیتر ده‌توانێت به‌کاری بهێنێت بۆیه عه‌شقی تێدا درو‌ست نابێت .
عه‌شق زۆر دنیایه‌کی خۆش و جیاوازه ده‌توانین بڵێین ژیانێکی ئه‌به‌دی
و پڕ واتایه چونکه ژیان بێ عه‌شق وه‌کو نه‌ژیان و نه‌بوون وایه
بۆیه ئه‌م هه‌سته‌ش بێ به‌ش نی یه له‌کێشه‌و ناڕه‌حه‌تی یه‌کانی
ئاده‌میزاد . هه‌ر کارێکی عاشقانه به‌ده‌ر نابێت له‌ئاریشه‌و کێشه
ده‌روونی یه‌کان ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ ئه‌و کاره مه‌یسه‌ر بوو دوور
له‌گرفت و کێشه ئه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه له‌عه‌شقه‌وه دووره چونکه
خودی عه‌شق یه‌عنی کێشه . عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه عاشقه‌کان
یه‌که‌م عه‌شقیان جوانی و گه‌وره‌یی خودایه چونکه ته‌نها عه‌شق بیر
له‌جوانی و مه‌زنی و گرنگی ڕۆحی مرۆڤ ده‌کاته‌وه بۆیه گه‌وره‌یی و
جوانی خوای په‌روه‌ردگاریش له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و ده‌زانێت و د‌رکی پێ
ده‌کات . کارێکی زۆر هه‌ستیارو مرۆڤانه له‌ڕۆحی عه‌شقدا هه‌یه ئه‌ویش
هه‌ستی گه‌وره‌و جوانی گریانه که‌زۆرجار عه‌شق خۆی پاک ده‌کاته‌وه
چونکه عه‌شق و پیسیی دوو جه‌مسه‌ری سالبن یه‌ک ناگرنه‌وه‌و
به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر دورن له‌یه‌کتر بۆیه گریان خه‌سڵه‌تێکی هه‌ره
جوانی عه‌شقه بۆ پاکردنه‌وه‌ی ڕۆح که‌بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی مرۆڤه .
گریان له‌عه‌شقدا هێنده خۆشه گه‌وره‌یی و مه‌زنیی مرۆڤ و
په‌روه‌ردگارت پیشان ده‌دات چونکه ئه‌و هه‌سته جوانه له‌عه‌شقدا
گریانێکی هێنده خۆشه له‌پێکه‌نینێک و قاقای به‌دڵ زۆر خۆشتره‌و
هه‌ستی مرۆڤبوونیت له‌لادروست ده‌کات و ئۆخه‌یه‌کی خۆشت له‌لادروست
ده‌کات بۆیه زۆربه‌ی عاشقه ئاینی یه‌کان و مرۆڤیه‌کان له‌خۆشی
عه‌شقه‌که‌یان ده‌گرین .
عه‌شق له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردنی دوور له‌حه‌زو توانا‌و ئاره‌زوی مرۆڤ
خۆیدا یان دوو دنیای نابڕیاری تۆدا که‌له‌دایک بوون و مردنه درو‌ست
ده‌بێت ئیتر چۆن ئه‌وه بوونه که‌له بۆشایی یه‌کی نێوان دوو
جه‌مسه‌ری نائاره‌زومه‌ندانه‌دا ده‌ژیت بۆیه خۆت نه‌هاتویت و خۆت
ناڕۆیت ئیتر مه‌عنای چی یه ئه‌م ژیانه که‌ده‌ستی خۆتی تێدا نی یه
له‌بوونتدا که‌چی ته‌نها عه‌شق ئه‌و دوو ڕه‌نگه بێ توانایه‌ی مرۆڤ
به‌توانا ده‌کات و ڕه‌نگی ژیان و خۆشه‌ویستی پێ ده‌به‌خشێت . بۆیه
ده‌بێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بونه‌وه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و بوونیان
واتای هه‌بێت ده‌بێت عه‌شق بکه‌ن . ئاده‌میزاد که‌ڕه‌فتارو بوونێک یان
چوون و هاتنێک ماڵی خۆی نه‌بێت ده‌بێت ئه‌و بوونه یان ئه‌و ماڵه نرخی
چی بێت ئه‌مه ڕه‌شبینی نی یه به‌رامبه‌ر ماڵی ژیان به‌ڵکو
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ری خۆ دۆزینه‌وه‌و
به‌خته‌وه‌ری یه چونکه له‌کۆتاییدا ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی خوده ده‌بێته
ژیانێکی که‌خۆت هه‌ڵتبژاردوه که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌مژه‌یی ژیان
ده‌ربچین ده‌بێت عه‌شق له‌خۆماندا بچێنین و کێڵگه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ
خۆراکی ڕۆحمان درو‌ست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه بژین چونکه
کێڵگه‌ش نامرێت . له‌عه‌شقدا توڕه‌بوون نی یه به‌ڵکو نازو زویربوون و
خۆ وون کردن هه‌یه دوور خستنه‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌وانه هه‌مووی
هه‌وێنی پته‌وترکردنی خۆشه‌ویستی و عه‌شقی نه‌فسه نه‌ک وازلێهێنان
چونکه وازلێهێنانی عه‌شق مردنی مرۆڤ خۆیه‌تی .
زویربوون و خۆ عاجز کردن له‌عه‌شقدا خۆ دۆزینه‌وه‌یه له‌خۆشه‌ویستی
به‌رامبه‌رو دڵنیایی و نازی دڵه بۆ عه‌شقی به‌رامبه‌رو خۆ ناسینه
به‌و خۆشه‌ویستی یه که‌له‌مێژه گیان و دڵی ته‌نیووه . مرۆڤی پیاو
کووژو به‌ده‌سه‌ڵات یان خاوه‌ن هێزو سه‌رمایه‌و میر ناتوانن عه‌شق
بکه‌ن یان بیدۆزنه‌وه چونکه ئه‌و هه‌سته سه‌رمایه‌ی هه‌ژارانه
له‌برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵاندا درو‌ست ده‌بێت بۆیه عه‌شق
نه‌به‌رژه‌وه‌ندی یه نه‌سامان و ماڵی دنیا‌و پاره‌یه به‌ڵکو سامانێکی
خۆشبه‌ختی خودایی یه بۆ هه‌ژاران . عه‌شق بارانی ڕه‌حمه‌ته هه‌تاوی
ژیان و دڵی چوار وه‌رزی به‌رده‌وامبوونه بۆیه هه‌رگیز نامرێت چونکه
خودی عه‌شق به‌خته‌وه‌ری و به‌رده‌وامبوونه وه‌رزی خۆشبه‌ختی خودایه
بۆ مرۆڤ . عه‌شق له‌ته‌نهایی و له‌گۆشه‌گیریدا درو‌ست ده‌بێت جۆره
سۆزێکی خه‌ڵوه‌تیانه‌ی هه‌یه بۆیه خودا‌ش له‌ته‌نهاییدا هه‌ست پێ
ده‌کرێت ، عه‌شق و خودا دوو بینای مه‌زنی مرۆڤایه‌تین چونکه
له‌خۆشه‌ویستیدا زیاتر هه‌ست به‌بوونی خودا ده‌کرێت بۆیه خۆشه‌ویستی و
خودا دوو بێستانی عه‌شقانه‌ی ئه‌به‌دی مرۆڤن . عه‌شق به‌پێچه‌وانه‌ی
نه‌فره‌ته‌وه‌یه چونکه له‌عه‌شقدا خۆشه‌ویستی و هۆگری و دڵ نه‌وایی و
جوانی و به‌رائه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌یه به‌ڵام نه‌فره‌ت ڕق و کینه‌و
شه‌ڕو ماڵ وێرانی ده‌بینین . عه‌شق خۆشه‌ویستی و هۆگریی و تێکه‌ڵ بوونه
بۆیه پێکه‌وه ژیان و دۆستیی و حه‌زو ئاره‌زوه‌و زۆرێک له‌هه‌سته خۆش
و جوانه‌کانی بوونه‌وه‌ران دیاری ده‌کات له‌ناو ڕۆحداو ڕۆحیش
له‌جه‌سته‌دا یان به‌واتایه‌کی ئه‌ده‌بی عه‌شق کاری دڵه‌و خۆشه‌ویستی
ده‌یبات به‌ڕێووه . عه‌شق سه‌ربه‌ستی و ئازادی یه درو‌ست
به‌پێچه‌وانه‌ی کۆیله‌یی و بنده‌ستی یه‌وه‌یه چونکه کاری به‌زۆرو
سه‌پاندنی تێدا نی یه‌و ئاره‌زوو هه‌ڵبژاردنی که‌س و ژیانه به‌گشتی .
عه‌شق کارێکی سروشتی یه هه‌ندێک جار که‌دروست ده‌بێت هه‌ندێک جاریش
هه‌وڵی مرۆڤ یان بوونه‌وه‌ران خۆیانه به‌ڵام بێ پلان و به‌رنامه .
کاری عه‌شق په‌یوه‌ندی یه مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و مرۆڤ له‌گه‌ڵ ماده‌کانی
تری که‌ژیان پێک ده‌هێنێت . خۆشه‌ویستی و عه‌شق و په‌یوه‌ندی وه‌کو
په‌یوه‌ندی یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وایه‌و کاتێک بۆ کاتێکی تر ده‌گۆڕێت
بۆنمونه مرۆڤ له‌کاتی توڕه‌بووندا بڕیار ده‌دات که‌چی دوایی لێی
په‌شیمان ده‌بێت به‌ڵام له‌ئارامیدا که‌سێکی تر‌و بڕیار تێیدا
سه‌رکه‌وتووانه‌تره بۆیه عه‌شق دنیای هێمنانه‌ی مرۆڤه ڕۆح
شیرینه‌کانه . عه‌شق له‌لای من بێجگه له‌وه‌ی ژیان و بوونه
هه‌ناسه‌ی پاکی بوونه‌وه‌رانیشه په‌یوه‌ندیه‌کی مرۆیی پیرۆزه
له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕێز‌و پێزانینه بۆ به‌رامبه‌ر . بۆ ئه‌و که‌سه‌ی
له‌گه‌ڵمدا ده‌که‌وێته په‌یوه‌ندی جێگه‌ی ڕێز‌و سه‌رنجی من ده‌بێت
چونکه ئه‌و په‌یوه‌ندی یه هاوڕێیه‌تی یان خۆشه‌ویستی یان عه‌شق بێت
ئه‌وه ڕێز دانانێکه بۆ من له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه بۆیه منیش بێ
هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک وه‌کو که‌سایه‌تی به‌ڕێزو گه‌وره سه‌یری
به‌رامبه‌ر ده‌که‌م نه‌ک وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی خۆم و ئه‌ویش وه‌کو
ئامێرێک . له‌عه‌شقدا خۆپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی نی یه ئه‌و کاره‌ی
سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ماکی ( مادی ) تێدایه له‌عه‌شقه‌وه دوره بۆیه
عه‌شق دوره له‌سووده جه‌سته‌یی یه‌کان و نزیکه له‌ڕۆح و گیانی
بوونه‌وه‌ران و زینده‌وه‌ران بۆیه توانایه‌کی زیندووی هه‌ستیاری و
ڕۆحی یه . عه‌شقی ڕاسته‌قینه به‌ئازاره به‌ڵام ئازارێکی خۆشی
ئینسانی له‌بیرنه‌کراوه که‌فێری ژیان به‌هێمنی و به‌جوانی بینین
ده‌کات له‌چاوی عه‌شقه‌وه . هه‌رچه‌نده عه‌شق ساته نوێ یه‌کان و
ڕۆژی نوێ و بیرکردنه‌وه‌ی نوێ یه به‌ڵام به‌ده‌ر نی یه له‌ئێش و
ئازاری ئه‌و عه‌شقه‌و خه‌م و مه‌راقه‌کانی که‌چی مرۆڤی نوێخوازو عاشق
گوێ به‌و ئازاره‌ی نادات و دڵی خۆی ده‌کاته ماڵی ئه‌و ئێش و ئازاره‌و
له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی به‌بڕوای من مرۆڤ به‌ئازاره‌وه ده‌ژی به‌ڵام به‌بێ
عه‌شق ناژی چونکه ئازار له‌وانه‌یه کاتیی بێت به‌ڵام عه‌شق ژیان و
به‌رده‌وام بوونه بۆ مرۆڤایه‌تی . عه‌شق بۆیه ئازار به‌خشه چونکه
گه‌شه‌کردن و گۆڕانکاری یه عه‌شق له‌دایکبوون و تازه‌بوونه‌وه‌یه .
ده‌بێت مرۆڤ به‌پێچه‌وانه‌ی بیری کۆمه‌ڵگا دوواکه‌وتوو
کۆنه‌په‌رسته‌کانه‌وه بیر بکاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ک بیر بکاته‌وه
که‌خۆی خۆش بوێت چونکه ئه‌وان به‌و کلتوره سه‌قه‌ته‌یان ئێمه
فێرده‌که‌ن که‌خۆمان خۆش نه‌وێت ئه‌مه له‌ڕاستیدا ترسناکه چونکه
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی خۆش نه‌وێت چۆن یه‌کێکی تری خۆش ده‌وێت یان چۆن
ده‌توانێت عه‌شق بکات بۆیه ئه‌م جۆره سیستمه کلتوریه زۆر ترسناک و
خراپه . ئه‌م جۆره بیرانه له‌و شوێنانه‌وه له‌دایک ده‌بن
که‌جه‌نگیان تێدایه ئه‌وه بۆ سه‌رگه‌رمیی خه‌ڵکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه
ئاماده‌یی شه‌ڕیان تێدابێت و ئازایانه خۆیان نمایش بکه‌ن و
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و بیره کۆنه‌دابن بۆ ئه‌وه‌ی فێری
ژیان و عه‌شق و خۆشه‌ویستی نه‌بن به‌ڵکو وه‌کو ڕۆبۆتێک له‌خزمه‌تی ئه‌و
بیره کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دابن که‌خزمه‌تی حوکمه‌تێکی خراپ ده‌کات .
عه‌شق باس کردنی خودی خۆ‌و پیاهه‌ڵدان نی یه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رداو
تێگه‌یاندنی که‌سی دووه‌م که‌تۆ مرۆڤێکی باشی یان ئه‌کتیڤی ، به‌دڵنیای
یه‌وه ئه‌و مه‌دحه له‌جوانیت که‌م ده‌کاته‌وه‌و که‌سی به‌رامبه‌ریش
به‌وریاییه‌وه ئه‌م وشانه‌ت لێوه‌رده‌گرێت چونکه له‌عه‌شقدا هه‌موو
ئاسته‌کانی مرۆڤایه‌تی یه‌کسانه‌و چاک و خراپی تێدا نی یه چونکه خودی
عه‌شق خۆی زۆر گه‌وره‌و پیرۆزه‌و له‌ڕه‌فتارگه‌لێکی ئاسایی مرۆڤ
گه‌وره‌تره . عه‌شق به‌رزترین و جوانترین په‌یوه‌ندی وپله‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانیی ئاده‌میزاده بۆیه عه‌شق سه‌رتۆپکی جوانی و
گه‌وره‌بوونه هه‌رچه‌نده که‌سی عاشق ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی
هه‌ژارو بچوک بێت له‌کۆمه‌ڵگادا چونکه له‌عه‌شقدا هه‌موو له‌جوانی و
مه‌زنیدا یه‌کسانین .
خودی عه‌شق خۆی گه‌وره‌یه بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندی یه ده‌یباته
به‌رزترین پله‌ی ئاسووده‌یی و جێگیریی و مرۆڤبوونیی خۆی هه‌رچه‌نده
ئه‌و که‌سه ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری نزم بێت . عه‌شق و
خۆشه‌ویستی هه‌میشه له‌گۆڕاندایه بۆیه مرۆڤ چه‌ند دڵخۆشه به‌و
عه‌شقه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌ژی ئه‌وه‌نده‌ش ترس و دڵه‌ڕاوکێی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یه بۆیه هه‌تا به‌توندی بیگریت زوو تێکده‌چێت و
نامێنێت چونکه لای که‌سی به‌رامبه‌ر گومان درو‌ست ده‌کات یان تۆ
به‌شیاوی خۆی نازانێت یان له‌خۆی بایی ده‌بێت مخابن هه‌ندێک
له‌مرۆڤه‌کان ئاوا بیرده‌که‌نه‌وه بۆیه به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز عه‌شق
لای ئێمه ده‌مرێت چونکه هه‌تا ئێستا کلتوری ڕێزی تاک و هاووڵاتیبوون
بوونی نی یه ئه‌وه‌ش وای کردووه متمانه‌ی تاک له‌م جۆره ووڵاتانه‌ی
ئێمه‌دا نه‌بێت و کار له‌که‌سایه‌تی و خۆشه‌ویستیش بکات که‌ئه‌مه جێی
نیگه‌رانی و ئه‌سه‌فه چونکه له‌ڕۆژئاوادا نی یه . جوانترین هه‌ستێک
که‌له‌په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌یه ، به‌رزترین و
گه‌وره‌ترین بزوێنه‌رێکی گیانی بچوکی ئاده‌میزاد که‌په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی یه ، بیرکردنه‌وه‌و باوه‌ڕهێنان به‌کۆنترین ئاینی
مرۆڤایه‌تی که‌دۆستایه‌تی و چاکه‌و خێر‌و به‌خته‌وه‌ری بووه ، خۆشترین
و باشترین و گه‌رمترین سۆزێکی مرۆیی ، جوانترین دنیایه‌ک و سروشتێک پڕ
له‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و هه‌ستی گریانی جوان که‌پڕه له‌خۆشیه
شاراوه‌کان و نهێنی یه‌کانی دڵ جیهانی جوان و ناسکی به‌رائه‌تی لێک
نزیک بوونه‌وه‌و سۆزی دڵ و به‌زه‌یی و فرمێسک و خۆشه‌ویستی
له‌په‌یوه‌ندی بوونه‌وه‌راندا که‌هه‌بووه‌و هه‌یه ئه‌مانه‌و هه‌زار
ئه‌وه‌نده‌ی تری سۆز‌و میهره‌بانیی له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا تنۆکێک
له‌بارانی خۆشه‌ویستی و دڵۆپێکه له‌دنیای عه‌شق . له‌عه‌شقدا گرنگ
متمانه‌و ڕێزه ئه‌وه کارێکی زۆر باشه بۆ پته‌وبوونی په‌یوه‌ندی
یه‌که به‌ڵام زۆرجار که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌و متمانه‌یه ده‌کووژێت .
له‌عه‌شقدا خۆشه‌ویستی و هۆگریی و په‌رستن هه‌یه به‌ڵام ته‌نها
له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌سدا ئه‌و هه‌سته هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند
که‌سانێک بوو ئیدی ئه‌وه نابێته عه‌شق و ئاکامه‌که‌ی هیچ ده‌سگیر
ناکرێت چونکه ناخی مرۆڤ عه‌شقی یه‌ک دانه له‌و عه‌شقانه ده‌بێت
که‌ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بکات . له‌عه‌شق و خۆشه‌ویستیدا
تێربوون نی یه به‌ڵام بێزاری درو‌ست ده‌بێت ئاده‌میزاد نابێت
له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه که‌سی به‌رامبه‌ر تێربکات و هیچ نه‌مێنێته‌وه بۆ
گفتووگۆ چونکه خودی عه‌شق ئه‌و گفتووگۆیه‌ی نێوان ئه‌و دوو که‌سه‌یه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه گه‌وره‌و به‌تین ده‌کات ڕاستگۆیی
یه بۆیه بچوکترین گرێ و فروفێڵ هه‌ڵناگرێت و ته‌مه‌نی کۆتایی دێت .
له‌عه‌شقدا ئه‌زمون و کاری ڕۆحانیه‌ت هه‌یه وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسمان
کرد ده‌بێت خاوه‌ن عه‌شق پێش به‌رامبه‌ر خودی خۆی بناسێت ناخ و ڕۆحی
خۆی ببینێت و خۆی یه‌کلایی کردبێته‌وه‌و ئاماده‌بێت ئه‌وکات ده‌توانێت
عه‌شق بکات و ببه‌خشێت و وه‌رگرێت . له‌عه‌شقدا سه‌رکه‌وتن و
ژێرکه‌وتن نی یه ده‌ووڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری کارێکی نی یه به‌سه‌ر
عه‌شقه‌وه ئه‌وه‌ی که‌عه‌شق درو‌ست ده‌کات و به‌رده‌وامی پێده‌به‌خشێت
و ته‌مه‌نی نوێ ده‌کاته‌وه تێکه‌ڵ بوونی ڕۆحی تۆیه له‌گه‌ڵ
به‌رامبه‌ر بڕوابوونی ته‌واوی خۆشه‌ویستی و عه‌شقی ئه‌وه بۆ تۆ بۆیه
ئه‌وه‌ی که‌هه‌وێنی ئه‌م عه‌شقه جوانه‌یه گریانی پاکی بێ ئه‌وی یه
له‌تۆداو هه‌ناسه‌ی قووڵی خه‌مناکی و بێ تۆیی یه له‌ئه‌ودا که‌چی
تێربوون و نزیک بوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌هه‌ردوکتاندا عه‌شق ده‌مرێنیت
چونکه ئه‌وکات هه‌موو هیواکان و جوانی یه‌کان که‌له‌دوره‌وه هیوات پێ
ده‌خواست ده‌بنه ڕه‌فتاری ئاسایی و هه‌ندێکجار ده‌مه‌بۆڵه‌و هه‌ندێ
جار شه‌ڕیش که‌ئه‌وه له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا هه‌موو ئومێده
عه‌شقاویه‌کان و هه‌سته جوانه‌کانی ده‌مرێنێت که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی
بژین باوانه‌که‌ین باته‌نها له‌عه‌شقدا بژین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرین .
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|