٧\١٢\٢٠١١
ئه‌شق به بێ
مسقاڵی به‌سترانه‌وه!

ئه‌یوب ره‌حمانی
شایانی باسه که ئه‌م چیرۆکه‌م به هۆی ڕووداوه‌کانی
ئه‌م دوواییانه‌ی باشووری کوردستان هه‌ر ئه‌مشه‌و نووسیوه و کاری زۆرم
له‌سه‌ر نه‌کردووه. ئه‌م چیرۆکه بۆ هه‌موو که‌سه، کووڕ و کچ و ژن و
پیاو له ته‌مه‌نی ١٨+ ساڵه‌وه و تکایه با له‌و ته‌مه‌نه به‌ره‌وخوار
نه‌یخوێننه‌وه!
ڕۆژی هه‌ینی کۆتایی حه‌وتوو وه‌ک ڕۆژه‌کانی دیکه به‌یانی چوومه سه‌ر
کار و پاشان که ته‌واو بووین به‌ره‌و ماڵه‌وه که‌وتمه ڕێ! ئێوارانی
هه‌ینی ترافیکی ناوشار زوو ده‌ست پێ ده‌کات، بۆیه به لاڕێدا هاتمه‌وه
و ئێواره‌دره‌نگانبوو گه‌یشتمه‌وه ماڵ. ئه‌مڕۆ کار له باری جه‌سته‌وه
هیچ هیلاکی نه‌کردم، کارێکی وامان نه‌بوو، به‌ڵام له‌باری ڕۆحییه‌وه
هیلاک بووم. پێویست به باس کردن ناکات که ئه‌گه‌ر له شوێنی کار دوو
پۆرخزی لێبێت و جار و بار عه‌سه‌بیت که‌ن، هیلاک ئه‌بیت به ده‌ستیانه‌وه.
وڵاتی خۆت نییه و ئه‌ویش خاوه‌ن ماڵه و ماف به هی خۆی ده‌زانێت،
خرابتر له هه‌مووی ئه‌مه‌یه که مافیش پشتیوانییه‌تی!! هه‌ندێک جار
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که له وڵاتی خۆمان شه‌ق ده‌زانێت قۆناغه له
کوێیه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه له وڵاتی ئێمه بوویایه به شه‌ق بیراسم ده‌کرد،
که‌ف گوورگییه‌کی به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوو په‌راسووی بشکێنم و بۆ هه‌مووانی
ئاقڵ که‌م، به‌ڵام ئێره ئوروپایه و زامنی شه‌ق دایمه داخراوه و هه‌ر
که‌س بیوه‌شێنێت، کوونجی زیندان بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌بێته ماڵی و په‌روه‌نده‌شی
ڕه‌ش ده‌بێت، ئاخر لێره یاسا قسه ده‌کات. جار و باریش به خۆم ده‌ڵێم
ئه‌ی بۆ شکایه‌تیان لێ نه‌که‌م؟ ئه‌وجار زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی مه‌سخه‌ره‌ئامێز
ده‌که‌م و به‌خۆم ئه‌ڵێم وه‌ڵا ڕه‌مه‌زانم به قوونێکی خاوێن گرت نۆره‌ی
شه‌شه‌ڵانه! ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو پێنج ساڵان له مه‌حکه‌مه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
مافه‌کانم له کڵاوبه‌ردارێکی سویسی جه‌نگام، کوا به کوێ گه‌یشت؟ له‌و
شوێنه‌ی به‌ڵگه‌م نه‌بوو، به‌ناو دادوه‌ر داوای به‌ڵگه‌ی لێده‌کردم و
له‌و جێگاش که به‌ڵگه‌م بوو، داوای به‌ڵگه‌ی نه‌ده‌کرد و ئه‌یوت به‌ڵگه‌مان
ناوێ. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی کاکی دادوه‌ر ڕۆحی له به‌ڵگه‌کانی من خه‌به‌ردار
بێت! هه‌ندێک جار به خۆمم ده‌کووت تۆ بڵه‌ی تێکنۆلۆژیا لای ئه‌م نه‌ته‌وه
بانکدارانه هێنده به‌رز نه‌بووبێته‌وه که بتوانن هزرمی پێ بخوێننه‌وه؟
ئه‌وجار ئه‌مووت نا خه‌تای خۆمه له ته‌له‌فوون و ئینتێڕنێت زۆر که‌ڵک
وه‌رده‌گرم، هه‌ندێک له نامه‌کانم هه‌ر به ئێ مایڵ ئاڵ و گۆڕ پێ ده‌که‌م،
نابێت وابکه‌م! ئه‌وجار دیسان به خۆم ده‌ڵێم ئه‌ی مه‌گه‌ر ئێره
وڵاتێکی دێمۆکڕات و یاسامه‌ند نییه؟ مه‌گه‌ر یاسای "پاراستنی نهێنی" یا
"نهێنی پارێزیی" دانیشتوانی وڵات، یه‌کێک له خاڵه یاساییه‌کان نییه؟
لێره‌وه ده‌که‌ومه شک و به خۆم ده‌ڵێم ئه‌م ماسته موویه‌ک سه‌هله،
ده‌یان مووی تییایه! چوونکو هه‌موو هه‌وڵییان ئه‌وه بوو که من به
مافه‌کانم نه‌گه‌م و منیش ئه‌و هه‌وڵانه‌م ناولێنان ئاپاڕتاید و کردمه
شکایه‌تێک و ناردم بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا له شتڕاسبوورگی فه‌ڕانسه!
ئه‌م ورده ورته ورتانه ناو مێشکم ده‌کۆڵن و ئه‌م ئێواره‌ش بۆیه له‌شم
داگیراوه. گه‌یومه‌ته ماڵه‌وه و هه‌ر بیر له‌و دوو هه‌تیوه‌ی هاوکار‌م
ده‌که‌مه‌وه، ده‌چمه ژێر دووشه‌که و هه‌ر له یادیاندام، چی‌یان لێ
بکه‌م؟ چۆن تێیانگه‌یه‌نم؟ ئاخر خۆ من کرێکارم به‌لاوه زۆر شه‌ریفه.
ساڵانێک سیاسه‌تی کرێکاریم ڕه‌چاو کردووه و درووشمی ئاسایشیی کرێکاریم
به‌رز کردبووه‌وه. ئه‌رێ ڕاسته خۆ مشت ناتوانێت نمونه‌ی خه‌روار بێت،
به‌ڵام خۆ لێره خه‌رواریش هه‌ر وه‌ک ئه‌وانن. ئه‌وانه‌ی به ڕه‌گه‌ز
خه‌ڵکی ئێره‌ن به عام، به کرێکار و خاوه‌نکاره‌وه هه‌ر وه‌ک ئه‌و
دوو که‌سه ده‌چن. هه‌ندێک جار خاوه‌نکاره‌که له هاوکاره کرێکاره‌که‌م
لووتفی زۆرتره! ئه‌وجار هه‌مدیسان بیر له‌و ساڵه ده‌که‌ومه‌وه که
له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زوریخ له به‌شی کابلکێشیی و دامه‌زرانی
سێرڤێڕه‌کاندا کارم ده‌کرد سه‌ر کرێکارێک چه‌نده کاری پێ لێژ ده‌کردم
و به‌هانه‌ی پێ ده‌گرتم و یه‌ک دوو کرێکاری دیکه‌ی لێ هانده‌دام که
خراپه‌کاری له کاره‌کانمدا پێک بێنن و منیش دڵم نه‌ده‌هات شکاتی لێبکه‌م،
ده‌مووت چۆن من شکاتی کرێکارێک ده‌به‌مه به‌ر خاوه‌نکار یا به‌رپرسی
به‌ش؟ تا وایلێهات که خۆم داوای گوێزرانه‌وه‌م کرد و هه‌م خاوه‌نکار و
هه‌م به‌رپرسی به‌ش که له هزری مندا کاپیتالیست و زۆردار بوون،
پشتگیری ته‌واویان لێ ده‌کردم که نه‌ڕۆم و بمێنمه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و
کرێکاره‌ی که من ئه‌مویست بیپارێزم بۆ ئه‌وه‌ی بێکار نه‌بێت، خێرا
داوای نه‌ک هه‌ر گوێزانه‌وه‌م، به‌ڵکوو ده‌رکردنمیشی ده‌کرد!!
دووگانه‌یی و دووالیته مێشکم ده‌خۆن، نابێ زۆریان بیر لێبکه‌مه‌وه.
ئێستا که چه‌ندین ساڵ له‌و کاته تێپه‌ڕیوه پێموایه که ئیراده‌که
له‌خۆمدا بوو! من خراپ تێ گه‌یێندرابووم، من ته‌عه‌سووبم په‌یداکردبوو
بۆ ناوی کرێکار. له وڵاتانی ئێمه وایه، باوه‌ڕمان به هه‌رچی په‌یدا
کرد، دووایی ده‌یکه‌ینه بت و بۆ منیش کرێکار بت بوو! ئێستا به‌ڵام
بیرم گۆڕاوه و ده‌ڵێم کرێکاره ملی ته‌قی، ڕێز له هاوکاره‌که‌ی بگرێت
با منیش ڕێزی لێبگرم، نهێنییه‌کانی هاوکاره‌که‌ی بپارێزێت با هی خۆیشی
پارێزراو بێت، جێگای که‌س لێژ نه‌کات با هی خۆیشی لێژ نه‌بێت. ئه‌مڕۆ
ئه‌گه‌ر هه‌ر عه‌ینی ئه‌و ڕووداوه‌م بۆ بێته پێش ڕێک وه‌ک خۆی له‌گه‌ڵده‌که‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببێت به‌رپرسیاری کرده‌وه‌کانی خۆیبێت. ئه‌وه من نیم
که به ده‌رکردنی ده‌ده‌م، به‌ڵکوو خۆیه‌تی که به‌رپرسی کرده‌وه‌کانی
خۆی نییه، ئه‌وه من نیم که شکاتی کرێکار ده‌به‌مه لای ده‌سمایه‌دار،
به‌ڵکوو ئه‌وه کرێکار خۆیه‌تی ڕێزی خۆی نازانێت!
ئه‌وه تێپه‌ڕیوه و ته‌واو بووه و هیچم لێ نه‌کرد و ته‌نیا خۆم زه‌ره‌رم
کرد و له‌و شوێنی کاره گوونجاوه‌م بووم و پاش ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک بێکار
مامه‌وه، ئه‌ی ئه‌مجاره چی؟ ئه‌م دوو هاوکاره‌ی که به سه‌ر ئه‌عسابمدا
ده‌ڕۆن چی لێبکه‌م؟ ئه‌مان گرفتییان شتی دیکه‌یه، گرفتی ئه‌مان ڕه‌گه‌زی
منه و ڕێگای قسه‌کردن و دیالۆگیشیان داخستووه، نه له کاتی کاردا و
نه له کاتی پشوو و نانخواردندا مه‌جالی گوفتوگۆ ناده‌ن. ده‌ڕۆن دوور
ده‌که‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوی هه‌موواندا له‌ته‌کما قسه نه‌که‌ن.
که به ته‌نیا ده‌که‌وم و ئه‌وانیش به جووت، ئه‌وجار دێنه پێش و ئه‌که‌ونه
ورته ورت. ئه‌مڕۆ کارمان که‌م بوو و مه‌جال بوو بۆ ئه‌وان که
دووباره لێم نزیک ببنه‌وه و ده‌مهه‌راشی بکه‌ن. ئه‌مڕۆ که هاتن
لێیانم پرسی که ئایا ئێوه بێجگه له ورته ورت و قسه‌ی خاڵی و ده‌مهه‌راشی
و ئیهمالکردن و ئه‌مانه..... شتی دیکه‌ش ده‌توانن بکه‌ن؟ یه‌کیان وتی
مه‌به‌ستت چییه؟ وتم یانی لێدان و شتی وا..! پێیان سه‌یر بوو، ئه‌وه‌ی
دیکه‌یان وتی ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت تا بتکووتین، وتم ئه‌رێ وه‌ڵا
زۆریش حه‌ز ده‌که‌م، هه‌تا بڵه‌ی حه‌ز ده‌که‌م، به‌س پێموانییه له
ئێوه دووانی به‌ر بێت خۆتان له شتی پیاوانه بده‌ن، بڕۆن گۆڕتان ون
که‌ن و من ناچارم به بێ ویستی خۆم ڕاپۆرتێکتان له سه‌ر بنووسم و ته‌سلیمی
شێفی (ڕه‌ئیس)ی که‌م، هه‌ر له‌وێش ده‌نووسم که ئه‌گه‌ر ئێوه دوونه‌فه‌ر
له‌مه‌و به‌دووا به‌رم پێبگرن، من ناچار ده‌بم ده‌ست بکه‌مه‌وه، به‌س
بۆئه‌وه‌ی پێشده‌ستیم کردبێت و جاری‌تر که هاتن ئیتر وڵامتان له شه‌قی
مندایه! یه‌ک له یه‌ک زلتر و ترسنۆکتر، دوو لاوی زل و زه‌به‌نده که
له ڕه‌قس و ژنبازی و ده‌مهه‌راشی زیاتر هیچی دیکه‌یان له‌باردا نییه.
ئه‌ڵبه‌ت بێجگه له کار و کار و کار! هه‌ر له سه‌حه‌ری منداڵییه‌وه
بۆ کار گۆش ده‌کرێن. له ژیانیاندا شه‌ڕیان نه‌دیوه و بێکار نه‌بوون،
ڕۆبۆتی گیاندارن، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له ماڵیشه‌وه زلله‌یه‌کیان
له داک و بابیان نه‌خواردبێت، جا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاپۆرت لێدران و شه‌ق
خواردنیش ببیستن! ئه‌مانه شه‌ڕیان به‌س له سینه‌ما و تلویزیۆن بینیوه
و ته‌نیا له یاری پله‌ی سته‌یشن شه‌ڕیان کردووه و زۆرجاریش به‌ره‌نده
بوون! له سه‌رێکه‌وه خۆش به حاڵییان، له به‌ختی ئه‌وان جیهان به‌ره‌و
هێژمۆنی مێشک و زانیاری چووه و ده‌چێت، هێزی بازوو و ته‌نانه‌ت شه‌ڕه
تفه‌نگیش زۆر باوی نه‌ماوه. شه‌ڕه‌کانی داهاتوو ده‌بنه شه‌ڕی سایبێری
که هه‌ر ئێستاکه‌ش سی ساڵێک ده‌بێت ده‌ستیان پێکردووه. ئه‌و وڵاته‌ی
که به‌هێزترین هێزی سایبری هه‌بێت، زلهێزترینه و ئێستاش ئه‌و ڕۆڵه
وا خه‌ریکه وڵاتی چین ده‌یگرێته ئه‌ستۆ و ئه‌مریکا و ڕووسییه و
ئوروپایش نایگه‌نێ. له ناو تاکه‌که‌سیشدا، ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له
هاککردندا هه‌بێت، ئه‌توانێت ڕه‌قیبه‌که‌ی هاک بکات و زانیاری له باره‌یه‌وه
بدزێت و دووایه‌ش حاڵی بگرێت، یاسایی یا نایاسایی!
هێشتا هه‌ر ئێواره‌یه و زۆر له کات تێنه‌په‌ڕێوه، بیرکردنه‌وه
مێشکم ده‌خۆن، ئه‌م دێ و ئه‌و ده‌ڕوات. دووشیشم گرت و خواردنێکی
سووکیشم ساز کرد و خواردیشم، به‌س هه‌ر یه‌ک سه‌عات تێپه‌ڕیوه!
تلویزیۆن و سه‌ته‌لایت ده‌که‌مه‌وه پڕۆگرامێکی وای نییه. کورده‌کان
هه‌ر پرته و بۆڵه‌یانه که داگیرکه‌ر ده‌یانکووژێت و ئه‌وانیش مه‌زڵووم
و زۆرلێکراون و کارناسێکیان نییه بیهێننه سه‌ر تلویزیۆن و بڵێ دووژمن
ماهییه‌تی دووژمنایه‌تییه، ئێمه ده‌بێت ئه‌و دووژمنایه‌تیه قه‌بووڵکه‌ین
و به هه‌موو توانامانه‌وه له‌دژی ڕاوه‌ستین. له جیاتی ئه‌مه هه‌ر
کامه و چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به خۆیان هه‌موو جارێک دێننه سه‌ر شاشه
و کارناسی هه‌موو بووارێکن و له ئه‌ساسیشدا سیاسه‌تی حیزبی خاوه‌نی
تلویزیۆنه‌که باس ده‌که‌ن. لایده‌به‌م و تاقه‌تی ئه‌وانی دیکه‌ی نێو
سه‌ته‌لایتیشم نییه. ده‌چمه سه‌ر قه‌ناته‌کانی ئوروپا، تا دوو سه‌عاتی
دیکه هیچیان فیلم دانانێن و تاقه‌تی هه‌واڵیشم نییه. سه‌ته‌لایت ئه‌کووژێنمه‌وه
و پله‌ی سته‌یشن هه‌ڵده‌که‌م.
ده‌چمه سه‌ر یاری پله‌ی سته‌یشن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک دوو قۆناخی دیکه‌ی
ماشینی خێرا تێپه‌ڕێنم، زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی کات تێپه‌ڕێنم و ڕه‌نگه به‌ری
بیرکردنه‌وه‌شم بگرێت، هه‌ر وایشه، یه‌کسه‌ر ئه‌تباته قۆناخی ته‌رکیز
و ڕێگا و مه‌جالی بیر کردنه‌وه‌ت داده‌خات. به‌ڵام که ده‌چێته قۆناخی
لێخووڕینه‌وه له هه‌ندێک له مه‌سیره کوێستانییه‌کاندا که هه‌ر له
جاده‌که‌ی که‌لیخانی بانه ده‌چێت و باریک و کوێستانی و توونێلییه،
ئێجگار وه‌ڕه‌زکه‌ره! داوای خێراترین سوورعه‌تت لێده‌کات و له
تووندترین پێچه‌کاندا خۆت بۆ ڕاناگیرێت و ده‌که‌وییه خوار، ڕه‌نگه هی
ئه‌وه بێت که هێشتا شاره‌زایی ته‌واوم په‌یدا نه‌کردووه. به‌ڵام
پێشموانییه که شاره‌زاترین لاوی پله‌ی سته‌یشنباز بتوانێت به‌و
خێراییه و ته‌نیا به یه‌کجار تاقیکردنه‌وه ئه‌و هه‌موو پێچه
کوێستانییانه تێپه‌ڕێنێت و چه‌ندجار نه‌که‌وێته خوار. ئه‌گه‌ر ئه‌وه
یاری نه‌بوویایه تا ئێستا من سه‌دان میلیۆن یۆڕۆم زه‌ره‌ر له
خۆمدابوو و سی چل جاریش تا ئێستا کووژرابووم، باشه خۆشبه‌ختانه من
خۆم له ناو ماشینه سپۆڕته گران قیمه‌ته‌کاندا نیم، جه‌ک، ئه‌و لاوه
خۆشتیپه ئه‌مریکییه به جێگای من له‌وێ لێده‌خووڕێت، من خوودام و به
کۆنتڕۆڵه‌که به‌س ڕێنوێنی ده‌که‌م و چاره‌نووسی بۆ دیاری ده‌که‌م، هه‌ندێکجار
چاره‌نووسی که‌وتنه خواره‌وه‌ی بۆ دیاری ده‌که‌م و هه‌ندێک جاری دیکه‌ش
به خێرایی دووسه‌ت و په‌نجا کیلۆمه‌تر له سه‌عاتدا له ماشینی به‌رانبه‌ری
ده‌کووتم و جاری دیکه‌ش که پۆلیسه‌کان شوێنیده‌که‌ون، به گرتنی ده‌ده‌م
و ڕێگای ده‌رچوونی ناده‌مێ، بۆ من کارێکی نییه به فشاری دووکمه‌یه‌ک
ئه‌توانم له چنگی پۆلیس ده‌ری که‌م، به‌ڵام جار و بار ڕزگاری ناکه‌م و
چاره‌نووسی ده‌گۆڕم، ده‌یده‌مه ده‌ست مه‌حکه‌مه! وه‌ک هه‌موو
خووداکانی دیکه ئه‌م یاسایه لای منیش ده‌خوات که "له تۆ جووڵان و له
من به‌ره‌که‌ت" بۆ جاری دیکه که ده‌بینم جه‌ک خۆی زۆر هیلاک ده‌کات و
تێکۆشانی زۆره، چاره‌نووسی باشتری بۆ دیاری ده‌که‌م و ئه‌بینێت که
جووڵان و تێکۆشان کۆڵنه‌دانی بێ هووده نابێت و له کۆتاییدا به ئاکام
و ئامانجی ده‌گه‌یه‌نم، به‌ڵام تا تێ نه‌کۆشێت و دیسانه‌وه و دیسانه‌وه
خۆی تاقی نه‌کاته‌وه به ئامانجی ناگه‌یه‌نم، وه‌ک سه‌عدی شیرازی ده‌ڵێ
" به بێ ڕه‌نجکێشان، گه‌نج وه‌گیرت ناکه‌وێت"!
دوو قۆناخی دیکه‌م بۆ جه‌ک تێپه‌ڕاند، له چه‌ندین شار و شارۆچکه و
کوێستانان تێپه‌ڕێ و خۆشترینیان تا ئێستا له ناو شاری لاس ڤێگاسدا
بووه، ئای که پۆلیس شوێنی که‌وتن و بۆیان نه‌گیرا. جا له هه‌موو سه‌یرتر
ئه‌وه‌یه که ده‌یان ماشینی دیکه له‌و مه‌سیره‌دا به خێرایی ڕکه‌به‌رایه‌تی
له‌گه‌ڵ جه‌ک ده‌که‌ن، که‌چی پۆلیسه‌کان به‌س به شوێن جه‌که‌وه‌ن و ته‌ڵه‌ی
ناو ڕێگای بۆ داده‌نێن و ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن و له‌وانیش خۆشتر قسه‌کانی
پۆلیسه‌کانه که من به شێوه‌ی خۆسه‌ر له تلویزیۆنه‌وه ئه‌یانبیستم
که هه‌ندێکجار تاریف له لێخووڕین و ده‌ربازبوونی جه‌ک ده‌که‌ن و هه‌ندێکجاریش
قسه‌ی پێ ده‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی ماشینه‌که و خۆبه‌ده‌سته‌وه
دانی لێده‌که‌ن. جارێکیش له کوێستان له‌و جاده باریک و پێچاوییه‌ی
دیکه‌دا که هه‌ر له جاده‌ی هه‌ژده دۆڵانی بانه ده‌چێت، تۆزێکی
مابوو جه‌ک بگرن، کاتێک ماشینه‌که‌ی له به‌ردێکی زه‌لام گیرابوو، به
فشاری دووگمه‌یه‌ک ڕزگارمکرد و چاره‌نووسیم نه‌دا ده‌ست پۆلیس و پاشان
بۆ پاداشت دانه‌وه‌ی له کاتی به‌نزینگرتندا دوو کچی جوانی قه‌د و باڵا
به‌رز و باریکی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ری شه‌ڕواڵته‌نگم پێ ناساند و پله‌ی سته‌یشنم
کووژانده‌وه و وازم له جه‌ک و هاوڕێ نوێکانی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان
خۆش بن تا یارییه‌کی دیکه‌ی ڕۆژێکی دیکه!
سه‌عات بوو به هه‌شتوچاره‌ک و کاتی فیلمه له تلویزیۆن. که ده‌یکه‌مه‌وه
هیچکام له فیلمه‌کانم به دڵ نییه، به‌ڵام به دیار سریاڵێکه‌وه به
ناوی فاو (V) داده‌نیشم که چه‌ن به‌شێکیم پێشتر دیوه! ئه‌و سریاڵه
نوێیه و له‌وانه‌یه که باسی هاتنی کۆمه‌ڵێک فه‌زایی ده‌کات که
هاتوونه سه‌ر زه‌وی و له فێڵی ئه‌وه‌دان که زه‌وی بگرنه ده‌ست
خۆیان و له ناو شاره‌کان سه‌قامگیر بوون و سه‌فینه عه‌زیمه‌کانیشیان
به سه‌ر شاره گه‌وره‌کانی جیهانه‌وه وه‌ستاون و به‌ڕێوه به‌رانیان
که چۆته قالبی مرۆڤ و ژنێکی جوانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زه‌وی، که
ئه‌مریکایه، له ئاخافتن و دانووستاندان و پۆلیسی ئێف بی ئای ئه‌یانپارێزێت
و خۆیشیان نفووزییان کردۆته ناو به‌رپرسانی حکومییه‌وه. له‌و به‌ینه‌دا
کۆمه‌ڵێکیش ژن و پیاو که سیقه به فه‌زاییه ڕووخۆشه‌کان له قالبی
مرۆڤدا ناکه‌ن، گرووپێکی چریکی ژێرزه‌وینییان به ناوی ستوونی پێنجه‌م
پێکهێناوه و به‌ر پرسی ئه‌وانیش هه‌ر ژنێکه که خۆی پۆلیس و فه‌رمانبه‌ری
ئێف بی ئایه! ئه‌مانه ئه‌یانه‌وێت پێمان بڵێن که جیهان له
داهاتوودا ژنان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن! جا چی له‌وه خۆشتر؟
یه‌که‌مین پشووی بازرگانی ناو سریاڵه‌که دێته وشاندن و مه‌جالێک بۆ من
ئه‌ڕه‌خسێنێت که بچم بیره‌یه‌کی که‌له ته‌زێنی به‌فری و که‌مێک چه‌ره‌سات
بێنم و به دیار سریاڵه‌وه بخۆمه‌وه و چه‌ره‌سات بترووکێنم. یه‌کده‌فعه
بیرده‌که‌مه‌وه که شه‌وی هه‌ینییه و سبه‌ینێش کار ناکه‌م، بۆ ئاره‌قێک
نه‌خۆمه‌وه؟ بیرێکی باشه، حه‌وتوویه‌ک ده‌بێت ده‌مم له ئاره‌ق نه‌داوه،
به ته‌نیا زۆر حه‌زم له مه‌شڕووبی تووند نییه، به‌س ئه‌ڵه‌ی چی ئه‌مشه‌و
هه‌ینییه. خێرا تێکیلایه‌ک له ساردکه‌ره‌وه ده‌ر دێنم و لیمۆیه‌کی
بۆ ده‌که‌مه هه‌شت قاشه‌وه و خوێیان پێدا ده‌که‌م و پیاڵه‌یه‌کی
تێکیلا ده‌ر دێنم و هه‌موویان ده‌به‌مه ژووری دانیشتن له سه‌ر مێزه‌که
دایانده‌نێم و تا من ده‌گه‌مه‌وه سریاڵ ده‌ستی پێکردۆته‌وه. خێرا له
دڵی خۆمدا بیر ده‌که‌مه‌وه که یه‌که‌م په‌یک به خۆشی کێ هه‌ڵبه‌م؟
له‌و کاته‌دا بیر له کێ زیاتر ده‌که‌یته‌وه و خۆشت ده‌وێ، خێرا ئه‌و
دێته خه‌یاڵت، مناڵه‌کانم. به خۆشی ئاستیاگ و هێلیا یه‌که‌م په‌یک هه‌ڵده‌ده‌م
و گازێک له قاشه لیمۆیه‌کی ترش و سوێر ده‌گرم و تاڵیی تێکیلا له گه‌روومدا
ون ده‌که‌م و هه‌ست ده‌که‌م قووڕ قووشمێکی داخی توواوه به ناو گه‌روو
و ملمدا تا مێعده‌م گه‌رم ده‌بێ و ئهیسووتێنێت، ئاگره‌که‌ی له ناو
خۆمدا هه‌ست پێ ده‌که‌م. ئای که چه‌ن خۆشه ئه‌و ئاگره ئه‌ڕواته
خوار، له‌م ده‌قه‌وه دنیا ده‌گۆڕێ و به هه‌ر په‌یکێک که هه‌ڵی ده‌ده‌م
دوونیا خۆشتر و جوانتر ده‌بینم. چاو له درێژه‌ی سریاڵ ده‌که‌م، ستوونی
پێنجه‌م که له به‌شه‌کانی پێشووتردا چه‌ند هه‌لیان بۆ کووشتن و
تێرۆری شاژنی فه‌زاییه‌کان له کیس چووبوو، هه‌مدیسان پلانێکی دیکه‌یان
داناوه که بیکووژن. له‌و لاوه شاژنی فه‌زاییه‌کان که خۆی شاژنی ئه‌سڵی
نییه و دایکی ئه‌و شاژن بووه، به‌ڵام ئه‌م کچه‌ی کۆده‌تای له دایکی
کردووه و خۆی کردۆته شاژن، به بێ ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێنه‌ری
زه‌وی "ئه‌مریکا" بڵێ که چ پلانێکی بۆ داهاتوو هه‌یه، به نهێنی فه‌رمانی
به هێزێکی زۆری فه‌زایی خۆیان داوه که به‌ره‌و زه‌وی به‌ڕێ بکه‌ون.
تا ئه‌م قۆناخه‌ی سریاڵه‌که که به‌ره‌و کۆتایی ئه‌چوو من شه‌شه‌مین
په‌یکم هه‌ڵدا و بڕیارم دابوو له هه‌شت په‌یک زیاتر هه‌ڵ نه‌ده‌م، به
قه‌ده‌ر قاشی لیمۆ ئاوداره ترش و سوێره‌کان. له پاش په‌یکی شه‌شه‌م
ئه‌وه‌نده‌م ئاگا لێ‌بوو که به‌رپرسانی ئه‌مریکایی هه‌ستییان به هاتنی
هێزه زۆره فه‌زاییه‌کان کردووه و به تێلێسکۆپ بینیویانن و ئه‌م هه‌واڵه
به ستوونی پێنجه‌می چریکیش گه‌یشتۆته‌وه و له پلانی جیددی کووشتنی
شاژنی فه‌زاییدان..!
له‌و کاته‌دا که ئه‌وان ئه‌یانهه‌وێت پلانه‌که‌یان
جێبه‌جێ بکه‌ن، من په‌یکی هه‌شته‌میشم لێدا و ئێستا له ئاسمان ئه‌فڕم
بۆخۆم. ئای که جه‌وێکی خۆشه، دوونیا کاول بێت و ئاو بیبات و فه‌زایی
داگیری بکاتن، هیچ گرنگ نییه به‌لامه‌وه، حه‌ز ده‌کات فه‌زایی هه‌ر
ئێستا له ده‌رگام به‌ن و بمبه‌ن، ژنێتیکم بگۆڕن و بمکه‌ن به ڕه‌گه‌زی
خۆیان، هیچ گرنگ نییه به‌لامه‌وه، زنجیره‌کانی هۆوییه‌تم که هه‌میشه
وه‌ک زنجیری ئایین و نه‌ریت له ده‌ست و قاچه‌کانم ئاڵاون، ئێستا ئه‌مشه‌و
به تێکیلا هه‌ر هه‌موویان پساون و ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و
زنجیرانه هه‌موویان فشه‌ن، ده‌شتوانن نه‌بن، بڕیاری بوون و نه‌بوونیان
له ده‌ست خۆماندایه! ئه‌گه‌ر سه‌عاتێک پێش ئێستا بوویایه ده‌بوومه
ئه‌ندامی چالاکی شه‌ڕکه‌ری ستوونی پێنجه‌م، ده‌بوومه پێشمه‌رگه یا فه‌رمانده‌ی
ستوونی پێنجه‌م، به‌س ئێستا به‌لامه‌وه گرنگ نییه، هه‌موو بۆ من یه‌کسانن،
هه‌موو بۆ من وه‌ک یه‌ک وان. جه‌و خۆشه، نه سه‌رمامه، نه گه‌رمامه،
نه ته‌نیا بێتاقه‌ت نه‌ماووم، به پێچه‌وانه کۆڵێک وزه‌م هه‌یه بۆ
ڕۆیشتنه ده‌ر، به‌س بۆ کوێ بچم؟ ماشین ناتوانم لێخووڕم، چاوم پێنج مه‌تری
به‌ر خۆم نابینێت! گرنگ نییه، بڕیاری چوونه ده‌ر ده‌ده‌م و به تاکسی
ده‌ڕۆم، ئاگام له کێشه‌ی سریاڵ نه‌ماوه، تلویزیۆن ئه‌کووژێنمه‌وه.
جله‌کانم، بۆخۆشم نازانم چۆن، له‌به‌ر ده‌که‌م و ده‌ڕۆمه سه‌ر جاده،
تاکسی تاکسی، یاڵا سه‌ر ده‌که‌وم بۆ کوێ؟ نازانم! ئا ... ئا بیرم که‌وته‌وه
بمبه بۆ باری میامی له گووندێکی نزیک زووریخ. ئه‌مباته به‌ر ده‌رگا،
ده‌ست ده‌که‌مه گیرفانم پاره‌ی بده‌مێ، پاره‌ی نه‌قدیم پێ نییه، ئه‌پرسم
کارتی ئی سی؟ ئه‌ڵێ ده‌سگاکه‌م کار ناکات، پێێ ده‌ڵێم بمباته به‌ر
بانکێک له‌و نزیکانه، سه‌عاته‌که‌ی ناکووژێنێته‌وه و ئه‌مباته به‌ر
بانکێک، چوارسه‌د فڕانک ده‌ر دێنم و به‌ره‌و میامی ئه‌مباته‌وه، پاره‌ی
ده‌ده‌مێ و داده‌به‌زم. له دووره‌وه گوێم له مووزیکی سامبایه له
ناو باره‌که‌وه دێت! باری میامی پێشتر هه‌ر بار بوو و هیچیتر، ئێستا
شه‌وانه دره‌نگ وه‌ک دیسکۆیشی لێ هاتووه و جه‌وه‌که‌ی خۆشتره. ئه‌چمه
ژوور، ده‌رزی فڕێ به‌ی ناکه‌وێت سه‌ر زه‌وی. ئه‌و هه‌موو کووڕ و کچانه
له ساحه بچووکه‌که‌دا سه‌ما ده‌که‌ن و سه‌ر مێزه‌کانیش که‌م تا زۆر
پڕن. کورسییه خاڵییه‌کان هی ئه‌وانه‌ن که سه‌ما ده‌که‌ن. من جارێ هه‌وه‌سی
سه‌ما و سامبا و مامبا و مێرنگه و ساڵسام له ڕێوه نییه. جه‌ووم
هێشتا خۆشه به‌ڵام به بێ دۆستی کچ که بیناسم و بمناسێت تاقه‌تی سه‌مام
نییه به ته‌مام جارێ دانیشم. چاو بۆ ئاشنایه‌ک ده‌گێڕم، دۆستێکی
کوردی لێیه، دوو کچی له‌گه‌ڵه، مه‌رحه‌بای کوردی ده‌ستپێده‌کات و ده‌ست
لێدانه‌وه و ئه‌وجار له گه‌ڵ کچه‌کانیش. له کاتی ده‌ستلێدانه‌وه
ناوی خۆشم ده‌ڵێم، به‌س کێ حاڵی ده‌بێت له زرمه و گرمه‌ی ئه‌و
مووزیکه به‌رزه‌دا؟ ئه‌وانیش یه‌که به یه‌که ناوی خۆیان ده‌ڵێن،
هیچیان لێ تێ نه‌گه‌یشتم و دڵنیام ئه‌وانیش له ناوی من تێنه‌گه‌یوون،
ته‌عارفییان کرد له لایان دانیشم، زۆریشم پێ‌خۆش‌بوو، نه‌مهێشت دووپاتی
که‌نه‌وه دانیشتم! پرسیار و ئه‌حواڵپرسی ده‌ستیپێکرد، ده‌بوو له گوێێ
یه‌کتر بنه‌ڕێنین و له یه‌ک حاڵی بین، ئای له‌م وه‌زعه، دیسکۆ نه‌بوویایه
شکایه‌تی دنیامان له‌و خاوه‌ن باره بۆ ئه‌و مووزیکه به‌رزه ده‌کرد.
هه‌ر چۆنێک بوو هه‌ندێک قسه‌مان کرد، له ڕووم نه‌بوو دووباره ناویان
لێ بپرسمه‌وه، دامنا بۆ کاتێکی دیکه.
یه‌ک له کچه‌کان به‌و دۆسته کورده‌وه
نووسابوو و جار و بار ماچێکی یه‌کترینیشیان ده‌کرد، ئه‌وه ته‌کلیفی
ڕوون بوو، دۆی ئه‌و بوو. مابووینه‌وه من و ئه‌م کچه‌ی دیکه. هه‌ندێک
لێی چوومه پێش و ده‌ستمکرد به قسه کردن له گوێیدا و بۆ وڵامه‌کانی
ئه‌ویش به گوێێ مندا ده‌ینه‌ڕاند. ویستم بزانم ته‌نیایه؟ یا ماتڵی که‌سێکه؟
وتی دووهه‌مجاره دێته باری میامی و له‌گه‌ڵ رفیقه کچه‌که‌ی هاتووه،
واته ئه‌و کچه‌ی دیکه! ئه‌مجاره هه‌مووی تێگه‌یشتم چوون زۆر به یه‌کدا
نووسابووین، وه‌ک ئه‌وه‌ی له مێژ بێت یه‌کترین بناسین. من به‌و
ڕازیبووم، چاوه‌کانی و ده‌موو چاوی زۆر جوان بوون، به‌س باریک نه‌بوو،
من حه‌زم له باریک و قه‌ڵه‌مییه! جا چییه خۆ نایکڕم له دڵی خۆما
وتم، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌ویش هه‌ر وا له باره‌ی منه‌وه بیر بکاته‌وه
و ئه‌ویش بڵێت، جا چییه خۆ نایکڕم! مووزیک گۆڕا و بوو به ساڵسا، داوه‌تم
کرد بۆ سه‌مایه‌ک، نه‌یهێشت دووپاتی که‌مه‌وه و خێرا هات و ده‌ستی
گرتم و وه‌دووم که‌وت، باڵای هه‌ندێک له من به‌رزتر بوو، به‌ڵام هی
پێڵاوه به‌رزه‌کانی بوو، ئه‌گینا هه‌ر به قه‌د خۆم ده‌بوو، وتم من به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌م. له په‌راوێزدا ئه‌مه‌ش بڵێم که له ساڵساشدا وه‌ک زۆر شتی
ڕۆژانه‌ی دیکه پیاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات! وتی فه‌رموو و ده‌ستمان پێ‌کرد،
هه‌ر له کاتی هه‌ستان له کوورسییه‌کانه‌وه ده‌ستمان پێ‌کردبوو له‌گه‌ڵ
ئاهه‌نگه‌که‌دا قوونه جووڵه‌مان بوو، به‌ڵام ئێستا به فه‌رمی ده‌ستمان
گرت و یاڵا. سه‌مایه‌کی خۆشمان کرد و له کاتی سه‌مادا ناویم لێ پرسییه‌وه،
وتی ناوم ئانایه و ئه‌ویش ناوی منی پرسییه‌وه، ده‌رکه‌وت که ئه‌ویش
له ناوی من حاڵی نه‌ببوو، ناوی خۆمم پێ وت و پرسیاری لێکردم، له
کوێوه هاتووم و چه‌ند ساڵه له سویس ده‌ژیم و کارم چییه و هه‌ندێک
شتی دیکه‌ش، ئه‌تگووت هاتووه بۆ خوازبێنیم. وڵامی هه‌موویانم داوه و
منیش هه‌ندێک پرسیارم لێکرد، به‌س من نه‌چوومه ناو ناو و نیشانییه‌وه،
به‌ڵکوو له کوێ فێری سه‌ما بووه و به زمانی ئاڵمانییه‌که‌یدا له غه‌ریب
ده‌چێت و ئاله‌م شتانه. کات خێرا تێپه‌ڕی و ئاره‌قێکی باشمان کرده‌وه
و به ده‌م سه‌ماوه هه‌ندێک تاریفی شاره‌زایی ساڵسای یه‌کترینمان کرد
و که ئاهه‌نگ ته‌واو بوو دانیشتین. که چووینه‌وه سه‌ر مێزه‌که ئه‌و
دۆسته‌ی میوانی مێزه‌که‌یان بووم هه‌ر له ماچ و مووچ نببوونه‌وه و له
دونیای خۆیاندا بوون و قووڵ قووڵ یه‌کترینیان ئه‌مژی. من داوای بیره‌یه‌کم
بۆخۆم کرد و به‌وانیشم وت خواردنه‌وه‌یه‌ک میوانی من بن، دووانیان
خواردنه‌وه‌یان له به‌ر ده‌ستدا مابوو، وتیان با ته‌واو بین و ئانا
داوای مه‌عجوونێکی ژنانه‌ی کرد که ڕێدبوول و ڤۆدکا و ئاوپرته‌قاڵ و
نازانم چی دیکه تێکه‌ڵ ده‌که‌ن. تا خواردنه‌وه‌کان هاتن هه‌ر سه‌رقاڵی
قسه و وت و وێژ بووین و به ده‌م مووزیکه‌وه له سه‌ر جێگا قوونه له‌قه‌مان
بوو، من هاوکات ده‌سته‌کانیشم ده‌جووڵان و ئه‌تگووت بۆخۆم مووزیکه‌که‌م
ساز کردووه، له‌گه‌ڵ مووزیکدا به مێزه‌که جار و بار زه‌ربم لێده‌دا،
به‌س به هێواشی و نه‌ک به قێزه‌ونیی. له دڵی خۆمدا ئه‌مووت هه‌زاران
جار سڵاو له‌وه‌ی که تێکیلای درووستکرد! ئا بزانه ئه‌مشه‌و جه‌ووم
له کوێوه به کوێ گه‌یی؟
کات به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بوو، هیچ به کاتم نه‌ده‌زانی، ورده ورده سه‌عات
به چواری به‌یانی گه‌یشت و له ناو باره‌که یه‌ک دوو مێز چۆڵ بوون و
ڕۆیشتن. ئێمه‌ش بڕیاری ڕۆشتنماندا، به‌ڵام چی بکه‌ین، چی نه‌که‌ین؟
دۆسته کورده‌که‌م وتی ئێمه ئه‌ڕۆینه‌وه ماڵی من، و له منیان پرسی
که من چی ده‌که‌م؟ منیش پێشتر له ژووره‌وه له‌گه‌ڵ ئانا ساخ ببووینه‌وه
که شه‌و پێکه‌وه بین و وتم من و ئاناش ده‌چینه‌وه بۆ لای من. ئه‌وانیش
زۆریان پێخۆش بوو که ئێمه دووانی سازاوین شه‌وێک پێکه‌وه به‌سه‌ر به‌رین،
تا به‌ڵکوو پێکه‌وه بوونه‌که درێژه‌ی هه‌بێت. وتیان ئێمه سه‌یاره‌مان
پێیه ئه‌تانگه‌یه‌نین، من وتم دره‌نگه و زه‌حمه‌تتان پێ ناده‌م، به
تاکسی ده‌ڕۆینه‌وه و هه‌ر واشمان کرد. لێک جیا بووینه‌وه و ئێمه به
تاکسی خۆمان گه‌یانده‌وه ماڵی من. ئانا هه‌ندێک شه‌رمی ده‌کرد، به‌ڵام
شه‌رمه‌که‌ی زۆر نه‌بوو، پێموابێت زۆرتر نه‌ناسینی من بوو و دڵنیا نه‌بوون
له‌وه‌ی که ئه‌مشه‌و چی چاوه‌ڕێی ده‌کات. هه‌وڵمدا له ڕێگای ماڵه‌وه‌دا
هه‌ندێک باسی خۆمی بۆ بکه‌م، به‌ڵکو ئارامتر بێته‌وه و هه‌ر وایشی
لێهات. که گه‌یشتینه‌وه ماڵ کراوه‌تر و دڵنیاتر ببو. چووینه ژووره‌وه
و کیف و باڵتاوه‌که‌یم لێ وه‌رگرت و هه‌ڵمواسین و به دووا ئه‌مه‌دا حه‌مام
و چێشتخانه و دوو ژووره‌که‌م پیشاندا و ئه‌وجار وتم ڕاحه‌ت به و وه‌بزانه
ماڵی خۆته. ئه‌و چوو بۆ ژووری حه‌مام و توالت و منیش هه‌ندێک ژووری
دانیشتنم جه‌م و جۆر کرد و سه‌ته‌لایت و تلویزیۆنم هه‌ڵکرد و خستمه سه‌ر
کاناڵێکی مووزیکی لاتینی بڕازیلی و ده‌نگیم له‌به‌ر هاوسێکان نزم کرد،
سه‌عات نزیکه‌ی پێنجی به‌یانی بوو. ئانا سه‌ری له ده‌رگای حه‌مام و
توالێت ده‌ر هێنا و وتی بۆم هه‌یه دووشێک بگرم؟ وتم جا ئه‌وه چ قسه‌یه‌که،
ئێستا خۆشم دێم ئه‌تشۆم، دیییی! وتی ڕاست ئه‌که‌ی ئه‌مشۆی؟ زانیم زۆر
سه‌گه، وتم ئه‌رێ وه‌ڵا ئه‌شت شێلم، ده‌م و دیانی له ڕه‌زایه‌ت و
خۆشیانا کرده‌وه و سه‌ری برده ژوور و ده‌رگای پێوه‌دا و منیش نه‌مهێشت
زۆر ماتڵ بێت، خاولی نوێم برده ژووری حه‌مام و یاڵا به ده‌م پێکه‌نین
و قسه‌ی خۆش و حه‌له‌ق مه‌له‌قه‌وه لێی وه‌ژوور که‌وتم.
له پشت په‌رده‌ی پلاستیکی حه‌مامه‌وه
زانیم که وه‌ک حه‌دسم لێدابوو ئه‌ندامی به دڵی من نه‌بوو، بۆخۆی به‌ڵام
تا بڵه‌ی جوان بوو، حه‌زم له چاوه‌کانی بوو، زۆر جوان بوون، ئه‌ویش یه‌ک
دووجار به منی ئه‌ووت چاو و برژانگت جوانن، ئه‌مه‌م پێشتریش له خه‌ڵکی
دیکه بیستبو و به‌لامه‌وه نوێ نه‌بوو. سه‌رم له گۆشه‌ی په‌رده‌ی حه‌مامه‌وه
برده ژوور و به قامک بانگی کردمه ژووره‌وه بۆ ناو وانی حه‌مامه‌که.
وتم هه‌ر ئێستا ماتڵت ناکه‌م. مه‌مکه‌کانی ڕووت کردبوو، نه گه‌وره
بوون و نه بچووک، له شێوه‌ی سێ‌و و هه‌نار خڕ نه‌بوون، زیاتر وه‌ک هه‌رمێی
به یه‌کسان قه‌ڵه‌و و ئاودار ده‌چوون، نا نا له کاڵه‌کی بچووکی مه‌شهه‌دی
ده‌چوون به‌ڵام سپی و بۆنخۆش وه‌ک خه‌یاری کۆچه‌ری بانه به تام و له‌زه‌ت.
خۆم ڕووت کرده‌وه و لێی چوومه ژوور و به نییه‌تی ماچکردنی، ماچێکی
لێوه‌کانیم کرد، سه‌رم برده‌وه دوواوه و چوومه‌وه پێش و ماچێکی
قووڵتریم کرد و ئه‌وجار یارمه‌تیدام و که‌وته لێو مژینم و وه‌ک له
شێعرێکی خۆمدا پێشتر وتوومه، "دوو ماری نێو زار لێک ئاڵان" و له ژێر
فرمێسکی ڕێژنه‌ی ئاوی حه‌مامدا تا توانیمان یه‌کترمان گووشی و مژی و
چێژمان له‌یه‌کتر وه‌رگرت. مه‌مکه‌کانیم هێنده مژیبوون هه‌وه‌سیان
لێده‌باری و ورده ورده سه‌ر و زمانم به‌ره ناو شیوه‌دۆڵ خوار بوونه‌وه
و به ڕیشه بچکۆله بزنییه‌که‌م، هه‌ندێک ختوولکه‌ی ناوگه‌ڵیمدا. که‌یفی
پێی ده‌هات و ئه‌یووت ئه‌و ڕیشه‌ت هه‌ر به که‌ڵکی ئه‌و کاره دێت و
هیچ که‌ڵکی دیکه‌ی نییه! وتم ئه‌ی جوان نییه، خێرا وتی با زۆریش
جوانه، حه‌زی لێده‌که‌م! و منیش ته‌سدیقی قسه‌کانیم ده‌کرد و ئه‌مووت
منیش ئه‌و ڕیشه بووزییه‌م به‌س بۆ ئه‌م کاره داناوه و کچان که‌یفی
پێده‌که‌ن. ئه‌وجار که ختوولکه‌ی ده‌هات ده‌که‌وته پێکه‌نین و به
ئاه و ناڵه‌وه ئه‌یووت ده بۆم بمژه! منیش دڵی ناتوانم بشکێنم، له
ختوولکه‌ی میتکه‌ی بوومه‌وه و هه‌ندێک زمانم پیا ده‌هێنا. ئاوی شیله
و گه‌رمی حه‌مام به سه‌ر قووزیدا ده‌هاته خوار و خاوێن خاوێن بۆی
شتبوومه‌وه. بۆنی عه‌تراوه‌که‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره که‌م مابوو، ڕێژنه
بارانی حه‌مام بردبووی، به‌س تۆزێک له بۆنه‌که‌ی هه‌ر مابوو. به
نووکی زمان بۆیم کرده‌وه و به هێواشی زمانم برده ژوور، له خۆشیانا
که‌وته ناڵه ناڵ. زمانم ده‌ر هێنا و لچه‌کانیم به لێو ڕاده‌کێشا و
لێکم جیا ده‌کردنه‌وه و به زمانیش گه‌رمم ده‌کردنه‌وه بۆی، قیژه‌ی
به‌رز ده‌بووه و پاشان که زانیم به‌سییه‌تی لێره چوومه سه‌ره‌وه و
لێوه‌کانیم به ته‌واوی حیرس و جۆشه‌وه مژین و تێ گه‌یشت که نۆره‌ی
ئه‌وه هه‌ندێک حاڵ به من بدات.
هێواش به ده‌م لێسانه‌وه‌ی سنگ و مه‌مکه‌کانمه‌وه
به زمانی، چووه خواره‌وه و کێرمی که نیوه خه‌به‌ر بوو به ئه‌سپایی
لێساوه و هه‌ندێک له خه‌و ڕاپه‌ڕی و ورده ورده ڕه‌ق هه‌ڵگه‌ڕا. ئه‌وجار
له ده‌می خۆی ناو و هێنده‌ی ده‌برده ژوور له قووڕگیدا ئه‌یوێستاند و
ئه‌یه‌ویست بڵێت ها منیش حیزرفه‌ییم و یه‌که‌م جارم نییه ئه‌مانه ده‌که‌م
و خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌کردایه من هه‌ر ده‌مزانی حیرفه‌ییه! پاش
لێسانه‌وه و ته‌ڕ و سفت و خز کردنی، ئه‌وجار هه‌ستا و ماچێکی لێوه‌کانمی
کرد و قاچێکی خسته سه‌ر لێواری وانه‌که و لێم هاته پێش و منیش به
ته‌کانێک لێم خسته ژوور و تێیم نا و یه‌که‌م سکاڵای ئه‌وه بوو که
کێرت زۆر ڕه‌قه، ئه‌یووت ئه‌وه من نه‌مزانیوه به دزییه‌وه حه‌به
شینه‌کانت خواردووه؟ منیش خۆم لێکرده گێل و وتم حه‌بی شین چییه؟ وتی
ئا یانی نازانی؟ مه‌جالم پێ نه‌دا و چه‌ند گووڕمی توندی دیکه‌م لێدا و
هه‌ندێک به هۆی ڕه‌قی کابراوه هه‌ستی به ناخۆشی جێگاکه‌ی کرد و به
ناچار پۆزسیۆنی گۆڕی و پشتی تێ‌کردم، له پشته‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بووم
و ئه‌مجار ڕاحه‌تتر بوو و به ده‌م گووڕمه‌وه پێم وت که نه‌خێر حه‌بی
ڤیاگڕام نه‌خواردووه و ئه‌وه کێری کوردییه، هه‌ر وایه، به ته‌ماح
و تێر نه‌خۆره و خۆیشم جارێ هه‌ر لاوم، خه‌مت نه‌بێ هه‌مووی سرووشتییه!
وتم ڕات چییه ته‌واوی نه‌که‌ین و باقییه‌که‌ی به‌رینه ناو ته‌خته‌که‌م
له جێگای گه‌رم و نه‌رم درێژه‌ی پێ به‌ین، وتی من حه‌ز ده‌که‌م، لێره
جارێک ته‌واو بووم و له‌وێش حه‌تمه‌ن یه‌ک دوو جاری‌تر ته‌واو ده‌بم. له‌م
کاته‌دا زۆر له‌خۆم ڕازیبووم، خێرا خاولییه‌که‌یم که پێشتر بۆیم
ئاماده کردبوو، کرده شانی و خاولییه باڵتاوه زه‌رده‌که‌ی خۆم له‌به‌ر
کرد یاڵا بۆی چووینه ژووری خه‌و. تلویزیۆنی بڕازیلم دوو ده‌ره‌جه‌ی
دیکه زیاد کرد، ئێستا ئیتر نزیکه‌ی شه‌شی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه بوو،
ترسی درواسێم نه‌مابوو. له ژووری خه‌و له سه‌ره‌تاوه و له لاپه‌ڕه‌ی
ئه‌وه‌ڵه‌وه ده‌ستمان پێکرده‌وه و به‌ڕاستی و به مانای وشه یه‌کترینمان
تا ئه‌وپه‌ڕی چێژ چه‌وسانده‌وه تا کۆتایی. که من ئاوم هاته‌وه ئه‌و
پێش من جارێکی دیکه ئاوی هاتبووه‌وه و هیلاک و که‌لاک به سه‌ری نیوه
ته‌ڕه‌وه سه‌رمان خسته سه‌ر سه‌رین. من که سه‌رم دایمه مووی که‌مه
یا تاشراوه، خه‌مم نه‌بوو، خه‌می ئه‌ووم بوو که سه‌رمای نه‌بێت، ئه‌ویش
وتی هه‌موویم ته‌ڕ نه‌کردووه، خاولییه‌کی بچووکی له سه‌ری پێچا و
خۆمان داپۆشی و هه‌ندێکی دیکه یه‌کترینمان هه‌ڵگڵۆفی و به ده‌م ماچ و
مووچه‌وه خه‌وتین.
من خێرا خه‌وم لێکه‌وت و خه‌به‌رم بۆوه
چاره‌ک بۆ دووانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بوو، ئه‌و هێشتا خرپه‌ی خه‌وی ده‌هات. هه‌ستم
به سه‌ر ئێشه‌یه‌کی خه‌فیف ده‌کرد. ورده ورده چاوم کرده‌وه و هه‌ستام
میزێکم کرد و حه‌بێکی ئاسپرینم خوارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر ئێشه‌که‌م زیاد
نه‌کات و لێوانێک ئاوم خوارده‌وه و چوومه‌وه ناو جێگا. خه‌وتمه‌وه،
سه‌عات دوو و نیو ئانا خه‌به‌ری کردمه‌وه و وتی سه‌رم ئێشێ. پرسیم که
ئایا ئاسپرین ئه‌خوات، وتی ئه‌رێ و ناردم بۆ شوێنی ئاسپرینه‌کان و وتم
بڕۆ بۆخۆت هه‌ڵگره و بخۆ، ئاویشی به‌سه‌را که، وتم! وتی بۆخۆم ئه‌زانم.
وتم ببوره نه‌مزانی ئه‌زانی! پاش چه‌ن ده‌قه هاته‌وه و وتی تۆ زۆر
ته‌نبه‌ڵی بۆ هه‌ڵناستی؟ به گاڵته‌وه وتم تۆ ئاگات له کوێیه، من سه‌عات
دوانزه هه‌ستامه‌وه و جارێکیش ته‌جاوزم پێت کرد، تۆ هه‌ر خه‌وتبووێ!
به سه‌رسووڕمانه‌وه پرسی، ئه‌وه به‌ڕاستته؟ وتم نا گاڵته‌م کرد،
به‌س ئه‌و کات هه‌ستام و منیش ئاسپرینم خوارد. پاش هه‌ندێک قسه‌ی ناو
ته‌خت و ماچ و ده‌ستبازی، وتم چی بخۆین بۆ نیوه‌ڕۆ؟ وتی ماڵی تۆیه و
من میوانم. وتم ڕاسته، به‌س حه‌ز له "گێمووزه نوودل" به سۆسی
پاستاوه ده‌که‌ی؟ یا داوای پیتزا بکه‌ین؟ وتی ئه‌ی بۆ نا هه‌سته سازی
که. هه‌ستام و چوومه ژووری خواردن ساز کردن و خۆیشیم بانگکرد بۆ
یارمه‌تی و به ده‌م خواردن ساز کردنه‌وه دوو بیره‌ی ساردمان کرده‌وه
و پاش نیو سه‌عاتێک، خواردن حازر بوو و بیره‌مان ته‌واو کرد و نانی
نیوه‌ڕۆمان خوارد و سه‌عات نزیکه‌ی پێنجی ئێوارێ سه‌ر و وه‌زعی باش کرد
و وتی من ئه‌بێ بڕۆم، ئادڕه‌س و ژماره ته‌له‌فوونی خۆی دانا و وتی من
له زانستگای زوریخ یاسا ئه‌خوێنم و له ده‌وره‌ی وه‌رگرتنی لیسانسی
حقوقدام و له‌و ئادڕه‌سه له‌گه‌ڵ کچێکی ڕفیقم پێکه‌وه ده‌ژین و خه‌ڵکی
ڕۆمانیم، ئه‌مانه هه‌موو باش بوون چوون به مانای ڕه‌زایه‌ت و یه‌کتر
دیتنه‌وه‌ن! منیش ماچم کرد و وتم تاکسیت بۆ بانگ که‌م؟ وتی نا ئه‌چمه
سه‌ر جاده و تاکسی زۆره! ته‌له‌فوونم بۆ بکه، ماچێکی دیکه‌ی سه‌ر
لێوه‌کانمی کرد و ماڵئاوایی کرد و ڕۆیشت. منیش پاش ڕۆیشتنی ئانا ده‌ستم
کرد به کۆکردنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌که‌م و پله‌ی سته‌یشنم هه‌ڵکرد، بۆ ئه‌وه‌ی
جارێکی‌تر خوایه‌تی جه‌ک بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و له‌گه‌ڵ دوو کچه
ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره قه‌ڵه‌مییه‌کاندا که به دڵی خۆم بوون چی کردووه؟
پێموانییه جه‌ک بۆمی باسکات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وڵامدانه‌وه به‌رنامه‌ڕێژی
نه‌کراوه، که‌واته با یه‌ک دوو قۆناخی دیکه خوودایه‌تی جه‌ک بکه‌م!
١٤ی سەرماوەزی ٢٧١١
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|