په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١١\٢٠١٤

عەشق وایە!!!


حەمید عەزیز    


ویستم لەسەر عەشق و خۆشەویستی مرۆڤەکان شتێک بنوسم وێنای سنوری جوانی و فەنتازیای خۆشەویستی مرۆیی دیاری بکەم بەڵام مخابن دڵنیابووم لەوەی کەپێکەوە ژیان و نزیک بوونەوە لێیوشە بەرزو نزمەکان باس کردنی دوێنێ و گرێ کوێرە کۆمەڵایەتی یەکان کەم و کوڕی و نەبوونی و چاک و خراپیی ڕۆژگارو ئابوری حەزە تایبەت و گشتی یەکان و .. هتد . ئەمانەو زۆرشتی تریش زۆر هۆکار هەن کەخۆشەویستی دەمرێننعەشق لەدڵ و هەناوی مرۆڤەکاندا ناهێڵن و دەیکوژن بۆیە بەداخەوە هیچم نەنوسی تەنها ئەم چەند دێڕە سەرلێشێواوەم نوسی بەکورتی دەردەدڵی منی عاشقە بۆ خوێنەرە بەڕێزەکانم تاقیکردنەوەو بینینە بەژیانی خۆم و خەڵکانی دەوروبەرم....!!!


لەدنیای عەشقدا زۆر سەوداسەری هەیە دوو جۆر مرۆڤ عەشقی یەکتر دەبن کەجیاوازن لەیەکتر لەزۆر ڕوەوە بۆیە ئەو کەسەی کەسێکی خۆش دەوێت لێی نزیک نەبێتەوە باشە لەکۆتاییدا بەرهەمی خۆشەویستی و جوانیی دەچنێتەوە هەتا هەتایە عاشق دەبێت دێوانەی ژیان و مرۆڤ و خۆشەویستی و دەوروبەردەبێت بەواتایەکی دی ژیان بەدەست دەهێنێت و جوان دەژی و جوانتر دەمرێت.

ئەگەر دەتەوێت عەشقەکەت نەمرێت هەر لەدورەوە گوڵی ژیانی بۆن بکەو نەیژاکێنیت دەستی لێ نەدەیت مرۆڤە هەست ناسکەکان دڵیان وریاترە لەخەڵکانیتر دڵی مرۆڤی عاشق تۆران دەزانێت شکاندن دەزانێت ڕۆیشتن دەزانێت گریان دەزانێت کارەسات ڕودەدات ئەگەر دڵی مرۆڤێکی عاشق بشکێت...!!!

چەندە پێویستە مرۆڤەکان بەجوانی بژین سەد ئەوەندە پێویستە کەبەجوانتر بمرن بۆ ئەوەی بەردەوامی بەژیان بدەن بۆیە پێکەوە ژیانی دورودرێژ هەموو ڕۆڵ و هەستە جوانەکان لەمرۆڤەکاندا ناهێڵێت و وشە جوانەکان کەم دەبنەوەو ڕستە ناشرینەکان زۆر دەبن ئەمەش بەهۆکاری ژیان و بەرزی و نزمی یەکانیدا دەڕوات و کاردانەوەی باری دەرونی ئاڵۆز شتە جوانەکان دەمرێنێت.

مرۆڤ بونەوەرێکی سەیرە کەهیچ دەربارەی تۆ نازانێت زۆر بەپەرۆشەوە دێتە ناو ژیانت و حەز دەکات هەموو شتێک بزانێت پێش ئەوەی زانیاری هەبێت لەسەر تۆ بەجۆرێکی سەرسوڕهێنەر خۆشی دەوێیت بەڵام مخابن مرۆڤ کەهەموو شتێکی دەربارەی کەسی بەرامبەری زانی یان گیان و لاشەی بەڕوتی بینی ئیدی عەشقی نابێت یان کەم دەبێتەوە بۆیە عەشق مەزنایەتی خودایە دەبێت لێی دوربیت و کەم دەربارەی بزانیت هەروەکو خودای تاقانە چۆن هەموو عەشقی بووین و پەنای بۆ دەبەین کەچی هەستێکی نادیارە لەم گۆی زەمینەدا کەس نازانێت لەکوێ یەو بەهیچ شێوەیەکیش نایبینین کەچی لێی زویر نابین و هەمیشە عەشقی ئەوین .

عەشق شتێک نی یە ببینرێت شتێک نی یە دەستی لێ بدرێت ئەمە هەستی پێ دەکرێت بۆیە ئەم عەشقە بەدڵ و خودا بەعەقڵ دەدۆزرێنەوە . کەواتە عەشق و مەزنایەتی خۆشەویستی مرۆڤەکان و خودایە بۆیە کار لەوەدایە کەپێی نەگەیت کەنەیبینیت کەگوێت لێی نەبێت هەربۆیە ئەم کەناڵی بەدبەختی یەی مرۆڤ یان بەپێچەوانەوەوەکو عەشقی مرۆڤ و مەزنایەتی خودا وایە هەتا دوربیت بێ کێشەیت...!!!


ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک