په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٧\٢٠١٠

    عەشقی ئێرە و ئەوێ یەکسانە بە سفر.

حەمەشوان شەریف

عەشق
بیرێکە لە دۆزەخ ،
چڵێکە وشک ،
خۆکوشتنێکە بۆ هیچ،
ئاوێنەیەکە پڕلەتەڵخی،
دوو گەڵان بێ ماچ گۆڕینەوە ،
عەشق /
کۆڵانێکە بێ ڕێبوار ،
دڵێکە بێلێدان ،
بووتڵێکە خاڵی ،
ڕدێنێکە بێ گوێزان ،
وانەیەکە بێ ئەزموون ،
هەگبەیەکە دڕاو ....

عەشق
سوورە چنارێکە زڕ ،
مەملەکەتێکە سەهۆڵبەندان ،
درەختێکە بەڕێکەوت گوڵدەگرێ ،
گوڵەکانی لەسەر پەنجەکانمان تەقیوو،
عەشق
لێرە و لەوێ
بوتڵیکە خاڵی ،
چڵێکە لەشەڕ ،
ڕدێنێکە بێ گووێزان ،
مانەوەیەکە بەس تەنیا بۆ ژیان .....

ببوورە //
عەشق، ڕەنگە، پێناسەیەکیتری هەبێ و من بە ئاوەژوو بۆی چووبم .

 

ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌شوان شه‌ریف