په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٠

               عەشق و دڵۆَپێ ئاو .

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

1

دەزانم درەختی قژم ،هەر رۆژێک بێ
دەبێتە سەوزە گیایەکی ووشک بوو
نەکەس دەتوانێ شانەی بکا
نەکەسی تر بۆنی پێوەبکا؟
ئەمە قەدەری ژیانە
هەر رۆژێک بێ ،
بەدەم گرفتی رۆژگارەوە
قژی من و دەنگ و رەنگم کۆتایی دێ.

 
2
لەجامێکی کون کون دەچی
پڕدەبی لەعەشقی ژنێ و
لەژێرەوە تنۆک تنۆک
عەشقی ئەو ژنەت لێ دەڕژێ !
دەم دەنێمە جامی خەیاڵ
دڵۆپێ ئاوی تێدانیە
لێوی ووشکەوەبووم تەڕکا
تنۆکێ عەشق تیا نیە
تاسەی دووریم بشکێنێ.


3
دەبوایە من" هەرگیزتۆم نەناسیایە
پەنجەرەی دڵ نەکەمەوە
تاکوو هێندە بیرت نەکەم
تا لەناسنامەی دڵمدا
باڵاو جوانیت تۆمار نەکەم.


4
تۆ لەکوێوە هاتی و رۆشتی
دڵت لەنێو خەمدا وون بوو
باڵت نەبوو ،پەڕی باڵت
لەسەر قژی گشت کچێکدا
بەجێ مابوو.


5
چۆن سێبەری درەختێکی سەوز
لەخەیاڵما،لەناخمدا، بسڕمەوە
چۆن عەشقی خۆم
بسپێرمە ئەستێرەو مانگ
کە لەژوانێکی زۆر ناوەختا
باوەشی بۆ کردینەوە
چۆن پەڕەی ناسکی گوڵێک
لەبیری خۆم ببمەوە.


6
هێندە جوان بووی
ناتوانم هیچ پێناسەت کەم
تەنها دەڵێم
فریشتەک لەخەیاڵما
وەکوو شەونمی بەربەیان
وەکوو گوڵێکی زۆر ناسک و جوان
لەباخچەی دڵمدا روابوو.


7

ماڵی دڵمت جێ هێشووە
زویر نابم
من تامەزۆری نیگایەکی، خۆشەویستیم
گەر دوژمنیش لەبەینا بێ .


8
تکا دەکەم بۆ لەمەودوا
پەنجەت نەدەی
لەپەنجەی هیچ کچێ
رۆحت نەکەیتە جۆلانە
بۆسەرخەوی ،هیچ عاشقێ
چونکە دڵنیابە، خەمەکانم هێندە زۆرن
رۆژێک دادێ
ترپەی دڵم،بێدەنگی خۆی دەشکێنی
دەبێتە عاشقێکی وون بوو
نیگەرانی دایدەپۆشێ".

 

sannet01@yahoo.com