١٥\٥\٢٠١١
عه‌شق و مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر.

حه‌مید عه‌زیز
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیارو جوانه به‌ڵام
به‌عه‌شقه‌وه بێ ئه‌ندازه مه‌زنه چونکه ئه‌و عه‌شقه واتایه‌ک به‌خۆی
و ژیان و بوونی ده‌دات.
عه‌شق کێڵگه‌ی ماڵێکه پڕبه‌خته‌وه‌ری و ئارامی بۆیه ده‌ریای موڵکی
خۆشبه‌ختی ئه‌و که‌سانه‌یه که‌موڵکیان نی یه .. !! . ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی
مرۆڤ سه‌روه‌تێک بین له‌خۆشه‌ویستی و به‌رخۆدان نیشتمان ده‌بێته عه‌ماری
عه‌شق چاو ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌ستمان پێشکه‌شی خاکی ده‌که‌ین وڵات له‌وێرانه‌وه
ده‌بێته به‌هه‌شتێک . بۆیه ئه‌گه‌ر هێنده‌ی گه‌ڵایه‌کیش عه‌شقمان بۆ
دار هه‌بێت وه‌رزی پایز ده‌سڕینه‌وه له‌ڕۆژ ژمێری ته‌مه‌ندا وه‌رزه‌کان
هه‌موو ده‌که‌ینه به‌هار بۆئه‌وه‌ی چیدی وه‌فایه‌کمان هه‌بێت بۆ
گه‌ڵا.
عه‌شق ژیانه خۆشترین ساته‌کانی عه‌شق ئه‌وه‌یه که‌که‌سێک هه‌یه بیر
له‌تۆ ده‌کاته‌وه تۆش که‌سێکت هه‌یه که‌ده‌بێته هه‌وێنی ژیان و به‌رده‌وام
بوون ده‌بێته گه‌شبینی یه‌کی ته‌واوی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌موو ساته‌کانی
بیرکردنه‌وه‌ت.
عه‌شق چاوه‌ڕوانی یه ته‌نهایی یه دووری یه که‌چی وه‌ستانێکی شیرینه
پڕه له‌کامه‌رانی و هیوا پڕه له‌واتای ژیان و بوون بۆیه عه‌شق گووڵه
نێرگزه به‌هارو ژیان و به‌رده‌وام بوونه . ساردوسڕی و دواکه‌وتن و
گوێ پێ نه‌دانی عه‌شقی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی عه‌شق ده‌مرێنێت
دڵ ماندوو ده‌بێت بۆیه نابێت بۆشایی هه‌بێت بێ ئاگایی هه‌بێت له‌نێوان
ڕسته‌کانی یه‌کترویستن له‌نێوان پیت و وشه‌کانی خۆشه‌ویستی ده‌بێت هه‌موو
ساته‌کانی ژیان به‌ئاوی تینووشکێنی دڵ ویستن و یه‌کتر ویستن ئاو بدرێت
ده‌نا عه‌شق بوونی نامێنێت له‌وکاته‌شدا هه‌موو جومگه‌کانی خۆشه‌ویستی
جه‌سته‌و دڵی مرۆڤ ده‌تۆرێنێت بۆیه سروشتی عه‌شق پشت تێ نه‌کردنه
گرنگی دانه گوێ پێدانی هه‌ستی به‌رامبه‌ره ویستنه دانه خۆ به‌خت
کردنه ناگومانی یه ڕاستبێژی یه.
عه‌شق ئاشتبونه‌وه‌ی مرۆڤه له‌گه‌ڵ ڕۆحی تۆراوی خۆی تۆران له‌ژیان و
ده‌ست له‌ملانی عه‌شق به‌ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ستی مرۆڤ خۆی و له‌گه‌ڵ
خۆویستنیشدا کۆکه چونکه مرۆڤ ئه‌گه‌ر خۆی خۆش نه‌وێت که‌سانی تریشی
ناوێت بۆیه پێویسته پێش هه‌موو شتێک خۆمان خۆش بووێت . عه‌شق ده‌ست
له‌ملان و مرۆڤ دۆستی یه خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه حه‌زی
تۆیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌نیشتمانی تۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی تۆدا ده‌ژین
که‌له‌ناو ڕۆحی تۆدا هه‌ن له‌هه‌ستی تۆدا به‌شدارن تۆ بۆ ئه‌وان و ئه‌وانیش
بۆتۆ بۆیه عه‌شق جوانه که‌ئاوایه ڕازاوه‌یه ڕه‌نگینه که‌هه‌یه .
عه‌شق لێبوردنه دڵ پاکی یه سۆزه هه‌سته گیانی یه‌کترویستنه ڕۆحی
هه‌موو شته جوانه‌کانی بوونه بۆیه عه‌شق پێکه‌نین و گریانه که‌هه‌ریه‌ک
له‌م دوو دنیا جیاوازه هه‌ر یه‌که له‌عه‌شقدا شادی به‌خشه دڵنیایی و
پاک بوونه‌وه‌و ئارام به‌خشی یه . عه‌شق خۆشی و ئارام به‌خشێکی ئه‌به‌دی
یه مرۆڤ ده‌توانێت به‌دڵنیایی یه‌وه ماڵێکی هه‌تاهه‌تایی له‌به‌خته‌وه‌ری
دروست بکات . دنیای عه‌شق فراوانه هه‌رکاتێک سیفه‌ته جوانه‌کانی ئاژه‌ڵانمان
پێگه‌یشت له‌سه‌برو وه‌فاو عه‌شقدا ئه‌وکاته ده‌توانین مرۆڤبوونی
خۆمان بسه‌لمێنین و بڵێین ئه‌توانین عه‌شق بکه‌ین ئه‌توانین کێڵگه‌یه‌کی
به‌پیت بین بۆ به‌رهه‌می ژیان چونکه ئاژه‌ڵان و باڵداران بێ‌تاوان و له‌دنیای
به‌رائه‌تدا ده‌ژین له‌چاو مرۆڤدا به‌راورد به‌و هه‌موو سیفه‌ته
ناشرینانه‌ی که‌له‌ئاده‌میزاددا هه‌یه بۆیه ئه‌ڵێم به‌داخه‌وه ئه‌م
زه‌مینه‌مان سه‌رقاڵی چاکه‌و خراپه کردووه به‌خۆمانه‌وه به‌ڵام مرۆڤ
به‌عه‌شقه‌وه بێ ئه‌ندازه جوانه بێ ئه‌ندازه ته‌واوکه‌ری ژیان و
سروشته که‌هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی مرۆڤ سروشتمان خراپ کردووه که‌ژو
ئاووهه‌واو خاکمان پیس کردووه . بێجگه له‌وه‌ی ئاژه‌ڵان سیفه‌ته
جوان و باشه‌کانیان به‌رکه‌وتووه شتێکی جیاوازیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئێمه‌ی ئاده‌میزاددا که‌ئه‌ویش به‌رائه‌ته چونکه خه‌سڵه‌تێکی باش له‌عه‌شقدا
ئه‌و سیفه‌ته‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ئه‌وان به‌هیچ جۆرێک خاک و ئاو‌و
هه‌وا پیس ناکه‌ن و نابنه هۆی ترسناکیی ژیانی بونه‌وه‌ران به‌گشتی .
ئێمه‌ی مرۆڤ پێویستمان به‌ڕۆح پاکی هه‌یه سیفه‌تێکی زۆرباشیش له‌عه‌قڵانیه‌تدا
ئه‌و هێمنی و دڵ و ڕۆح پاکی و به‌رائه‌ته‌یه چونکه مرۆڤ چه‌ند دڵ و
عه‌قڵی پاک بێت داهێنان و ژیان دروست ده‌کات عه‌شقی مرۆڤ ده‌بێت له‌باشه‌دا
له‌خزمه‌ت کردندا . عه‌شق ئه‌ڤینه هیوایه چاوه‌ڕوانی یه‌کی تاڵ و
خۆشه بێجگه له‌تۆ بوونی ئه‌و هیج واتایه‌کی نی یه من نیم نه‌بووم
ئه‌گه‌ر عه‌شقی ئه‌و نه‌بێت ئه‌ی گه‌مه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژیان ئه‌وه‌یه
ئه‌ی هیوای ژیان ئه‌وه‌یه.
له‌عه‌شقدا به‌رژه‌وه‌ندی بوونی نی یه وه‌رگرتن چاوه‌ڕێی لێ ناکرێت
به‌ڵکو پێشکه‌ش کردنه دانه یان دروست بوونه بۆیه عه‌شق کڕین و
فرۆشتن نی یه وه‌کو کاڵایه‌کی بێ گیان چونکه ئه‌و دنیایه‌کی ڕۆحی و
زیندووه له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی بوونه‌وه‌راندا ده‌ژی و ژیان به‌خشه ته‌مه‌ن
به‌خشه خۆشی و مۆسیقا به‌خشه.
عه‌شق هاوڕێ یه‌تی و پێکه‌وه ژیانه دۆستی و خۆشه‌ویستی یه بۆیه هه‌وێنی
بوونه هێڵی ڕاستگۆیی یه فۆرمی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ژیانه .
عه‌شق داخه که‌سه‌ره که‌چی تینووشکێنی ڕۆحه ته‌نهاییش ده‌کاته که‌س
و واتا‌و به‌خته‌وه‌ری بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌نهایش بێت ته‌نها نی یه
چونکه ڕۆحی له‌گه‌ڵ عه‌شقێکدا سه‌رمه‌سته . عه‌شق هاوڕابوونه له‌یه‌کچوونه
هاوڕه‌نگی و هاودڵی یه نزیکترین نزیکبوونه‌وه‌یه که‌چی له‌دووریدا
پریسکه‌و شه‌وقی پتره سوتان تێیدا فێنکی یه‌کی ئارام به‌خشه
جێگیربوونه واتای ژیانبوونه هه‌ست به‌خۆ بوونه هه‌ست به‌هه‌موو بون
و ده‌وروبه‌ره . عه‌شق به‌خته‌وه‌ری ژیانه مرۆڤ چه‌نده عه‌شق بکات ده‌هێنده‌ی
ئه‌و عه‌شقه ته‌مه‌نی پتر ده‌کات هه‌رگیز مرۆڤ له‌عه‌شقدا نامرێت
ژیان ڕۆمانسیه‌تێکی جوانی به‌رده‌وام خۆی نمایش ده‌کات بۆیه له‌م
دنیای مرۆییه‌دا هه‌ستێک نی یه بۆ مردن به‌ڵکو هه‌ر ژیان و بوونێکی ئه‌به‌دیت
هه‌یه‌و ئارامی و گه‌رمیت پێ ده‌به‌خشێت . دنیای عه‌شق بریتی یه له‌خۆڕازاندنه‌وه‌ی
دڵ بۆیه دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌گرژی و بێزاری و بێ هیاویی.
عه‌شق فه‌نتازیای ژیانه جوانی یه دره‌وشانه‌وه‌یه گه‌شبینی یه هه‌موو
شته جوانه‌کانی ژیان و بوونه مرۆڤیش خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو جوانی و عه‌شق
و وه‌فاو خۆشه‌ویستی یه‌یه ده‌با به‌و هه‌موو جوانی و خۆشه‌ویستی یه‌وه
بژین چیمان داوه له‌شه‌ڕو ده‌عواو مه‌ینه‌تی که هه‌مووی ناخۆشی و ڕه‌شی
یه بۆ ژیان . عه‌شق دنیای پاکی و به‌رائه‌ته به‌ده‌ر له‌هه‌موو شته
جوانه‌کانی ژیان که‌به‌عه‌شقه‌وه بنیات نراوه بۆ مرۆڤایه‌تی . مێژوی
سروشتیش پێمان ده‌ڵێت عه‌شق ماڵی ناسکی بوونه‌وه‌رانه به‌تایبه‌ت
ئاده‌میزاد که‌شارستانیه‌ت و مێژویه‌کی زۆر دووری ده‌وڵه‌مه‌ندو جوانی
له‌داستانی عه‌شقدا هه‌یه که‌مێژووه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر . فه‌لسه‌فه‌ی عه‌شق به‌خشینه مرۆڤ چه‌نده ببه‌خشێت
وه‌رده‌گرێت بۆیه به‌خشین وه‌کو چاندنی ده‌نکه گه‌نمێکه که‌ده‌بێته
ده‌ده‌نکه گه‌نم له‌کاتی دورینه‌وه‌دا چاندنه‌که به‌خشینه‌و دورینه‌وه‌که
وه‌رگرتنه . عه‌شق دنیای سه‌ره‌تاو کۆتایی بوونه له‌نێوان هاتن و
چووندا ته‌نها شتێک واتای ژیان ده‌به‌خشێت ئه‌ویش عه‌شقه له‌نێوان سه‌ره‌تاو
کۆتاییدا عه‌شق نه‌بێت ژیان ده‌بێته سفرو نه‌بوون وه‌کو بوون نه‌بووبێت
وایه وه‌کو له‌دایک بوون وه‌ستابێت وایه وه‌کو هه‌موو دنیا مردوو
تاریکستان بێت و تابلۆیه‌کی سه‌قه‌ت بێت . له‌عه‌شقدا درۆ نی یه سه‌رڕاستی
سه‌نگی مه‌حه‌کی عاشقانه بۆیه عه‌شق بێجگه له‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی
مرۆیی یه وانه‌یه‌کی ڕه‌وشت به‌رزی و جوانی یه . عه‌شق دنیای متمانه‌یه
سۆفیگه‌راییه‌کی خودایی و دێوانه‌ییه‌کی بێگه‌رده بۆیه گریانێکی به‌کوڵی
ته‌نهایی یه ڕۆح سوتانێکی مه‌زنه هه‌ر بۆیه خودی خۆتی تێدا ده‌بینیته‌وه
که‌چێژی ژیانی لێ فێرده‌بیت که‌تامی مرۆڤبوونیی خۆت ده‌زانیت و په‌پوله‌ی
به‌رائه‌ت ڕۆحت داگیر داه‌کات هه‌میشه حه‌ز به‌گریان ده‌که‌یت چونکه
گریان عه‌شق و به‌رائه‌ته . کێڵگه‌ی به‌پیتی عه‌شق به‌رهه‌می ژیان
دۆستی و خۆشه‌ویستی یه بۆیه سه‌رتاپای عه‌شق جوانی یه خۆشه‌ویستی یه
ئاسمانێکه پڕله‌موحیببه‌ت و میهرو سۆز . عه‌شق چاوی ژیانه هه‌ناسه‌ی
به‌رده‌وامبوونه تاکه هیوایه که‌به‌رگی خۆشبه‌ختی لێ بدوریته‌وه
. گه‌وره‌یی عه‌شق له‌وه‌دایه کتێبێکه وشه‌کانی هه‌مووی ڕێز‌و متمانه‌ییه
بۆ ئاده‌میزاد بۆیه دنیای عه‌شق هه‌موو شته پیرۆزه مه‌زنه‌کانه
جوانترین و مه‌زنترین عه‌شق عه‌شقی مرۆڤ به‌خشینی خودایه بۆ زه‌وی و
عه‌شقی مرۆڤیشه بۆ خوداوه‌ندی مه‌زن و عه‌شقی نیشتمان په‌روه‌رانه بۆ
خاک و وڵات . عه‌شقی سروشت و بونه‌وه‌ران به‌گشتی و مرۆڤ به‌تایبه‌تی
سه‌رگه‌رمیی و خۆشبه‌ختی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ گیان و ڕۆحی مرۆڤ خۆی
چونکه خودی عه‌شق زیاتر ژیان و ئه‌م بوونه‌ی که‌هه‌یه جوانتر‌و ئاڵترو
ڕازاوه‌تر ده‌کات ئه‌گه‌ر خۆمان بمانه‌وێت واتادارو ڕه‌نگیندارتری ده‌کات
چونکه ژیان بۆخۆی واتایه‌کی نابێت به‌بێ عه‌شق به‌رده‌وامیشی نابێت به‌بێ
خۆشه‌ویستی به‌مه‌ش ئێمه هه‌میشه کامه‌ران و دڵخۆش ده‌بین ئه‌م عه‌شقه‌ش
ڕێنمایی ژیانه کاره‌کانمان خۆشترو ئاسانترو بیر‌و تێڕوانینمان بۆ ژیان
گه‌شبینتر ده‌کات . بۆیه مرۆڤ له‌زۆر ڕووی مرۆیی یه‌وه سودمه‌نده به‌تایبه‌ت
له‌باری ده‌رونیشه‌وه گرنگیی خۆی هه‌یه‌و ساده‌ترو خۆشترو ئاسانتر
ژیان ده‌گوزه‌رێنێت هه‌ربۆیه ئاده‌میزاد هه‌میشه‌و پێش هه‌موو شتێک
پێویستی به‌خۆشه‌ویستی و عه‌شقه هه‌روه‌کو چۆن ئه‌گه‌ر نان و ئازادیت
نه‌وێت چۆن به‌ده‌ستی ده‌هێنیت و بونیشت نامێنێت .؟. ده‌بێت ئاوا بۆ هه‌موو
کاره‌کانیتر بڕوانین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین و به‌ده‌ستی بهێنین که‌عه‌شقی
ژیان هانده‌ره وه‌کو عه‌شقی هاوڕێ دۆستی و خاک و دایک و .. هتد . له‌ڕاستیدا
مرۆڤ له‌عه‌شقدا چه‌ند ببه‌خشێت وه‌رده‌گرێت چه‌ند به‌خشنده‌یی و خۆشه‌ویستی
بدات خودی خۆی خۆشه‌ویست ده‌بێت و چه‌نده عاشقیش بیت به‌سروشت و مرۆڤ
و ده‌وروبه‌ری ده‌هێنده به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست ده‌هێنیت و ته‌مه‌ن و
ژیانت پڕده‌بێت له‌کامه‌رانی . زۆر له‌کاره مرۆیی و باشه‌کانی ئاده‌میزاد
له‌ناو خه‌ڵکدا دروست ده‌بێت جوانتر‌و مه‌زنتر ده‌بێت زۆر شتی تریش هه‌یه
هه‌ر له‌خه‌ڵکه‌وه وه‌رده‌گیرێت و سودی لێده‌بینرێت که‌س بێ که‌س ناژی
به‌ڵام عه‌شق له‌ته‌نهاییدا چه‌که‌ره ده‌کات ده‌پشکوێ گه‌وره ده‌بێت
مرۆڤ له‌دوره ده‌ستیدا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌مێنێته‌وه به‌وشێوه‌یه
نهێنی یه‌کانی مرۆڤ و گه‌ردوون په‌ی پێ ده‌بات و عه‌شقی خۆیی و خودا‌و
تۆش ده‌دۆزێته‌وه . ده‌با هه‌موو هه‌قمان نه‌بێت ده‌ست وه‌رده‌ین له‌ژیان
و ئازادی خه‌ڵکانیتر باهه‌موو ڕێز له‌سنوره‌کانی ئازادی یه‌کتر بگرین و
هه‌موومان بژین و ئازادبین . ده‌با هه‌قمان هه‌بێت به‌سه‌ر یه‌که‌وه
که‌یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ین و هه‌قمان هه‌بێت یه‌کترمان خۆش بوێت و عه‌شقی
یه‌کتربین نه‌ک ئازادی و ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵکانیتر بشێوێنین . مرۆڤ
دوای ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌ندی یه‌کانی سنوردار ده‌کات زیاتر بیرده‌کاته‌وه‌و
ده‌چێته ناخی عه‌شق و ڕۆحی مرۆڤه‌وه بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ئاده‌میزاد
له‌ته‌نهاییدا چه‌نده مه‌زنه له‌دۆزینه‌وه‌ی خود‌و خودا‌و عه‌شق و خۆشه‌ویستی
بۆیه ته‌نهایی و خۆحه‌شاردان له‌هه‌ندێ کات و ساتدا دروستکه‌رو هانده‌ری
ئاده‌میزاده بۆ عه‌قڵ و داهێنان و عه‌شق و جوانی و سه‌رسوڕمان به‌ڵام
له‌ناو کۆمه‌ڵگادا له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی زۆر هه‌موو هه‌سته‌کان
له‌ده‌ست ده‌درێت به‌تایبه‌ت ناسکی بیرکردنه‌وه‌و جوانی فه‌نتازیاکانی
عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی ته‌ندروست و داهێنان.
من هه‌میشه دوور له‌خه‌ڵک و دوور له‌بێزارکه‌ران دووره‌په‌رێز له‌شه‌ڕانگێزانی
دڵ ڕه‌ش و ڕۆح سارد هه‌موو ساتێ له‌خۆ حه‌شارداندام ئه‌ڵێم نه‌وه‌کو
منیش خۆشه‌ویستیی ئێوه‌و عه‌شقی مر‌ۆڤم بیرچێته‌وه هه‌رخه‌ریکی شه‌ڕو
ده‌عوابم له‌م سه‌رده‌می ماده‌و بێ عه‌شقی یه‌دا له‌م زه‌مه‌نی دڵ
ساردی و مێشک گه‌رمی یه‌دا له‌م جه‌نگه‌ڵستانی زوڵم و نایه‌کسانی و
نادادپه‌روه‌ریه‌دا . دڵنیام له‌ته‌نهاییداو له‌دوره‌په‌رێزیدا خۆم و
خودا ده‌دۆزمه‌وه به‌خته‌وه‌ری و عه‌شق ده‌که‌مه هاوڕێی ساته‌کانی
ژیان و بۆ ئێوه‌شی ده‌هۆنمه‌وه هه‌رچه‌نده دووریش بم لێتان هه‌ر بۆ
ئێوه ده‌ژیم و ته‌نها ئێوه له‌ڕۆحمدا ده‌بینرێن منیش خۆم له‌ئێوه‌دا
ده‌بینمه‌وه بۆیه زۆر هۆگری خۆم ده‌بم له‌ته‌نهاییداو بیر له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه
واتای ئێوه‌و عه‌شق له‌گه‌ڵ ئێوه‌و هاوسۆزی ئێوه بۆئه‌وه‌ی خۆشم له‌ده‌ست
نه‌ده‌م و ئێوه‌شم له‌کیس نه‌چێت هه‌موو ساتێک بیر له‌خۆم و ئێوه
ده‌که‌مه‌وه.
من هه‌موو کات و ساته وه‌ختێک له‌خۆشاردنه‌وه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی بمێنم بۆ
ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیای عه‌شقدا وێڵن به‌دوای منداو بۆم ده‌گه‌ڕێن بۆم
شه‌یدان و تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌م ده‌بن و ده‌بنه سه‌رتاپای به‌خته‌وه‌ریم
منیش هه‌وێنی عه‌شق و به‌خشینی ئه‌وانم وانه‌ی خۆشه‌ویستی و ده‌ستی
عاشقانه‌و دنیای سۆفیگه‌رانه‌ی ئه‌وانم عه‌شقی منیش بێداری و نه‌سره‌وتیی
منیش گه‌وره‌یی و جوانی و شه‌یدایی ئه‌وانه . ئه‌وان هه‌وێنی دروست
بوونی منن چۆن ئه‌وان به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن و تێکه‌ڵی ڕۆح و گیانم ده‌بن
بۆ عه‌شقی ژیان منیش ده‌مه‌وێت هه‌بم و بۆشایی یه‌ک پڕبکه‌مه‌وه
وه‌کو به‌گیانی ماندوی ئه‌وان دورابێت و پڕبه‌پڕی به‌ری دڵی ناسکی ئه‌وان
بم و تاهه‌تایه بۆ ئه‌وان بژیم قه‌د نه‌مرم و کامه‌رانیی هه‌موو دنیا
بێنمه ناو ڕۆحی شه‌که‌تی ژوره‌که‌مه‌وه‌و ئه‌وانی شه‌یدا به‌عه‌شقی من
میوانی ڕۆح سوکی ته‌نهاییم بن هاوڕێی هه‌میشه‌یی گیانی پڕ عه‌شقم بن
بۆیه ده‌مه‌وێت ته‌نهاو دووره ده‌ست بژیم چونکه ته‌نها نیم و
تانهایی بۆخۆی که‌س و عه‌شق و ژیانه بۆ من بۆیه ته‌نهایی قه‌ره‌باڵغی
یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕۆح هه‌ژانمه له‌ته‌نهاییدا چونکه خه‌یاڵ له‌و
ساته‌دا په‌یوه‌ندی یه‌کی توندوتۆڵه‌و ئارامی یه‌کی ته‌واو ده‌ڕژێته
ناو گیان و دڵمه‌وه له‌هه‌مان کاتدا خۆشحاڵم که‌دوورم له‌بێزارکه‌ران
دوورم له‌بێ دڵه‌کان له‌بێ هه‌سته‌کان له‌بێ باوه‌ڕه‌کان . له‌ته‌نهاییدا
زۆر ناسکم هێنده ناسکم هه‌ستم درکم خه‌یاڵم دنیای گریانێکی خۆشه ڕۆحم
ئه‌هه‌ژێنێت له‌هه‌مان کاتدا دڵ و گیانم هه‌ستم ڕائه‌ژه‌نێت و له‌هه‌نسکم
ژیر ئه‌کاته‌وه بۆیه ده‌مه‌وێت ڕۆحم بکه‌مه فه‌رشی به‌رپێی ئه‌وانه‌ی
که‌به‌عه‌شق و خۆشه‌ویستی خۆیان خاکی وڵات مه‌زن ده‌که‌ن به‌پیت و
جوانتر ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان که‌س و دنیا به‌که‌س و مرۆڤ ده‌زانن ئه‌وانه‌ی
که‌نابێت به‌ده‌بێت ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ده‌بنه پاسه‌وان و قوربانیی
نه‌ته‌وه‌یان ئه‌وانه‌ی که‌ژیان و بوون له‌خراپه‌وه بۆ چاک ده‌گۆڕن .
ده‌مرم بۆ ئه‌وانه‌ی که‌عه‌شقی مرۆڤ و خاکن بۆیه عه‌شق مه‌زنتریان ده‌کات
جوانتریان ده‌کات و ده‌بنه ئاوه‌ڵناوی ژیان و به‌هه‌شتێکیش بۆ خۆیان و
خه‌ڵکی و ده‌وروبه‌ریان دروست ده‌که‌ن منیش له‌گه‌وره‌ییان دڵنیام له‌جوانییان
سه‌رسامم بۆیه عه‌شق چه‌نده مه‌زنه ئه‌وه‌نده‌ش پیرۆزه . ئه‌مه هه‌موو
ئاینه‌کانی دنیا واده‌ڵێن هه‌موو بیردۆزه مرۆیی یه‌کانی دنیا واده‌ڵێن
ویژدان و ڕۆشنبیریش هه‌ر واده‌ڵێت ئه‌ی که‌واته شه‌ڕو ده‌عوا بۆ
ناخۆشی و دڵ شکان و ماڵوێرانی بۆ .؟. ده‌با هه‌موو ڕوبکه‌ینه قیبله‌ی
عه‌شق و خۆشه‌ویستی ڕوبکه‌ینه یه‌کترویستن و یه‌کترمان خۆش‌بووێت.
له‌عه‌شقدا تێکشکان نی یه نائومێدی نی یه به‌ڵکو دروست بوون هه‌یه
ئاماده‌یی هه‌یه گه‌شه کردن و به‌ره‌و پێشچوون هه‌یه.
عه‌شق قوتابخانه‌یه بۆ فێربوونی ژیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی وانه‌کانی خۆشه‌ویستی
بۆ دوربوون له‌گێلێتی و نه‌فامی بۆ نزیکبوونه‌وه له‌هه‌قیقه‌ت و جوانی
مرۆڤ بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕۆحه پاکه‌کان بۆ به‌دووای نرخ و ئێسک سوکی
ژیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هیواوه بێین و بڕۆین نه‌ک به‌گێلیتی و
چاوه‌ڕوانی هیچ و پڕبۆشایی ژیان.
من هه‌میشه له‌خۆ حه‌شارداندام بۆ ته‌واو نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم
عه‌شقی دنیا له‌باوه‌ش بگرم له‌خۆشه‌ویستی خاک بۆ عاشقانی نیشتمان له‌عه‌شقی
مرۆڤه جوانه‌کان هێمنه‌کان دڵسۆزه‌کان به‌ئه‌مه‌ک و ساده‌کان.
له‌عه‌شق و خۆشه‌ویستیدا به‌زه‌یی هه‌یه مرۆڤایه‌تی و چاکه‌و گریان و
سۆز هه‌یه له‌هه‌مان کاتدا هیوا هه‌یه خۆشی و جێگیربوون و ژیان هه‌یه
خۆشبه‌ختی و دروستبوون و سه‌رتۆپکی دڵخۆشی ڕه‌ها هه‌یه . له‌عه‌شقدا
دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه هه‌یه که‌چی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌تینی دڵ هه‌یه
په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌رمی ڕۆحیی هه‌یه چه‌ند دووربیت ئه‌وه‌نده نزیکیت
چه‌ند دابڕان هه‌بێت ئه‌وه‌نده ئاگری سۆز‌و موحیبه‌تی نزیکبوونه‌وه هه‌یه
چه‌نده له‌چاو دووربیت ده‌هێنده له‌دڵ و ڕۆحه‌وه نزیک ده‌بیته‌وه
هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت هه‌میشه هێورو هێمن ده‌بیت ناسک ده‌بیت
جوان ده‌بیت ته‌نها عه‌شقه واتایه‌ک به‌ژیان ده‌به‌خشێت مرۆڤ جوان
ده‌کات.
مرۆڤ ده‌بێت خۆی بناسێت ئه‌وکات بۆ خه‌ڵکی ده‌رکه‌وێت و بدوێت مرۆڤ ده‌بێت
خۆی خۆش‌بووێت ئه‌وکات خه‌ڵکیشی خۆش ده‌وێت بۆیه پێویسته هه‌موومان که‌م
بڵێین و زۆر گوێ بگرین بۆیه پێویسته خۆمان به‌زانا نه‌زانین خۆمان به‌که‌میش
دانه‌نێین چونکه ئێمه مرۆڤین ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌ئێمه
جوانترین بونه‌وه‌رین ئه‌گه‌ر ڕۆحمان پاک بێت ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌مان
ڕووناک بێت.
هه‌موو که‌سێک کێڵگه‌یه‌کی به‌پیت نابێت بۆ به‌خشین و ژیان دۆستیی ته‌نها
ئه‌و که‌سانه دانه‌وێڵه‌یه‌کی به‌سوودن که‌به‌ئاوی عه‌شق و ڕۆح پاکی
گه‌شه ده‌که‌ن . هه‌موو مرۆڤێک ڕاستگۆ نابێت له‌گه‌ڵ خۆیدا ته‌نها که‌سی
دێوانه نه‌بێت که‌شه‌یداو عه‌شقی مرۆڤه بۆیه عاشقانی هه‌موو دنیا
پاراوترین و سه‌ر ڕاستترینی مرۆڤه‌کانن ده‌با هه‌موو یه‌کترمان
خۆش‌بووێت . له‌هیچ کارێک‌دا به‌رده‌وامیی و سه‌رڕاستی و دڵ پاکی بوونی
نی یه سۆزی دڵ و فرمێسکی شیرین نی یه هیچ شتێک هێنده‌ی عه‌شق پاراوو
زیندوو بوونی تێدا نی یه بۆیه که‌سه پاک و بێگه‌رده‌کان توشی داوی
به‌هه‌شتینه‌ی عه‌شق ده‌بن مرۆڤ زۆر حه‌ز ده‌کات بگاته ناو ڕۆحی عه‌شقه‌که‌ی
خۆی که‌چی دووریی و بۆ یه‌ک نه‌بوون هه‌وێنی به‌تین کردنی عه‌شقه
سوتانی گیانی عاشقانه بۆ هه‌رگیز نه‌مردن.
له‌عه‌شقدا سنور نی یه ته‌واوبوون نی یه تێربوون نی یه به‌ڵکو کات و
ژیان هه‌یه‌و خۆشبه‌ختی و واتا هه‌یه.
له‌عه‌شقدا متمانه هه‌یه باوه‌ڕ هه‌یه ئیش کردن بۆ ژیان و دڵخۆشبوون
به‌هه‌بوونی مرۆڤ خۆی هه‌یه بۆیه له‌عه‌شقدا جێگیربوون و دڵنیایی و
باری ده‌رونی خۆش و باشتربوون هه‌یه . له‌عه‌شقدا هه‌وڵ و تێکۆشان هه‌یه
بۆ دروست بوون له‌په‌رش و بڵاوی یه‌وه بۆ کۆکردنه‌وه له‌بێ هیوایی یه‌وه
بۆ ئاوات و دواڕۆژی خۆشترو باشتر.
عه‌شق هانده‌ره بۆ یه‌ک ڕایی و نادوودڵی و گه‌شبینی و تێڕوانینی مرۆڤه‌کان
هه‌نگاو نانه بۆ دنیای به‌خته‌وه‌ری و جێگیربوون . له‌عه‌شقدا به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک گومان بوونی نی یه دوودڵی نی یه تێکشکان نی یه ته‌نها
دروست کردن هه‌یه خۆ دۆزینه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی مرۆڤ سه‌روه‌تێک بین له‌خۆشه‌ویستی و به‌رخۆدان نیشتمان
ده‌بێته عه‌ماری عه‌شق چاو ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌ستمان پێشکه‌شی خاکی ده‌که‌ین
وڵات له‌وێرانه‌وه ده‌بێته به‌هه‌شتێک . بۆیه ئه‌گه‌ر هێنده‌ی گه‌ڵایه‌کیش
عه‌شقمان بۆ دار هه‌بێت وه‌رزی پایز ده‌سڕینه‌وه له‌ڕۆژ ژمێری ته‌مه‌ندا
وه‌رزه‌کان هه‌موو ده‌که‌ینه به‌هار بۆئه‌وه‌ی چیدی وه‌فایه‌کمان هه‌بێت
بۆ گه‌ڵا.
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|