١٣\٣\٢٠١١
عه‌سکه‌رتاریه‌تی
سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵگرن با ڕاستی ده‌رکه‌وێ!

حه‌مه غه‌فور
پارتی هه‌موو ڕێگایه‌کی گرتۆته به‌ر هه‌تا ده‌نگی کپ کراوی هه‌ولێر وه‌کو
ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌و شاره به خه‌ڵک بقه‌بڵێنێت. به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی
به‌رجه‌سته ئه‌بێت، چونکه ڕاستی زۆر مه‌سه‌له که‌وتۆته‌ڕوو، وه
ڕاپه‌ڕین به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری ڕووناکتر کردۆته‌وه. واته هه‌رچی هه‌وڵێکی
پارتی ئه‌یدات بۆ نیشاندانی ڕازیبوونی هه‌ولێر، زیاتر ڕاستی ئیستیبدادی
خۆی به‌رجه‌سته تر ئه‌کاته‌وه به‌سه‌ر هه‌ولێره‌وه. بڕو بیانوه‌کانی
که پارتی ئه‌یهێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی خه‌ڵکی هه‌ولێر له
ڕاگهیاندنهکانیهوه له قازانجی خۆی چه‌واشه‌کاری بکات، هێنده پووچ‌و
پادهرههوان، ته‌نانه‌ت به‌شداربووانی پرۆگرامه تهلهفزیۆنیهکانو
خودی بێژهرهکانیش، به ڕووزهردیهکی زۆره‌وه کاتی به‌رنامه‌کانیان
تێئه‌په‌ڕێنن! هه‌موو په‌خشی زاگرۆس تیڤی مان بینی که فه‌رهاد پیر
باڵ چۆن به شێوازی (محمد سعید ێحاف) قسه‌و درۆکانی ڕێکئه‌خست، له‌به‌ر
ده‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ی برابوونه به‌رنامه‌که‌وه!
هه‌موو که‌س باس له عه‌سکه‌رتاریه‌تی پارتی ئه‌کات که هه‌ولێری پێ
کۆنترۆڵ‌و بێده‌نگ کردووه. که‌س ناتوانێ ئه‌و ڕاستیه بشارێته‌وه که
هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به زه‌بری میلیشیاو تۆقاندن‌و
پڕوپاگانده‌ی بێبنه‌ما داگیرکراوه. ئه‌و دهنگو ڕهنگو ڕایه‌ی له
میدیا‌و راگه‌یاندنی پارتیه‌وه په‌خش ئه‌بێته‌وه، ته‌نیا هی پارتی
خۆیه‌تی. ئه‌وه ده‌نگی واقعی‌و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر نیه. ده‌نگی خه‌ڵکی
هه‌ولێر ئه‌مڕۆ کپ کراوه. ئه‌و ده‌نگه کپ کراوه، ئه‌و دهنگو چاوهڕوانیهیه
که پارتی لێی تۆقیوه، ده‌نگی ههقو ڕه‌وای شاری هه‌ولێره وه‌کو شاری
سلێمانی وایه. شارێکی داگیرکراویش دیاره بیر له ڕیزگاربوونی خۆی ئه‌کاته‌وه.
تاسه‌ر ناکرێ شارێک له نێو بێده‌نگیدا ڕاگیرێت!
هه‌موو ئاماژه‌کان، چی له لایه‌ن پارتیه‌وه چی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ولێره‌وه
چی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه، پێمان ئه‌ڵێن؛ پارتی به کرده‌وه ته‌نها
یه‌ک زمان‌و یه‌ک وهڵامو یه‌ک ڕێگای هه‌یه‌و گرتۆته‌به‌ر له دژی
خرۆشانی خهڵکو قه‌یرانی سیاسی کوردستان، ئه‌ویش سهرکوتو ئیستبدادی
سیاسیه. ئه‌م ڕێگایه‌ش له تونس، له میسر‌و یهمهنو بهحرهینو له
لیبیا‌و ته‌نانه‌ت له سلێمانیش شکستی هێناوه. ئێستا جگه له‌وه‌ی خه‌ڵکی
هه‌ولێر به خۆشحاڵی‌و هاودڵیهوه ئه‌ڕواننه ڕاپه‌ڕینی ناوچه‌کانی
سلێمانی، خۆشیان له فکری دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی کاریگه‌ردان تا ته‌وقی
ئیستیبدادی پارتی پێ بشکێنن‌و ئازادی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌ولێرو ده‌نگی
نهفرهتو توڕهییو ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌قی خۆیان بڵند که‌نه‌وه‌و
بیگه‌یه‌ننه گوێی جیهان. هه‌ولێر هیچ دوودڵیه‌کی نیه ئه‌گه‌ر بۆی
بلوێت باوه‌شی گه‌رمی بۆ سلێمانی‌و بۆ په‌یامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ئه‌کاته‌وه.
لۆژیک نیه شارێک داگیرکرابێتو بیر له ڕزگاربوونو گێڕانه‌وه‌ی
ئازادیه‌کانی خۆی نه‌کاته‌وه!
سه‌یرکه‌ن، پارتی له هه‌ولێردا ئازادی خنکاندووهو له لێدوانی ڕهسمیو
ناڕهسمیو له میدیا‌و له ڕاگهیاندنهکانیشیهوه بێئینسافانه تۆمه‌ت
ئه‌داته پاڵ مه‌یدانی ئازادی‌و مینبه‌ری ئه‌نجومه‌نی کاتی که گوایا
ئازادی پێشێل ئه‌که‌ن! پارتی شارێکی گه‌وره‌ی له تاریکی‌و بێده‌نگیدا
به زۆری سه‌رکوت ڕاگرتوه، که‌چی له ڕووی هه‌ڵدێت باسی نه‌بوونی
ئازادی بکات له مه‌یدانی ئازادی سلێمانی! پارتی خۆی ده‌سه‌ڵاته‌و که‌چی
داوای ئازادی له خه‌ڵک ئه‌کات! ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌سخه‌ره‌یه‌کی ته‌واوه.
ئه‌م مامه‌ڵه‌و ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته بۆ پارتی چی ده‌ردێک دهوائهکات!؟
ڕۆژی 25شوبات د.پشتیوان‌و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی که به نیازبوون
خۆپیشاندانێک له هه‌ولێر سازکه‌ن، به شێوازی نازیهکانو فاشیه‌کان
ڕاپێچی زیندان‌و سه‌رکوت کران. بازگه‌کانی چوونه ناوه‌وه‌و چوونه‌ده‌ره‌وه
له هه‌ولێر، تا بگات به ڕێگای ئاسمانیش بۆ هه‌ولێر، به توندترین ده‌زگای
کۆنترۆڵ‌و جاسوسی ته‌نراون. پارتی ئێستا هێنده‌ی ده‌زگای پاراستن به‌که‌ڵکی
دێت، هێنده بڕوای به ئهندامانو ڕێکخستن‌و کادره‌کانیشی نیه! پارتی
هیچ کات ده‌ستی له سهرکوتو ته‌نگ پێهه‌ڵچنین هه‌ڵنه‌گرتوه!
ده‌نگی ڕه‌واو ڕه‌سه‌نی شاری هه‌ولێر ئه‌و دهنگو ڕایه بوو که له‌گه‌ڵ
د.پشتیوان‌و هاوڕیکانیدا 25شوبات سه‌ربه‌رزانه هاتنه شهقامو پارتی
دڕندانه پێچانیه‌وه. له‌و ساوه پارتی به هێزی عه‌سکه‌ر شاری هه‌ولێری
کپ کردووه، به‌ڵام خۆی‌و ڕاگهیاندنو قسه‌که‌رانی پارتی که ئه‌ڵێی
به‌ڕوو له ده‌میاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، دێن‌و بێشه‌رمانه به‌ناوی هه‌ولێره‌وه
قسه‌ده‌که‌ن، لێدوان ئه‌ده‌ن. ده‌رسی پاراستن به که‌سانێک ئه‌ڵێنه‌وه‌و
ئه‌یانهێننه سه‌ر تهلهفزیۆنو ئاوازه نهشازهکهی پارتی بۆ خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌ژه‌نن!
ئه‌مڕۆ ڕۆژهڵاتی ناوین‌و ناوچه‌که‌و کوردستانیش، ده‌نگی ههقو ڕه‌وای
جه‌ماوه‌ری سه‌رکوت کراوو بێ‌ماف کراوو تۆقێنراو به ئیستیبداد‌و سهرکوتو
کوشتار، به ڕاپهڕینو شۆڕشی جه‌ماوه‌ری به‌رزبۆته‌وه. ده‌نگی ڕهسهنو
به‌رهه‌قی خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌یه که پارتی‌و یهکێتیو
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که لێی تۆقیون.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له زمانه‌کانی پارتی‌و یه‌کێتییه‌وه گوێمان لێی ئه‌بێت،
ده‌نگی دهسهڵاتو ده‌نگی پارتی‌و یه‌کێتیه. ئه‌و ده‌نگانه نوزه‌ی
ئه‌و هێزانه‌ن که 20 بیست ساڵه خه‌ڵکیان له‌نێو هه‌ژاری، بێ‌کاری، له
ناو نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، وه له نێو گهندهڵیو ده‌سه‌ڵاتی حزبی‌و
میلیشیای چه‌کداری بنه‌ماڵه‌کاندا ڕاگرتووه‌و مشتێک ته‌وه‌زه‌ل، عه‌شایه‌رو
میللیگهراو خاوه‌ن حزبی چه‌کدارو نهزانو دواکه‌وتوو، ده‌سه‌ڵاتدارو
پارهدارو خاوه‌نی هه‌موو شتێکن.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له هه‌ولێر کپ کراوه له دژی ئه‌م بارودۆخه‌یه که 20
ساڵه له‌سه‌ر ده‌وره. ئه‌و ده‌نگه‌شی که له ناوه‌نده ره‌سمیه‌کانه‌وه
له هه‌ولێر به‌ر گوێمان ده‌که‌وێت، سه‌دای هاتو هاواری ئه‌و هێزه
کۆنانه‌یه که پێیان وایه هه‌تا دونیا دونیا بێت ئه‌بێت ته‌نها هه‌ر
ئه‌وان سه‌روه‌رو ده‌ستڕۆیشتوو و خاوه‌ن قسه‌و خاوه‌ن بڕیار بن! خه‌ڵکی
کوردستان بڕیاری داوه ئه‌م ڕه‌وشه هه‌ڵگێڕنه‌وه، بڕیاریان داوه ئه‌م
تابلۆیه ڕاست که‌نه‌وه!
ئه‌گه‌ر پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕاست ئه‌ڵێن، هه‌ولێر وه‌کو سلێمانی
بیر ناکاته‌وه، وه‌کو سلێمانی ناڕازی نیه، وه‌رن عه‌سکه‌رتاریه‌ت له‌سه‌ر
شاره‌که هه‌ڵگرن با شاری هه‌ولێر خۆی قسه‌ی دڵی خۆی بکات! بزانین به‌رده‌م
پارێزگای هه‌ولێر ناگۆڕن بۆ مه‌یدانێکی ئازادی دیکه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ده‌نگی کپ کراویانو ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریان له دژی گهندهڵیو ده‌سه‌ڵاتی
حزب‌و بنه‌ماڵه‌کانتان!! له بیرتان نه‌چێت، ئه‌و سه‌رکوته‌ی هه‌ولێرتان
پێ کۆنترۆڵ کردووه، زۆری نه‌ماوه به تووڕه‌یی پۆنگخواردووی شاری هه‌ولێر
به‌سه‌رتاندا بشکێنرێته‌وه! عه‌سکه‌رتاریه‌تی سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵگرن با
حه‌قیقه‌ت ده‌رکه‌وێت!
19\3\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|