په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٢\٢٠٢٢

ئێسکوپڕووسکی خۆشەویستانمان بهێننەوە.

 


لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٩ بەھۆی ڕێڕەوی ئاوی باران جل و بەرگی ژمارەیەک لە ئەنفالکراوان لە گردۆڵەی شیخیەی ٤٠ کم ی پارێزگای سەماوە، لە قولایی بیابان و دوور لە ئاوەدانی، لەسەر ڕێگای نوگرە سەلمان، لە ٣ گۆڕی بەکۆمەڵدا روفاتی ئەنفالکروانی لێ دۆزرایەوە، پشت بەستوو بە بەندەکانی یاسای ژمارە ٥ ی ساڵی ٢٠٠٦ و لە رێگای چەند ڕێنیشاندەرێک تواندرا شوێنی ئەو گۆڕانە دەست نیشان بکرێت، دەزگای شەھیدانی عێراق بە ھاوکاری و پارێزگاری سەماوە گۆڕەکان دۆزرانەوە، ڕۆژی ٢٢/٧/٢٠١٩ وەک سەرەتای دەستپێکردنی ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەیان ڕاگەیاند.


لە کۆتایی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ تیمی نیشتمانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە پێک ھاتبوو لە کارمەندانی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەھیدانی عێراق و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان و پزیشکی دادوەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی فیدرال و رێکخراوی icmp بە ھەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ دەستیان بە کارکردن کرد.


ئەو سێ گۆڕە بەکۆمەڵە کەوتبوونە چوارچێوەیەکی نزیکەی نیو کیلومەتر، ھەر یەکەیان نزیکەی ٢٠٠ مەترێک لێک دوور بوون، گۆڕەکان بە قوڵایی ٧٥ سانیتمر و درێژی ٩ مەتر و پانی ٥ مەتر ھەڵکەندرابوون، ئێسکوپڕووسکەکان کەتبوونە سەر یەکتر، وەک نیشانەیەک بۆ شێوازی دڕندەیی شەھیدکردن بە کۆمەڵیان لەلایەن ڕژێمی تاوانباری بەعسەوە.


چەندین ڕێکخراو و کەسایەتی و کەس و کاری ئەنفالکراوان لەنزیکەوە چاودێری ھەڵدانەوەی گۆڕەکە بوون، ھەروەھا کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردی و عێراقی و بیانی ڕووماڵیانکرد.


لە یەکەم گۆڕدا تیمی نیشتمانی توانینان لە ماوەی ٧ رۆژی کارکردنیدا ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی ئازیزمان ھەڵبگرنەوە، کە تەمەنی ژنەکان لە نیوان ١٨ بۆ ٥٠ ساڵی بوون و منداڵەکانیشیان لە نێوان یەک ساڵ بۆ ١٧ ساڵان بوون، سەرجەم ئەو روفاتانە گوازرانەوە بۆ پزیشکی دادی بەغدا تاکو نموونەی ئیسکیان لێ وەربگیرێت.


لە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا لەماوەی ٢ مانگد، تواندرا بە شێوەیەکی زانستی، نموونەی ئێسکی ھەموو ئێسکوپڕووسکەکان وەربگیرێت و بە کۆدی تایبەتی خۆیان لە کۆگاکان بپارێزرێن. لەپاڵ ئێسکوپڕووسکەکاندا لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا جل و بەرگ و شتومەک و کەڵوپەڵ دۆزرانەوە.


بەداخەوە تاکو ئیستا بە بەھانەی بوونی نەخۆشی کورۆنا کار نەکراوە، بۆ گەڕاندنەوەی ئێسکوپڕووسکەکان بۆ کوردستان، لە کاتیکدا گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال، نەک تەنھا نموونەی ئێسکیان لێ وەرگیراوە بەڵکو سەمپڵی خوێنی کەسوکاریشیان وەرگراوە و بەراوردیش کراوە و خاوەنەکانیشیان ناسراونەتەوە، بۆیە پێمان وایە ھیچ بەھانەیەک بۆ دواکەوتنی ھێنانەوە ئێسکوپڕووسکەکانی سەماوە نییە. لێرەدا وێڕای جەختکردنەوەمان لەسەر پەلە کردن لە ھێنانەوەی ئێسکوپڕووسکی ئەو ١٧١ قوربانییە، کە یەکە لەو سێ گۆڕە بە کۆمەڵەی ئامادەی ھێنانەوەیە، ئەو چەند داواکاریەش دەخەینە بەردیدی و حکومەتی عێراقی و ھەرێمی کوردستان و رای گشتی:


١. بەھۆی گۆرانی کەش و ھەواو و رەشەبای بیابان و ئەگەری ونبوونەوەی شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵکان داواکارین پەلە بکرێت لە ھەڵدانەوەی ٢ گۆرەکەی تری (تل شیخیە) یان ھەر نەبی سیم بکرێت تاکو ون نەبنەوە.
٢. بە گوێرەی وتەی شاھیدحاڵەکان ئەو ناوچەیە، ژمارەیەکی زۆر گۆری بەکۆمەڵی دیکە بوونی ھەیە، چ جای بوونی چەند گۆرێکی بەکۆمەڵ لە نزیکە قەڵای نوگرە سەلمان، داواکارین پەلە بکرێت لە دۆزینەوەیان و ھێنانەوەی ئێسکوپڕووسکەکانیان.
٣. بە ھۆی ئەوەی زۆرینەی کەسوکاری ئەنفالکراوان تەمەنیان بەرەو ژوورەو وە زۆربەیشیان مردوون بۆیە پێوستە پەلە بکرێت لە ھەڵمەتی نیشتمانی وەرگرتنی نموونەی خوێن (DNA) تاکو بەراورد بکریت لەگەڵ سامپلی ئەو ئێسکوپڕووسکانەی دۆزراونەتەوە و ئەوانشی لە داھاتوودا دەدۆزرێتەوە، بە مەبەستی ناسینەوەیان.
٤. جلوبەرگ و کەلوپەلی ناو ئەو گۆرانەی دەدۆزرێتەوە سامانی پڕ بایەخن، ناکرێ پشتگوێ بخرێت، دەبێت ئەو کەلوپەلانە بھێنرێنەوە کوردستان و لە مۆزەخانەیەکی نیشتمانی تایبەت بە ئەنفال نمایش بکرێن.


١- رێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
٢- کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال
٣- کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٤- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٥- ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٦- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک
٧- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
٨- تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
٩- رێکخراوی باران بۆ پرسی شەھیدان وئەنفالکراوان
١٠- رێکخراوی دادپەروری و ئاشتی جیھانی بۆ مافی مرۆڤ
١١- رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەری
١٢- ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید چاک کوردستان
١٣- ناوندی داکۆکی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدکراو
١٤- گۆڤاری تۆبزاوە
١٥- ڕێکخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
١٦- تۆڕی ئایکان کوردستان
١٧- رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١٨- ھەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
١٩- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
٢٠- رۆنامەی نگرە سەلمان
٢١- رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
٢٢- رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٢٣- جیھانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلۆجی
٢٤- گروپی کار بۆئەنفال
٢٥- رێکخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٢٦- رێکخراوی عەر عەر بۆ داکۆکی لە نەوەی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٢٧- رێکخراوی چاوی ئەنفال
٢٨- رێکخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال
٢٩- رێکخراوی ئەمەک بۆ پرسی ئەنفال
٣٠- رێکخروی منداڵە ونبووەکان
٣١- ئیبراھیم ھەورامانی - نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید
٣٢- لەتیف فاتیح فەرەج لێکۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید
٣٣- عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوان
٣٤- چنار نامق مامۆستای زانکۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید
٣٥- ھێمن حەسیب نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٦- جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید
٣٧- ئەحمەد مەجید چالاکوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال
٣٨- رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری کۆمەلایەتی و چالاکوانی بواری جینوساید و کورە باوک جینوسایدکراو.
٣٩- حازم محمد بلەیی نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٤٠- د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا
٤١- شوان محمد ڕۆستم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / کەس وکاری ئەنفال
٤٢- عارف قوربانی لێکۆڵەر لە بواری ئەنفال
٤٣- عەلی بەندی چالاکوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
٤٤- زەمان عەبدە چالاکوانی بواری جینۆساید
٤٥- شێخ سدیق توێژەر لە بواری جینۆساید
٤٦- ھاوڕێ پێشڕەو چالاکوان و کەسوکاری ئەنفالکراوو پێشمەرگەی دێرین
٤٧- محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاکوانی پرسی جینۆساید
٤٨- ھیوا سەید سەلیم نووسەرو کوڕی شەھید
٤٩- ئیسماعیل ھەنارەیی پارێزەرو نووسەر و کەسوکاری ئەنفال
٥٠- وەزیرە جەلال کەسایەتی و چالاکوانی بواری جینۆساید
٥١- ھەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و کەسوکاری جینۆسایدکراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی
٥٢- حیکمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەھید کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە و چالاکەوان و بیشمەرگەی دیرین
٥٣- د. فەرھاد حاتەم ، دادوەری داواکاری گشتی
٥٤- ھەژار ھوشیار مەھدی توێژەری و ماموستا ی زانکۆ
٥٥-پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالکراو و بنەماڵەی ئەنفالکراو
٥٦- رێکار مزوری چالاکوان و نووسەری بواری جینۆساید
٥٧- سروە محەمەد رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
٥٨- د.ئیراھیم مەلا زادە لێکۆڵەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانکۆ
٥٩- ئەیاد کاکەیی پارێزەر لە دۆسیەی ئەنفال و بارزانی
٦٠- رۆژان شەھید حەمە رەش ئەندامی پەرەمانی کوردستان
٦١- د. محەمەد حەمە عەلی رەشید مامۆستای زانکۆ
٦٢- رێکخراوی گەرمەسێری کوردی فەیلی
٦٣- شەھاب ئەحمەد فەیلی چالاکوانی بواری جینۆساید
٦٤- عەلی مەحمود محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید
٦٥- گۆڤاری شەھید

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک