په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١١\٢٠١١

ئێستا جاش گولەنییەکانی باشووری کوردستان چی دەڵێن؟!


رابەر رەشید    

 

دیارە مەبەست لە گولەنییەکان، ئەو هێز و کەس و لایەنانەن کە چ لە رووی فیکر و باوەڕو چ لە بواری بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسییەوە دەروێش ئاسا کەوتوونەتە ژێر وتەو بۆچوون و هەڵوێستەکانی گەورە فریودەری ئیسلامیی تورکیا (فەتحوڵڵا گولەن - فەتول مونافق)، ئەو گولەنەی کە لە دوا بەناو فتواکانیدا، فتوای قڕکردنی کوردانی لە باکووری کوردستانداو بەبەرچاوی میدیاکانەوەو بە کڵاوە سپییە پڕ لە تەڵەکەبازییەکەیەوە، بەوپەڕی دڕندایەتییەوە کەوتە نزاو پاڕانەوە لە خودا کە کوردان قڕ بکات و داوای تۆڵەسەندنەوەی سەربازە کوژراوە داگیرکەرەکانیشی لە سەرانی تورکیا کرد، ئەو سەربازانەی کە بوونە قوربانی گەشتەکەی سەرۆک کۆمارە ئیسلامییەکەیان بۆ سەر خاکی باکووری کوردستانی داگیرکراو.

 

گولەنییەکانی باشووری کوردستان، ئەوانەن کە گەریلا بە تیرۆریست و رژێمی تورکیای داگیرکەریش بە خاوەن ماف دەزانن، گولەنییەکان ئەوانەن کە بە بزەیەکی درۆزنانەی بەرژەوەندخوازانەوە بە رووی رەشی ئەکەپەییەکاندا پێدەکەنن و چاو لە رۆڵەکانی گەلەکەمان زەق دەکەنەوەو بە تیرۆریستیان ناوزەد دەکەن.

 

هۆ گولەنییەکانی باشووری کوردستان، ئەگەر باوەڕتان بە ئاینەکەی خۆتان هەیەو وەکو هەمیشە جاشی هزری کۆنەپەرستی نەبوون، ئەوە بە بەرچاوی هەموو دونیاوە ئەکەپەکەتان لە باکووری کوردستانی داگیرکراو، چەکی کیمیاوی قەدەغەکراوی دژی رۆڵەکانی گەلەکەمان، پارێزەرانی شەرەفی کوردایەتی بەکارهێناوە، دەی کەوایە بۆچی وا ژووژک ئاسا خۆتان گرمۆڵە کردووەو چاوی پڕ شەرمەزاریتان لە شەرمانا دەبریسکێتەوەو نققەتان لێوەنایەت؟! خۆ ئەگەر لە گۆشەنیگای جاشایەتیی ئێوەوە سەربازی تورک کە داگیرکەری کوردستانن مرۆڤن و دڵتان بە کوشتنیان دەسووتێت، ئەی بۆچی مەگەر گەریلاکانی کوردستانیش مرۆڤ نین؟!، یان دۆزەکە لای ئێوە بانێکەو دوو هەوایە؟! بە دڵنیاییەوە چۆن مێژوو ناوی جاش و خائینەکانی پێشووی کوردی لە تۆماری رەشی خۆیدا تۆمارکردووە، ئەوا باشتر دڵنیابن کە ئێوەش لە ئێستا و ئایندەدا دەبنە درێژەپێدەری لیستی ئەو تۆمارە رەشەو شەرمەزاری مێژوو، ئەگەر لە شەرمەزاری تێگەیشتبێتن کە چەندە قورسە بۆ مرۆڤێک مێژوو بە خیانەتکار لە لاپەڕەکانی خۆیدا تۆماری بکات.

 

دەسا گولەنییەکانی باشووری کوردستان، بەخۆتاندا بچنەوەو چیتر درێژە بە هزری کۆنەپەرستی و هەڵوێستی جاشایەتیتان مەدەن و وەرنەوە هۆشی خۆتان و ریزی نەتەوەکەتان و کورد وتەنی: "خوێن بە ئاو نابێت"، ئەمڕۆ گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا بەم باشووری کوردستانە نیمچە ئازادکراوە درۆزنانەیەشەوە، چاوەڕوانی یەکێتیی نەتەوەیی هەموولایەکە، وەرنەوە ریزی گەل و وەکو گەلانی دیکەی ناوچەکە بۆ تەنها جارێک کوردانەو مەردانە بژین و بیر لە دواڕۆژی کوردستان بکەنەوە.
 

ماڵپەڕی رابەر رەشید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک