٤\٣\٢٠١٨
ئەستێرەکانی هاوڕێم.

عەلی حەمەڕهشید
ئەستێرەکانی
ھاوڕێم
ھەرگیز بەشەو ناخەون
ھەر تاریکایی داھات
ئەوانیش دەردەکەون
*
* *
حەز دەکەن پێکەوە بن
تاریکایی ڕاوبنێن
تا بەیانی گۆرانی
بۆ پرشنگی خۆر بڵێن
*
* *
کە خۆر ھەڵھات ئەوانیش
دەڕۆن و دیار نامێنن
چەپک چەپک تیشکی گەش
لە ناخیاندا دەڕوێنن
*
* *
لە ئاسمانی بەرینا
بە تیشکەوە گەشت دەکەن
تاریکایی لە کوێ بێ
ڕوناکایی بۆ دەبەن
*
* *
چونکە ئەستێرەکانیش
ھەروەکو ئێمە جوانن
ھاوڕێی ئازیزی ئێمەن
ھەرچەندە لە ئاسمانن.
٢٨\٤\٢٠١١
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|