٨\١\٢٠١٢
ئه‌ستوورک!

جه‌لال قادر
له‌گه‌ل به‌ریبه‌یان ئۆتۆمبیله‌که‌م به گڕ
ده‌خست و تا به‌رده‌می نانه‌واخانه‌که لێمده‌خوری ، چوار پێنج کولێره‌ی
گه‌رمم ده‌کڕی و ده‌گه‌رامه‌وه ماڵ.
زۆربه‌ی به‌یانیان مام هاوارم ده‌بینی به شه‌له شه‌ل به‌ره‌و نانه‌واخانه‌که
ده‌چوو. ئه‌م ڕێگا کردنه‌ی مام هاوار وایلێکردم چیترمنیش به سواری
ئۆتۆمبیل نه‌چم بۆ نان کڕین.
نانه‌واخانه‌که دوو کۆلان دوور بوو له‌مالی من و مام هاواره‌وه .
زۆرجار له‌سه‌ر کۆلان توشم به توشی مام هاوار ده‌بوو، پێکه‌وه تا به‌رده‌می
نانه‌واخانه‌که به قسه‌ی خۆش ڕێگامان ده‌کرد . به‌لام کێشه‌که‌م ئه‌وه‌بوو
ده‌بوایه له گه‌ڕانه‌وه‌شدا له‌گه‌لی بگه‌ڕێمه‌وه چونکه شه‌رمم ده‌کرد
به‌جێیبهێلم .
چه‌ند به‌یانییه‌ک له‌گه‌لی ڕێگام کرد ، له پاشان ناچار بووم له درزی
ده‌رگاوه چاو به کۆلاندا بگێڕم مام هاوار دیار نه‌بوایه به ڕاکردن
خۆم ده‌گه‌یانده نانه‌واخانه‌که.
له هه‌مووی سه‌یروسه‌مه‌رتر ئه‌وه‌بوو مام هاوار باوکی دوو کوڕی گه‌نج
و دووکچی عازه‌ب بوو ، نه‌مده‌زانی چۆن ویژدانیان ڕێیده‌دا ئه‌و باوکه
پیره‌یان بنێرن بۆ نان کڕین؟!
هه‌رچه‌نده پیرێکی په‌ککه‌وته نه‌بوو ، لێ مرۆڤێکی ماندوو دیاربوو .
مرۆیه‌کی بالا کورت وجامانه له‌سه‌ر کلاوه‌که‌شی وه‌ک زه‌ردێنه‌ی
هێلکه له دووره‌وه ده‌بریقایه‌وه . چاوه‌کانی سپی سپی بوو، موی
برۆکانی هه‌ر یه‌ک به‌لایه‌کدا ده‌رپه‌ڕیبوو . رووخۆشی و وته به نرخه‌کانی
جوانیه‌کی تایبه‌تی پێ به‌خشی بوو!
جار هه‌بوو له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا توشی مام هاوار ده‌بووم ، به بزه‌ی
پێکه‌نین توانجی لێده‌دام و ده‌یگوت : هاوسێکه‌م گورجتر بووه ؟
منیش ده‌مگوت : مام هاوار ئه‌گه‌ر دوابکه‌وم ، به‌یانیان شه‌قامه‌کان
قه‌ره‌بالخ ده‌بن و به دوو کاتژمێر ناگه‌مه سه‌رکار!
مام هاوار وه‌لامیده‌دامه‌وه : ڕاست ده‌که‌یت کوڕم ،هه‌موو شت گۆڕاوه
جاران له گه‌ڕه‌کێک یه‌ک ئۆتۆمبیل هه‌بوو که‌چی ئێستا مال هه‌یه دووی
هه‌یه.
گوتم : مام هاوار بۆ کوڕه‌کانت نانێری بۆ نان کڕین؟
مام هاوار : جا کوڕم نه‌وه‌ی ئێستا که‌ی گوێ له دایک و باوک ده‌گرن !
وتم : مام هاوار ده‌بێت فێریان که‌یت .
وتی : کوڕم له‌بیرت نه‌چێت هه‌ندم خۆشده‌وێن نامه‌وێ له خه‌ویان که‌م
.
له‌دلی خۆمدا وتم : ئای که باوکێکی به‌سته زمانی ، به‌م ڕۆژگاره
کوڕه‌کانت ده‌بینم موبایلیان له گوێچکدایه و به ئۆپله‌که‌یان فڕکان
فڕکانیانه .
به‌یانیه‌ک دره‌نگ له خه‌و بێ‌دار بوومه‌وه خێرا ئۆتۆمبیله‌که‌م
داگیرساند و تیژ به‌ره‌و نانه‌واخانه‌که لێمخوڕی ، هه‌ر که له‌سه‌ر
کۆلانه‌که پێچمدایه‌وه مام هاوارم بینی له ژێر دیوارێک به‌سه‌رده‌مدا
که‌وتوبوو .
گورج له ئۆتۆمبیله‌که دابه‌زیم مام هاوارم ڕاست کرده‌وه لێم‌پرسی :
چیبووه مام هاوار ؟
وتی : حه‌به‌کانم !
وتم : بتبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه ؟
وتی : نا کوڕم زوو بچۆ مالمان حه‌به‌کانم بگه‌یه‌نه ده‌ست !
مام هاوارم له‌کۆڵ کرد‌و خستمه ناو ئۆتۆمبیله‌که‌م ، تا به‌رده‌م ده‌رگای
مالیان لێمخوڕێ . هه‌ر له‌گه‌ل ده‌رگا لێدان خۆم کرد به ژوورا .
دوو کوڕه گه‌نجه‌که‌ی پرسیان : چیبووه؟
وتم : باوکتان بووراوه‌ته‌وه و داوای حه‌به‌که‌ی ده‌کات .
وتیان : ئۆو دیسان حه‌به‌کانی له‌بیرچووه !
یه‌کێ له کوڕه‌کانی ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌که‌می کرده‌وه‌وحه‌بێکی خسته
بن زمانی مام هاوار .
پرسیم : ئه‌وه حه‌بی چییه ؟
وتیان : حه‌بی نه‌خۆشی دڵه ..ئێستا چاکی ده‌کات!
وتم : جا توخوا بۆ ئێوه شووره‌ی نییه باوکتان به‌م پیرییه ده‌نێرن
بۆ نان کڕین؟
هه‌ردوو کیان ملی خۆیان شۆڕ کرد وفزه‌یان له‌ده‌م ده‌رنه‌هات .
له پاش چه‌ند خوله‌کێک مام هاوار به هۆشتر بووه‌وه و هه‌ستایه سه‌رپێ
، دوو کوڕه‌که‌ی بن باڵیان گرتوو بردیانه ماله‌وه . منیش سواری
ئۆتۆمیله‌که‌م بووم و گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و نانه‌واخانه‌که .
له پاش چه‌ند ڕۆژێکی‌تر دیسانه‌وه مام هاوارم بینی به‌ره‌و نانه‌واخانه‌که
ڕێگای ده‌کرد . زۆر به‌زه‌ییم پێدا هاته‌وه وتم : مام هاوار چیتر تۆ
مه‌یه بۆ نان کڕین ، له‌گه‌ل ده‌ستی خۆم نان بۆ ئێوه‌ش ده‌کڕم و به‌قه‌د
ده‌رگای حه‌وشه‌که‌تانه‌وه هه‌لیده‌واسم .
وتی : نا کوڕم ئه‌زێته !
وتم : ئه‌زێت نییه و خێره !
وتی : کوڕم ئه‌م خێره‌ت به قه‌د حه‌جێکه !
وتم : جا منیش ئه‌و ها نه‌بێت قه‌د حه‌جم پێناکری !
وتی : ده‌باشه منیش به‌یانیان له‌به‌رده‌م ده‌رگا چاوه‌ڕێت ده‌که‌م ؟
وتم : ده‌رزه‌نێ نان به‌شتان ده‌کات ؟
وتی : کوڕم من له‌به‌ر خاتری کولێره‌کان ده‌چم بۆ نان کڕین . ئه‌و
کولێرانه وه‌ک ئه‌ستوورکه‌کانی ده‌ستی دایکم وایه !
وتم : ئه‌ستوورک چییه ؟
وتی : ئه‌ستوورک ..هه‌ر وه‌ک کولێره‌یه ، به‌س تام و چیژو بۆنێکی
تایبه‌تی هه‌یه !.
وتم : خه‌مت نه‌بێت دوو ئه‌ستوورکه‌که‌ت له بیر ناکه‌م .
مام هاوار وتی : بێوه‌ی بیت کوڕم ..
به‌م شیوه‌یه هه‌موو به‌یانییه‌ک ده‌رزه‌نیک نان و دوو ئه‌ستوورکم
بۆمالی مام هاوار ده‌کڕی به قه‌د ده‌رگای حه‌وشه‌یان هه‌لمده‌واسی ،
به‌لام مام هاوار هه‌میشه بێ‌دار بوو هه‌ر که گوێی له ده‌نگی
ئۆتۆمبیله‌م ده‌بوو ده‌رگای حه‌وشه‌ی ده‌کرده‌وه به زۆر پاره‌که‌ی له
ده‌ستم ده‌نا و سوپاسی ده‌کردم .
چیرۆکی ئه‌م نان کڕینه‌م لای که‌س نه‌ده‌وێرا بدرێکنم نه‌کا گالته‌م
پێبکه‌ن و بلێن : ئه‌ی مام هاوار دوو کوڕی هه‌یه ئیتر تۆ بۆ خزمه‌تکارییان
بۆده‌که‌یت؟! .
له هه‌مووی ترسناکتر ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌رهاوسه‌ره‌که‌م بزانێت نان بۆ
ماڵی مام هاوار ده‌کڕم له مالش ده‌رمده‌کات.
به‌یانییه‌کیان وه‌ک جاران ده‌رزه‌نێک نانم بۆ مالی مام هاوار کڕی ،
کاتێ گه‌یشتمه به‌رده‌رگای مالیان مام هاوار نه‌هاته ده‌ره‌وه .
منیش کیسه نانه‌که‌م به قه‌د ده‌سکی ده‌رگاکه‌یان هه‌لواسی و گه‌رامه‌وه
ماڵ.
نانی به‌یانیم خوارد و ڕۆیشتم بۆ سه‌رکار.
ئێواره که گه‌ڕامه‌وه ماڵ له‌سه‌ر کۆلانه‌که‌وه بینیم به‌رده‌رگای
مالی مام هاوار پڕ له خه‌لکه و داره‌مه‌یتێک له‌به‌رده‌م ده‌رگایان
دانراوه . یه‌کسه‌ر زانیم مام هاوار گیانی سپاردووه .
له‌به‌ر لۆمه‌ی خه‌لک چه‌ند ڕۆژێک نه‌چوومه سه‌رکار، له‌گه‌ل هاوسێکان
سه‌رپه‌رشتی پرسه‌که‌مان کرد .
پرسه ته‌واو بوو ، پووره (سورگڵ) هاوسه‌ری مام هاوار سوپاسی کردم وتی
:خوا له هاوسێیه‌تیتان که‌م نه‌کات ... ئه‌و پیره‌مێرده‌م هه‌میشه
باسی چاکه‌ی تۆی ده‌کرد .
ئیتر به‌یانیان به‌ته‌نیا ده‌چووم بۆ نانه‌واخه‌نه‌که‌و ده‌گه‌ڕامه‌وه
ماڵ . خۆشه‌ویستی و یادی مام هاواربه‌رده‌وام له ئه‌ندێشه‌مدا ده‌خولایه‌وه
.
له‌دلی خۆم وتم : له‌وه‌بێ مام هاوار له کاتێکی باش مردبێت ، خوا خۆشی
ویستووه نه‌یوستوه پیرتر بێت وله په‌ل و پۆ بکه‌وێت .
به‌یانیه‌کی زوو به خاوه خاو ده‌چووم بۆ نان کڕین بینیم پووره (
سۆرگل) کیسه‌یه‌کی له ده‌سته‌و به‌ره و نانه‌واخانه‌که ده‌چێت .
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه سه‌رم لێشوابوو و نه‌مده‌زانی چیبکه‌م !..خۆم له
پووره (سورگل) بدزمه‌وه ؟ پێکه‌وه ڕێگا بکه‌ین ، به سواری
ئۆتۆمبیله‌که‌م بیبه‌م یان خۆم نانیان بۆکڕم؟
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌موو به‌ریبه‌یانیه‌ک پووره (سورگل)م ده‌بینی
کیسه‌یه‌ک نانی به‌ده‌ستێک هه‌لگرتبوو ، به‌ده‌سته‌که‌یتری له‌تێ ئه‌ستوورکی
له کیسه‌که ده‌رده‌کرد و ده‌یخوارد!.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال قادر
|