ئه‌وانه‌ی خه‌ون نابینن چه‌ند زوو ئه‌مرن .
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین به سه‌ما سارده‌کانی ئاگر باوڕمه‌که‌ن به‌ستنی ده‌ریاکان وه‌ک سڕبوونی مار وایه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ چرکه‌کانی ته‌مه‌نی دابه‌شێته سه‌ر گه‌ڵاکانی به‌هارێک ئه‌بێ له په‌راوێزی هه‌موو رۆژێکدا ئه‌ستێره‌یه‌ک و شه‌ونمێک و ره‌نگی گوڵێک بخوێنێته‌وه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خانه‌کانی له‌شی به جوغرافیه‌ی جیهانێک بکات ئه‌بێ ئاسمانی خه‌ونه‌کانی له هه‌ور بێت بۆ بارینی خه‌یاڵ خه‌یاڵ له به‌رده‌کانی به‌ر باران بۆ پاک بوونه‌وه له روباره نه‌پساوه‌کان بۆ سوڕاندن له ماچه‌کانی خۆر و زه‌وی بۆ له دایک بوون خه‌یاڵه ته‌ڕه‌کان له باخچه ته‌ڕه‌کان ئاو له ماچان ئه‌چۆڕێنن هه‌ناسه ته‌ڕه‌کان له زه‌ویه نه‌رمه‌کان گوڵ ئه‌بارێنن ئه‌م خه‌ونانه له کوێ دێن وه‌کو گه‌ڵا له مرۆڤه پایزیه‌کاندا ئه‌وه‌رێن بۆ به‌ر پێی دێوه‌کانی به‌فر نووسه‌رێکی پیر کۆیئه‌کردنه‌وه بۆ ئاگردانی پیره‌ژنه‌که‌ی شوانێک بزنه‌کانی پێ ئه‌له‌وه‌ڕاند سه‌رخۆشه‌کان به میز ته‌ڕتریان کردن هه‌ر ئه‌وه‌نده مانه‌وه تا له هه‌ناسه‌کانی خۆیاندا رزین ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی منداڵه خه‌ونێکه له ژووری تریاکخۆرێک خۆی شاردبووه‌وه به دوای به به‌هار کردنی خه‌ونه‌کان ئه‌گه‌ڕا گۆرانی سه‌وزی بۆ وورده خه‌ونه‌کان ئه‌گووت چیرۆکه زه‌رده‌کانی ئه‌کرده په‌ین بۆ زه‌ویه مردووه‌کان به قژی منداڵه‌کان خه‌ونه‌کانی ئه‌گواسته‌وه له جانتای قوتابیه‌کان خه‌ونه‌کانی ئه‌شارده‌وه خۆشی دۆگمایانه ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ تریاک و منداڵگاکه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته چه‌نده کۆنه هێنده‌ش نوێیه ئێستاش ماسیه‌کان له ناو ئه‌م خه‌ونانه‌دا مه‌له ئه‌که‌ن باڵداره‌کان به نێو ئه‌م خه‌ونانه‌دا ئه‌فڕن خشۆکه‌کان به سه‌ر ئه‌م خه‌ونانه‌دا ئه‌خشێن جێ پێی داینه‌سۆڕه‌کان له زه‌وی ئه‌م خه‌ونانه‌دا دۆزرایه‌وه که‌لله و ئێسقانی نیائه‌ندرتال له ئه‌شکه‌وتی ئه‌م خه‌ونانه به‌جێ مابوو گوڵه‌کان ره‌نگیان له‌م خه‌ونانه وه‌رگرت هه‌ناسه‌کان ده‌نگیان له‌م خه‌ونانه وه‌رگرت ئه‌ستێره‌کان له روناکی ئه‌م خه‌ونانه گه‌شانه‌وه ئه‌م خه‌ونانه خۆریان گه‌رم کرده‌وه زه‌وی بۆ جوانی ئه‌م خه‌ونانه له خه‌لوه‌ته وه‌رنه ژوورێ له ده‌رگا داخراوه‌کانی خه‌ون له په‌نچه‌ره گه‌وره‌کانی ته‌ماشاکه‌ن ئه‌وانه‌ی خه‌ون نابینن چه‌ند زوو ئه‌مرن له خه‌ونه ناسکه‌کان توڕه‌مه‌بن به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه ناگرن فه‌زای خه‌ونه‌کان به‌تاڵکه‌ن له شه‌ڕ به‌ر له‌وه‌ی خه‌ونه‌کان کۆچ ره‌وکه‌ن وولاته بێ خه‌ونه‌کان بێ بارانن بێ بارانن بێ باران.
Handren88@hotmail.com١ی ١٠ی ٢٠٠٠
|