ئەوانەى گۆڕانیان
هەڵبژارد نانەکەیان بڕدرا.
(کە بەردێکى سەرەرێِگاکە لانابەیت، بۆ شەقامەکان پڕدەکەى لە بەرد)
پێشڕەو حەمید
یەکێتی نیشتمانى کوردستان، وەک ڕێکخراوێکى سۆشیال دیموکرات کە شانازى
بە ئەندام بونى وەدەکات لەڕێکخراوى سوشیال دیموکۆرتى جیهانى بەناوى
پاککردنەوەى ڕیزەکانیان بەقەولى خۆیان لەخەڵکانى ( خیانەتکار و
ئیزدیواجى ) بەردەوامن لەسەر نان بڕینى کارمەندانى پۆلیس و
پێشمەرگەکانى خۆیان ، و تائێستاش لەلایەن کۆمپانیاى ووشە وە فۆرم بۆ (
1000 ) هەزار کەس پڕکراوەتەوە لەسەر نان بڕینیان و ( 150 ) حاڵەتیش
لەلایەن پارێزەرەکانى کۆمپانیاى ووشە و لیستى گۆڕانەوە ئیحالەى دادگاى
بەرایى پارێزگاى سلێمانى کراون .
بەرپرسانى سەربازى و ( 30 ى یا 30 ى ) یەکێـتى لەچەندین کەناڵى
جیاجیاوە ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە هیچ کارمەندێکى حکومى لەسەر کارەکەى
دەرکرابێت یان نان بڕاوکرابێت ، بەڵام لەئامادەکردنى ئەم هەواڵەدا
تەنها ناوى تەواو و ناونیشانى ئەوکەسانە بڵاودەکەمەمەوە کە پۆلیس و
سەربازو پێشمەرگەن و هەمویان موچە لە حکومەتى هەرێم وەردەگرن نەک لە
یەکێتى نیشتمانى وەک ڕێکخراوێکى سوشیال دیموکرات ؟!
ئەم ناوانەى لاى خوارەوە هەمویان لەسەر ئەوەى دەنگیان بۆلیستى گۆڕان
داوە دەرکراون و خەڵکى شارى دەربەندیخان و چواردەورى شارەکەن ،
بۆزانیارى خوێنەران ڕیزبەندکردنى ناوەکان بەم شێوەیەدەستپێدەکات ( ناوى
سیانى، پلە ، کاتى دامەزراندن ، شوێنى دەوامکردن ، کاتى دەرکردن ، بارى
خێزانى ):
1/ ( محمد عەزەم نازدار عەلى ) ( مولازم ) (1/6/2004 ) ( لیواى 3 فەوجى
1 پاسەوانى سنور / مەیدان ) ( 21/7/2009 ) ( خێزاندار) .
2/ ( کەریم فتاح عەلى عەزەم ) ( پۆلیس ) ( 26 /10/2008 ) ( پاسەوانى
سنور / هەورامان ) ( 10/7/2009 ) ( خێزاندار ) .
3/ (نەجم فرید عەزیز ) ( ج . اول ) ( 10/6/2007 ) ( سکرتاریەت ف.3 ) (
27/7/2009 ) ( سەڵـت ) تێبینى : بۆماوەى حەوت ڕۆژ لەشارۆچکەى کفرى
زیندانى کراوەو سەریان تاشیوە و پاشان ئازادکراەوەو فەێلکراوە .
4/ ( سەلام ڕەشید محمود خدر) ( پ . م ) ( 1/6/2007 ) ( تۆپخانە/ مەیدان
) ( 10/6/2009 ) خێزاندار.
5/ ( سیروان عەبدولکەریم قادر ) ( پ . م ) ( 15/11/2007 ) (
دەربەندیخان ) ( 15/6/2009 ) خێزاندار .
6/( سەرکەوت فاخر عەبوڵا نادر ) ( پ.م ) ( 15/7/2008 ) ( لیواى 34 ) (
157/2009 ) خێزاندار .
7/ ( ئاراس بارام عەزیز فتاح ) ( پ . م ) ( 1/1/2009 ) ( مەیدان / کانى
پاشا ) ( 2/8/2009 ) سەڵت .
تێبینى : ئەو ( 7 ) حەوت ناوەى سەرەوە تەواوى زانیاریەکانیان لەگەڵ
کەیسەکانیان داوە بە پارێزەرەکانى کۆمپانیاى ووشەو لیستى گۆڕان بۆ
ڕەوانەکردنى بۆدادگاى بەرایى سلێمانى .
8/( محسن سید عەبدوڵا ئەحمەد محمد ) ( پ . م ) ( 8/12/2004 ) ( مەیدان
) ( 14/8/2009 ) خێزاندار .
9 / ( قاسم عەبدولقادرحەمەڕەشید ) ( پ.م ) ( 2008 ) ( خانەقین ) (
27/7/2009 ) سەڵت . ئەم کەسە پێشمەرگەى پارتى دیمورکراتى کوردستان بوە
و لەدواى ئەوەى دەریان کردوە موچەى ماتنگى ( 7 ) ى وەرگرتوە کەبڕى (
300 ) سێ سەد هەزار دینارى عێراقى چاپى لەندەنى بوەو پارەکەیان
لێوەرگرۆتەوە و دواتر دەریان کردوە .
تەواوى ئەم زانیاریانەم لە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراوى لیستى گۆڕان
وەرگرتوە و چاوەڕوانى ناوى ئەو کەسانەبن کە موچەى خانەنشینی یان هەیەو
موچەکانیان پێنەداون لەگەڵ ئەو ناوانەى تر کەگواستراونەتەوە بۆ دەرەوەى
شوێنى دانیشتنى خۆى و ئەو کەسانەى کە موچەکانیان ڕگرتون .
|