١۴\١\٢٠١٠
ئه‌وانه‌ی له‌ژێر جوبه‌ی ئاینه‌وه سیاسه‌ت ده‌که‌ن
شه‌رم له خۆیان ناکه‌ن و زیانیش به ئاین ده‌گه‌یه‌نن،
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به نموونه.

عه‌باس رۆسته‌م
ساڵی 2002 بوو
، کاتێک حیزب و گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له هه‌ڵه‌داواندا
بوون بۆ ئاماده‌کاریی
بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی چاوه‌ڕوان ئه‌کرا له هێڕشی سوپای ئه‌مریکا
و هاوپه‌یمانان کۆتایی به ڕژێمی سه‌دامی فاشی بهێنرێ و هه‌ریه‌که
ئه‌یویست به شێوه‌ێیه‌ک ڕۆڵی خۆی تێدا ببینێت .
هه‌ر له‌و هه‌وڵانه‌داو [ وه‌ک بوبوه نه‌ریتێک لای حیزبی شیوعی عێراقی
و باڵه‌که‌ی له کور‌دستان ] رێکخراوی حیزبی شیوعی عێراقی له
به‌ریتانیا که‌وتبونه جموجوڵ و ڕاکه ڕاکه
به دوای رێکخراوی حیزب و گروپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی عێراقی له
به‌ریتانیا به نیازی پێکهێنانی هه‌ر له‌یه‌ک
نزیک بونه‌وه‌ێیه‌ک له ژێر هه‌رچ ناوێک‌دا بێت له گه‌ڵیاندا .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێواره‌ی رۆژی 25 /6 / 2002 کۆبۆنه‌وه‌ێیه‌کی
فراوان به‌سترا له هۆڵێکی [ ئیلینگ تاون هۆڵ ، له له‌نده‌ن ] که
نزیکه‌ی سه‌د که‌سێک له نوێنه‌رانی حیزبی شیوعی عێراق
و کور‌دستان و حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی وحیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی
ئیشتراکی سه‌ر به سوریا و چه‌ند گروپ و کۆمه‌ڵی جیاجیا تێیدا به‌شداربون
، کۆبونه‌وه‌که له لایه‌ن دکتۆر ئینراهیم
جه‌عفه‌ری وه‌ک نوێنه‌ری حیزبی ده‌عوه
و دکتۆر سلم عه‌لی وه‌ک نوێنه‌ری
حیزبی شیوعی عێراقیه‌وه به ڕێوه ده‌چوو . دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
ئایه‌تێکی قورئانی ، کۆبونه‌وه‌که ده‌ستی به کاره‌کانیکرد و کۆپی {
میساق}ه ئاماده‌کراوه‌که به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا
دابه‌شکرا ، هه‌ر چه‌نده من وه‌ک نوێنه‌ری حیزبی شیوعی کور‌دستان
بێئاگابوم له کاری ئاماده‌کردنی ئه‌و میساقه و رۆژێک پێشوه‌خت کۆپیه‌که‌یم
وه‌رگرتبو ، به ڵام ئه‌مزانی که دوو هاورێی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی شیوعی عێراقی به‌شداریان تێداکردوه .
ته‌واوی بڕگه‌کانی میساقه‌که بۆ ئه‌و کاته له‌باربون ته‌نها بڕگه‌ی
شه‌شه‌م نه‌بێت ، که نه‌ک هه‌ر له‌بار نه‌بو به‌ڵکو پاشگه‌ز بونه‌وێیه‌ک
بو له ئاست ئامانجه‌کانی گه‌لی کوردمان و سوکایه‌تیکردن بو به‌و هه‌موو
قوربانیانه‌ی گه‌له‌که‌مان له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌کانی
ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا
هاتوه له‌وه‌ته‌ی عێراق له‌سه‌ر میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دروستکراوه
.
بڕگه‌که به‌م شێوه‌یه بو
{ حل المسألة القومیة فی العراق حلآ سلمیآ عادلآ لضمان الحقوق
القومیةالمشروعة للشعب الکردی والحقوق القومیة المشروعة للترکمان
والآشوریین و غیرهم ضمن نطاق الوحدة الوطنیة العراقیة }
. بۆیه ناچار بووم هه‌ڵبده‌مێ وداوای قسه‌کردن بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌ک تاکه که‌سێکی کورد له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رگری له مافی نه‌ته‌وه‌که‌م
بکه‌م ، پاش هه‌وڵێکی زۆر‌و به پشتگیری هه‌ندێک له ئاماده‌بوان ، هه‌ردوو
به‌رێوه‌به‌ری کۆبونه‌وه‌که ناچاربون مۆڵه‌تی قسه‌کردنم بده‌نێ منیش
قسه‌کانم به‌م شێوه‌یه بوو :-
ئه‌مه‌وێت هه‌ردوو به‌رێز د. جه‌عفه‌ری و د.
سلم و هه‌موو ئاماده‌بووان بزانن که‌من وه‌ک
نوێنه‌ری حیزبی شیوعی کور‌دستان ئاگام له نوسینی ئه‌م میساقه نیه و
ته‌نها ئێواره‌ی دوێنی کۆپیه‌که‌یم وه‌رگرتوه‌و کاتێکش بڕگه‌ی شه‌شه‌می
ئه‌م میساقه‌م خوێنده‌وه وتم تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی ئه‌م میساقه‌یان
نوسیوه‌ته‌وه له مه‌ریخه‌وه دابه‌زیبن و ئاگایان له‌وه نه‌بێت که
کێشه‌ی گه‌لی کوردمان له عێراق کێشه‌ێیه‌که وه‌ک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
به جه‌سته‌ی هه‌موو عێراقیه‌کاندا بڵاو بۆته‌وه‌و هه‌موو گه‌لانی
عێراق به کورد‌و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیکه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت
باجی ئه‌ده‌ن ، کێشه‌که‌ش به‌م بڕگه‌یه‌ی میساقه‌که‌ی ئێوه چاره‌سه‌رناکرێت
، هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌که‌مدا وتم { تاکه‌ی کێشه‌ی گه‌لی کوردمان و
کوردستانه دابه‌شکراوه‌که‌مان ئاوا به سووکی سه‌یر ئه‌کرێت ، له
لایه‌ک ئیسلامیه‌کان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که هه‌موومان ئیسلامین و له‌ژیر
چه‌تری ئیسلامدا ئه‌ژین ، ئیتر کورد‌و عه‌ره‌بی چی
و له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌یانه‌وێت له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا
بمان توێننه‌وه ، عه‌ره‌به نه‌ته‌وه په‌رسته شۆڤێنیه‌کانیش هۆزه‌کانمان
ئه‌گێڕنه‌وه سه‌ر هۆزه عه‌ره‌به‌کان و نکولی له بونی گه‌لی کوردمان
ئه‌که‌ن به نیازی تواندنه‌وه‌مان له ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا ،
تورکه فاشسته‌کانیش به تورکی شاخاوی ناومان ئه‌به‌ن } باشه ئێوه
تاکه‌ی له ئاست مافی گه‌له‌که‌ماندا به‌م شێوه‌یه ره‌فتار ئه‌که‌ن و
ته‌نها له‌وشه‌ی فیدراله‌تیش سڵ ئه‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا په‌رله‌مانی
گه‌لی کورد له‌کوردستانی عیراق ئه‌و فیدراله‌تیه‌ی وه‌ک چاره‌سه‌رێک
بۆکێشه‌ی گه‌له‌که‌مان چه‌سپاندوه .
قسه‌کانم إبراهیم جعفری وروژان و هه‌ڵسایه سه‌رپێ و وتی ، سه‌یر که
به‌رێز ئه‌بو رێزان ، ئه‌گه‌ر به‌و ئیسلامیانه مه‌به‌ستت ئێمه‌یه ،
ئه‌وا من لێره‌وه‌و له به‌رچاوی ئه‌م به رێزانه‌دا وه‌ک قسه‌که‌ر به
ناوی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراقیه‌وه ئه‌ڵێم ، من نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ مافی
فیدرالیه‌تم بۆ گه‌لی کوردمان له عێراق به‌ڵکو له گه‌ڵ رزگاری هه‌مو
پارچه‌کانی کوردستانم و یه‌کگرتنه‌وه‌یان له کۆمارێکی یه‌کگرتودا .
منیش له وه‌ڵامدا وتم { بارک الله فیک } که‌واته ده‌بێت ئه‌و بڕگه‌یه
بگۆرێت و به ڕاشکاوی دانبنرێت به مافی فیدرالیدا بۆ کوردستانی عێراق
و بریاریشدرا ئه‌و بڕگه‌یه ده‌ستکاری بکرێت له سه‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ی
که من پێشنیاری ئه‌که‌م و هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به فاکس بۆیانی بنێرم
به ژماره فاکسی حیزبی ده‌عوه .
به‌ڵام به داخه‌وه بۆ سبه‌ینێ میساقه‌که‌و بڕگه‌ی شه‌شه‌می بێگۆڕین
به ناونیشانی { البیان الختامی لاتلاف
القوی الوطنیة } بڵاوکرایه‌وه له رۆژنامه‌ی(
الحیاە و الزمان) له له‌نده‌ن به واژۆی ئێمه‌شه‌وه وه‌ک رێکخراوی
حیزبی شیوعی کور‌دستان ، بۆیه ناچار بوین له هه‌مان ئه‌و رۆژنامانه‌دا
ئه‌و هه‌واڵه به‌درۆ بخه‌ینه‌وه .
بۆیه ئه‌توانین بڵێین سیاسه‌ت بوه به‌فرتوفێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی و ئه‌مانه‌ش
{ دکتۆر جه‌عفه‌ری } به نمونه که له ژێر جوبه‌ی ئاینه‌وه سیاسه‌ت
ئه‌که‌ن ، شه‌رم له خۆیان ناکه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی زیانیش بۆ ئاینه‌که‌یان
، چونکه هه‌ر ئه‌و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوو که کاتێ سه‌ره‌ک وه‌زیران
بوو دژی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور وه‌ستاو بوه
هۆی لادانی له پۆسته‌که‌ی ، وا کاریش گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌سێکی وه‌ک [
سمیر صبیح ] هه‌ر له‌و سه‌نگه‌ره‌ی دکتۆر
ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه ژه‌هرو زۆخاوی
شۆڤێنیستی په‌نگخواردوی خۆی و هاوسه‌نگه‌رانی دژی گه‌لی کوردمان به سه‌ر
کاکه‌حه‌مه‌دا بڕێژێت و به چه‌پڵه رێزان و هاواری (الله و
اکبر)
ستایشی لێبکرێت .
|