په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٤\٢٠١٤

ئەوانەی پێیان دەگوترێ چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

لە هەمووان پتر رێگرن لە دادگاییکردنی ئەنفالچییان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان!

 

 

 

میللەت بە شێوەیەکی گشتیی سەبارەت بە مەسەلەی ئەنفالەکان زۆر بێزار و داخدارن لە حیزبەکان و دەسەڵاتدارانی کوردستان چونکە تا ئێستا نەک هەر ئەنفاڵچییانیان بە دادگا نەگەیاندوە بەڵکە داڵدەشیان داون و قەرەبوویەکی ئەوتۆی کەسوکاری ئەنفالکراوانیشیان نەکردۆتە کە شایەنی باس بێ، لەو نێوەشدا ساڵانە کۆمەڵە کەسێک بە ناوی چالاکوانان پەیدا دەبن و گرووپ و رێکخراوان دروست دەکەن و کۆڕ و کۆبوونەوان ساز دەدەن.. سەرەتا زۆر لێزانانە بە پشتگیریی خەڵکی هەژار و ئازادییخوازان و بێ لایەنەکان خۆیان دەردەخەن تا سەرنجی دەسەڵات و حیزبەکان رادەکێشن.. هەر کە دەستیشیان لە توانستە مادییەکان گیر دەبێ ئیدی ئەو ئامانجانە لەبیر دەکەن کە پێشتر بانگەشەیان بۆ دەکردن و لە دەستپێکی هەر چالاکیی و کۆڕ و کۆبوونەوەکیان سیاسەتبازێک دەهێنن قسە بۆ خەڵک بکا تا تاوانی داڵدەدانی ئەنفالچییان و فەرامۆشکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ئەستۆی خۆیان لاببەن و رووی خۆیان سپی بکەونەوە.. نزیکترین نموونەش دوو رۆژ بەر لە ئێستا (١٣\٤\٢٠١٤) (فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن) لە یادی ٢٦ ساڵەی ئەنفاڵەکاندا کەسێکی وەک (بەیان سامی عەبدولڕحمان)ی هێنا تا لە دەستپێکی یادەکەدا قسە بکا کە حیزبەکەی نەک هەر لە داڵدەدانی ئەنفاڵچییان و فەرامۆشکردنی کەسوکاری ئەنفالچییان بەڵکە لە تێکڕای ئەو نەهامەتییانەی کە تا ئێستا بەسەر میللەتەکەماندا هاتوون پشکی شێری بەرکەوتوە!

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک