٣٠\۴\٢٠١٠
ئه‌وانه‌ی خوداوه‌ند
و پێغه‌مبه‌ر و قورئان پشت و په‌نایانه
بۆ وا زیڕه‌یان کردووه؟

عه‌باس رۆسته‌م
زانای فه‌له‌کناسی به‌نا‌وبانگی ئیتالی ( گالیلۆ ) له ئاستی ئه‌و
هێڕشه ناڕه‌وایه‌ی کرایه سه‌ر خۆی و هاوڕێ زاناکه‌ی له لایه‌ن که‌نیسه‌و
گه‌وره‌پیاوه ئاینییه‌کانی ئه‌و چاخه و به سوتاندنی هاورێکه‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری
خۆی کۆتاییانهات ، وتوویه‌تی (من هه‌رگیز بڕوا ناکه‌م خودایێک که ئه‌م
مێشکه‌ی پێبه‌خشیوم ، هه‌ر ئه‌و خودایه‌ش ئه‌وه‌م لێقه‌ده‌غه بکات که
ئه‌و مێشکه‌م به‌کار بهێنم) ، کاتێک که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له
ئینجیل‌دا هاتوه سه‌لماندی که زه‌وی خڕه‌و به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه‌و
رۆژیش چه‌قی ئه‌م گه‌ردونه‌یه‌و وه‌ستاوه‌و گشت هه‌ساره‌کانی دیکه به
زه‌ویشه‌وه به ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌و.
زانای به‌ناوبانگ ( ئه‌نشتاین ) یش ئه‌ڵێت ، من هه‌رگیز هه‌وڵی ئه‌وه‌ناده‌م
به خه‌یاڵیش بیر لـــه خودا بکه‌مه‌وه، ئه‌وه‌م به‌سه که سه‌رم
سوڕماوه له‌م بنیاتنانه توند‌و تۆڵه‌ی که له‌م گه‌ردونه‌دا ده‌یبینم
و ده‌بێته مایه‌ی حه‌په‌سانمان تاکو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌توانین هه‌ستی
پێبکه‌ین.
ئه‌و زانایه‌ش که نهێنیه‌کانی (DNA) ی ئاشکراکرد، له وه‌ڵامی
پرسیارێکدا ئایا زاناێیه‌ک ئه‌ناسیت که بڕوای به بونی خوداوه‌ند هه‌بێت،
له وه‌ڵامدا وتی نه خێر ، هاورێکه‌شی که له‌و کاره‌یدا به‌شداری له‌گه‌ڵ
کردبوو، ده‌ستبه‌رداری کاره‌که‌ی بو له زانکۆی (کامبرج) کاتێک به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
زانکۆکه بریاریاندا که‌نیسه‌ێیه‌کی بچوک له ناو زانکۆکه‌دا دروست
بکه‌ن.
ریچارد دیکنز له لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رژمێرێکدا بۆیده‌رکه‌وتوه که له‌و
سه‌ده‌ها زانایانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلیان وه‌رگرتوه ته‌نها شه‌ش زانایان
بڕوایان به بونی خوداێیه‌ک هه‌یه له ئاسماندا .
نه‌هرۆی سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی هندستان وتویه‌تی (ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵین
ئاین و هه‌رچ دیارده‌ێیه‌کی دیکه‌ی به ناوی ئاینه‌وه هه‌یه، نه‌وه‌ک
ته‌نها له هندستان، به‌ڵکو له هه‌موو شوێنیکی جیهاندا، ده‌متۆقێنن و
دژیان ده‌وه‌ستم و ئاواته‌خوازم نه‌مێنن، چونکه زوربه‌ی کات بڕوا‌و
بیروبۆچونێکی کوێرانه‌یه‌و کارێکی به‌رپێچدانه‌وه‌ی بێمانایه و هه‌مووی
له پێناوی ده‌ستکه‌وتی که‌سه‌کانه).
ئه‌م دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه که به‌رهه‌می مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤن
وا زیڕه‌یانکردوه به‌م ئیسلامیانه‌ی ناو حزبه ئیسلامیه‌کان و به مه‌لاو
به ناو زانا ئاینیه‌کان که بکه‌ونه هه‌ڕه‌شه‌کردن و تۆقاندن به
نیازی له قاڵبدانی مێشکی رۆشنبیرانمان و قه‌ده‌غه کردنیان له به‌کارهێنانی
ئه‌و مێشکه‌یان و خۆیان وه‌ته‌نی لغاوکردنیان بۆ ئه‌وه‌ی سنووری
بیرکردنه‌وه‌یان له‌وه تێپه‌ڕ نه‌کات که له پێش هه‌زارو چوارسه‌دوسی
ساڵدا داڕێژراوه له کۆمه‌ڵگاێیه‌کی ده‌وارنشینی خێڵه‌کی نه خوێنده‌واردا
و به بیانووی ئه‌وه‌ی که داهێنان له ئایندا قه‌ده‌غه‌یه، واتا ( لا
إجتهاد فی ا‌لدین ) ، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیان بۆ لواوه هه‌رئاوه‌ها به‌رده‌وامبن
له سه‌پاندنی بیری غه‌یبی بێ بنه‌ماو دژایه‌تیکردنی زانست و پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگاو سه‌رکوتکردن و به کۆیله‌کردنی ژنان و چه‌قبه‌ستنی بیر‌و هۆشی
کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ناوگه‌ڵ و سنگ و مه‌مکی ئافره‌تاندا وه‌ک ئه‌وه‌ی دوا
رۆژی کۆمه‌ڵ به جه‌سته‌ی ژنانه‌وه به‌ندبێت. ئه‌م ئیسلامیانه چاویان
له ئاستی زانست و خۆشی وخۆشه‌ویستی و کامه‌رانی مرۆڤدا هه‌ڵنایه‌ت و
کوشته‌ی ئه‌وه‌ن گه‌وره و بچووکی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌مان به‌وه‌وه خه‌ریک
که‌ن که به کام له پێیه‌کانیان بچنه ناو ئاوده‌سته‌وه‌و به کام
پێیان بێنه ده‌ره‌وه و کام له باڵه‌کانی مێش ده‌رمانه‌و کامیان ده‌رده‌و
چۆن و به‌کام شێوه‌و له کوێوه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان جووت ببن و
چۆن له هاوسه‌ره‌کانیان جیا ببنه‌وه‌و چونیش له رێگه‌ی جاشێکه‌وه
بگه‌نه‌وه یه‌ک و گه‌لێک له‌و به‌ندو بالۆرانه‌ی که رۆژگاریان تێپه‌ڕ
بووه و ڕه‌وتی خێرای به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ژیان ده‌مێکه به
جێیهێشتون.
ئێوه‌ش برایانی یه‌کگرتوی ئیسلامی و هه‌وادارانی ده‌ست به شمشێری ئاین
له وێنه‌ی مه‌لا کرێکار‌و پیاوکوژه وه‌هابیه‌کان، ده‌بێت له‌وه بگه‌ن
که ئه‌و مێشکه‌ی خوداوه‌ند به‌خشیویه‌تی به مرۆڤ نه به ترس و نه
به تۆقاندن و نه به کوشتن و سوتاندن له ڕه‌وتی بیرکردنه‌وه‌و پێشکه‌وتن
ناوه‌ستێت و ئه‌وه‌ش که ئه‌مڕۆ ڕاسته‌و به جێیه سبه‌ینی ده‌که‌وێته
به‌ر ڕه‌خنه‌و تاوتوێکردن، ئه‌وه‌ش له جێگه‌ی خۆیدا چه‌ق ببه‌ستێت به
مایه‌پووچی ئه‌مێنێته‌وه‌و خۆخه‌ریککردنیش به ده‌قه کۆنه ژه‌نگگرتووه‌کانه‌وه
له ریسوایی و ڕه‌نج به خه‌ساریی و زیانبه‌خشین به کۆمه‌ڵگا و ته‌گه‌ره‌دانان
له رێگه‌ی پێشکه‌وتن به‌ولاوه هیچ به‌رهه‌مێکیان نابێت . بۆیه وه‌ک
چۆن بۆخۆتانی به ڕه‌وا ئه‌بینن چۆنتان بوێت تاوانی کوفر و خوانه‌ناسی
بده‌نه پاڵی ئه‌م و ئه‌و و ده‌ست و ده‌متان واڵایه له کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌کردن
و سووکایه‌تییکردن به‌م و به‌و به بیانووی پڕوپوچ بێبنه‌ما و بۆتان هه‌یه
بێگوێدانه هیچ یاساییه‌ک به لێشاو یارمه‌تی له‌ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه
که‌ڵه‌که بکه‌ن بێ حه‌سیب و ره‌قیب و هه‌مو ئه‌م مزگه‌وت و ته‌کیه و
کونوکه‌له‌به‌ره‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه به‌کاربهێنن بۆ مه‌به‌ستی دیار
و شاردراوه‌تان ، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت ئه‌وه بزانن که سه‌رله‌به‌رددانه
ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت مێشکی ئێمه‌مانان له قاڵب بده‌ن و لێمان قه‌ده‌غه
بکه‌ن چۆنمان بوێت به‌کاری بهێنین، ڕۆژگاری لغاوکردنی ڕۆشنبیرانیش ده‌مێکه
به‌سه‌رچوه‌و ئه‌وانه‌ش که‌هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا جێگه‌یان وا له
زبڵدانی مێژوودایه.
ڕۆشنبیران ته‌نها سه‌رمایه و چه‌کی ده‌ستیان بیروبۆچوون و ئه‌و مێشکه‌یانه
که خوداوه‌ند پێیبه‌خشیون و به‌کاریده‌هێنن، ئێوه‌ش با له جیاتی به
کافرکردن و به ترس و تۆقاندن و کوشتن و بڕین و سوتاندن و ملپه‌ڕاندن ،
پشتببه‌ستن به قورئان و ئه‌و هه‌زاره‌ها وته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر و هه‌زاره‌ها
کتێبه‌ی زانا ئیسلامیه‌کان و سونه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر و( السلف
الێالحین ) که به میرات بۆتان ماوه‌ته‌وه، بۆچوون به بۆچوون و وته
به وته و به‌ڵگه به به‌ڵگه دوور له هه‌ڕه‌شه و سووکایه‌تییپێکردن
به‌رپه‌رچی رۆشنبیران بده‌نه‌وه با له ڕۆشناییدا ده‌رکه‌وێت کامه لا
ڕاستن و کاملا دوای کڵاوی با بردوو که‌وتوون!
28/4/2010
|