ئەوانیش هەر
دەڵێن: ئێ با .....

عهتا قاجری
حەزێک لاى من و هەندیک لەنوسەرانیش هەیەئەوەیە کە کاتێک پێنوس
هەڵدەگرین بونوسین حەزناکەین نوکى پێنوسەکەمان بەرزکەینەوە
لەسەرپەڕەکاغەزەکە تاهەرچى خاس و خراوەبیڵێن خاترانەى هیچ شتێکیش لامان
گرنگ نەبێت،ئەڵبەتە مەبەستەکەمان خاڵى کردنەوەى رق و کینە نى یە بەڵکو
سەیرکردنمانە بۆ چەمکى خاس و خراو لەگۆشەنیگایەکى ترەوە.
کاتێک بابەتەکەخاترانەى تێکەوت ئیتر خاترانەکەهەرچى بێت تاک کۆمەڵگە
وکایەکانى ونەریت و یاساو ڕیساکانى و هتد....بیت ئەوا بێگومان خۆمان لە
مەسەلەبنەڕەتیەکان ئەدزینەوە.
بەشەبەحاڵى خۆم هەندێک جا ڕقم لەو پەرەگرافانەدەبێتەوە کەڕەچاوى
خاترانەى تیاکراوە بۆیە ئەگەر مرۆف لەهەرچیەک داڕەزیل بیت لەنوسین دا
دەبیت سەخى ودەست کراوەبیت ئەمەنەک بەوماناییەى کەزۆرەو بۆرەبێت بەڵکو
کەسانى دەستکراوەکارى باش دەکەن چاوەڕى سوپاس و دەست خۆشى کەسیش نینن.
بەهەرحاڵ ئەوەتەوەرى باسەکەى من نیە چونکە ئەو بابەتە بۆخۆى دەتوانى
بابەتێک بێت بۆ قسەکردن.ئەوەى مەبەستمە قسەى لەسەربکەم ئەوبازاڕە
جەنجاڵەى گۆڕەپانى سیاسى کوردستانە کە کۆمەڵێک فرۆشیارو دوکاندارو
کڕیارى تێدایە و هەرلەبازاڕى شێخەڵاى جاران ئەچێت.
گۆراِنکارییەکانى ئەوەندەخیرایە وەک گۆڕانى شەو و ڕۆژى ناوفلیمە
بەجۆرێکى ئەو تۆ هەندێک جار فریاى شرۆڤەکردنیشى ناکەوین،هەر ئەڵێ ى
ئیلهامى لە چیرۆکى شاییەکەى (بناویلە) وەرگرتوە....
لەگەڵ ئەوەشى من کۆکم لەگەڵ ئەو بنەما سیاسیەى کەپێ ى وایە دۆست و
دوژمنى هەمیشەى نى یە بەڵکو بەرژەوەندى هەمیشەى هەیە،بەڵام نەک بەم
میتۆدەى لاى خۆمان چونکە ئەوچوارچێوەیە بەرتەسکتر دەبێتەوە کاتێک باس
لە کێبەرکى و گواستنەى دەسەڵات بەشێوەیەکى ئاشتیانە و لە ژێر یەک چەترى
نیشتیمانى و بەرژەوەندییەکى گەورەتردا کەئەویش بەرژەوەندى گشتیە دەکرێت.
ڕکابەر و سیاسیەکانى ئێمە دەیانەوى وەک پاڵەوانى فیلیمى هیندى بن هەرچى
بەخواستى خۆیانەبیکەن دوایش ببنە پاڵەوانى مەزن و ئێمەش هەموومان
چەپڵەیان بۆبکوتین.
هەرچەندە من بڕوام وایە کەهیچ یەک لەوپرۆسیسانەى کەلەپێش و پاش ڕاپەڕین
هاتونەتەگۆڕێ هیچى بەشێوەیەکى سوشتى لەدایک نەبوەو هەموویان یان بەحەوت
مانگى بونەوەیان بەسەقەتى و هەندیکیشیان هەرپێش لەدایک بون
مردون.هەرلەو بروایەشمەوەیە کەئەو ڕکابەرى و کێبەرکێ ى ئێستا بەدى
دەکەم هەمان لۆژیکیش دەى گرێتەوە.کەناسروشتین و هیچ سازگارنین بەم
کەشە،مەبەستى من بەهیچ کولوجیک بەرگرى و پاساوهێنانەوە نى یە بۆ
دەسەڵات،چونکەئەوباسە هەرلەهین ئەچێت هەتاچیلکەى تێ وەردەیت بۆنى زیاتر
دەبێت بەڵام گرفتەکە ئەوەیە ئەوبۆنەى لە ڕکابەرەکانى دەسەڵاتیش دیت زۆر
لەبۆنەى ترپیس ترە.
بۆزیاترگەیاندى فکرەى بابەتەکەم و هەروەک نەریتکى نوسینەکانیشم ئەم
چیرۆکەتان بۆباس دەکەم کە ناونیشانى بابەتەکەشم لێ هەڵهێنجاوە.
چەندساڵێک لەمەوبەر لەئێوارەیەک دا لەگەڵ چەندهاوڕیەکم پیاسەمان دەکرد
لەناوبازاڕەکەى سەرچنار بەرو شەقامەى سەرکى سەرچنارئەڕۆیشتین لەسەر
شەقامەکە چاومان بە قەرەباڵغیەک کەوت و لێ ى نزیک بوینەوە چەند گەنجیک
و ئافرەتیک و چەند پۆلیسیکمان بینى دەنگەدەنگیان بووباقى خەڵکەکە
تەماشاکەر و هەندیکیش ناوبژى کەربوون،
گەنجەکان ئۆتۆمبیلێکیان پێ بوو هەرلەقەراغى شەقامەکە
لەنزیکەوە ڕاوەستابوو یەکیک
لەگەنجەکان لە ناوەڕاستەکەیا دانیشتبو،منیش بیرم لەوەدەکردەوە لەخۆمم
دەپرسى باشە بۆ هیچ هەڵۆێستیکى نى یى یەو بەرگرى لە هاوڕیکانى ناکات
تادەهات ئافرەتەکەدەنگى بەرزدەکردەوەو خۆى لە گەنجەکان
توڕەدەکردئەوانیش داواى لێ بوردنیان لێ دەکرد بەڵام سودى نەبوو.
هەرلەگەڵ سەرنج و پرسیارەکانى من لەبارەى ئەوگەنجەى ناو ترۆمبیلەکە
گەنجەکە دەرگاى ترۆمبیلەکەى کردەوەو لەسەر دۆسەى سەیارەکە ڕاوەستاو
بانگى ئافرەتەکەى کردو وتى:تۆ یارۆى مەعرەزەکان نیت؟!
هەموو بێ دەنگ بوون و ئافرەتەکەش پاش کەمێک بێ دەنگى بەپەشۆکاوى یەو
وەڵامى دایەوە گوتى:ئێ با.......بەس ئێرە سەرجادەیە.
ئیتر منیش دەستم کرد بەقاقاى و وتم ئەى ئەوەهەموو شاتەشاتەت لەچى
بوو؟؟جاتو شەرەفت ئێرە قەرەباڵغە یان مەعرەزەکان؟
لەگەڵ رێزم بۆ ڕکابەرەکانى وڵاتەکەشم بەڵام ئەگەر تۆزیکیش لێان
وردبینەوە هەرهەمان ئەو پیاوەگەندڵانەى دۆێنى ناو هەناوى دەسەڵاتن کە
ژینگەى لەدایک بوون وگەشەکردنیان بووە هەرچەندە پێمان دەڵێن ئەوە دۆێنى
بوو ئەونانەنانە ئەمڕۆ لەخوانە بەڵام لەبیریان چوو ئێمەش لێیان دەپرسین
ئەونانەى ئەمرۆ لەخوانتانە ئەى پیش ئەوە لەکۆێ بوو؟
ataqajri@yahoo.com
|