په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەوان و جارێک عەدالەت!


سەلام عەبدوڵا  

ئەوان دەڵێن: زەردەشت، مەحەمەد، عیسا و موساو بودا، باسی عەداڵەت، دەکەن!
ئەوان دەڵێن(پارتی، یەکێتی، حسدک، گۆڕان، پاسۆک، پارێزەران، بزووتنەوەو یەکگرتوو و کۆمەڵ و جوندولئەسلام)، باسی عەداڵەت دەکەن!
هەر ئەوانیش دەڵێن: دیموکرات، لیبڕاڵ، سۆسیال دیموکرات، عەداڵەتخوازن!
ئەرێ بەس نییە؟! سکتربن، سکتر!
لە هیچ شوێنێک عەدالەتم نەبینی، بۆیە منیش دەڵێم:
ئەم جاریان، پاش هەزاران جەنگ، کوشتن، زیندانیکردن، هەژاری، برسییەتی و وێرانکردن تێکەڵ بە بێدادی لەماوەی هەزاران ساڵ، ئەمجارەیان نۆرەی عەدالەتە، باسی ئەوان بکات!
لە عەداڵەتەوە باسی بارودۆخی نیشتمان بکەن!
لە عەداڵەتەوە باسی ئاسایش بکەن!
لە عەداڵەتەوە باسی چیرۆک و رۆمان و شیعر و مۆسیقاو تابلۆکان، بکەن!
لە عەداڵەتەوە باسی کۆمەڵناسی و سیاسەت و ئابووری بکەن!
لەعەداڵەتەوە باسی کارو بەرهەمهێنان و فرۆشتن بکەن!
لە عەداڵەتەوە باسی نەخۆشخانە، خانوو و شەقام و فەرمابەرایەتییەکان بکەن!
لە ژیانی شیرین کەریم عەسکەرو 4منداڵە قوتابییەکەی و هاوسەرەکەیەوە، باسی خۆتان بکەن:
ئەو وتی: من ژنی ماڵ و دایکی(شیلان، دیلان، عەلی، شەهەد)م. چەندین ساڵە من و هاوسەرو هەر4منداڵەکەمان وەک کرێچی لەم تاقە ژوورە، ژیان بەسەر دەیەبن و مانگانە150هەزار دینار دەدەین!
هاوسەرەکەی(جەلیل عەلی ئەکبەر، لەدایکبووی1956لە خانەقین، پێشمەرگەی دێرین)هەر لە منداڵییەوە نەفس بەرز و کەم گۆ و کەسێکی بەحورمەت و بەڕێزە، وتی: نا! من هەژار نیم...، تاقە کێشەی من ئەوەیە، زەوی و ماڵمان نییە!
چۆن زەویت نییە؟! ئەدی ئێستا زەوییەکەت(نیشتمانەکەت)ئازاد نییە؟...تۆ هەژار نیت؟!
با، بەڵام کێشەکەمان لەلای شارەوانییە!
ژمارەی تەلەفۆنت هەیە؟
جەلیل، بەڵێ(07707732495)
شیرین: دراوسێکەشمان لەناو کەلاوە دەژێ!
ناو: سوهام سەلمان(ژنی ماڵ)
-هاوسەرەکەت کار دەکات؟
شیرین: بەڵێ، لە دایرەی کارەبا کاردەکەت و مانگی250هەزار دینار وەردەگرێ!
- ئێرە ماڵی خۆتانە؟
- شیرین: نەخێر کرێچین و مانگی150هەزار دینار بەخاوەن ماڵەکە دەدەین. هەروا نەخۆشم و موچەکە بەشمان ناکات.
-تەلەفۆنتان هەیە؟
شیرین، بەڵێ(07702276790)
ئەرێ تۆ خەریکی چیت و چی دەنووسی؟
وشەکانم: رەنگی سەرشێواوی و بێنازی هەتیوەکانە؛
تیشکی نیگا غەمگینەکانی مرۆڤە پەراوێزخراوەکانە؛
حەزو ئارەزووەکانی منداڵەکانی خێزانە کەمدرامەتەکانە؛
هاواری کرێکارە بێ بیمەکانە؛
گومانی ئەو مرۆڤانەیە کە وەک زبڵ مامەڵە دەکرێن؛
وشەکانم پەیامی ئەوانەیە کە لێیان ناپرسنەوە؛
دەنگی دەرگا تەنەکەکانە؛
وشەکانم، چرکە بێدەنگییەکانمە لە حزوری ماڵوێرانەکان؛
وشەکانم روخسارو قەدوباڵاو بۆنی ئاشتی و ئاسوودەیی و هاریکاری و کارو ژیانی هەرەوەزییە!
وشەکانم ویژدانی هەزاران کەس دەهێژێنێ و بەرەی عدالەتخوازی توندو تۆڵ و قووڵتر و فراوانتر دەکات...!
عەدالەتی(هەرکەسێ بە قەد توانای، هەرکەسێ بەقەد پێویستی)!