٢٧\٣\٢٠١١
وتاره
شیعر:
ئێوارانی غه‌ریبی!!

حه‌مید عه‌زیز
ئێوارانی غه‌ریبی داغی کردووین دا‌غ..!! دا‌غ به سیغی ته‌نهایی به
مۆته‌که‌ی که‌ساسی و به ونبوویه‌کی بێ ماڵ و هه‌ناسه‌ی بێ هیوایی و
که‌سی بێ نیشتمان و بێ ده‌ووڵه‌تی بێ هیچێک له‌ژیان تیا ڕواندووین ..
دا‌غ به‌سینه‌ی کۆڵه‌واری کون کونی بێژنگ ئاسای بۆچرکه‌یه‌کیش غافڵ نه‌کردووین
هه‌رده‌م سوارچاکانه میوانی ناوه‌ختی دڵی بێدارو ماندوومان بووه هه‌رده‌م
خه‌وی تاڵی ترس و دڵه‌ڕاوکێمان بووه بۆیه ئێستاش خۆف و سڵ و شه‌رم و
دڵه ڕاوکێ گه‌رای ماڵێکی ڕه‌شی هه‌تا هه‌تایی له‌گیانماندا ڕوواندوه
.
ئێوارانی غه‌ریبی داغی کردین دا‌غ به‌سفره‌ی خوانی هه‌راسانیی و زه‌لکاوی
تاڵی نامۆیی و ڕوبارێ زه‌هری ماری دووره دۆستانی پێ نۆش کردین هه‌رگیز
له‌بیرمان ناچێته‌وه ئه‌و ساته تاڵانه هه‌رگیز له‌یاد ناڕه‌وێته‌وه
ئه‌وێ ڕۆژێ مردن و غه‌ریبی هاوڕێ بوون مردن و غوربه‌ت دۆست و نزیک بوون
ئای خودایا چ کاره‌ساتێکی بێ ڕه‌نگ و بێ تام بوون خودایا چی بوون ئه‌و
بێ هه‌ستی و بێ بوونیی یه که‌هه‌موو شته‌کانی ده‌ورمانی ته‌نیبوو ئای
خوادایا ئه‌وه چی بوون ئه‌و دڵ ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تیانه له‌خوێنماندا
گوزه‌ری ده‌کرد بێ وه‌ستان بێ ئاوڕدانه‌وه بێ پشوودان .؟.
ئای ئێوارانی غه‌ریبی ئای ساته‌وه‌خته‌کانی دوور له‌باڵای نیشتمان ئای
ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی کزۆڵه‌یی بڕۆیت و هه‌رگیز نه‌یه‌یته‌وه بڕۆیت و بۆ
یه‌کجاره‌کی نه‌تبینمه‌وه . ئای ئێوارانی غه‌ریبی به‌بیرت دێت هه‌رده‌م
دڵ و چاومان ئۆقره‌ی نه‌بوو هه‌ر هاواری نیشتمانی بوو به‌بیرت دێت هه‌میشه
ده‌مانووت : چاومان بۆ تۆ‌و لێمان خۆش به .. دڵمان بۆ تۆ‌و لێمان خۆش به
.. هه‌موو گیانمان بۆ تۆ‌و به‌س یه‌کجاری تر بتبینینه‌وه له‌باوه‌شی گه‌رمتا
تێر تێر بنووین ئه‌ی نیشتمان ئه‌ی ئازیزترین ئازیز .
ئێوارانی غه‌ریبی چه‌رمه‌سه‌ری یه‌کی هێنده تاڵ بوو تۆبه‌ی مه‌رگی پێ
کردین ناخۆشترین و تاڵترین ژه‌هری ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری پێ خواردین بۆیه
هه‌ر به‌زیندویی ڕۆحی کوشتین هه‌ست و جوانی و که‌ماڵی لێ بردین ته‌نها
جه‌سته‌مانه دیاره هه‌موو نه‌ستمان کۆڵه‌واره هه‌موو ساتێ هه‌ر
میوانین هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابینه خاوه‌ن ماڵ له‌م هه‌واره که‌له‌ماڵ
و نیشتمانی حه‌قیقیم گه‌لێک دووره . ئێوارانی غه‌ریبی له‌چاوی منه‌وه
ته‌نها غه‌ریبێک و ته‌نها که‌سێک هه‌یه ئه‌ویش منم بێ ماڵ بێ نیشتمان
بێ کار به‌ڵام له‌چاوی خاوه‌ن ماڵه‌وه من قه‌ره‌جم قه‌ره‌جێکی خاوه‌ن
هیچ خاوه‌ن ڕابوردویه‌کی ڕه‌ش و ئێستایه‌کی گوماناویی فێڵاوی برسی و
ڕوت و ڕه‌جاڵ بێ متمانه‌و دنیای ته‌ڵخی تێنه‌گه‌یشتن .
ئێوارانی غه‌ریبی مۆته‌که‌ی ڕه‌شه‌و ده‌رگای سۆزی تێک شکاندوین یادی عه‌شقێکی
ئه‌به‌دیش له‌ڕۆحماندا بۆنی خاکه تاهه‌تایه له‌بیرناچێ و کاسی
کردوین . ئیتر بۆکێ نوێژی ژیان له‌م غوربه‌ته نسرمه‌دا ئیتر بۆکێ ماڵ
و سامان له‌م زیندان و نه‌فی یه‌دا ئیتر بۆچی مه‌ی له‌خۆماندا دابه‌ش
نه‌که‌ین .؟. له‌مێژه به‌رگی نامۆییمان پۆشیوه ژیان خۆشی لێ ته‌کاندوین
له‌به‌ر عه‌شقی ئه‌به‌دیمانه دڵمان هه‌مووی دابه‌ش ناکه‌ین زۆر زوو
ده‌مرین له‌ئێوارانی غه‌ریبیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌شقه‌ش به‌فه‌نا که‌ین .
ئێوارانی غه‌ریبی ئازار‌و ئێشه برینی به‌سوێ یه ئاسمانی ڕه‌ش و ته‌نگه
بۆیه ئه‌م نامۆیی یه هێنده‌ی برینی دڵی دیلێک له‌سه‌ر نیشتمان
گیرابێت گه‌وره‌یه هێنده‌ی دڵ شکانی نیشتمان خۆی به‌ده‌ست پیاوه
خۆفرۆشه‌کانه‌وه گه‌وره‌تره .
ئێوارانی غه‌ریبی کزه بای ڕه‌نگ زه‌ردو ڕوو وشکی پایزیی کرده گیانی
چوار به‌شی وه‌رزی ساڵه‌وه بۆیه هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی دنیای گرمۆڵه‌و
شکانی جه‌سته‌یه بچوک بوونه‌وه‌ی خوده شکانی که‌سایه‌تی یه بۆیه
هه‌میشه که‌سه غه‌ریبه‌کان بێزار‌و کزۆڵه‌ن له‌دانیشتندا مشتێک شه‌رمن
له‌ئاخاڤتندا ونبووی شوێن و کاتی خۆیانن له‌هه‌موو ساتێکدا هیلاکن له‌گه‌ڕان
به‌دوای خۆیاندا به‌دوای بونیاندا بۆیه هه‌ر هه‌میشه به‌دووای
ونبوونی خۆیاندان وێڵن که‌چی دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ده‌ڤه‌ری غه‌ریباندا
بوونی نییه.
ئای ئێوارانی غه‌ریبی چه‌نده تاڵ و بێزراو‌و پڕ له‌ته‌نهاییت بۆیه دڵی
غوربه‌ت و ئه‌وێ بۆ جه‌سته‌ی ئێمه نابێت ڕۆحی ئێمه بۆ باڵای ئه‌وان
نابێت خۆڵی ئه‌وێ وه‌کو ترپه‌ی دڵی خاکی ئێمه نی یه خۆڵ و خاکی ئه‌وێ
ماڵی تاهه‌تایی ئێمه نی یه دڵی ئێمه‌ش هی ئه‌وان نی یه هه‌رکوێی ئه‌م
دنیایه جوان که‌ین هه‌ر نیشتمانی ئێمه نی یه هه‌ر کۆشکێکی به‌رزی ئه‌وێ
وه‌کو هێلانه قوڕینێکی ئێره بۆئێمه نابێ که‌چی ئه‌گه‌ر تۆ بسته
خاکێکی سوتاویش بیت تیماری ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌ی که‌له‌جه‌سته‌و گیانی
ئێمه‌ی غه‌ریبدا هه‌یه ئه‌ی نیشتمان .
ئێوارانی غه‌ریبی ئێوارانی په‌ستیی ئێوارانی دڵ شکستیی یه‌عنی کاته‌کانی
مردن ئێوارانی غه‌ریبی چۆن وه‌کو خوێن دابه‌شه له‌ناو هه‌ناوو
گیانماندا چۆن تێکه‌ڵه له‌هه‌ناوو ڕۆحماندا ئاواش هه‌موو ساتێک په‌رداخێکی
شکاوی سه‌ر سفره‌ی خوانه ساردوسڕه‌که‌مانه بۆیه هیچ لاستیکێ له‌سه‌ر
په‌ڕه‌ی ڕۆحمان ئه‌م وشه‌یه ناسڕێته‌وه ئازاری برینی به‌سوێمان به‌ده‌رمانی
هیچ لاوانه‌وه‌یه‌ک ناڕه‌وێته‌وه بۆیه له‌ناو دڵی نیشتمانیشدا هه‌ست
به‌غه‌ریبی و نامۆیی ده‌که‌ین . ئێوارانی غوربه‌ت و نائومێدی گه‌رای ڕه‌شی
بێ هیوایی و هه‌ستی ڕه‌شبینی له‌ناخماندا ڕواندووه بۆیه مخابن ته‌مه‌نێکی
تر‌و ژیانێکی ترمان ده‌وێت ڕۆژانێکی نوێ ڕۆژانێ که‌بمانباته‌وه بۆ
کۆڵانه هه‌ژاره‌کانی له‌دایک بوونمان بۆخانووه قوڕه‌کانی منداڵی هه‌تا
له‌سه‌ره‌تایه‌کی تره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه که‌ببینه‌وه به‌مرۆڤه‌که‌ی
جاران ببینه‌وه به‌که‌سێکی ئاسایی ببینه‌وه به‌هاووڵاتی خۆت شادبینه‌وه
به‌ڕوخساری شیرین و گه‌رمت سه‌ر بخه‌ینه سه‌ر سنگی سه‌وزی بناری
کوێستانت ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر دڵی گه‌رمی گه‌رمه‌سێرت با گوێمان له‌ترپه‌ی
دڵی دایکایه‌تیت بێت ئێمه له‌مێژه خه‌وزڕان میوانی خه‌ومانه باتێر
بنوین له‌چاوانتا ئه‌ی نیشتمان .
له‌ئێوارانی غه‌ریبیدا ژیان ته‌رکه بوون ته‌رکه هه‌ست ته‌رکه له‌مردن
ڕه‌شتر له‌غه‌ریبیدا ده‌ست ده‌که‌وێت له‌هه‌موو شتێک ناخۆشتریش هه‌یه
ئه‌م ساته ناخۆشانه‌ی ژیان تینی هێزو ئێشیان هه‌یه ئه‌م ئێواره ژاڵه‌ییانه‌ی
غوربه‌ت ده‌رزی ئاسا‌و چه‌قۆ ئاسا چیان پێ کردین ئای خوادیه ئه‌و ڕۆژه
ڕه‌شانه چیان پێ نه‌کردین .؟.
ئه‌م ئێوارانی خه‌مه ئه‌م ساته تاڵانه تۆزێکی به‌نوسین ده‌نوسرێته‌وه
تۆزێکی به‌تابلۆ ده‌کرێت ئیتر ئه‌وی تری برینێکه‌و تاهه‌تایه له‌ناخدایه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوترێت به‌هیچ زمانێک نابیسرێت ته‌نها تۆپه‌ڵێ ژانی
ڕه‌ق هه‌ڵاتووه له‌سه‌ر سنگی داڕزاومان به‌هیچ گڕێک سه‌هۆڵ به‌ندانی
ناو ڕۆحمان ناتوێته‌وه .
ئاخر چۆن بتوانین برینی غه‌ریبی باس بکه‌ین ئاخر چۆن ده‌ست پێبکه‌ین
چۆن ته‌واوبین خۆ سوێی ئه‌و ئێواره غه‌ریبیانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ته‌واو
نابێ و بێ کۆتایه دڵنیابن ئازار هه‌یه نانوسرێته‌وه له‌م فه‌زایه
. ئێوارانی غه‌ریبی ساته‌کانی جه‌هه‌نه‌میی ڕۆژانی دوور ووڵاتی نه‌فی
کردنی ڕۆح له‌جه‌سته بوو دڵ له‌خوێن بوو هه‌ناسه له‌سنگ بوو دیده له‌بینین
و خه‌نده له‌لێو بوو بۆیه ئه‌و ساتانه سه‌کته‌بوون مردن بوون بۆیه
له‌هه‌موو ساتێکیدا ئه‌و ئێواره غه‌ریبیانه خوێن تاڵیی ده‌دا به‌سه‌ر
ئێسک قورسیمانداو له‌قاپی هه‌زار ده‌ردا پێشکه‌شی ده‌کردین ئای خودایا
چ زامێکه ئه‌م ده‌ریای ده‌رده که‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز وشک ناکات .
ئای ئێوارانی غه‌ریبی ئێوارانی مه‌رگ و دڵه‌ڕاوکێ و شه‌رم .. شه‌رم له‌بوون
به‌بار به‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌وه شه‌رم له‌خۆ له‌وان له‌هه‌موو دنیا .
ئای ئێوارانی جه‌سته ته‌زیوو چیت پێ نه‌کردین ژه‌هری تاڵی نامۆییت
پێ خواردینه‌وه بۆیه میوانی هه‌میشه‌یی شه‌رم و خۆبه‌که‌م زانینمان
له‌ناو خوێنا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایه گوزه‌ر ده‌کات بۆیه هه‌میشه
ئاوێکی لێڵین ڕۆحمان گه‌ردی گرتووه به‌هیچ خاکێ ڕوون نابێته‌وه به‌هیچ
ئاسمانێ به‌هیچ دار‌و به‌ردێ ساغ نابێته‌وه ته‌نها به‌ڕۆحی جوانی
نیشتمان نه‌بێت .
له‌م غه‌ریبستانه ته‌ماوی یه‌دا ونین بۆیه هه‌ر ده‌پرسین و هه‌ر ده‌پرسین
نازانین هه‌ر ده‌پرسین و فێرنابین هه‌ر ده‌پرسین و نایدۆزینه‌وه ئاخر
ئه‌مه‌یه ده‌ردی دووره ووڵاتی . ئێوارانی غه‌ریبی ژان و دابڕانه له‌نیشتمان
دابڕان له‌ڕۆح دابڕانه له‌هه‌مووشت دابڕانه هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی داخ و
مردن و ئێسک و پروسکی ئاخری ژیانه بۆیه هه‌مووشت بێ ڕه‌نگه بێ تامه
بێ هه‌سته ئاخر کێ ئه‌توانێ هه‌ناسه‌ی گه‌رمی نیشتمان ڕه‌وانه‌ی سنگی
ساردوسڕو داڕزاوی غه‌ریبیمان بکات .؟. ئاخر کێ ئه‌توانێت وا‌بکات شه‌ماڵی
بناری کوێستان و بای فێنکی ئێوارانی گه‌رمه‌سێر له‌عه‌ره‌بستانێکدا یان
له‌وڵاتێکی تری غه‌ریبیدا هه‌ڵبکات .؟. کۆشکی غه‌ریبستان زیندانه بۆ
مرۆڤی خاک په‌رست بۆیه که‌لاوه‌ی نیشتمانیش به‌هه‌شتێکه له‌ڕۆحی
مندا .
ئێوارانی غه‌ریبی ژه‌هر ئاسا زۆر تاڵ بوون زۆر تاڵ وه‌کو ژاڵه ڕه‌ق
بوون ڕه‌ق وه‌کو به‌رد ناخۆش وه‌کو وشه‌ی مردن . ئای خودایا ئه‌م
ئێوارانه چ کارێکی پێ کردین چه‌ند ته‌ڵخ و ته‌ماوی بوون ئه‌و ساتانه
چه‌ند ته‌زیوبوون ئه‌و خاک و به‌ردو داری غوربه‌ته سه‌یربوو ئه‌و
ساتانه سه‌یرێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو بێ ئه‌ندازه کات وه‌ستابوو که‌چی
زووتر سیمای ماندوومان چرچ ده‌بوو کات نه‌ده‌ڕۆیشت که‌چی زۆر زوو پیری
به‌رۆکی پێ ده‌گرتین وابوو که‌هه‌روه‌کو تاریکیی دنیا له‌ئێمه‌ی غه‌ریبدا
دابه‌ش بکه‌ن وابوو هه‌روه‌کو تۆ نه‌بیت وابوو وه‌کو ئێمه‌ش له‌جوانیدا
دیارنه‌بین و له‌ته‌ڵخیدا یه‌که‌م بین وابوو .
ئای ئێوارانی تاڵ ئای ئێوارانی ناخۆشترین سات ئای له‌و ساته زبرانه
خودایا ئه‌و کاته ناخۆشانه به‌ره‌وه بۆخۆت ئێمه چۆن به‌رگه‌ی دیللی
تاهه‌تایی ده‌گرین ئێمه چۆن له‌کۆشکێکدا ده‌ژین که‌که‌لاوه‌یه‌ک دڵمان
بێت .؟. ئێمه چۆن ڕێ هه‌ڵه ناکه‌ین که‌ئه‌م ماڵی مه‌کینه‌ی دڵ له‌ت
کردنه هی چاو هه‌ڵکۆڵین و گوێ کردنه .. !! . نامانه‌وێت هه‌تا مردن
ماڵی غوربه‌ت و مه‌نفامان بێت .
ئێوارانی غه‌ریبی ئێواران نه‌بوون به‌ڵکو ڕه‌شیی و چرکه ساته‌کانی
تاریکیی و قوڕاوی لێڵ و سنگی بۆن کڕوزی خۆڵه‌مێشی بوون ناویان لێنابوو
ئێواران .!. که‌چی وه‌کو ئێوارانی وڵات نه‌بوو وه‌کو گه‌ڕانه‌وه‌ی
باوکان نه‌بوو به‌ره‌و ماڵه‌وه وه‌کو دایکان نه‌بوو له‌گه‌رموگوڕی ماڵ
و نان و سفره‌و کۆبونه‌وه‌ی خێزان وه‌کو ئێوارانی که‌س وکار نه‌بوو که‌کۆ
ده‌بووینه‌وه بۆیه ئه‌م ئێوارانی غه‌ریبی یه هه‌موو شتێکی ناخۆش بوو
به‌س ئێواران نه‌بوو ته‌نها ساته‌کانی ناخۆشی و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێ
بوون بۆیه ئه‌و ساتانه سفره‌ی خوانی هه‌راسانیی و یه‌که‌م ئاوی تاڵی
نامۆیی و یه‌که‌م مردن به‌زیندوێتی پێ نۆش کردین بۆیه خوێن تاڵی دابه‌سه‌ر
ئێسک قورسیمانداو له‌قاپی ده‌ردا پێشکه‌شی کردین بۆیه میوانی هه‌میشه‌یی
شه‌رم و خۆبه‌که‌م زانینمان له‌ناو خوێنا بۆ هه‌میشه گوزه‌ر ده‌کات له‌م
غه‌ریبستانه ته‌ماوی یه‌دا.
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|