٢\٤\٢٠١١
ئێوارەی ٢٦ی مارس
چی لە (ترەفاڵگار سکوێر) گوزەرا!؟

وەرگێڕانی بە
دەستکارییهکی کەمەوە: موحیسن کەریم
رۆژی ٢٧ی مارس شایەتحاڵێک بەناوی کریستۆفەر رامەوە ئاوا باسی هێرش و
پەلاماری پۆلیس دەکات بۆسەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی ترەفاڵگار لە
لەندەن:
ئەمە حساباتێکی دەقیقی ئەوەیە کە بەراستی دوێنێ لە گۆڕەپانی ترەفاڵگار
روویدا کە منو چەندین کەسی دیکە کە لەناو خۆپیشاندانەکەدابووین بەچاوی
خۆمان بینیمان. تۆ لەلایەن میدیاوە حساباتێکی ناراست دەربارەی
خۆپیشاندەرانت پیشاندەدرێ کە بە ئانارشیست، شەرەنگێزی سەرخۆشو
ئاژاوەگێڕ ناودەبرێن بەبێ هیچ بەڵگەیەکی مادی. ئەوان خۆپیشاندەرانی
بێتاوان نیشان دەدەن کە شت دەگرنە پۆلیس لەکاتێکدا بەشێوەیەکی زۆر
فراوان لەلایەن پۆلیسەوە ئیستفزاز دەکرێن کە ئەمەیان بەهیچ شێوەیەک
لەلایەن میدیاوە ئاماژەی پێنەکراوە. ئانارشیستەکان کە پێشتر دوای
نیوەڕۆ زیانیان بە بیناکان گەیاند بەر لە دوو سەعات لەبەری گەلەری
نیشتمانیەوە بەناو ترەفاڵگار سکوێردا تێپەڕێن بەبێئەوەی بوەستن.
لەسەرەتاوەو پێش لەوەی پۆلیسی دژی ئاژاوە پەلاماریان بدات
خۆپیشاندانەکە ئارامو بێکێشە بوو. بەهەرحاڵ بەر لە ١٠-١٥ خولەک پێش لە
بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە سکای نیوزو بی بی سی نیوزەوە، ئەفسەرێکی
پۆلیس لەنزیک کاتژمێری ئۆڵۆمپیکەوە بۆکسێک دەدات لەدەموچاوی پیاوێکی
پیری ٨٠ ساڵە کە بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی پێنەکرا لەلایەن میدیاوە. دوای
ئەوە لێشاوێکی پۆلیسو پۆلیسی دژی ئاژاوە لەبەشی چەپی گەلەری
نیشتمانیەوە بەرەو خۆپیشاندەران هێڕشیان هێناو لەهەموو لایەکەوە
گەمارۆیان دان بۆئەوەی ئیستفزازیان بکەن کە بەرامبەر لێدانی ئە وپیاوە
پیرە ٨٠ ساڵەیەو هەروەها گەمارۆدانیانەوە لەیان پۆلیسەوە کاردانەوە
بنوێنن. جێی خۆیەتی ئاماژە بەوەبکەین کە هەموو ترەفاڵگار سکوێرو بەشێکی
شەقامی چارینکرۆس بە ئێستگەی سەرەکی شەمەندەفەریشەوە لەلایەن پۆلیسی
دژی ئاژاوە لەهەموو لایەکەوە لەلایەن پۆلیسەوە بەتەواوی داگیرکراو و
تەنرابوو.
ئەو چەند سەد خۆپیشاندەرە بێتاوانەی کە لەوێ مابونەوەو لەناو گەمارۆی
پۆلیسدا گیریان خواردبوو بە بیانوی پێشێلکردنی ئارامیەوە دەستگیرکران
کە زۆربەیان لە بنکە جیاجیاکانی پۆلیسەوە لەسەراسەری لەندەندا
ئازادکرانو ناچاربوون رێگای دوور ببڕن تا بگەنەوە ماڵەکانیان. ئەمە
بەرۆشنی رفاندێکی نایاساییە کە بەبێ بەڵگەو تەنها لەبەرئەوەی لە
ترەفاڵگار سکوێربوون دەستگیرابوونو لەلایەن میدیاشەوە ئاماژەی
پێنەکرا. ئەوەی کە پۆلیس زووترو پێشنیوەڕۆ هانی توندوتیژی دابوو ئەو
کاتەبوو کە ژنێک ٣جار لەسەری درابوو وە کەسێکی دیکەش سوکایەتی
پێکرابوو. هەندێ لە پۆلیسەکان بە ئاشکرا هانی توندوتیژییان دابوو. هیچ
ئانارشیستێک لەوناوەدا نەبوو. ئەوان تەنها ویستبویان بڕۆنە ناو
فەرعێکەوە. هەروەها پۆلیس هەوڵی دا بەشێوەیەکی نایاسایی چارلی ڤیتچ و
یەکێکی تر لە ئەندامانی گروپەکەی بەناوی (the love police) بڕفێنێ
تەنها لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی هێمنانە لەبەردەم (داونین ستریت- ماڵی
سەرۆک وەزیران)دا راوەستابوون. ئەندامانی گروپی (UK uncut) لە لای
(Tunbridge Wells) تیمی رۆژنامەوانانی سکای نیوزیان بینیبوو کە هانی
چالاکوانانیان دابوو خشت بگرنە پەنجەرەکان. پۆلیس بە جلی ئاساییەوە
بینرابوون لەناو خۆپیشاندانەکاندا کە کارتەکانیان پیشانی ئەفسەرانی
پۆلیس دەدەن.
لەکۆتاییدا کریستۆفەر رام بەوە شایەتیەکەی تەواو دەکات کە دەلێ: میدیا
دەیەوێ سەدان خۆپیشاندەری بێتاوان بێ ئیعتبار بکات کە تەنها لەبەرئەوە
گیرابون کە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابونو گیریان خواردبوو، ئەمەش
بۆئەوەدەکەن تا پاکانەی ئەو تاوانە گەورەیە بکەن کە پۆلیسی دژی ئاژاوە
ئەنجامیان داوە بەدەستگیرکردنی سەدان کەسی بێتاوان. ئەوان زۆر
لەوەترسابوون کە ترەفاڵگار سکوێر ببێت بە ساحەی تەحریرو هەموو شتێکیش
دەکەن بۆئەوەی رێگا بەوە نەدەن چ لەرێگای میدیاوەو چ لەرێگای پۆلیسەوە.
ماڵپهڕی
موحسین
کهریم
|