٢٨\١٠\٢٠١٥
ئێوارە کۆڕێک بە
ناونیشانی
(ئاواربوون
بەرھەمی بارودۆخی سیاسیی و ئاسایشی کوردستانە)!
فیدراسیونی
سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە شاری (ھێلسینکی) پایتەخی فینلاندا،
ئێوارە کۆڕێک سازدەکا بۆ بەھادین حاجی بەکری دارتاش، ناسراو بە
''ریبوار عارف'' سەبارەت بە بارودۆخی ئێستەی
کورستان؛ ئایا کۆمەڵی عێراق بە کوردستانیشەوە ئارام و ئاسایشە؟ ئایا
دەبێ، مل بە گەڕانەوەی پەنابەران بدەین، یا دەبێ چی بکەین و چۆن خۆمان
ئامادە بکەین بۆ راوەستانەوە دژ بە بڕیاری گەڕاندنەوەی پەنابەران؟!
ئەمانەو گەلێ باسی پەیوەندار ئەو بابەتانەیە کە لەم ئێوارە کۆڕەدا
تاوتوێ دەکرێن. شادمانین بە بەشداربوونتان و خستنەڕووی پرسیار و
سەرنجەکانتان، ھیوادارین بەشداریی و قسەوباسەکانتان بتوانێ ئیوارە
کۆریکی سەرکەوتوو و پربار بەرھەم بھێنێ.
شوێن:
Nokiantie
2
-
4, 00510
Helsinki
نزیك به
شهقامی
(mäkelänkat)
کات: رۆژی
پێنجشەم بەرواری ٢٩\١٠\٢٠١٥،
کاتژمێر ٥ی ئێوارە.
ئەو بەڕێزانەی کە لە ناوەندی شارەوە دێن، دەتوانن بە پاسەکانی ژمارە:
٦٢، ٦٤، ٦٦، ٦٧، ٧٢ ھەروەھا راتیکای
٧ بگەنە شوێنی مەبەست!
بۆ زانیاریی پتر دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
٠٤٤٠٤٦٤٩٠٥، ٠٤٤٠٨٥٨٦١٥.
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە
فینلاند
|