٢٦\٤\٢٠١١
ئێواره
کۆڕێک له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالی به‌دناو.
رۆژی شه‌ممه له
ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج، (ناوه‌ندی چاک) کۆڕێک سازده‌کات له‌سه‌ر
ئه‌نفال، له‌م کۆڕه‌دا چه‌ند بابه‌ت و چالاکیه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێ له
ماوه‌ی سێ ده‌مژمێردا.
یه‌که‌م: به‌ڕێز خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا، نووسه‌ر
و لێکۆڵه‌ره‌وه و چالاک له بواری جه‌نده‌ردا، بابه‌تێک پێشکه‌ش
ده‌کا له ژێر ناونیشانی: کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژنانی دوای پڕۆسه‌ی
ئه‌نفالی به‌دناو، له ناوچه ئه‌نفالکراوه‌کاندا.
دوه‌م: به‌ڕێز رۆزا
حوسێن، نووسه‌ر و
رۆناکبیر، باسێک پێشکه‌ش ده‌کات له
ژێر ناونیشانی، تراژیدیا وه‌ک ده‌سکه‌وت. ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تی مامه‌ڵکردنی کورد خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ تاوانی ئه‌نفالدا.
سێیه‌م: له پێشه‌کی و نێوانی هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێکی
هونه‌ریی پێشکه‌ش ده‌کرێ. که بڕیار وایه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه به‌شداری بکه‌ن:
1/ مامۆستا حه‌سه‌ن گه‌رمیانی.
2/ هونه‌رمه‌ند کاک قادری ئه‌لیاسی.
3/ هونه‌رمه‌ند کاک سامراند ئه‌لیاسی.
4/ هونه‌رمه‌ند کاکه بێلان.
ده‌رگای ئه‌م کۆڕه کراوه‌یه بۆ هه‌موو خه‌مخۆر و دڵسۆزێک له
یادکردنه‌وه و به‌دواچوونی تاوانی جینۆسایدی گه‌له‌که‌ماندا، هاتن بۆ
هه‌مووانه.
کات:
شه‌ممه، 30.4.2011
له ده‌مژمێر: 14-17،
دووی پاشنیوه‌ڕۆ تا پێنجی ئێواره.
شوێن: له هۆڵی
کتێخانه‌ی گشتی ئۆسلۆ
DEICHMANSKE..BIBLIOTEK
ARNE GARBORGS PLASS 4
0179 OSLO
بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی
بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه:
95967838 96860300
یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمایله‌وه:
jihadhammah@yahoo.com
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه،
دژ به ئه‌نالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد -
چاک
|