په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٥

ئێوارە کۆڕێک سەبارەت بە سیاسەتی شکانەوەی دەست پێوەگرتنی دارایی لە فینلاندا.

 


پێکھاتەی حکومەتی تازەی فینلاند،‌ کە لە کۆتایی بەھاری ئەم ساڵدا لە ئەنجامی یەکگرتنی سێ حیزبی سەرەکیی راست و راسیست ھاتە گوڕێ. پێکھاتەیەکی لەو چەشنە لەپاش شەڕی جیھانیی دووەمەوە لە مێژووی ئەم کۆمەلگایەدا بەدینەکراوە Perussuomalainen، Kokoomus، Keskusta وەک سێ حیزبی بۆرژوازی بەرنامە و پاکیچیی ھاوبەشیان کۆمەلگای فینلاند بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەبا و ھەژاریی و نائەمنیی، ھاتنەخوارەی ئاستی چاوەرانییەکانی مرۆڤ بەرەو ئایندەیەکی تاریک و پر قەیرانتر دەبا. بە رادەیەک کە بڕیارە تەنیا لە بڕینی خزمەتگوزارییەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و بیکاران، مامۆستان، کارمەندان، قوتابیان، مندالان پتر لە ١٠ ملیارد ئیرۆ پاشەکەوت بکرێ.

ئاوِڕدانەوەیەک لە سیاسەت و بەرنامە و ئامانجی حکومەت لە ‌چوار سالی ئایندەدا. ھاوکات واتا کردەییەکانی شکانەوەی دەست پێوەگرتن (تەقەشوف)ی دارایی بە کردەوە بەرۆکی کێ دەگرێ ‌و چ واتایەک لە ژیان و گوزەرانی ھاولاتیاندا پەیدا دەکا؟

ئەم باسانە ئاشنابوونێکی زیاتر بە سیاسەت و ئامانجەکانی حکومەتی فینلاند و لە بەرامبەر بە ھەموو دانیشتوانی ئەم کۆمەلگایەدا و ھاوکات ئاوڕدانەوەیەکیشە لە پێگەی پەنابەران، لە مەسەلەی مافی پەنابەریی و یەکگرتنەوەی خێزان، کار، خوێندن، خزمەتگوازرییەکان.

ئایا ئێمە چ رێگەیەکمان لەبەردەست دایە بۆ داکۆکییکردن لە ژیان و گوزەرانی ئایندەی خۆمان و منداڵەکانمان لەم کۆمەلگایەدا؟

ئەمانە و گەلێ پرسیار و بابەتی پەیوەندار ئەو بەدواچوونانەیە کە لە لایەن بەھادین حاجی بەکری دارتاش ناسراو بە (رێبوار عارف) تاوتوێ دەکرێ؛ شادمانین بە ‌بەشداربوونتان لەم ئێوارەکورەدا، ھیوادارین بە بەشدارییکردنتان بە قسە و باسەکانتان بتوانن ئێوارە کۆرێکی سەرکەوتوو پڕ بار بەرھەم بھێنێ.

شوێن: خواردنگەی (کاک لوقمان) لە:
Tulppatie 1 B - 00880 Helsinki - Cafeviikki

کات: ڕۆژی ھەینی بەرواری ٢١\٨\٢٠١٥ کاتژمیر ١٧ی سەرلەئێوارە.


بۆ زانیاریی پتر دەتوانن پەیوەندیی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:٠٤٤٠٤٦٤٩٠٥ ٠٤٠٧٦٣٨٨٩٢.

 


فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە فینلاند

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک