١٥\٩\٢٠١٠
ئه‌وبه‌ری
رووباره‌که.

شوان حه‌سه‌ن
سه‌رنج له ره‌وایی
ئاوابوون ده‌ده‌م
ئه‌من هێشتا ئه‌و مرۆڤه‌م نه‌کوشتووه
که نۆبه‌ره‌ی خه‌ونمی دزی
به که‌وچکێک
یاده‌وه‌ریی دا‌غ ده‌که‌م
تا زمانی سۆراغی چیتر نه‌گه‌ڕێ.
*
* *
ئه‌و شه‌ویش وا بیرناکه‌مه‌وه
که ده‌نووی له ته‌کتا هه‌ست به ئارامی ده‌که‌م
وا هه‌ست ده‌که‌م به‌ر له‌وه‌ی بخه‌وی فۆرمێک
بۆ جه‌سته‌م جێ دێڵی تا پڕی بکاته‌وه
په‌نجه سڕه‌کانی به‌یانی له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مان ده‌دات و
تۆ هه‌ر خه‌وتوویت و پێچ ده‌خۆیته‌وه و با‌نگم ده‌که‌یت
نا...نا... مه‌ترسه بیر له پاڵه‌وانبوون ناکه‌مه‌وه.
*
* *
هێشتا گه‌ڵاکان دڵۆپ دڵۆپ
ئاو به ده‌می چۆله‌که سه‌رما برده‌ڵه‌کان وه‌ده‌که‌ن
که چی ده‌نگێک ده‌مترسێنی
ئا ها ره‌گێک به‌ردێکی کرد به دووله‌ت
ره‌گه وورده‌کان به‌دوای دادێن و ده‌یکه‌ن به خۆڵ
ئه‌مه قه‌ده‌ره یا نه‌فیبوون
وا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چین
ده‌بێ زۆر شت ووشک و مۆمیا بکه‌ین
ئه‌و سه‌فه‌ره کۆتایی ئێمه‌ی پێیه
شته ده‌سکرده‌کان و
ده‌نگه ره‌سه‌نه‌کان و
خواردن و
تا جلوبه‌رگیش
ئه‌وانه‌ی که به بیرمان دادێن
ئێمه‌ش گوناحین ده‌بێ بژین.
*
* *
وشه‌کان چیتر بۆن له خۆیان ناده‌ن و
گومان له گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچده‌که‌ن
له فه‌زای سه‌رسامیدا ده‌خولێنه‌وه
مردن له به‌یانیه‌کی ته‌ماویی باڵه‌کانم ته‌ڕ ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|