٣٠\٨\٢٠١٤
ئه‌و ده‌مه‌ی
داماویی رۆشنبیری کورد ده‌رده‌که‌وێ.

بڵێسه شاوه‌یس
له به‌یاننامه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵێک ڕووناک‌بیری کورد که هه‌ندێکیان ده‌کرێ
وه‌ک که‌سی پێشه‌وه‌ی نێو ڕوناکبیرانی کوردستان دابنرێن ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه
که ئه‌وان بڕیاریان داوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی
برایانی ئێزدی توشیان هاتووه ئاینی خۆیان ده‌گۆڕن بۆ ئێزدی و هاوکات
ئاماژه‌شیان به‌وه داوه که ئه‌وان ئه‌وکاره‌یان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی
و کاتیه.
به بڕوای من ئه‌و هه‌نگاوه جگه له نا به‌ڵه‌دی و بێ ئاگایی ئه‌و به‌ڕێزانه
به واقیحی ئێستای کۆمه‌ڵی کوردی و ته‌نانه‌ت بێ زانیاری بوونیشیان له
به‌رامبه‌ر ئه‌لف و بێ یه‌کانی ئێزدی و ئێزدیاتی چ وه‌ک ئۆل و چ وه‌ک
به‌شێکی کۆمه‌ڵی کوردی هیچ ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی ئه‌وتۆ نادات به‌ده‌سته‌وه
که وامان لێ بکات له داهاتوودا بڵێین له ڕۆژێکی وه‌هادا ئه‌و براده‌رانه
خزمه‌تێکیان گه‌یاند یان هه‌ر هیچ نه‌بێ پاڵپشتیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و
که‌یسه گرنگه‌ی ڕۆژه‌ڤی کوردستانیان کرد که که‌یسی جینۆسایدی ئیزدیه‌کانه.
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌و به‌یاننامه‌یه به جۆرێک بێ
ئاگایی ڕووناک‌بیری کورد ده‌رده‌خات که مرۆڤ سه‌ری سوڕده‌مێنێ و ته‌نانه‌ت
ناچاریش ده‌بێ به‌وه‌ی نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر ڕۆشنبیر بوونی ئه‌و به‌ڕێزانه
دابنێ.
جارێ با له‌سه‌ر ئه‌لف و بێی ئێزدیه‌کانه‌وه بێمه سه‌ر بابه‌ته‌که،
چونکه ئاینی ئێزدی ئاینێکی داخراوه واته که‌س ناتوانێ ببێته ئێزدی
گه‌ر دایک و باوکی ئێزدی نه‌بن جا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و به‌ڕێزانه
ئاگاداری ئه‌و ڕێسایه‌ی نێو ئێزدیاتین؟
ئه‌گه‌ر ئاگادار بن ئه‌وا ئه‌وان هه‌ستاون به شکاندنی یه‌کێک له ڕێسا
گرنگ و سه‌ره‌تاییه‌کانی نێو ئێزدیاتی که به بڕوای من خودی ئێزدیه‌کانیش
ئه‌م بابه‌ته‌یان پێ خۆش نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بن ئه‌وا کورد
وته‌نی (عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتر).
پرسیارێکی دی که دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا بێ گۆڕینی ئاین نه‌ده‌کرا
ئه‌و براده‌رانه خزمه‌تێک به ئێزدیاتی و که‌یسی ئێزدیه‌کان بکه‌ن ؟
گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم کاتی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی یه‌که‌می ئاواره‌کانی
ڕۆژئاوای وڵات یه‌کێ له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که ئێستا ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان
ئیمزا کردووه پێشنیارێکی کردبوو به‌وه‌ی که هه‌ر خێزانێک خێزانێکی
دیکه‌ی ئاواره‌ی ڕۆژئاوا له خۆ بگرن ئه‌ی باشه نه ده‌کرا ئێستاش
پێشنیارێکی له‌و چه‌شنه بکات به‌تایبه‌ت که له ئێستا دا کێسه‌ی سه‌ره‌کی
ئێزدیه‌کان نه بوونی شوێن و ڕێگای حه‌وانه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌که‌م و
ئه‌مه‌شه وای کردووه که مه‌ترسی په‌ککه‌وتن و دوا که‌وتنی ساڵی نوێی
خوێندن بکرێت له کوردستان چونکه زۆرێک له ئێزدیه‌کان ئێستا له نێو
بینای خوێندنگه‌کاندان.
لایه‌نێکی دیکه که من پێم وایه ئابڕووچوونێکه بۆ خۆی ئه‌وه‌یه که
له نێو به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌و براده‌رانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه که
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی کاتی و ڕه‌مزیه!!!
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که ئاین ئایدۆلۆژیا و پره‌نسیپه
چۆن ده‌کرێ به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکرێ؟
ئایا که‌سێکی ئیسلامی ده‌توانێ بڵێت من ده‌بمه کۆمۆنیست به شێوه‌یه‌کی
ڕه‌مزی؟
ئه‌مه چ گاڵته‌جاڕێکه؟
ئه‌ی ده‌کرێ بڵێ من به شێوه‌یه‌کی کاتی لیبڕاڵم؟
ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر و خراپتریش ، من تا ئێستا ته‌نیا ژماره‌ی
کاتی و لادانی کاتیم گوێ لێبووبوو به‌ڵام ئاینی کاتی نه‌ک هه‌ر نوێیه
به‌ڵکو جێگه‌ی پیکه‌نینیشه.
له کۆتایی دا جێی خۆیه‌تی بلێین ئه‌م کاره‌ی ئه‌و براده‌رانه پێی
گوتین که تا ئێستاش به شێکی زۆر له ڕوناکبیرانی کورد له ئه‌تمۆسفێرێکی
خه‌یاڵی دا ده‌ژین و واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ناخوێننه‌وه و داماوی و
بێ ده‌سه‌لاتی ڕووناک‌بیری کوردیش لێره‌وه دیار ده‌که‌وێ که نه‌ک هه‌ر
ناتوانێ ببێته مایه‌ی فشار بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و ڕای گشتی به‌ڵکو
هه‌ندێ جار کاره‌کانیشی ده‌بێته هۆی هێنده‌ی دیکه لێدان له سه‌نگ و
قورسایی ڕۆشنبیره‌که خۆی.
bilesadiler1993@yahoo.com
|