١٢\٣\٢٠١٠
ئه‌و دوو ژنه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌یان له هه‌مووان زیاتر به جیهان ناساند.
- پێشکه‌شه به گوڵاڵه ڕه‌زا که‌بابچی و هونه‌رمه‌ند
دانیا عه‌لی -

عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
 که‌س
نکۆڵی ناکات له‌وه‌ی زۆر که‌س کاری باشیان بۆ ناساندنی کیمیابارانکردنی
شاری هه‌ڵه‌بجه کردووه و شوێنی خۆشی گرتووه، جێی خۆیه‌تی هه‌مووانیان
ناویان ڕیز بکرێت و ستایشی هه‌ڵویست و کاره‌کانیان بکرێت ، من ئه‌وه
به کاری کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌وانی و قایمقامییه‌تی ئه‌و شاره ئازیزه
ده‌زانم ، چونکه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی شه‌رعی ئه‌و شاره ده‌زانم به
تایبه‌ت کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی هه‌وڵێکی داوه له
کورده‌کان هیچ پێویستی به‌وه نییه ناویان بهێنرێت، چونکه ئه‌وه
ئه‌رکه، پێویسته ئه‌و ئه‌رکه‌ش نه‌چێته بواری سیاسه‌ته‌وه و ببێته
به‌شێک له بازرگانی سیاسی .
زۆر ژن کاری باشیان کردووه بۆ ناساندنی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ، له‌وانه‌یه ژنی وا هه‌بێت ڕه‌نجی
زۆرتر و کاری باشتریان کردبێت من نه‌یان ناسم، هه‌موو بوونه دایکێکی
میهره‌بان بۆ کوڕه تاقانه‌که‌ی عومه‌ر خاوه‌ر .
وه‌لێ له‌م نێوه‌دا به بڕوای من دوو ژن کاره‌کانیان له هه‌مووان
زیاتر جێگه‌ی خۆیان گرت و به‌ریان بوو، ئه‌وانیش (گوڵاڵه ساڵح) له
ئیتاڵیا و هونه‌رمه‌ند (دانیا عه‌لی)یه له هۆڵه‌ندا.
(گوڵاڵه) ئه‌و ژنه که‌رکووکیه‌ی خوشکی شه‌هیدیکی قاره‌مان ، هه‌ڵه‌بجه‌ی
کردووه به ئه‌ندامی شاره‌وانی ئاشتی جیهانی، هه‌وڵه‌که‌ی ئه‌و به‌ری
گرت، هه‌ڵه‌بجه‌ی برده ناو هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کان ،
هه‌موو ڕێگایه‌ک به هه‌نگاوێک ده‌ست پێ ده‌کات ، ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ش
به شاره‌وانیه‌کانی جیهان له هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌وه‌وه ده‌ستی
پێ‌کرد، تکایه له یادی مه‌که‌ن.
هونه‌رمه‌ند (دانیا عه‌لی)ش ژنه زامداره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه له پرۆسه‌ی
دادگایی فرانس ڤان ئانرات له‌گه‌ڵ هاوشارییه‌که‌ی (ڕێباز قادر) توانی
ئێش و ئازاره‌کانی شاره‌که‌ی بگه‌یه‌نێته گوێی هه‌موو جیهان ، کۆڵی
نه‌دا و به‌رده‌وام بوو ، له شه‌قام به ده‌نگه‌که‌ی، له هۆڵی دادگاش
به وته و سۆز و ئازاره‌که‌ی.
بۆیه جێی خۆیه‌تی له یادی بیست و دوو ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه
ستایشی ئه‌م دوو دایکه بکرێت ، له پاڵ هه‌زاران ژنی دی که هه‌موو
16-3 ێک له ناساندنی ئه‌و تاوانه بیست و دوو ساڵه کۆڵ‌یان نه‌دا
.
alimahmud2001@yahoo.com
|