ئه‌وه
که‌ش و هه‌ڵای پێش هه‌ڵبژاردن
بوو نه‌ک ''گۆڕان''.

کاوه حه‌سه‌ن
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی کوردستان
قسه‌وباسی زۆری هێنایه‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌نتێرنێت و مانشێتی زۆرێک
له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤارهکانیشی گرته‌وه. به‌گشتی هه‌ڵبژاردن نووسه‌ران و
ڕۆشه‌نبیرانی کوردستانی به‌شێوه‌یه‌کی کارا بهخۆوهسهرقاڵ کرد. له‌نووسینی
زۆربه‌ی ئه‌و باس و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که‌له ڕهههندهجۆراوجۆرهکانی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ده‌کۆڵییه‌وه، که‌م نووسه‌ر توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌یه‌کی حه‌ماسی کهتایبهتهبهسروشتی گشت هه‌ڵبژاردنێک باس له‌و
ئهزموونهسیاسییه بکات که‌چ تاک یاخوود کۆمه‌ڵگای کوردستانی پێدا
تێپه‌ڕی. دیاره به‌دسته‌وه هاتنی خێرا بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌و دهوڵهمهندکردنیپرسێک
یاخوود ئه‌زموونێکی سیاسی گرنگ بۆ خه‌ڵکی کوردستان کارێکی پۆزه‌تیڤه و
پێویستی به‌ده‌ستخۆشی لێکردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو
له‌زۆرێک لهنووسینهکاندا بانگێشهکردن و هه‌وڵدان بۆ ڕازیکردنی خوێنه‌ر
بۆ چوونه‌پاڵ لایه‌نێک که‌لیستی "گۆڕان" بوو زۆر به‌ئاشکرا به‌دی ده‌کرا.
زۆرێک له‌نووسه‌ران نه‌یانتوانی خۆیان له‌و ههلومهرجهکاتییهی هه‌ڵبژاردن
بپارێزێن و دوورتر گاریگه‌ری و ئاکامه‌کانی ئه‌و ڕووداوهبخوێننهوه.
ئه‌وان نه‌یانتوانی ببنهئهو ترووسکاییه‌ی کهتارمای و نیازهتاریکهکانی
نێو ئه‌جیندا و بهرنامهیلایهنهبهشدار بووه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردستان ڕۆشن که‌نه‌وه‌و پهردهلهڕووی شاراوه‌ی لیسته‌کان هه‌ڵبده‌نه‌وه.
زۆربه‌ی نووسینه‌کان کورت بینییو کاریگه‌ری که‌شی هه‌ڵبژاردنیان پێوه‌دیار
بوو، وه‌بینیمان تهنزیرکردنی هه‌ڵوێسته‌کان و ته‌نانه‌ت وێناکردنی هه‌ندێ
لایه‌نی نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان وهکفریادڕهسێک بۆ کۆتای هێنان به‌گشت
کێشهپیرهکانی خه‌ڵکی کوردستان له‌زۆربه‌ی نووسینه‌کاندا به‌دی ده‌کرا
. ئه‌و جۆرهلهنووسین بووه‌مایه‌ی درووست‌کردنی که‌شێک که‌ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌ک
بووترابایهسهبارهت به‌هه‌ڵبژاردن دهبوایهبچێتهچوارچێوهی خزمه‌تکردن
به‌یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کانی نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه. کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و
جۆره نوسینانه جۆرێک له‌خوێنه‌ری ته‌مه‌ڵیان به‌رهه‌مهێنا که‌پێش
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان،چاوه‌روانی
په‌یامێک بوو لهنووسینهکاندا کهبهشان و باڵی لایه‌نێکدا هه‌ڵبدات و
به‌رگێکی جوان به‌باڵای لایه‌نی خۆ "کاندێد" کراودا بپۆشی. لێره‌دا باس
له‌و نووسهرانهناکهم که‌نووسین بۆ ئه‌وان وه‌ک پیشهوایهو ههمیشهنووکی
قه‌ڵه‌مه‌کانیان تیژدهکهن له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک و بهئاگاییهوهبهرگری
لهسیاسهتهچهوتهکانی یه‌نه‌ک یاخوود پ‌د‌ک ده‌که‌ن، به‌ڵکو به‌کورتی
باس له‌هه‌ندێک له‌و ڕۆشهنبیرانهدهکهم که‌خۆیان به‌سوارچاکی ڕۆشنهبیری
سه‌رده‌م ده‌زانن ، که‌چی ئه‌وانیش خزانهسهنگهرێکی له‌و بابه‌ته‌وه‌و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک کهوتهههناسهبڕکێ و تاودان بۆ خۆ گواستنه‌وه‌و
جێگۆڕکێ لهسهنتهریحزبێکهوهبۆ ئۆفیسی یه‌کێکی تر. بۆیه‌باسی ئه‌وان
و هه‌ندێکی تر ده‌که‌م، چونکه زۆرێک له‌نووسینه‌کانی ئه‌وان بوو به‌به‌شێک
له‌پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژارد له‌کوردستاندا. گرفته‌کانی ئه‌م جۆرهلهنووسهری
"عه‌قڵانی " ده‌کرێت له‌سێ به‌شی جیاوزدا دیاری بکه‌ین. گرفتی یه‌که‌م
ئه‌وه‌بوو که له‌ڕێگه‌ی نووسینهسهیرو سهمهرهکانیانهوه،له‌بری
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ناوه‌ڕۆکی دیمۆکراسی و به‌ڵێن و بڕیاره درۆیینه‌کانی
پێش هه‌ڵبژاردن ئاشنا بکه‌ن، ههلومورجێکیان درووستکرد که‌خوێنه‌ر پێش
ئه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک بخوێنێته‌وه، تێگه‌شتنێکی پێشوه‌ختی پۆزه‌تیڤ
سه‌باره‌ت بهئۆپۆسزیۆن له‌لای خۆی گه‌ڵاڵه بکات و که‌مترین پرسیار و
گومان بخاته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له به‌رگی ئۆپۆسزیۆن یاخوود گۆڕاندابهڵێنی
بهبهههشتکردنی کوردستانیان به‌خه‌ڵکی ده‌دا. گرفتی دووه‌م ئه‌وه‌بوو
ئه‌وان گۆڕانی کۆمه‌ڵگایان یه‌کسانکرد به‌سه‌رکه‌وتنی لیستێکی سیاسی
دیاریکراو‌و ته‌واوی کێشه‌کانی کوردستانیان خستهپریاسکهیهکهوهو ته‌سلیمی
کۆمه‌ڵێ سیاسی پیر و په‌ککه‌وته‌یان کرد کهدهمێکهچانسی خۆیان له‌کوردستاندا
تاقیکردۆوهتهوه. گرفتی سێیه‌می ئه‌م چاوساغانه‌ی مه‌عریفه‌ت له‌کوردستاندا
بریتیهلهگزی کردن و به‌کارهێنانی ئایدیای خه‌ڵکانی تر به‌بێ ئاماژه‌کردن
بهسهرچاوهکانیان. ههرچهندهئهم به‌شه که‌م تازۆر دوورهلهباسهکهوه،
به‌ڵام بۆیه‌ئه‌م دیاردهیهباس ده‌که‌م چونکه‌ئه‌وان له‌و نووسینانه‌ی
که‌له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یاننووسی گشت ستاندارده‌کانی نووسیان
شکاند زۆرترین ناویان ڕیزکرد له‌نێو باسه‌کانیاندا.
باس کردنی دیمۆکراسی وه‌ک سیسته‌مێک بۆ ئاڵوگۆرپێکردنی ده‌سته‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ر له‌لایه‌ن تاکه‌کانی کۆمهڵهوهباسێکی دوور‌و درێژهڕهنگهپێویست
نه‌کات لێره‌دا له‌گشت ده‌رگاکانی ئه‌و باسهبدهین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌سه‌ر
گرفتی یه‌که‌می نووسه‌ران . به‌لام بێگومان پێویستهئهوهبڵێینکهکۆمهڵگای
کوردستان مێژوویه‌کی زۆر کورتی ههیهلهگهڵ هه‌ڵبژاردن، وه تاکو
ئێستاش سه‌رباری به‌ڕێکردنی چه‌ند ئه‌زموونێکی کرچ‌وکاڵ له‌و شێوازهلهچۆنێتی
ئاڵوگۆڕپێکردنی ده‌سته‌ڵات، خه‌ڵکی ده‌نگده‌ر ئاشنا نییه به کایه و
درۆکانی پێش هه‌ڵبژاردن. ئه‌وان ئاشنا نین به‌وه‌ی که‌ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی
که‌له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌درێن ته‌نیا به‌ڵێنی هه‌لبژاردنن و ته‌مه‌نیان
له‌دوای هه‌لبژاردن کۆتای پێدێت. کهواتالهووڵاتێکدا که‌خه‌ڵکه‌که‌ی
خاوه‌نی ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌و بابهتهنییه، ئه‌رکی نووسهرهکهسنووری
گومانه‌کان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن و ئه‌وانه‌ی کهکایهی تێدا ده‌که‌ن
فراوانتر و فراوانتر بکاته‌وه. که‌چی له‌بری کارێکی له‌و بابه‌ته‌و
ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌ی کهپهیوهندن به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه، که‌م
نه‌بوون ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کهکهوتنهنێو بازنه‌ی حه‌ماسی هه‌ڵبژاردنه‌وه
و په‌یامی بابه‌ته‌کانیان له‌ودا چڕکردهوهکه گۆڕان ڕووی داوه،
یاخوود وه‌ک یه‌کێک له‌و نووسهرانهدهڵێت " گوتارێکی نوێلهکۆمهڵگهی
ئێمه‌دا لهدایکبووهکهچیدی پرسی (له‌ناو جیهاندا بوون) پرسی گه‌ڕان
نییهبهدوای پنتێک له‌ناو ئه‌م جیهانهبۆ بوونمان، به‌ڵکو گهڕانهبهدوای
ماناکانی ئازادی‌و عه‌داله‌ت بۆ بوونمان له‌ناو ئه‌م جیهانه." ئه‌وان
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆرهتێگهیشتنهوه، کهناکۆکهلهووردبوونهوهو گه‌ڕان
به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی سهرهداوهسرووشتیهکانی گۆڕان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا،
گشت کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگایان سپاردهئهو چه‌ند "سیاسییه‌ی" کهبڕیارهکورسییهکانی
په‌رله‌مانی ئاینده پڕ بکه‌نه‌وه. له‌بری خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
ئه‌و چه‌مکانه‌ی که‌گۆڕان تۆمارده‌که‌ن له‌کۆمه‌ڵگادا، گۆڕان و
پێکدادانی هه‌ندێ سه‌ری ناو حزبێکیان لێ بوو به‌گۆڕان له‌چه‌مکه جۆراو
جۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا.
بۆ پیشاندانی تێگه‌یشتنی ڕووکه‌شیانه‌ی ئه‌م نووسهرانهسهبارهت به‌چۆنێتی
ئاڵوگۆڕ یاخوود گۆران لهکۆمهڵکادا ده‌کرێت ئاماژهبهتێگهیشتنهچهوتهکانی
چه‌ند نووسه‌رێکی تر بکه‌ین که‌چۆن شای و لۆغانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وانیشی
خستهههڵپهرکێکردن. بۆ نمونهڕێنین هه‌ردی له‌بری په‌رده‌هه‌ڵماڵین و
ئاشنا کردنی خه‌ڵک به‌درۆکانی پێش ههڵبژاردنبهم شێوهیهسهبارهت
به‌گۆڕان و کاندیده‌کانی نێوههڵبژاردن ده‌دوێت. ئه‌و ده‌ڵێت " لێرهوهبڕواموایهلیستیگۆڕان
و لیستیچوار حیزبهکهبهدهر لهوهیچهند کورسیدههێنن یان نا،
براوهیراستهقینهیههڵبژاردنهکانیداهاتوون، چونکهتوانیویانهدروشمو
بهڵێنو مژده‌کانیان نه‌ک هه‌ر بکهنهبزوێنهریئارهزوو خواستیزۆرینهیخهڵکیکوردستان،
به‌ڵکو بیکهنهبهبهڵێنو مژدهیلیستیهاوپهیمانیکوردستانیش." فه‌قیرحاڵی
نووسه‌ر سه‌باره‌ت به‌م جۆرهتێگهیشتنانه لهوێوهنییهکهشارهزای
مێژووی ڕابه‌رانی گۆڕان و یاخوود چوار حزبهکهنهبێت، چونکو ئه‌و چاک
ده‌زانێت لهتاوانباربوونیپارتی و یه‌کێتیدا به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی
کوردستان هه‌رچوار حزبه‌که‌و ئه‌وانه‌شی که‌ڕابه‌ری "گۆڕان" ده‌که‌ن شه‌ریکی
دانه‌به‌دانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن، به‌ڵکو فهقیرحاڵییهکهی ئه‌و لهوهدایهکهئهویش
وه‌ک هه‌ر تاکێکی ساده‌ی کۆمه‌ڵ شاگه‌شکه‌ی درۆکانی هه‌ڵبژاردن و که‌شی
پێش هه‌ڵبژاردن بووه و په‌رچه‌می لیستێکی بهدهستهوهگرتووهلهچۆپی
کێشانی شای هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵده‌په‌ڕێت. ئه‌و له‌ڕێگه‌ی قهڵهمهکهیهخهڵکی
بانگێشهدهکات که‌دڵ به‌و لیستانه خۆش که‌ن که‌زۆربه‌یان هێشتا سه‌رگه‌رمی
نۆکه‌ری و پاشکۆیه‌تی و شه‌ری پڕ لهقیناوی و یارییهترسناکهکانی
سیاسه‌تن. ده‌کرێت زۆر نمونه‌ی تر ڕیزکه‌ین بۆ نیشاندانی تیوه‌گلانی ئه‌و
جۆرهلهنووسهر به‌یاریه‌کانی پێشهه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌بری ئه‌و جۆرهڕیزکردنهی
ناوه‌کان "کهزۆرن" بهڕوونکردنهوهیهکی خێرا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن
و ئه‌و "سیسته‌مه" دیمۆکراسییه‌ی که‌له‌ئێستادا باوهکۆتای به‌م بهشهدههێنم
ده‌چمه‌سه‌ر گرفتی دووه‌می نوسه‌رانی هه‌ڵبژاردن. سیستهمیدیمۆکراسی
ئێستا خهریکهبهتواوی خۆی داده‌ماڵێت له‌کاریگه‌ریه‌کانی جۆن لۆک و
ڕۆسۆ و ئه‌و شێوازه‌ی که‌ئه‌وان گوزارشتیان لێ کرد. ئه‌م سیسته‌مه‌ی
ئێستا بهچوونهپێشهوهی ڕۆژگار بوونی وه‌ک ئامرازێک بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی
نێوان ده‌سته‌ڵاتدار و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی
خه‌ڵک له‌ژێر پرسیاری زۆر قووڵدایه. خۆزگهئهم نووسهرانهلهبری خه‌رجکردنی
تواناکانیان بهشایولۆغانی ههڵبژاردنهوهخهریکی ئاشناکردنی خوێنه‌ری
بابه‌ته‌کانیان بوونایهبهو پرسیار‌و گرفتهسهرهکییانهی که‌ئێستا
لهزۆرێگ له‌کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا جێی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ن .
دیمۆکراسی ئێستا وه‌ک نۆم چۆمسکی باسی ده‌کات "ئه‌و دیمۆکراسییهیهکهجیێمس
مه‌دیسن خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی، شێوازێکهلهدیمۆکراسی که‌ئه‌رکی ئه‌وه‌نییه
لهڕێگهیهوهخهڵک پراکتسی ماف و ئازادییه‌کانی بکات، دیمۆکراسییه‌ک
نییهکهتێیداخهڵک ئازادانه‌و چانسی یه‌کسانیان هه‌بێت نه‌ک به‌ته‌نیا
بۆ ده‌نگدان به‌ڵکو بۆ خۆهه‌ڵبژاردن و به‌شداریکرن له‌به‌ڕێوه‌بردنی
ووڵاتدا. دیمۆکراسی ئێستا مۆدێکی سیاسی تایبهتهکهبهشێکی زۆری کۆمه‌ڵگا
که‌نار ئه‌خات و هێز ده‌به‌خشێته کۆمه‌ڵێکی بچووک تاکو بێ هیچ گرفتێک
له‌سه‌ره‌وه ئاره‌زووکانی خه‌ڵک دیاری بکه‌ن و بیخهنهمهزادی هه‌ڵبژاردنه‌وه،
سیستهمێکهبێجگهلهچهند ده‌سته‌یه‌کی پاره‌دار ڕێگه‌نادات ئه‌و
هێزانه‌ی که‌توانای دابینکردنی خه‌رج و تێچوونه‌کانی بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردنیان
نییه به‌شداری تێدا بکه‌ن، له‌گشتدا سیستهمێکهئیلیتڕۆڵگێڕ و سوودمه‌ندی
سهرهکییهتێیدا. ئهمانهئهو هۆکارانه‌ن کهبهگرفت و کێشه‌ی گه‌وره‌ی
دیمۆکراسی دهژمێردڕێن له‌ئه‌مڕۆدا. ئه‌مانه ئه‌و هۆکارانه‌ن که
سیسته‌می دیمۆکراسی بردووهتهژێر پرسیاره‌وه‌و خه‌ڵکی ووڵاتانی به‌ناو
دیمۆکراسی به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک پێش ئێستا به‌پیری
ههڵبژاردنهکانهوهنهچن و به‌شداری ناکه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. بۆ
ڕاستی و درووستی ئه‌م راستییه‌ش ده‌کرێت ئاماژه‌به‌چه‌ند ووڵاتێک بکه‌ین
تاکو زیاتر له‌وه‌حاڵی ببین که له‌و ووڵاتانه‌ی که‌خۆیان به‌دایکی
دیمۆکراسی ده‌زانن نه‌وه‌ک نووسه‌رانیان به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی به‌شدار
بوانی خه‌ڵک به‌گشتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر له‌که‌م بوونه‌وه‌دایه.
بۆ نمونه، له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌نه‌دادا که له14 ئوکتۆبه‌ری
2008 دا ئه‌نجامدرا ڕێژه‌ی به‌شداربوان% 59 بوو ئه‌مه‌به‌و مانایهیهکه%41
خه‌ڵکێک که‌مافی ده‌نگدانی ههیهبهشداری نه‌کردووه. هه‌روه‌ها لهووڵاتهیهکگرتووهکانی
ئه‌مریکا سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی سه‌پۆرت بۆ ئۆباما له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
بووه‌مایه‌ی به‌شداریکردنی خه‌ڵکێکی زۆر که‌بریتی بوو %61.7 وه‌له‌ماوه‌ی
40 ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و ڕێژهزۆرهی به‌شداریکردنی بهخۆوهنهدیبوو،
که‌چی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێهیوا بوون به‌وه‌ی که‌سه‌رۆکی ڕه‌شپێست
ئاڵگۆربکات له‌ژیانیاندا ئێستا ڕێژه‌ی سه‌پۆرت بۆ ئه‌جینداکانی ئۆباما
به‌ڕێژه‌ی له %5 زیاتر دابه‌زییوه ، وهکێرڤی ئه‌و دابه‌زینه ههرڕووهو
خواره. له‌م ووڵاتانه‌دا دوای ئه‌زموونێکی زۆر خه‌ڵکی له‌درۆو بانگێشه‌کانی
پێش هه‌ڵبژاردن حاڵی بوون که ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاڵوگۆڕێکش ئهنجامبدرێتلهئاکامی
بانگێشه‌کانی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌زۆر سنوورداره .
گرفتی دووه‌می نووسه‌رانی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه کهئهوانگۆڕانی
کۆمه‌ڵگا و ته‌واوی کێشه‌کانی کوردستانیان خستهپریاسکهیهکهوهو ته‌سلیمی
ده‌ستی کۆمه‌ڵێ سیاسی پیر و په‌ککه‌وته‌یان کرد کهدهمێکهچانسی خۆیان
له‌کوردستاندا تاقیکردۆوهتهوه. ئه‌م بهڕێزانهڕاستهزهمانێکه
بانگێشه‌ی به‌عه‌قڵانی بوونی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن، که‌چی زۆر سادانهههرا
و ناکۆکی نێو حزبێکی سیاسیان یه‌کسان کرد به‌گۆڕان له‌کۆمه‌ڵگادا. ئه‌وان
زۆر کورتیان هێنا له‌حاڵی بوون له‌وه‌ی که ئهوهیڕوویدا گۆرانێک نه‌بوو
کهلهکۆمهڵگاوهڕوویدابێت و هێزهسیاسییهکانیشی بهخۆوهسهرقاڵکردبێت،
به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی بوو. گۆڕانێک بوو له‌نێو هێزێکی سیاسی‌دا که‌زۆر
نزمتر له‌چاوه‌ڕوانییه‌کانی سیاسه‌تکردنی سهردهمیانهکاری ده‌کرد،
مۆنۆپۆلایزکردنی ده‌سته‌ڵات گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وان بوو بۆیهقڵش که‌وته‌نێوان
ڕابهرهکانییهوه، که‌چی ئهمهبهگۆڕانی گشت کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ئه‌و
نووسهرانهوهتهنزیر کرا. مه‌ریوان قانع یه‌کێک لهچاوساغهکانی
نووسهارنی هه‌ڵبژاردن به‌ووردی له‌نووسینێکدا باس له‌تێڕوانینی جۆراو
جۆر ده‌کات سه‌باره‌ت به گۆڕان ، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ک هاوڕاکانی ئه‌و
گرفت و کێشانه‌ی کهکادیرهکانی ینک درووستیان کردووهبهگۆڕانی کۆمه‌ڵگا
ده‌شوبهێنیت. ئه‌و هێندهخۆشخهیاڵهسهبارهت به‌و که‌شه‌ی که‌ته‌مه‌نی
له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی کاتی بانگێشهکردنهکاندا کۆتای هات، که‌ته‌نانه‌ت
په‌نای بردۆته‌به‌ر تێزهفکرییهکانی کۆمه‌ڵی فه‌یله‌سووفی وه‌ک کارڵ
مارکس و ئێرنست ڕه‌نان و ماکس وێبه‌ر و هتد. ئه‌و هه‌وڵده‌دات له‌نێو
ئه‌و تێزهفیکریانهدا جێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ی که‌ناوی گۆڕانی
لێنرابدۆزێتهوهو ته‌نزیری بکات. بۆ ئیسپاتکردنی ئه‌م خوێندنهوهههڵهیهی
مه‌ریوان ده‌کرێت بهراروردێک له‌نێوان ئه‌و که‌شه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ
ده‌ربڕینێکدا که کاک مه‌ریوان خۆی به‌کاری هێناوهبکهین تاکو بزانیین
کهئایهئهو ڕووداوانه‌ی که ڕوویاندا گۆڕان بوون یان پێچهوانکهی
بوو. ئه‌و له‌شوێنێکدا ده‌ڵێت "گەر بمانەوێت لە ڕووداوی حەماسەتی
ھەوادارانی ”لیستی گۆڕان“ تێبگەین، ئەوکات دەبێت ئەم حەماسەتە
گرێبدەینەوە بە قەیرانەکانی دەسەڵاتدارێتی کوردیی دوای ڕاپەڕینەوە، لە
قەیرانی شەرعیەت و ئەخلاق و مۆراڵی سیاسییەوە بیگرە بۆ گەمەکردنێکی
نابەرپرسیار بە ماناکانی کوردبوون و نیشتیمان و ھاوڵاتیبوون و
بەرپرسیارییەت،..." له‌گشتدا ناتوانین جیاوازییه‌کی قووڵ له‌گه‌ڵ مه‌ریواندا
به‌یان بکه‌ین سه‌باره‌ت هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌م ده‌ربڕینه، چونکو ئه‌و
ڕاست ده‌کات ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌کوردستاندا مێژوویه‌کی دوور‌و
درێژتری ههیهلهوهی که‌ناوی نراوه گۆڕان. به‌ڵام سهیرهئهوهیهکهئهم
پرۆسه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دهربڕینهبهرامبهر ده‌سته‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی
له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی لیستی گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵنه‌دا تاکو به‌ڕووتی له"هه‌وادارانی
لیستی گۆڕاندا" پێناسه‌یان بکه‌ین، چونکه‌هه‌ر لهسهرهتاوهئهوهههندێ
له‌ڕابه‌رانی لیستی گۆڕان بوون که‌به‌شێک له‌سه‌رکوتکردنی ئه‌و دهنگهناڕازیهیان
کهوتهئهستۆ و به‌ڕیز مه‌ریوان و هاوه‌ڵه‌کانیشی نقه‌یان لێوه‌نه‌هات،
مه‌گه‌ر ئهونازانێت ته‌نانه‌ت به‌بڕیاری هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانی
لیستی گۆڕان خه‌ڵکانێک بهگوزهر لهدرووستی یاخوود چه‌وتی هه‌ڵوێستی
سیاسیان به‌ڕۆژی ئاشکرا له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی یهنکهوهگولهباران
کران. مه‌گه‌ر ئه‌و نازانێت له‌سه‌ر ڕێپێوان بۆ باشترکردنی گوزه‌رانی
خه‌ڵک ئاسایشی یه‌کێتی چه‌ندین که‌سی له‌زیندانه‌کاندا ئاخنی له‌کاتێکدا
سه‌رانی "لیستی گۆڕان" هێندهدهستهڵاتیان هه‌بوو، که ده‌یانتوانی
توانی به‌ته‌له‌فۆنێک به‌ر به‌و هێڕشانه‌ی ئاسایش بگرن لههێڕشکردن بۆ
سه‌ر خۆپیشانده‌راندا. هه‌ڵه‌ی مه‌ریوان ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و مێژووهدوورو
درێژهدهبهستێتهوهبهم گهمهیاخوود هه‌ڵایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و
لیستی گۆڕان دهکاتهسهرقافڵهی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سته‌ڵات
له‌کوردستاندا، وه لهڕێگهیئهو جۆرهباسانهوه ئاگایانهشهرعییهت
و نه‌تیجه‌گیری ده‌به‌خشێته" لیستی گۆڕان". له‌شوێنێکی تردا ئه‌و
ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات که‌هه‌ندێک لهڕۆشهنبیر توانای حاڵی بوونیان نیهلهچۆنێتی
ئه‌نجامدانی گۆڕانی خێرا و به‌شێوه‌یه‌کی " ئه‌بستراکی" ئهڕواننهگۆڕان.
دیسانه‌وه له‌م بانگێشهیهی به‌ڕیز مه‌ریواندا تێکه‌ڵکردنێکی ڕوون به‌دی
ده‌کرێت له‌نێوان که‌شێک که‌به‌ته‌نیا که‌شی پێش ههڵبژاردنهلهگهڵ
بزووتنه‌وه‌یه‌ک کهڕۆژانهسۆراخی ئاڵوگۆرپێکردنی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و ڕۆشه‌نبیر و ئه‌و چهمکهکۆمهڵایهتییانهیهکهپهیوهندیان
به‌ژیانی ڕۆژانهوهههیه. ئه‌و بۆیه‌باسی گۆڕانی خێرا ده‌کات و په‌نا
ده‌باته‌به‌ر که‌سانێکی وه‌ک فیرناند برۆدێل بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قانییه‌ت به‌و
ههڵچوونهبدات که‌له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی لیستی "گۆڕاندا" ووروژێندرانو
هیچی تر. ئه‌گینا کێ ههیهئهو ڕاستییهسادیهنهزانێت که‌په‌یوه‌ندی
تاکو دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌یوه‌ندیه‌کی کۆنکریتیی مێژووییه، کێ
هه‌یه بتوانێت نکۆڵی له‌وه‌بکات که‌تاکه‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و
دیاردهکۆمهڵایهتیانهیان بهسهرهوهیهکهڕۆژانه ڕوو ده‌ده‌ن و
له‌ناوچوونی ئه‌و دیاردانه‌ش کاری شه‌و و ڕۆژ نییه، به‌ڵکو کارکردنهلهسهر
گشت چه‌مکه‌کانی ژیان و ڕهووشتهکانی به‌شه‌ر. ڕووداوی خێرا له‌هیچ
کاتدا به‌گۆڕان ناژمێردرێت و مێژووی زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان پێچه‌وانی
بانگێشه‌کانی کاک مه‌ریوانمان پێ ده‌ڵێن. ئه‌و په‌یامه‌ی له‌ڕێگه‌ی "رووداوه
خێراکه‌ی" ئهوهوهدێتهدهر، تێڕوانینێکی سۆپرمانیانهی بێ پێشینهیهبۆ
گۆڕانهکۆمهڵایهتیهکان، وه له‌باشترین حاڵه‌تیدا دهچێتهخزمهت
سیناریۆیه‌کی سیاسیه‌وه له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی کهبهلیستی گۆڕان پێشکه‌ش
کرا له‌لایه‌ن ئه‌و و هاوڕاکانیهوه.
گرفتی سێیه‌می نووسه‌رانی هه‌ڵبژاردن ئهوهیهکهسهرباری ئه‌و تێوه‌گلانه
ساده‌یه‌یان بۆ نێو شایولۆغانی هه‌ڵبژاردن و تێگێشتنی چه‌وت سه‌باره‌ت
به‌گۆڕان ، به‌کارهێنانی ناوی فه‌یله‌سوف و ئایدیاکانیانه له‌نووسینه‌کانیاندا
به‌بێ کرێدت دان به‌خاوه‌نه‌کانیان. زۆرێک له‌م نووسهرانهوهک بڵێی
دڵییان بهوهئاوی نه‌خوارده‌وه که‌بابه‌ته‌کانیان بخهنهخزمهت
لایه‌نێکی دیاریکراوه‌وه، به‌ڵکو زۆر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ناوی زۆر فه‌یله‌سوف
و ڕۆشه‌نبیریان ڕیزکرد له‌نووسینه‌کانیاندا به‌بێ دانی کرێدت به‌خاوه‌نه‌کانیان.
ئه‌م جۆرهکردارهلهنووسیندا له‌هێچ کونجێکی ئه‌کادیمیادا جیگه‌ی
نابێته‌وه و به‌تاوانێکی زۆر گهورهلهقهڵهم ده‌درێت. بۆ نمونهئاراس
فه‌تاح باس له" هاوکێشهبهناوبانگهکهی (کارل شمید)" ده‌کات به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئاماژهبهوهبکات کهلهکوێدا ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ی خۆیندووهتهوه،
یاخوود ناوی ئه‌و سهرچاوهیهچییهکهکارڵ شمید ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی
باسکردووه. ئه‌م جۆرهلهبهکارهێنانی ئایدیای که‌سانی تر به"Plagiarism"
واتا گزی کردن له‌نووسیندا ده‌ژمێردرێت، وه‌بۆی ههیهنووسهر ڕووبه‌ڕووی
توندترین لێپرسینهوهببێت. به‌هه‌رحاڵ ڕیزکردنی ئه‌م ناوهقهبانهلهنووسینهکانی
نووسه‌رانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی نمایش‌کردنی ئه‌و هێزه "مهعریفهییهیه"
که‌به‌ته‌نیا ئه‌م نووسهرانهپێی ئاشنان هه‌ر لای ئه‌وان چنگ ده‌که‌وێت.
به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی ئهوهیهکهئهوان به‌و گشت "مه‌عریفه‌یه‌وه"
کهلهوفهیلهسووفانهفێری بوون مۆری ئۆکه‌ی له‌و لایهنهدهدهن کهپهرچهمی
"گۆڕانی" هه‌ڵکردووه.
به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌مان ئه‌ته‌کییه‌تی ئاراس فه‌تاح له‌نووسیندا ته‌نانه‌ت
مه‌ریوان قانع هه‌مان هه‌ڵه‌ی کوشنده دووبارهدهکاتهوهله گێڕانه‌وه‌ی
حیکایه‌ته‌کانی له‌په‌یوه‌ند به‌گۆڕان و بانگێشهکرد بۆ قبووڵکردنی
لیستێکی دیاری کراو له‌ژێر ناوی "گۆران‌دا". ئه‌و ئاماژهبهکهسانی وه‌ک
ماکس "ڤ" یاخوود" و"ێبەر ، کارڵ مارکس، ئێرنست ڕه‌نان، فرناند برۆدڵ و
زۆرێکی تر ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یه‌ک سهرچاوهبهێنێت. بۆ وابه‌سته‌نه‌بوونی
ئه‌م نووسه‌رانه به‌ئاماژه‌کردن به‌ناوی سه‌رچاوه‌کان ده‌کرێت باس له‌دوو
گریمان بکه‌ین . ئه‌وان یان نایانه‌وێت خوێنه‌ر خۆی ماندوو بکات و
بچێتئهو ڕیوایه‌تانه‌ی که‌ئه‌مان دهیانگێڕنهوهلهتێکستی خاوه‌نه‌کانی
خۆیانهوهپێیان ئاشنا بێت و ده‌ستخۆشی یاخوود پێچه‌وانه‌کی له‌مان
بکات، یاخوود ئه‌م جۆرهڕۆشهنبیرهکهڵک له‌و نووسینانهوهردهگرن و
به‌ناو خۆیانه‌وه زۆرێک لهئایدیاکان دائاخنێنهنێو بابه‌ته‌کانی
خۆیانه‌وه‌و بڵاویان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م ڕفتارهلهنووسیندا له‌ژێر هه‌ر
پاساوێکیدا بێت قابلی قبووڵکردن نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک. وه‌ئه‌م نووسهرانهبهههمان
شێوه‌ی یه‌کتری پێدهچێتدڵخۆشی و خۆشباوهڕبوونیان به"گۆڕان"
وایلێکردبێتن که‌گشت سنوورێکی مۆراڵی له‌نووسیندا ببه‌زێنن. چونکو ئه‌وان
پێمان ناڵێن بۆ نمونه Max Weber” “ له‌کوێدا یاخوود له‌چی نووسینێک و
لاپه‌ڕه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی کاک مه‌ریوان به‌کاری هێناوهبۆ نووسینه‌که‌ی
به‌یانکردووه. بهگوزهر له‌وه‌ی ئێمه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆرهبیروڕایانهدا
کۆک بین یاخوود نا، باشتر وابوو نووسه‌ری بابه‌ته‌کان ناوی سه‌رچاوه‌کانیان
تۆماربکردابایه بۆ خۆپاراست له‌و ههڵهگهورهیهلهنووسیندا،
هاوکاتیش ئه‌وان به‌ئاماژه‌کردن به‌سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و نووسهرانهخزمهتێکی
گهورهبهخوێنهر ده‌که‌ن، که ئه‌ویش ئاشنا بوونه بهسهرچاوهیزۆرتر.
له‌کۆتایدا خوازیارم ئه‌م چه‌ند تێبینی و ڕهخنانهنهچنهچوارچیوهیهکهوهکه
له‌بری بیرکردنه‌وه‌و ووردبوونهوهلهتێڕوانینهکان دهڵنیگهرانی و
خهتکێشانێکی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر گشت شته‌کاندا بێت. به‌هیوام کاتێک
باس له‌گۆڕان ده‌کرێت، پهنجهنهخرێتهسهر هێزێک یاخوود که‌سانێک که‌هێشتا
ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین له‌یه‌ک
دێڕی بچووکدا به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن ئێمهههڵهبووین که‌له‌و کاته‌ی
ئه‌ندام و کاربه‌ده‌ستی ئه‌و حزبهبووین خه‌ڵکی ده‌رده‌سه‌ری نه‌هامه‌تی
زۆری بینی. که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ڕابه‌رانی گۆڕان ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت
کاتێک که‌باس ده‌چێته‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی تاڵی 18 ساڵه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیدا خۆیان بهپهپولهدهشووبهێنن،
وه‌ک بڵێ ئه‌وان سه‌ر بهههساریهیکی تر بن و له‌دووره‌وه ته‌ماشای
ڕووداوهتاڵهکانی کوردستانیان کردبێت. من دڵنیام ئه‌و نووسهرانهشارهزای
که‌م تازۆری خه‌ڵکانی ئاکتڤیست و سیاسیان ههیهلهکۆمهڵگا ڕۆژ ئاوایهکاندا،
دڵنیاشم چاک ده‌زانن کاتێک خه‌ڵکانێکی سیاسی له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوایدا هه‌ڵه‌یه‌ک
له‌حزبه‌که‌یان یاخوود ئه‌و ده‌زگایه‌ی که‌ئه‌وان کاری تێدا ده‌که‌ن
ڕوو ده‌دات، یه‌کسه‌ر له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگهیاندنهوهداوای لێبوردن له‌خه‌ڵک
ده‌که‌ن، ده‌ستکێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگهیاندنهوهڕادهگهیهنن.
ئه‌م جۆرهڕفتارهی سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کان گۆڕانێکی
ڕۆژانه‌یه‌و گوزارشهلهگۆڕانی به‌رده‌وام. که‌چی بهنیگهرانییهوهئهوهی
له‌کوردستاندا گوزه‌ری و ئه‌و هه‌ڵایه‌ی بۆ نرایه‌وه‌و درێژه‌شی کێشا
تاکو پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان، شه‌ری نێوان کاریزماکان بوو.ململانێی هێزێک
نه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتیدا له‌سه‌ر فراوانکردنه‌وه‌ی سنووری
ئازادیه سیاسیه‌کان، له‌سه‌ر ئازادی بێقهیدو شه‌رتی ڕۆژنامه‌گه‌ری و
له‌سه‌ر ئازادییه فه‌ردیه‌کان. گۆڕانی هه‌ڵوێستێک نه‌بوو له‌سه‌ر
ڕاگرتنی کوشتنی ژنان و جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو شه‌ڕێک
بوو له‌سه‌ر ئۆتۆریته‌و سه‌روه‌ت و سامان و پایه‌ی حزبی چه‌ند که‌سێک
کهبهنیگهرانی زۆرهوهتوانیان نه‌ک به‌ته‌نیا نووسه‌رانێکی زۆر بهخۆیانهوهسهرقاڵ
بکه‌ن، به‌ڵکو که‌ڵک له‌ده‌نگی ناڕه‌زای خه‌ڵک وه‌ربگرن و ئه‌و دهنگهناڕازییهبکهن
به‌ئامرازێک بۆ ململانێکانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا. سه‌رباری
گشت ئه‌و شتانه‌ی که‌لێره‌دا ووتران سه‌باره‌ت بهدهیمۆکراسی و
ململانێکانی پێش هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانهدیمۆکراسی وه‌ک
ئه‌زموونێکی سیاسی تاقی بکه‌نه‌وه، مافی خۆیانهئاشنا بن به‌درۆ ده‌له‌سه‌کانی
دیمۆکراسی. بێگومان خه‌ڵکی کوردستان ئامادهنییهجارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ
ژێر ئه‌و جۆرهدهستهڵاتانهی کهلهپێشوودا تاقیانکردووه‌ته‌وه. به‌ڵام
ئه‌مه‌به‌و مانایهشنییهکهئهو ووته‌یه‌ی چرچڵ وه‌بیر خه‌ڵکی
کوردستان نه‌هێنرێته‌وه که‌ده‌ڵێت "دیمۆکراسی به‌ته‌نیا له‌و شێواز‌و
ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که‌تاکو ئێستا تاقی کراونهتهوهباشتره، ئه‌گینا
خراپترین شێوازی ده‌سته‌ڵاته." نیشاندانی ئه‌و خراپه‌یه و گشت ڕوو
ناشرینه‌کانی تری دیمۆکراسی به‌خه‌ڵکی کوردستان بهشێکهلهئهرکهکانی
نووسه‌ر و ئه‌و ناوانه‌ی که‌له‌م نووسینه‌شدا هاتووه.
تێبینیه‌کی کورت:
له‌م نووسینه‌دا ناوی سی نووسه‌رم هێناوه، به‌لام که‌م نه‌بوون ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی کهنووسینهکانیان خستهخزمهت و پیاهه‌ڵدان و لاواندنه‌وه‌ی
ئه‌و که‌شه‌دا که‌له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان فه‌راهه‌م بوو، وه‌پێم وابێت
ئه‌وان له‌مان خراپتر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان خوێنده‌وه.
_________________________________________________________________
1-
ئاراس فه‌تاح. له‌به‌رهه‌مهێنانی سیاسهتهوهبۆ سیاسه‌تی به‌رهه‌م
هێنه‌ر. دوا په‌ره‌گراف. 29،2009.July
http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=1981&AuthorID=493
2-
ڕیبین هه‌ردی. به‌ر لهدهرکهوتنیئهنجامهکان لیستیگۆڕانو چوار
حیزبهکهبراوهن!. 2.8.2009 . دوا په‌ره‌گراف.
http://www.awene.com/DirejeyGoshe.aspx?Jimare=386
3-
Noam Chomsky on Democracy. July 19، 2009.
http://authoritysmashers.wordpress.com/2009/07/16/133
4- CBC. Voter turnout drops
to record low. August 15، 2009
http://www.cbc.ca/news/canadavotes/story/2008/10/15/voter-turnout.html.
5- Dan Balz and Jon Cohen.
Poll Shows Obamas Sliping on Key Issues. Monday، July20،2009.
Washington Post.
http://www.washingtonpost.com/wpdyn/content/article/2009/07/19/AR2009071902176.html
6- مه‌ریوان قانع. هه‌مان
سه‌رچاوه
7- مه‌ریوان قانع. هه‌مان
سه‌رچاوه.
8- ئاراس فه‌تاح، هه‌مان
سه‌رچاوه.
9- مه‌ریوان قانع، هه‌مان
سه‌رچاوه
10- Winston Churchill.
Democracy and Churchill. from a House of Commons speech on Nov.11،
1947. August 22، 2009. <
http://wais.stanford.edu/Democracy/democracy_DemocracyAndChurchill(090503).html
کۆتایی ئۆگستی 2009
ڤانکۆڤه‌ر/ که‌نه‌دا
Kja21@sfu.ca
|