په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٥\٢٠١٣

ئەوەندەی پیاوی ناو تابلۆکە نیگەرانم!


گۆران رەئوف

یەکەمین هەڵەی من ئەوەبوو
زۆر راستگۆبوم!
دووەمین سەرلێشواوییشم ئەوەبوو
کە فێرە درۆت کردم!
سێیەمین بەدبەختییشم ئەوەبوو
هەم درۆم دەکرد و
هەم راستگۆش بووم!

تۆ
یەکەمین تاوانت ئەوەبوو
خۆشت لە راستگۆیی نەدەهات!
دووەمین زوڵمت ئەوەبوو
کاتێک راستگۆییت دەویست
من وەک خۆت درۆم دەکرد!
سێیەمین رەنج بەباییت ئەوەبوو
تۆ وەڕس بووی لە دەست درۆکانم و
گاڵتەشت بە راستگۆییم دەکرد!

تەماشا
هیچ کات من و تۆ
توانای مامەڵەیەکی
هاوسەنگمان نییە!؟

 

gorankafka@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌ران