ئێوه ڕێبه‌ر و مامۆستا و ڕێ نیشانده‌ری خه‌باتی نوێن!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
هه‌ر وه‌ک هه‌مو ئاگادارین 33 ڕۆژ به سه‌ر مان له خواردن گرتنی به‌ند کراوه سیاسیی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه و بێ ڕه‌حمیی دڕنده‌ترین دیکتاتۆڕه‌کانی سه‌رده‌م تێ په‌ڕیی و به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که که‌م تا زۆر به ده‌ستمان ده‌گه‌ن وه‌زعی جسمییان هه‌م له‌به‌ر مان له خواردن گرتن و هه‌م له به‌ر جۆره‌ها ئازار و ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی دژه مرۆڤیه‌کانی کۆمه‌ری ئیسلامی که به سه‌ریانه‌وه‌یه ڕو له خراپیه و پێویستییان به سه‌رپه‌ڕه‌شتیی زۆر جیدی پیزشک هه‌یه به‌ڵام له باری ڕۆحی و ڕه‌وانی و ئیرادیه‌وه هه‌ر وه‌ک پۆڵا ماون که بێ وێنه‌یه و جێگای ڕێز و حورمه‌تیی تایبه‌تیی خۆیه‌تی و هه‌ر له‌م تریبونه‌وه سڵاوی گه‌رمی خۆم و هاوپشتیی و هاوخه‌میی و هاوخه‌باتیی خۆم پێشکه‌ش به خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌م !
دیاره مان له خواردن گرتنی ئا به‌م شێوه گشتیی و هه‌مه‌لایه‌نه و یه‌کگرتوانه له ڕابردویی شۆڕشیی دور و درێژی گه‌لی کوردستاندا جار و بار و له‌م به‌ش و له‌و به‌شی دیکه‌ی کوردستاندا که‌م نین و به‌ر چاون و مێژوه خوێناویه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان پڕن له‌م جۆره شۆڕشگێڕیانه‌ی ناو به‌ندیخانه‌کانی هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستانه‌که‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حاکمه عاڕه‌ب و عاجه‌م و تورکه فاشیسته‌کاندا، به‌ڵام ته‌قریبه‌ن هه‌مو ئه‌وانه‌ی پێشتر که‌م تا زۆر له ژێر کارتێکه‌ری یه‌ک ڕێکخراوه‌ی سیاسی یا خۆ یه‌ک بیر و باوه‌ڕی سیاسی تایبه‌تدا هه‌ڵده‌گیرسان.
ئه‌م جاره له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ک کۆمه‌ڵێک سیاسیی یا خۆ خوێندکار یا خۆ ئایدیولۆژیست، به‌ڵکو ده‌توانم بڵێم کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیری لاو، زانا به برینه‌کانی گه‌له‌که‌م، مانیان له خواردن گرتوه که به بێ له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که له به‌ر چ تۆمه‌ت و ئیتیهامێک ده‌ست به سه‌ر کراون، یه‌کپارچه و یه‌ک ده‌نگ مانیان له خواردن گرتوه و هیچکام له بیر و بۆچونه سیاسی و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان له‌م مانگرتنه‌دا مه‌به‌ست نیه، به‌ڵکو ته‌نیا یه‌ک شت، ئازادی و سه‌ربه‌ستیی مرۆڤ به هه‌ر بیر و بۆچونێکه‌وه که هه‌یه‌تیی مه‌به‌ستیانه! باشتر بونیی وه‌زعی زیندانه‌کان، لابردنی حوکمی ئیعدام و ڕاگرتنیی حورمه‌تیی مرۆڤایه‌تی بۆ مرۆڤه‌کان جا ئه‌گه‌ر سیاسیه، ئه‌گه‌ر ئایینیه، ئه‌گه‌ر چه‌په، ئه‌گه‌ر ڕاسته، ئه‌گه‌ر کافره یا خۆ موسوڵمان و مه‌سیحی و به‌هایی و هتده هه‌مو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئازادی، سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ و به واتای فه‌لسه‌فیه‌که‌ی لیبێڕتیی و لیبڕالیزم، ئه‌وه‌ی که فیله‌سوفه نوێخوازه‌کانی وه‌ک ژان ژاک ڕۆسۆ و تۆماس هابز و کڕانستۆن و جۆن لاک و جۆن ستوارت میل و هتد باسی ده‌که‌ن و نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌ک سه‌رمایه‌داری ده‌ناسرێت!
من نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له نوسراوه جۆراوجۆره‌کانیی پێشترمدا چه‌ندین که‌ڕه‌ت باسم له نوێ بونه‌وه‌ی شۆڕش یا خۆ شۆڕشی نوێ کردوه و پێویستیی نوێ بونه‌وه‌ی شۆڕشم به هۆی سه‌ره‌کی بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌م زانیوه و پێم وابوه که ئێمه‌ی گه‌لی کوردستان به هه‌ر بیر و بۆچون و ئایدیۆلۆژیی و ئاینێکه‌وه که هه‌مانه ته‌نیا یه‌کگرتوانه و به شێوه‌ی دێمۆکڕاتیک و مۆدێڕن ده‌توانین بۆ به ده‌سته‌وه گرتنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنین و به مافه ڕه‌واکانیی گه‌له‌که‌مان که هه‌ر وه‌ک هه‌مو گه‌لانی جیهان مافیی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری که هه‌ر هه‌مان لیبێڕتییه‌ی فیله‌سوفه ڕۆژئاوایه‌کانه بگه‌ین.
ئێمه‌ی ئوپوزیسیون زۆر جار باسیی به‌ره و یه‌کگرتن له ڕۆژهه‌ڵاتیی کوردستان ده‌که‌ین، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر به‌رچاو ته‌نگیی و ته‌نگ نه‌زه‌ریی هێندێک ڕێکخراو نه‌مانتوانیوه هیچ هه‌نگاوێکی ئه‌وتو و کاریگه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆزه که وه‌ک ئاو بۆ ژیان، بۆ شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتیی کوردستانیش ئا له‌م قۆناخه ناسک و حه‌ساسه‌دا پێویسته به داخه‌وه نه‌کراوه و هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی له ناو ڕێکخراوه ئوپوزیسیۆنه‌کاندا بۆ هه‌ڵ نه‌گیراوه، به‌ڵکو ته‌نیا له چوار چێوه‌ی باس و خواست و داواکاریی و ته‌عریف و ته‌مجید و یا خۆ کۆبونه‌وه‌ی ئاشکرا و نهێنیی ئه‌م و ئه‌و ڕێکخراو دو به دو یا خۆ سێ به سێ تا ئێستا ماوه‌ته‌وه!
ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه که ده‌بو ڕێکخراوه‌کان له مێژه هه‌ڵیان گرتایه ئیتر هێنده وه‌دوا که‌وت که له سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچو و ئه‌م جاره له ناو به‌ندیخانه‌کاندا و ئا به‌م شێوه شۆڕشگێڕیه‌ی که ده‌ی بینین و له هه‌مو گرنگتر سه‌ربه‌خۆ و به قه‌ولی فارسه‌کان خۆدجوش سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌مو سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی غافڵگیر کرد. ئه‌م مانگرتنه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئیراده و خواستیی ئازادیخوازی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی به دڕنده‌ترین دیکتاتۆڕه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه واته کۆماری ئیسلامی ئێران نیشاندا، ده‌رس و وانه‌ێکیشه بۆ ئێمه ئوپوزیسیون که یه‌ک بگرین و هاو شیوه‌ی ئه‌و به‌ند کراوانه و به دور له هه‌مو بیر و بۆچون و ئایدیۆلۆژیێک و بۆ مسوه‌گه‌ر کردن و به ده‌ست هێنانی زۆرترین ماف و ئازادیی و دێمۆکڕاسیی بۆ گه‌له‌که‌مان هه‌وڵ بده‌ین. به ده‌ست هینانی باشترین و زۆرترین ماف و ئازادیه‌کان، ته‌نیا له یه‌کگرتویی و یه‌ک ده‌نگیدا مسوه‌گه‌ر ده‌بێت. من خۆم به شه‌خسه باوه‌ڕم به ئازادی له شێوه‌ی فیدڕاڵی‌دا له ئێرانێکی دواکه‌وتو نیه به‌لام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیی کوردستان له داهاتودا به شیوه‌ی فیدراڵی له گه‌ل باقیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران و نه‌ته‌وه‌ی بالاده‌ستیی فارس پێکه‌وه به شیوه‌ی فیدرالیزمێکی "دێمۆکڕاتیک" بژین، ته‌نیا به یه‌کگرتنمان ده‌توانین زۆرترین پارێزگاری له مافه‌کانمان له‌و شه‌رایه‌ته‌دا بکه‌ین و ئه‌گه‌ریش بڕیار بێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان داوا بکه‌ین، ئه‌وه‌ی که من پێم دروسته و باوه‌ڕم پێیه‌تی، ئه‌ویش هه‌ر له یه‌کده‌نگیی و یه‌ک به‌ڵێنیی هه‌مو گه‌لیی کوردستان و ڕیکخراوه سیاسیه‌کانیدا به دیی دێت و ده‌تونین ئه‌گه‌ر چی نه‌ک به هومو مافه‌کانمان، به‌ڵکو به زۆرترینیان بگه‌ین و به پێچه‌وانه‌که‌شی یانی دۆڕاندن و دروست بونیی کێبه‌رکێ و گه‌نده‌ڵی ئابوری له داهاتودا ده‌بێت.
جارێکی‌تر پیویسته که سڵاو و هاوپشتیی خۆم بنێرم بۆ ئیراده و یه‌کده‌نگیی و یه‌ک به‌ڵێنیی هه‌مو به‌ندکراوه مانگرتوه‌کانی ناو به‌ندیخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی ئێران و هه‌مو بنه‌ماڵه‌کانیان و داوای سه‌ربه‌رزیی و سه‌رکه‌وتنیان بۆ به ئاوات ده‌خوازم.
5ی ڕه‌زبه‌ری 2708rahmayub@yahoo.dewww.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|