٢٣\٧\٢٠٢٣
ئەوە رووناکیی نییە.

ئەرسەلان مەحمود
حەقیقەتی عـەشق
حـەقیقەتێکی گـەردوونیـیە،
زەوی پــاژێکـە زۆر بــچووک،
بەشی ئەوە ناکا ئەستێرەیی
خۆتی تێدا ببینیت!!
لـێـدانی دڵـت
لەگەڵ لێدانی گـەردوون بگونجێنە،
دروستکردنی منداڵی بەهێز ئاسانترە
لە چاککردنی گەورەیەکی تێکشکاو
لـە گەمژەییدا!
ئـەوە روونـاکیی نییـە، پێویستمانە،
ئەوە ئـاگرە، ئەوە باهۆزی گەرم و
ئەوە هـەورە برووسکە و ئــەوە باوو
بـۆڕان و هـەڵـکردنی بوومەلەرزەی
گـەردوونییە، لـە هەنـاوی ئێمەدا!!
هـەورەکــان
نیشتوونەتە نـــاو ژیـانی منەوە،
بۆ هەڵگرتنی باو باران و گەردەلول نا،
بۆ زیادکردنی ڕەنگ بۆ ئاسمانی
ئاوابوونی من!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|