| 
			 
			
											١٩\٢\٢٠١١ 
			
			ئەوە تەقەلای 
			مەرگە!  
			
			
			  
			کازم قادر      
			
			 
			وا جارێکیترو وەک هەمیشە،پارتی خێڵان دەستی بە خوێنی لاوانی شاری 
			سلێمانی سوور بوو،لە بەرامبەر هاویشتنی وردە زیخی خەڵکییدا،لولەی B K C 
			ئاراستەی سنگ و مێشکی خەڵکی شۆڕشگێڕو ستەمدیدەی کوردستان کرد.خوێن ڕشتن 
			و سەرکوتی خەڵکیی ئەم جارە لە لایێن پارتییەوە،جیاوازییەکی گەورەو 
			بنەڕەتیی هەیە لەگەڵ سەرکوت و خوێن ڕشتن و تیرۆرەکانیتر.ئەگەر تیرۆری 
			سۆران و سەردەشت و ئەوانیتر لە شوێنێکدا بۆ ترساندن و دەم بەستن و 
			هاتنە گۆی ئازادانە بووبێت،ئەگەر سەرکوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی 
			ڕابردوو بۆ بەر گرتن لە ڕێکخراوبوون و تەقینەوە گەورەترەکان 
			بووبێت،ئەوا سەرکوت و لە خوێن هەڵکێشانی ئەم جارەو لەم سەردەم و فەزا 
			نوێ و شۆڕشگێڕانەدا کە سەرتاپای ناوچەکەی گرتۆتەوە،بۆ بەرگرتنە بە 
			کورەی ڕاپەڕین و شۆڕشی خەڵکی بەشمەینەت و ئازادییخوازی کۆمەڵگەی 
			کوردستان.ئەمجارە جەنگی خەڵک و دەسەڵات جەنگی شۆڕش و دژە شۆڕشەو دەبێت 
			هەر سەرکوت و پەرچەکردارێکی دەسەڵاتداران لەم چوارچێەوەیەدا ببینین و 
			وەڵامی پێبدرێتەوە.بە واتایێکیتر ئەو تەقەلایەی دەسەلات کە خۆی لە 
			کوشتن و ترس و تۆنقاندا نماییش دەکات،دەبێت تەنها وەک تەقەلای سەرە 
			مەرگی ئەو دەسەڵاتە چاوی لێبکەین.زەینەلعابدین لە تونس و حوسنی موبارەک 
			لە میسرو هەروەها دەسەڵاتدارانی یەمەن و جەزائیرو لیبیاو ئەردەن هەمان 
			تەقەلایانداو کرد،سەرکوتیان کرد و سەدان مرۆڤی ئەو ولاتانەیان لە خوێن 
			گەوزاند، هەرچی فڕوفێڵ و درۆو چەواشەکاریی هەیە بە کاریان هێنا،بەڵام 
			دواجار لە بەرامبەر ویستی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری شٶڕشگێڕو تینوی ئازادیی 
			و ژیانێکی باشتر بە چٶکدا هاتن. 
			
			 
			لەم ڕوانگەیەوە بەبۆچوونم پیویستە تاکتیک و ستراتیژی تێکۆشانی خەڵکی 
			شۆڕشگێڕو ئۆپۆزیسێونی کوردستان بە ئاراستەی شۆڕش و ڕاپەڕیندا ئاراستە 
			بکرێت و بچێتە پێشەوە،نەک بۆ برێک ئاڵ وگۆڕو چاکسازیی بچوک و 
			ڕووکەشیی.ئیتر سەردەمی بەرزکردنەوەی داخوازییەکانی وەک ئاو و کارەباو 
			خزمەت گوزارییەکان بە سەرچووە، تەنانەت بەرزکردنەوەی ئەو داخوازیانە 
			لەم سەردەمە شۆڕشگێڕانەدا،جۆرێکە لە چەواشەکاریی و بەلاڕێدابردنی 
			ئیرادەی جەماوەر بۆ ڕاپەڕین و شۆڕش.ئێستا کۆدەنگییەکی گەورەو ڕیشەدارو 
			بەرینی کۆمەڵایەتی بۆ هەڵپێچان و لابردنی دەسەڵاتی خێڵەکیی و 
			سەرکوتگەریی کوردیی لە ئارادایە.خەون و سایکۆلۆژیی کۆمەڵگە نەمانی ئەو 
			دەسەڵاتەیە،خودی دەسەڵاتیش ئەو ڕاستییە دەزانێت،وەک پێشتر وتم،لە خوێن 
			هەڵکێشانی خەڵکی لە لایێن پارتییەوە،ترس و تۆقاندن و ڕەشبگیریی و ئەو 
			بەڵێنە درۆو بێناوەڕۆکانەی بە گوێی خەڵکیدا دەدەن،بۆ ڕێگە گرتنە لە 
			لافاوی شۆڕش و ڕاپەڕینی داخ لە دڵی کوردستان.چ بێمانیە خەڵکی بەرد 
			بهاوێت و بە ڕێژنەی گولەی بی کەی سی هەلا هەلا بکرێن،کەچی داوای ئاو و 
			کارەباو چاکسازی درۆینە بکرێت! 
			
			 
			ئەمڕۆ کێشەی خەڵکی کوردستان کێشەیەکی ڕیشەیی سەتاپاگیرە،کێشەی خەون و 
			خەیاڵ و دونیابینییەکی ناکۆک و دژ بەیەکە لەگەڵ مۆدێلی دەسەڵاتێکی 
			کۆنەپەرست،خوێنڕێژو دەست سوور بە خوێنی خەڵک،بەریەککەوتنی دوو خەون و 
			عەقڵی ئازادییخوازو ژیانێکی ئارام مرۆیی،لەگەڵ خەون و عەقڵی دوو 
			بنەماڵەو خێڵێکی دەوار نشین.بە کورتیی گەشەی سەرخان و ژێرخانی کۆمەلگە 
			بە ئاستێک گەیشتووە،هیچ تەبایی و پێکەوەگونجانێکی لە گەڵ ئەو فەرهەنگە 
			سیاسییە دواکەوتوو ستەمگەرە لە لایێک و ئەو تⵃتەمگەرە لە لایێک و ئەو تاڵان و قۆرخ کردنە ڕەهایەی 
			ئابوریی لەلایێکیتر نییە. 
			
			 
			ئێستا ئەم بەریەککەوتەنە لە دۆخی دەسەڵاتدا لەلایێک دەبێتە خولقاندنی 
			فەزای ترس و سەرکوت و لایێکیش بەڵێندانی درۆزنانەی بڕێک ڕیفۆرم تا لەو 
			ڕێگەیەوە بەر بە بڵێسەی ڕاپەڕین و شۆڕش بگرن.بەرەی خەڵکی ستەمدیدەو 
			بەشمەینەتیش لە ئاستی گەشەکردن و پێگەییشتنێکی باڵادایە،بورکانێکە لە 
			چەندین لاوە دووکەڵ و پریشکی ئاگرەکەی دەبیندرێت،شۆڕش دەستی پێکردووە، 
			هەموو چالاکیی و خەونێک لە پێناوی شۆڕشدا...! 
			
			  
			
			 
			18\2\2011 
			
			
			ماڵپهڕی کازم قادر  
			
			  
			
			  
			 |