٥\٣\٢٠١٠
ئه‌وه‌ی ئامانجی
کۆتایی "گۆڕان" ی ریشه‌یی نه‌بێ ناتوانێ "گۆڕان" له کۆمه‌ڵگادا بکا!!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
زۆر که‌س و لایه‌ن و حیزب هه‌ن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌ما‌نیه‌کاندا
ده‌بنه خاوه‌ن په‌یامی" گۆڕان" یا "ریفۆرم". ئه‌مه له به‌ر بوونی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی هه‌میشه زیندووی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی به‌شخوراوه
له دژی نا عه‌داله‌تی و نایه‌کسانی و سه‌رکوت، (ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
له‌گه‌ڵ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کان له دایک بووه ،
کاتێکیش کۆتایی دێت که پایه‌و بنه‌ماکانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه له ریشه‌وه
هه‌ڵکێشرێ ) به‌ڵام ئایا کێ ئه‌توانێ ڕابه‌ر و رێکخه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
بێ تا به سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجه و ئه‌م ئه‌رکه ئه‌نجام
بدات ؟ .ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که ده‌بێ وه‌ڵامی خۆی وه‌رگرێ .
ئه‌زموونه کانی پێشوو پێمان ده‌ڵێن هیچ گروپ و لایه‌نێ که سه‌ر به
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی چینه دارا‌کان بێ ناتوانن ئه‌م کاره
بکه‌ن .
"ئۆباما" له پروپاگه‌نده‌کانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له به‌رانبه‌ر
"مه‌ککین" دا به‌م په‌یامی "گۆڕان " ه ڕکابه‌ری ئه‌وی ده‌کرد ، وه سه‌رکه‌وتوو
بوو توانی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بیباته‌وه که‌چی به دوای زیاتر له
یه‌ک ساڵی سه‌رۆک کۆمار بوونی ئه‌ودا نه له ئاستی خزمه‌ت گوزاریه‌کاندا
بۆ خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا گۆڕانی ئه‌نجام دا نه له سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌دا
نه له عه‌سکرتاریه‌تدا ، ئه‌مه نه ته‌نها ڕای منه به‌ڵکو ڕای
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی و خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکاشه . له ئێرانیش "موسه‌وی
" ئه‌و به‌رگه‌ی گۆڕان یا ریفۆرمه له به‌ر ده‌کا و ئه‌و په‌یامه هه‌ڵده‌گرێ
به‌ڵام له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی‌دا ، که‌چی پاش خۆش خه‌یاڵیه‌کی
زۆر به‌م که‌سه ئێستا خه‌ڵک که‌متر باوه‌ری پێده‌کا خه‌ڵک له ئێران‌دا
ئه‌وه‌یان بۆ یه‌کلا بوه‌ته‌وه نه که‌سێکی وه‌ک موسه‌وی نه که‌روبی
و نه خاته‌می ناتوانن ئه‌م کاره بکه‌ن .به‌ڵکو هێزێک ده‌توانێ که
ئامانجی روخانی جمهوری ئیسلامی و به‌دی هێنانی حکومه‌تێکی ئینسانی بێ..
ئه‌مڕۆ له کوردستان نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌یه‌وێ ئه‌کته‌ری ئه‌م مه‌یدانه
بێ هه‌ڵگری په‌یامی "گۆڕان" بێ له ژێر ئاڵای کوردایه‌تیدا و
ته‌نانه‌ت له ژێر ئاڵای ئیسلامیشدا . چاو له زۆربه‌ی ووته‌کانی بکه‌ن
پشت ده‌به‌ستێ به "خوا" بۆ بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردندا ،وه هه‌روه‌ک
ئیسلامێک دژی بڵاو کردنه‌وه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی ئایاتی شه‌یتانیه له
گۆڤاری "خه‌ڵک" دا وه له‌گه‌ڵ جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و
فێرکردن نیه . یا وه‌ک هه‌ر ڕابه‌رێکی تری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به
ماده‌ی 140 کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر ده‌کا . ده‌رباره‌ی سزای ئیعدام
هیچی نیه ئایا له گه‌ڵیدایه یا نا؟! .له یه‌ک رسته‌دا ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی
نه‌وشیروان و "گۆڕان" داوای ده‌که‌ن وه‌ک په‌رله‌مانی هیچ کام له
ووڵاتانی رۆژ ئاواش نیه که دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌وه فێر
کردن جیایه سزای ئیعدامیان تێدا هه‌ڵگیراوه . په‌رله‌مانێکه دین و
قه‌ومیه‌ت به سه‌ریدا زاڵه نه‌ک مه‌ده‌نیه‌ت.
ئه‌م که‌سانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر له ئۆباماوه بگره تا موسه‌وی و نه‌وشیروان
ده‌یانه‌وێ سواری کۆڵی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بن نه‌ک
به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی به‌ڵکو به ناراسته‌وخۆ بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی .
ئه‌وه‌ی بۆرجوازی پێویستیه‌تی ئه‌مانه بۆیان به دی ده‌هێنن ،
بۆرژوازی له کاتی گه‌شه سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا زۆر منه‌تباری
ئه‌مانه‌ن و زۆر پێویستیان به‌مانه‌یه ، پێویستی به که‌سانێکه که
به‌خه‌ڵک بڵێن ئێمه باردۆخه‌که ئه‌گۆڕین وه‌رن له گه‌ڵ ئێمه بن .
کاتێکیش به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن هه‌ندی گۆڕانکاری وورد و سه‌تحی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن به‌ڵام سیسته‌میان هه‌ر یه‌ک سیسته‌مه و درێژه پێده‌ری ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاری کرێ گرته‌ن ، که سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کی ناعه‌دالاتی و نا یه‌کسانی و گه‌نده‌ڵی و راو‌و رووته .ئه‌مانه
چونکه له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی کۆمه‌ڵگاوه سه‌ریان ده‌ر
نه کردووه به‌ڵکو هه‌رله بزووتنه‌وه بورژوازیه‌کانه‌وه هاتوون
ئامانجیان هه‌ر ئامانجی بورژوازی ده‌بێ ، بۆرژوازی له ده‌ست په‌لامارو
شۆرشی خه‌ڵک ده‌رباز ده‌که‌ن وه ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌شی درێژتر ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌مانه پێویستیه‌کی قۆناخێکی دیاری کراوی کاتی بوروژوازین.
ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی وئازادیخوازی رێکخراوی خه‌ڵکی به‌شخوراوه
ده‌توانێ بارودۆخ به قازانجی خۆی بگۆڕێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش به موشه‌خه‌س
تر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریه که ئامانجی ئه‌و ته‌نها لابردنی
گه‌نده‌ڵی و راوورووت نیه ، ته‌نها ئامانجی ئه‌و به‌دی هێنانی
داواکاریه رۆژانه‌یه‌کانی کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌م دیده نیه له گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا ئامانجی به دی هێنانی ئازادی و یه‌کسانیه که له رێگه‌ی
ژێره‌و ژێر کردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی بورژوازیه
وه ووشک کردنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی
و کاری کرێ گرته‌یه .ئه‌مه ئه‌و هێزه‌یه که ده‌یه‌وێ له ریشه‌وه
گۆڕان له کۆمه‌ڵگادا بکات وه ئه‌وه ئامانجی کۆتایی ئه‌وه، به بێ
پشت به‌ستن به‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و به‌بێ به‌هێز کردنی کردنی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه و فشار بۆ ده‌سه‌ڵات داران و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی
کرێکار گۆڕانکاری له ژیان و گۆزره‌انی خه‌ڵکدا مه‌حاڵه . چونکه
ئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕیشه‌کێش کردنی سه‌رچاوه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانه
و ئامانجی سۆشیالیزمه.
3/3/2010
|