١٨\٣\٢٠١٣
ئه‌وه‌ی که
شاراوه‌یه له مێژووی عومه‌ری کوری خه‌تاب.

عه‌باس رۆسته‌م
د. ئه‌حمه‌د سوبحی مه‌نسوور که زانایێکی ئیسـلامییه و مامۆستا بووه
له زانـکۆی ئه‌زهه‌ر و به باوکی گیانی (قورئانیهکان) ناسراوه و
قورئان به تاکه سه‌رچاوه ده‌زانێ بۆ یاسادانان و شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی، له وتارێکیدا که له سایتی (الشبابیکد) بڵاوکراوه‌ته‌وه،
داواکاره له موسڵمانان ته‌نها به‌و (وه‌حی)یه بڕوا بهێنن که پێغه‌مبه‌ری
کردوه به په‌یامبه‌ر، له‌وه‌ش بترازێ که‌سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک
عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و ئه‌وانی دیکه وه‌ک مرۆڤی ئاسایی سه‌یربکه‌ن و
مرۆڤیش لایه‌نی باش و خراپی تێدایه و ده‌کرێ کرده‌وه‌ی چاک و خراپی
لێبوه‌شێته‌وه.
وتاره‌که‌ی دکتۆر ئه‌حمه‌د سوبحی مه‌نسوور به نیازی
یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌یه که له نێوان شیعه و سونه‌کاندا
له ئاستی که‌سایه‌تی عومه‌ری کوری خه‌تابدا هه‌یه به‌وه‌ی شیعه‌کان
له هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کی باش بێبه‌ری ده‌که‌ن و چی خراپه
ده‌یده‌نه پاڵی، له به‌رامبه‌ریشدا سونه‌کان وه‌ک فریشته‌و په‌ری
سه‌یری ده‌که‌ن.
دکتۆر ئه‌حمه‌د، له مه‌یانه‌ی چاکه‌کانی عومه‌ری کوری خه‌تابدا چه‌ند
وته‌یه‌ک له وته‌کانی ئه‌م سێهه‌م خه‌لیفه‌ی (راشدین)ە به به‌ڵگه
ده‌هێنێته‌وه که له قسه‌وقسه‌ڵۆک به‌ولاوه هیچ کاریگه‌رییه‌کی
دیکه‌یان نه‌بووه له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا، یه‌کێکیش له هه‌ره
زه‌قترین وته‌کانی ئه‌م خه‌لیفه‌یه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ (متی استعبدتم
الناس و قد ولدتهم امهاتهم احرار) به واتا که‌ی خه‌ڵکی به کۆیله
ده‌که‌ن له کاتێکدا به ئازادیی له دایک بوون، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م
وته‌یه به راستی وته‌ی خه‌لیفه عومه‌ر بێ و به بڕواوه په‌یڕه‌وی
کردبێ، ئه‌ی چۆن هه‌ر له خودی ماوه‌ی خه‌لافه‌تی ئه‌م خه‌لیفه‌ی
ئیسلامه لێشاوی تاڵانی سه‌روه‌ت و سامان و کویله له ژن و کچ و
منداڵانی وڵاته داگیرکراوه‌کان له ئێرانه‌وه تاکو لیبیا له باکووری
ئه‌فریقیا به‌ره‌و حیجاز به رێ ده‌کران و پێنج یه‌کی ئه‌و تاڵانی و
کۆیلانه بۆ خودی خه‌لیفه ته‌رخان ده‌کران و چوار به‌شه‌که‌ی تریش
به سه‌ر جه‌نگاوه‌ره عه‌ره‌به ئیسلامه‌کاندا به‌ش ده‌کران، له
هه‌مووش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که مه‌رجی خه‌لیفه عومه‌ر ئه‌وه بووه
که ده‌بێ به‌شه‌که‌ی خۆی له‌و کۆیلانه له منداڵانی کچ و کور بن و
ته‌مه‌ندارانی نه‌ویستوه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک بوونی ئه‌و
کۆیلانه له مه‌که و مه‌دینه ببێته مه‌ترسیه‌ک بۆیان. دواجاریش
هه‌ر به ده‌ستی یه‌کێک له‌و کۆیله هه‌رزه‌کارانه و به خه‌نجه‌رێکی
ژه‌هراویی کوژرا.
دکتۆر ئه‌حمه‌د سوبحی مه‌نسوور په‌رده له‌سه‌ر گه‌لێک له‌و کرداره
نه‌گریسانه هه‌ڵده‌داته‌وه که له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عومه‌ری کوری
خه‌تابدا ئه‌نجامدراون و به مه‌به‌ستێکی تایه‌فه‌گه‌ریی له لایه‌ن
سونه مهزهبهکانهوه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه کراون، له‌وانه‌ش ئه‌و
هه‌زاره‌ها منداڵ و مێردمنداڵ و کچ و ژنانه‌ن که له هێڕشی عه‌ره‌به
موسڵمانه‌کاندا بۆ سه‌ر ئێران و ئازه‌ربایجان و عێراق و فه‌له‌ستین و
میسر و لیبیا وه‌ک کۆیله و تاڵانی له که‌سوکاریان کردوون و باج و
خهڕاجیشیان سه‌پاندوه به سه‌ر دانیشتوانه هه‌ژاره‌کانی ئه‌و
وڵاتانه‌دا، له کاتێکدا نه حوکمدارانی ئه‌و وڵاته داگیرکراوانه
هێڕشکه‌ر بوون بۆ سه‌ر عه‌ره‌به‌کانی حیجاز و نه ئه‌و دانیشتوانه‌ش
به‌شێک بوون له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا که پێویست بکا له‌و ماوه‌ی ده
ساڵه‌ی خه‌لافه‌تی عومه‌ردا خوێنی سه‌دان هه‌زار بێ‌تاوان برژێندرێ له‌و
وڵاتانه‌ی که به بێ هۆ به‌و شێوه دڕندانه‌یه هێڕشیان کراوه‌ته
سه‌ر له ژێر په‌رده‌ی ئیسلامه‌تی و (جهاد) و هه‌رچی سه‌روه‌ت و
سامانیانه به تاڵانی ببردرێ و سه‌ده‌ها هه‌زار خێزانیان تهفروتون
بکرێن و مێرد له خێزانی و دایک له منداڵی و برا له خوشکی
په‌رته‌وازه ببن و هه‌ر یه‌که‌یان به جیا له‌ویتر له بازاڕی کڕین و
فرۆشتنی کۆیله‌دا ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستیان پێ‌بکرێ.
دکتۆر ئه‌حمه‌د، که دێته سه‌ر ئه‌و
هێرشه دڕندانه‌یه‌ی که
عه‌ره‌به موسڵمانه‌کان ده‌یکه‌نه سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کان، باسی
یه‌کێک له‌و
هێرشانه ده‌کا که له چوار لاپه‌ڕه‌ی په‌رتووکه
مێژووییه‌که‌ی (الطبری)دا هاتوه و ده‌ڵێ: له هێرشی عه‌ره‌به
موسڵمانه‌کاندا له ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلام و (جهاد)دا بۆ سه‌ر
ناوچه کوردنشینه‌کان (ئه‌و کوردانه‌ی نه ده‌وڵه‌تێکیان هه‌بووه و
نه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان هه‌بووه به عه‌ره‌به‌کانه‌وه و نه له
زمانیان گه‌یشتوون)، له پڕدا و له ناکاو سوپای ئه‌و عه‌ره‌به
موسڵمانانه به ناو دێهات و نیشتمانی ئه‌و کوردانه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و کورده‌کانیان ناچار کردوه که ده‌ست بده‌نه چه‌ک و
به‌رگریی بکه‌ن له نیشتمان و ماڵ و داوێنیان، دوای شکستهێنان و
کوژرانی جه‌نگاوه‌ره‌کانیان، سه‌روه‌ت و سامان و ژن و کچ و کوڕ و
منداڵیان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه، وه‌ک نه‌ریتێکی عه‌ره‌بی
ئیسلامی به تاڵان بردراون و له پێنج به‌ش به‌شێکی ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه پێشکه‌ش به خه‌لیفه‌ی سێیه‌می موسڵمانان عومه‌ری کوری
خه‌تاب کراوه و چوار به‌شه‌که‌ی تریشی له نێوان جه‌نگاوه‌ره
عه‌ره‌به‌کاندا به‌شکراون.
وتاره‌که‌ی دکتۆر ئه‌حمه‌د سوبحی مه‌نسوور، په‌رده داماڵینه له‌سه‌ر
ئه‌و تاوانانه‌ی که به درێژایی حوکمی حوکمڕانانی ئیسلام و له ژێر
په‌رده‌ی ئاین و جیهاددا ئه‌نجامدراون، هه‌ر له ده‌سپێکی هێرشه‌کانیان
بۆ سه‌ر وڵاته دراوسێکانیان تا له‌ناوچوونی حوکمی سوڵتانه
عوسمانیه‌کان.
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|