ئەوەى خهلکیتر
هەیەتى ئێمەش هەمانە!!!

عهتا قاجری
تەنز
مەلاى مەشهور دەناسن؟
بەهەڵە تێمەگەن گۆڤارى مەلاى مەشهور نالێم!
مەلاى مەشهور دەبێتە ڕاوێژکارى مەلیک مەحمود، ئاشکرایە کە مەلاى مەشهور
خاوەنى هەقایەت بەسەرهاتى زۆرە.
ڕۆژیک مەلیک مەحمود لە مەلا دەپرسێت: مەلا تۆ پیاویکى دونیات زۆر دیوە
ئەرێ ئێمە لە وڵاتدا چى شتیکمان لە هەموو شت زیاتر هەیە؟!
مەلاش لەوەڵامدا گوتى: قوربان پزیشک !
مەلیک بەسەرسوڕمانەوە پرسى: هیچ بەڵگەیەکت بۆ قسەکانت هەیە؟
مەلاى مەشهور گوتى: قوربان ئەگەر تواناى چاوەڕوانیت هەبیت بەلێ.
پاش ماوەیەک مەلا سەرى خۆى بەدەستەسرێک پێجاو هاوارى ئەکرد دانم
ئێشێ......
یەکیک پێیگوت: شێلمى کوڵاو بخۆ.
یهکێکیتر پێیگوت: هاڕاوەى بادام چارەسەرێکى باشە.
یهکێکیتریش پێیگوت: کەبابى بە گەرمى سوودمەندە. بەس ماچى کوڵمى خۆشترە
لە کەبابى بەگەرمى(سەرچاوە گورانى عهزیز وەیسى)
یهکێکیتریش پێیگوت: دۆکولى جگەرە دهتکاتەوە بە گۆێزى کۆێر.(ئەم کۆێرە
وەک کۆێرەکانى بەرمزگهوت نییه مەترسە).
یهکێکیتریش پێیگوت: سیر بخۆ بەڵام زورنا لێمهدە(سیربخۆ و زوڕنا لێدە)
یهکێکیتریش پێیگوت: بیخولێنەوە بە دەورى قەڵا (بەڵام قەڵاکەى ناوپارکى
منارە).
بەکورتیی هەرکەسە بەپێی زانیاریی خۆى پێشنیازى شتێکى کرد!
مەلا بە شێخى گوت: قوربان تەنها ویستم ئەوەى چەند ڕۆژ لەمەوپێشت بۆ
بسەلمێنم کە لە وڵاتى ئێمە پزیشک لە هەموو شت زیاترە!
ئەگەر مەلاى مەشهور بمایە دیسان لێتان تێکنهچێت بڵێن ماوە! من گۆڤارى
مەلاى مەشهور ناڵێم. ئەوا دەیبینى کە تەنها پزیشک نییه کە زۆرە بەڵکو
بۆ هەموو شتێک شتى زۆرمان هەیە!
ئیتر هەر لە حیزب و سیاسەتمهدار و ڕۆژنامە و ڕۆژنامەوان و رێکخراوى
کۆمەڵگەى مەدەنى و یاساى زۆرى بێ دەستور و وەزیرى زۆرى بێ وەزارەت و
پارەى بەفیرۆدراوى پرۆژان و پێشمەرگەى زۆرى بێ مەعاش و فەرمانبەرى زۆرى
بەتاڵ و هونەرمەند و گۆرانیبێژی بێ بازاڕ و ئەرزى خزمەتتان بکەم شاعیر
و ئەدیب و نانەواى زۆر و سۆپەرمارکێتى زۆر و گرانیی زۆر و هتد... بگرە
هەتا گەندڵیی بێ پێناسه!!!!!!! و گەنجى پیرى زۆرى بێ پرۆژە و دەست
بەتاڵ!!!
کە هۆکارەکەیشى لەم دوو خاڵە دەرناچێ؛ یەکەم: نەبوونى پسپۆریی. دووەم:
بوونى بانگەشەکردن!!!
هەرکەسێک بگرى کەم تا زۆر خۆى بە فەیلەسوفیکى یۆنانیی دووهەزار ساڵ
لەمەوپێش دەزانێ. واتە لە هەر کارێک کەمێک دەزانێ و یان بانگەشەى
زانینى دەکا ئەش هۆکارى دواکەوتن و سستیی کارەکانى وڵاتە.
بۆیە بانگەشە دەکەین ئەوەى خهلکیتر هەیەتى ئێمهش
هەمانە!!!!!!!!!!!!!!!!!!
ataqajri@yahoo.com
|