ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی بووه قوربانی تێگه‌یشتنه‌کانی . - سهروردی -
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
یه‌حیای کوڕی حه‌به‌ش کوڕی ئه‌میره‌ک ناسراو به شه‌هابه‌دین، چونکه له گوندی سهرورد له‌دایک بووه پاشناوی سهروردی هه‌ڵگرتووه. سهروه‌رد گوندێکه ئه‌که‌وێته ناوچه‌ی زنجان و مه‌راغه‌ی کۆن که له جوگرافیای کۆن به ناوچه‌ی شاخه‌کان ناوی هاتووه، که‌وتۆته باکوری رۆژئاوای ئێرانی کۆن که ئه‌کاته ناوچه‌ی سنوری ئێستای کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشور، ئبن خه‌له‌کان که خۆی به ره‌چه‌له‌ک کورده و ژیاننامه‌ی زۆربه‌ی ناودارانی سه‌رده‌می خۆی و پێش خۆی کۆکردۆته‌وه له‌ناویاندا کوردبوونی شه‌هابه‌دین سهروردی ئه‌سه‌لمێنێت و به‌ڕونی باس له جوگرافیای سهرورد ئه‌کات. له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا هه‌موو مێژوونوسان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌هابه‌دین سهروه‌ردی خه‌لکی رۆژئاوای باکوری ئێرانی کۆنه، له هه‌مان کات زۆر له جوگرافیاناسانی ناوداری کۆن باسی گوندی سهروردیان کردوه و هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌که‌وێته ناوچه شاخاویه‌کان و نزیک به زنجان و مه‌راغه‌یه.
ئه‌وه کورته‌یه‌که له‌سه‌ر ناو و ناونیشانی له دایک بوونی سهروه‌ردی، مێژوی له‌دایک بوونی بۆ ساڵانی ٥٤٥ تا ٥٥٠ ی کۆچی که ئه‌کاته ١١٥٠ تا ١١٥٥ ی زاینی، ئه‌م مێژوه‌ش سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیه.
سهروه‌ردی بۆ خوێندن و فێربوون گه‌لێک شوێنی جیاجیا گه‌ڕاوه، به تایبه‌ت ئه‌و شارانه‌ی که له‌سه‌رده‌می خۆی ناوبانگیان ده‌رکردبوو به کانگای زانیاریه جۆراوجۆره‌کان، وه له‌لای زۆر له که‌سه ناوداره‌کانی سه‌رده‌می خۆی خوێندویه‌تی و توانیویه‌تی به ماوه‌یه‌کی کورت زانیاریه‌کی زۆر له گه‌لێک بواری جیاجیا په‌یدا بکات و ناو و ناوبانگی بڵاوببێته‌وه.
بۆچون و لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر تێگه‌یشتنه‌کانی سهروردی، ئه‌وه‌ی جێگای داخه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسینه‌کانی له‌گه‌ڵ بڕیاری کوشتنه‌که‌ی سوتێندران و له‌ناوچوون، مێژوونوسان به‌گشتی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ئه‌که‌ن که سهروردی به‌م ته‌مه‌نه کورته‌ی که له نێوان ٣٦ تا ٣٨ ساڵ ژیاوه نزیکه‌ی ٥٠ کتابی نووسیوه که تیایدا توانیویه‌تی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نوێ به‌رهه‌م بێنێت ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراقه، به‌داخه‌وه تا ئێستا به زمانی کوردی شتێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و تێگه‌یشتنه‌کانی سهروردی نیه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا من ته‌واو لێی بێئاگام، به‌ڵام به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی سه‌رچاوه‌ی زۆر هه‌ن که ئه‌کرێت سودیان لێببیندرێت.
ئه‌وه‌ی که من به گرینگی ئه‌زانم لێره‌دا باسی لێوه بکه‌م چۆنیه‌تی کوشتنیه‌تی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنه‌کانی، سهروردی دوای گه‌ڕانێکی زۆر به‌دوای زانین و فێه‌ربوون له ته‌مه‌نی سه‌روی ٣٠ ساڵی ئه‌گاته شاری حه‌له‌ب که ئه‌وکات حه‌له‌ب له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌یوبیه‌کان بوو، ظاهری کوڕی صلاح ا‌لدین حاکمی حه‌له‌ب بووه، به هۆی ناوبانگ و زیره‌کی سهروردی حاکمی حه‌له‌ب له‌خۆی نزیک ئه‌کاته‌وه، به‌لام داهێنان و تێگه‌یشتنه نوێکانی ئه‌بێته هۆی نیگه‌رانی مه‌لا و پیاوانی ئاینی، به زۆر شێوازی جیاواز حاکمی حه‌له‌ب ظاهری کوڕی صلاحه‌دین له سهروردی هان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ک سه‌رچاوه مێژوویه‌کان باسی ئه‌که‌ن ظاهر خۆی له ژێر کاریگه‌ری تێگه‌یشتنه‌کانی گه‌نجێکی وه‌ک سهروردی بووه، به‌ڵام فشاری پیاوانی ئاینی که ئه‌و کات به زانایانی ئیسلام یان فوقه‌ها ناویان ئه‌بردرا وا له حاکمی حه‌له‌ب ئه‌کات که چه‌ند رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان ئه‌و فوقه‌هایانه و سهروردی سازبکات.
دیاره ئاستی تێگه‌یشتن و زیره‌کی سهروردی زۆر له ئاستی فوقه‌هاکان به‌رزتر و فره‌وانتر ئه‌بێت و سهروردیش زۆر نه‌ترسانه و ئاشکرایانه گفتوگۆیان ئه‌کات.
سه‌رچاوه مێژوویی و لێکۆلینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی سهروردی زۆریان باسکردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له هه‌مووی زیاتر باسی لێوه ئه‌کرێت ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه که دواجار ئه‌بێته هۆی ته‌کفیرکردنی و هه‌ر به هۆی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌شی سزای کوشتنی بۆ ده‌رئه‌چێت.
له یه‌کێک له دانیشتنه‌کانی نێوان فوقه‌هاکان و سهروردی ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی سهروردی ئه‌کرێت، ( ئایا الله ئه‌توانیت پێغه‌مبه‌رێکیتر له‌دوای محمد دابێنێت؟؟؟؟) ، سهروردیش له وڵامدا ئه‌ڵێت به‌ڵێ ( الله توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێک هه‌یه).
فوقه‌هاکان به‌مه کافری ئه‌که‌ن و داوای سزای کوشتنی سهروردی له حاکمی حه‌له‌ب ئه‌که‌ن، سه‌رچاوه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ظاهری کوڕی صلاح‌الدین باوڕی به کوشتنی سهروردی نابێت، هه‌ر بۆیه فوقه‌هاکان په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر صلاحدین و داوای کوشتنی سهروردی له صلاح‌الدین ئه‌که‌ن.
زۆر له‌سه‌رچاوه مێژوویه‌کان پێیان وایه که صلاح‌الدین یه‌کێک بووه له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی زانا و فه‌یله‌سوفان، بۆیه صلاح‌الدین له‌سه‌ر داوای فوقه‌هاکان فشار ئه‌خاته سه‌ر ظاهری کوڕی و فرمانی کوشتنی سهروردی ده‌رئه‌کات و کتێبه‌کانی ئه‌سوتێندرێت.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه، سهروردی به چندین ناوی سه‌رنجڕاکێش ئه‌ناسرێت له‌وانه ( فه‌یله‌سوفی کوژراو ، شێخی کوژراو ، لاوی کوژراو ، سۆفی شه‌هیدکراو ، وه چه‌ندین ناویتر)
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌روازه‌یه‌ک بێت بۆ ناسینی سهروردی له‌لای خوێنه‌ری کورد هیوادارم که به هه‌ول و کۆششی رۆشه‌نبیرانی کورد ده‌ست بکرێت به کردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره داخراوه‌کانی ئه‌م جیهانه به‌رفره‌وانه‌ی سهروردی و جهانی جه‌نگی نێوان شومشێر و قه‌له‌م و جیهانی ململانێی نێوان بیروباوڕی کۆنه‌په‌رستی و پێشکه‌وتوخوازی.
سه‌رچاوه‌کان:
http://baghdadee.ipbhost.com/index.php?showtopic=668 http://www.almustaqbal.com/nawafez.aspx?StoryID=201643 http://www.gilgamish.org/viewarticle.php?id=kurdish_persons-20061119-326 http://www.intiqadonline.com/archive/2004/1601/educ/doc5.htm http://www.shrooq2.com/vb/showthread.php?t=4268
ئه‌مانه و گه‌لێک سه‌رچاوه‌یتر ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕێزێک بیه‌وێت ئه‌توانێت له گووگله به‌دوایدا بگه‌ڕێت.
٩ی ١١ی ٢٠٠٧
|